جیمی وەیڵز، ناوی تەواوی جیمی دۆنال وەیڵز (لەدایکبووی ٧ی ئابی ١٩٦٦)، ھەروەھا نازناوە سەرھێڵییەکەشی جیمبۆیە.
کەسایەتیی ئەمریکییە و ھاوبەشە لە داڕشتنی ویکیپیدیا لە ویلایەتی ئەلاباما. وەیڵز بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەری ھەیە، سێ جار چووەتە ژیانی ھاوسەرگیری (دوو لە ھاوسەرەکانی مردوون) لەئێستادا لەگەڵ کەیت گارڤێی ھاوسەری دەژی و جەیمز تاکە مناڵێکی ھەیە، لەگەڵ ئەوەی ئەو لە ئەمریکا لە دایک بووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٢ەوە لە لەندەن نیشتەجێ بووە. جیمی بە ھاوبەشیی لاری سانگر لە ڕۆژی ١٥ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠١ پڕۆژەی ئینسکلۆپیدیای ئازادیان دەست پێکرد بە ناوی ویکیپیدیا کە ئەمڕۆ بە زیاتر لە ٢٧٥ زمان لەبەر دەستدایە و دە میلیۆن بەکارھێنەری ھەیە.
جیمی دۆنال وەیڵز | |
---|---|
لەدایکبوون | |
نیشتەجێی | لەندەن، شانشینی یەکگرتوو |
نەتەوە | ئەمریکی |
ناوەکانی تر | جیمبۆ (نازناوی سەرھێڵ) |
خاوەنکار | سەرۆکی ویکیمیدیا و ویکیا |
ڕێکخراو | ڕێکخراوەی ویکیمیدیا |
ھاوسەر | پامێلا گرین (١٩٨٦ – ١٩٩٣) کریستین ڕۆھان (١٩٩٧ – ٢٠١١) کەیت گارڤێی (٢٠١٢ – ئێستا) |
مناڵ(ەکان) | ٣ کچ |
وێبگە | http://jimmywales.com/ |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جیمی وەیڵز تێدایە. |
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article جیمی وەیڵز, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.