قەوزە (بە ئینگلیزی: Algae) ناوی نافەرمیی کۆمەڵێکی جۆراوجۆری گیانداری یووکاریۆتە کە فۆتۆسینتەسیس دەکەن.
قەوزەکان لە ناو خۆیاندا جیاوازیی زۆریان ھەیە، بۆنموونە جۆری ھەرەبچووکی تەکخانی و جۆری گەورەی فرەخانەیان تێدایە، کە بڕێک لە نموونە فرەخانییەکانیان ھەتا ٥٠ مەتر گەورە دەبن. قەوزەکان بەزۆری لەناو ئاودا پەیدا دەبن و لە بنکی گۆم، چەم، ھەسێڵ و زەریادا دەژین. قەوزەکان ڕۆڵێکی گرنگیان لە ئیکۆسیستەمدا ھەیە. لە ڕێگەی فۆتۆسینتەسیسەوە ئۆکسیژێن دروست دەکەن. ھەروەھا خۆراکی زۆرێک لە گیانلەبەرە ئاوییەکانن، جگە لەمانە کەڵکی ئابوورییان بۆ مرۆڤ ھەیە و لە دەرمان و پیشەسازیدا بە کاردێن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە قەوزە تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article قەوزە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.