نەخۆشییە چڵکییەکان یان تەشەناناسین (بە ئینگلیزی: Infectious disease) یەکێک لە ڕشتەکانی پسپۆڕایەتیی پزیشکییە کە لەگەڵ نەخۆشییە چڵکییەکان و دۆزینەوە و چارەسەر و دەرمانکردنی ئەم جۆرە نەخۆشییانە کاری ھەیە.
ئەم ڕشتە پزیشکییە لەگەڵ دۆزینەوە و دەرمانی گشتگرییەکانی نەخۆشییە چڵکییەکان و لەناوبردنی ئەوان و ھەروەھا لەگەڵ خۆڕاگریی بەکتریا و میکرۆبەکان لە بەرانبەر دەرمانەکاندا، بەرخۆریی ئەنتیبایۆتیکەکان و تەشەنای نەخۆشخانەیی کار دەکات.
ئەم جۆرە نەخوشییانە ھەر لە کۆنەوە لەگەڵ پزیشکیی ناوچە گەرمەسێرەکانی زەوی پەیوەندیی ھەبووە و، زۆربەی نەخۆشییەکانی ناوچە گەرمسێرەکان و نیمچە گەرمسیرەکانی زەوی لە جۆرە نەخۆشییە چڵکییەکان بووە.
پزیشکەکانی تایبەت بە نەخۆشییە چڵکییەکان لە چەندین جۆر تاقیکردنەوە بۆ دۆزینەوە جۆری ئەو میکرۆب، بەکتریا، کوارگ یا ئەو ڤایرۆسانەی وا دەبنە ھۆی چڵک کردن کەڵک وەردەگرن وەکڕەنگکردن گرەم، چاندنی خوێن لە تاقیگەکان، تاقیکردنەوەی سرۆم، کێشانی نەخشەی جێنەتیک و کاردانەوەی زەنجیری پۆلیمراز.
پزیشکەکان چەندین جۆر ئەنتیبایۆتیک و ڕێگەی دەرمان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییە چڵکییەکان بەکار دەھێنن. جۆری ئەنتیبایۆتیکەکان و ڕێگەی دەرمان پەیوەندیی بە جۆری میکرۆبەکان و ڤایرۆسەکان و کوارگەکانەوە ھەیە.
لە ئەمریکا پسپۆرایەتی لە نەخۆشییە چڵکییەکان لە ئیدامەی ڕشتەکانی پزیشکی نێوخۆیی و پزیشکی منداڵان فێرکاری ئەکرێ. پزیشکەکانی ناۆخۆیی لانیکەم دوو ساڵ فلۆشیپ و پزیشکەکانی منداڵان سێ ساڵ دەورەی فێرکاری دەبێ ببینن و لە دوای قبووڵ بوون لە ئەزمونی سرانسەریدا، دەتوانن ببنە پسپۆر لە پزیشکی نەخۆشییە چڵکییەکان.
ئەم پزیشکی وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نەخۆشییە چڵکییەکان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article نەخۆشییە چڵکییەکان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.