ویکیپیدیا زیرۆ
ویکیپیدیا زیرۆ (بە ئینگلیزی: Wiki Zero) پرۆژەیەکی دامەزراوەی ویکیمیدیا بوو کە لە ساڵی ٢٠١٢دا دامەزرا. ئامانجی پرۆژەکە پێشکەشکردنی ویکیپیدیا بوو بە بێ بەرامبەر لەسەر مۆبایلەکان بۆ دەستەبەرکردنی زانیاریی ناوەڕۆک ئازاد.
خزمەتگوزارییەکە لە زیاتر لە ٧٢ وڵات بۆ سەروو ٩٧ کۆمپانیا کارا کرا و بە نزیککراوەیی لە سەرەتای دامەزرانی پرۆژەکەوە، ٨٠٠ میلیۆن کەس توانیویانە لە ڕێگەی ئەم پرۆژەیەوە دەستیان بە ویکیپیدیا بگات. دوای ئەوەی ویکیمیدیا ڕەخنەی لێ گیرا و بە دەرچوون لە پرینسیپی بێلایەنیی ئینتەرنێت تۆمەتبار کرا، لە شوباتی ساڵی ٢٠١٨دا، میدیاویکی کۆتایی ھێنان بە پرۆژەکەی ڕاگەیاند و ڕوونیان کردەوە کە لە کۆتایی ٢٠١٨ چی تر ئەم خزمەتگوزارییە پێشکەش ناکەن. فەیسبووک زیرۆ بە ھاندەرێکی ویکیپیدیا سفر ناسراوە.
سەرچاوەکان
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Wiki Zero»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٠ی ئایاری ٢٠١٨.