کوارگ، کارگ، کۆڤارک، ھەڵچ، کومک بە چەندین جۆرە لە زیندەوەران دەگوترێت کە خۆراکی خۆیان لە بەرھەمی دیکەی گیانلەبەران بە دەست دێنن.
کوارگەکان خانەکانی فرە ناوک و دیوارە خانەیەکی ڕەقیان ھەیە. کلۆرۆفیلیان تێدا نییە سەر بە شانشینی کەڕووەکانن. جۆرەکانی کوارگ لە ھەزاران تێدەپەڕێت. بەشێکیان خۆراکین؛ بەشێکیان ژەھرین و کوشندەن و بەشێکیشیان دەرمانین و بۆ چارەسەری نەخۆشی و بەھێزکردنی لەش بەکاردەھێنرێن. کاتێ کە باس لە کارگ دەکرێت، دەبێ ئاماژە بە پزلیک و دۆمبەڵان و کەڕوو و برشەکانیش بکرێت کە ھەموویان پێکەوە لەگەڵ چەند جۆرێک لە ھەوێنەکان و کەڤژەکان شانشینی کەڕوو پێکدەھێنن.
زیندەوەری خۆنەژێنن، و ناوک ڕاستەقینەن و دیواری خانەیی ڕەقیان ھەیە، و کلۆڕۆفیلیان تێدانییە، و زۆر جیاوازن لە زیندەوەرەکانی تر بۆیە سەر بە شانشینە تایبەتییەکەی خۆیانن
خۆراکی کەڕووەکان
کەڕووەکان بەپێی شێوە و ڕێگەی زۆربوینان پۆلێن دەکرێن کە ڕوەکان چوار کۆمەڵەی سەرەکیان ھەیە. زۆربەی جۆرەکانی کەڕوو لەگەل ئەم چوار کۆمەڵەیە دەگونجێن و ئەم کۆمەڵانەش بریتین لە کەڕووە پیت گۆرکێ یەکیان کەڕووە تورە گەیییەکان کە ڕووە پالپشتەکان کۆڵگەیییەکان، کەڕووە ناتەواوەکان
کەڕووە تورەگەیییەکان کەڕووە تورەگەیییەکان ھەریەک لە ھەوێنەکان و دومبەڵان و ھێشوەدارەکان دەگرێتەوە کەڕووە تورەگەیییەکان ناتوخمانە و توخمانە زۆردەبن لەکاتی توخمە زۆربوندا کەڕووکە چەند تورەگەیەک پێکدێنێ کە ئەو سپۆرانەی توخمانە بەھەمھێنراون لە ناویدا پەرەدەسێنن زۆربەی کەڕووە تورەگەیەکان فرەخانەن جگە لە ھەوێنە کە تاکخانەن لەکاتێکدا ھەوێنە ناتوخمانە زۆردەبن بە ڕێگەیەک کە بە گۆپکەکردن ناسراوە، لە کرداری گۆپکەکردندا خانەیەکی نوێ لە خانەیەکی پێشینە پەیدادەبێ ھەندێ لە کەڕووە تورەگەیەکان گرنگی زۆریان ھەیە بۆ مرۆڤ لەوانەش ھەوێنەکان کە لە دروستکردنی نان بەکاردێن و ھەندێ کەڕووی تورەگەیی دیکە سەرچاوەن بۆ دژە زیندەیەکان و ڤیتامینەکان و ھەندێ کەڕووی تورەگەیی دۆمەبلان و ھێشوەدارەکان بە ھایەکی بەرزیان ھەیە وەک خۆراکی مرۆڤ زۆر لە کەڕووە تورەکەدارەکان کەڕووی مشەخۆرن. دەبنە ھۆی چەندین نەخۆشی وەک نەخۆشی درەختەکانی کەستەنە (شابەڕوو) و نەخۆشی درەختەکانی بناوی ھۆڵەندی
کەڕووە پاڵپشتییەکان (کۆڵەکەیییەکان) کوارگ (قارچک) کە لە چەتر دەچێ باوترین جۆرەکانی کەڕووە کە بۆ کۆمەڵێک کەڕوو دەگەریتەوە کەبە کەڕووە پشتگیرییەکان ناودەبرین کەڕووە پالپشتییەکان ناتوخمانە زۆردەبن و لەکاتی زۆربوندا کەڕووە دەزووی تایبەت گەشەدەکەن و پێکھاتەی وا پەیدا دەکەن کە بە کۆڵگەکان ناودەبرێن و لەسەر کۆلەگانە توخمە سپۆرەکان پەرەدەسەنن لەکاتێکدا کوارگ بە خەیالتابێ لەوانەیە ھەر وێنەی ئەو بەشەر لەسەر زەویدایە و سپۆرەکان بەرھەم دێنێ بێتە بەرچاوت زۆربەی پێکھاتەی ئەم زیندەوەرە لەژێر زەویدایە و کوارگ ئاسایی بەبانەیی گەشەدەکەن
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کوارگ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کوارگ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.