ئەیسەر قاسم محەممەد (لەدایکبووی ١ی ئەیلوولی ٢٠٠٢) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی عێراقییە کە وەک یاریزانی ھێلی ھێرشبەر بۆ یانەی داڵکوردی سویدی یاریی دەکات.
زانیاری کەسایەتی | |||
---|---|---|---|
ناوی تەواو | ئەیسەر قاسم محەممەد | ||
ڕێکەوتی لەدایکبوون | ١ی ئەیلوولی ٢٠٠٢ | ||
شوێنی لەدایکبوون | دهۆک، عێراق | ||
باڵا | ١٫٦٨ مەتر | ||
جێگای یاریکردن | هێرشبەر | ||
زانیاریی یانە | |||
یانەی ئێستا | داڵکورد | ||
ژمارەی یانە | ١٥ | ||
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ* | |||
ساڵەکان | یانەکان | یاری† | (گۆڵ)† |
٢٠١٨–٢٠٢٠ | یانەی زێرەڤانی | ١ | (٠) |
٢٠٢٠–٢٠٢١ | یانەی ھەندرێن | ٥ | (٤) |
٢٠٢١–٢٠٢٢ | یانەی دهۆک | ٠ | (٠) |
٢٠٢٢–٢٠٢٣ | یانەی زاخۆ | ٦ | (٠) |
٢٠٢٣–ئێستا | داڵکورد | ١٣ | (١) |
|
ئەیسەر قاسم لە ئابی ٢٠٢٢ ڕوویکردە یانەی دالکورد، لە دەستپێکی یاریکردنیدا لەگەڵ ئەو یانەیە ئەوا ئەیسەر بەشدارە لە خوولی پلە دووەکانی سوید. ئەو لە ڕۆژی ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، توانی یەکەم گۆڵی خۆی بۆ یانەی دالکورد لە بەرامبەر یانەی ئای ئێف سیلڤیا لە خولەکی ٧٣ تۆمار بکات.
لە تەممووزی ٢٠١٩ لە پێکھاتەی ھەڵبژاردەی لاوانی ھەرێمی کوردستانی بوو بۆ قارەمانێتی جامی جیھانیی ھەرێمەکان لە نەروێژ، لەو پاڵەوانێتییەیەدا توانی دوو گۆل تۆمار بکات.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەیسەر قاسم تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئەیسەر قاسم, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.