ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٤ (بە یۆنانی: Θερινοί Ολυμπιακοί Αγώνες 2004، بە شێوەیەکی فەرمی بە ئۆڵۆمپیادی بیست و ھەشت و بە شێوەیەکی گشتی بە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ئەسینا ناسراوە) ڕووداوێکی جۆراوجۆری وەرزشی نێودەوڵەتی کە لە ١٣ تا ٢٩ی ئابی ٢٠٠٤ لە ئەسینای پایتەختی یۆنان بەڕێوەچوو.
لە ئۆڵۆمپیادەکەدا ١٠٦٢٥ وەرزشوان لە ٢٠١ وڵات بەشدارییان تێدا کرد، ئۆڵۆمپیادی ساڵی ٢٠٠٤ یەکەمجار بوو لە دوای ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٦ەوە کە ھەموو ئەو وڵاتانەی کە لیژنەی ئۆڵۆمپیان ھەبوو ئامادەبوون، ئەمە دووەمجار بوو ئەسینای پایتەخت میوانداری ئۆڵۆمپیاد بکات پاش ئەوەی ساڵی ١٨٩٦ بۆیەکەمجار بەشداری کرد. ئەسینا بوو بە یەکێک لەو چوار شارەی کە دووجار میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی بکات لەگەڵ پاریس و لەندەن و لۆس ئانجلەس (بەڵام ئەم سێ شارە لە ساڵەکانی ئاییندە بۆجارێکی دیکە میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینەدەکەنەوە). ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ٢٠٠٤ بەگشتی بە یەکێک لە سەرکەوتووترین ئۆڵۆمپیادەکان دادەنرێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی کێبڕکێ لە نێوان گەلان لە سەرانسەری جیھان. وەرزشوانانی ئەمریکا زۆرترین مەدالیای زێڕ و مەدالیای گشتیان بەدەستھێنا و لە دوای ئەویش چین و ڕووسیا دێن و وڵاتی میوانداری یۆنان لە پلەی ١٥ی بەدەستھێنا. ھەروەھا لەم ئۆڵۆمپیادە چەندین ژمارەی پێوانەیی جیھانی و ئۆڵۆمپی شکێنران. ھەریەکە لە شیلی، تایپی چینی، کۆماری دۆمینیکان، جۆرجیا و ئیسرائیل یەکەم میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادیان بەدەستھێنا. ئێریتریا و پاراگوای یەکەم میدالیای ئۆڵۆمپییان بەدەستھێنا. ئیمارات لەم پێشبڕکێیەدا ھەم یەکەم مەدالیای ئۆڵۆمپی و ھەم مەدالیای زێڕی بەدەستھێنا.
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٤ | |
---|---|
بە لوکسەمبورگی: Spiller vun der XXVIII. Olympiad | |
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە |
وڵات | یۆنان |
جێ | Olympic Stadium of Athens، ئەسینا |
پاشکۆ | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٠ |
لەدوای ئەو | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٨ |
ژمارەی چاپ | 28 |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١٣ی ئابی ٢٠٠٤ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٢٩ی ئابی ٢٠٠٤ |
ڕێکخەر | Athens Organizing Committee for the Olympic Games |
Officially opened by | Konstantinos Stephanopoulos |
Oath made by | Zoi Dimoschaki، Lazaros Voreadis |
Torch lit by | Nikolaos Kaklamanakis |
بەختدار | Athena and Phevos |
بەشداربوو | کیریباس لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٤، Homare Sawa، Abby Wambach، Formiga |
وێبگە | https://olympics.com/en/olympic-games/athens-2004 |
بەستەری وەسفکراو | https://www.sports-reference.com/olympics/summer/2004/ |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٤ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٤, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.