ترانسجێندەر یان گوێزانەوەی جێندەر (بە ئینگلیزی: Transgender) ئەو کەسانەی ناسنامە جێندەرییەکەیان یان دەربڕیینە جێندەرییەکەیان جیاواز ترە لەگەل ئەو جێندەرەی لە کاتی لەدایکبوون بۆیان دیاریکراوە.
کێشە لەسەر بێلایەنبوونی ئەم وتارە ھەیە. وادیارە ئەم وتارە بە شێوەیەکی لایەنگرانە نووسراوەتەوە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
لە ئێستادا زاراوەی ترانسجێندەر دەگەڕێتەوە بۆ کەسێک کە ناسنامە جێندەرییەکەیان یان شێوازی دەربڕینە جێندەرییەکەیان لەگەڵ ئەو ڕەگەزە یەکناگرێتەوە کە کۆمەڵگا پێشبینی بۆدەکات کە پزیشک بەپێی ئەو سێکسەی لەکاتی لەدایکبوون دەیبینێت ڕەگەزێکی بۆ دەستنیشان دەکات. ھەندێک لە کەسانی ترانسجێندەر حاڵەتی نائارامی جێندەریان دەبێت کە بەمانای نائارامی دێت لەم جێندەرەی بۆیان دیاری کراوە لەگەڵ ناسنامە جێندەرییەکەی یەک ناگرێتەوە، کە نائارامیی جێندەری بە زۆری لە منداڵی ڕوودەدات، بەڵام ھەندێک کەس لەوانەیە تا ھەرزەکاری ھەستی پێنەکەن یان دوای ھەرزەکاری یان زۆر زیاتر. لە کەسێک بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت کەسانی ترانسجێندەر پێویستیان بە کردنی چەن شتێک دەبێت (نموونە: گۆڕینی ناو بە شێوەی یاسایی، گوێزانەوەی جێندەر بە شێوەیی یاسایی) کردارە پزیشکییەکان بۆ ترانسجێندەر (چارەسەری دانانەوەی ھۆرمۆن، یان کۆنتڕۆلی ھۆرمۆنی) و (نەشتەرگەری پزیشکی: وەک چارەسەری دانانەوەی جێندەری بە گشتی) ئەوە گرنگە کە بزانین ناسنامەی جێندەری جیاوازە لە دەربڕینی جێندەری کە ناسنامەی جێندەری بریتییە لە ھەست پێکردنی کەسێک بۆ جێندەرەکەی.
بەڵام دەربرینی جێندەری دەگەڕێتەوە بۆ کەسێک کە خۆی دەردەبڕێ بەشێوەی جێندەرەکەی دەربڕینی جێندەری بریتییە لەوەی کە کەسێک چۆن ھەڵسوکەوت دەکات، و کارەکانی خۆی دەکات، و شێوازی جل و بەکارھێنانی کەلوپەلەکان و شێوازی گرنگی بەخۆدان و شێوەی دەنگ و شێوازی قسەکردن و شێوازی کارەکتەری فیزیکی. پێشووتر چەمکی ڕەگەزگۆڕ بەکار دەھات بۆ پێناسەکردنی ترانسجێندەر لە زمانی کوردی.
جلی سێیەم: شێوازێکی جلی بێ لایەنە، کە ھەردوو جێندەر دەتوانن بەکاری بھێنن.
ھەروەھا ترانسجێندەر ئەو کەسانەن کە ھەست بەم جێندەرە ناکەن کە لەگەلی لەدایکبوون و پێی نائاسوودەن و ھەست بە نائارامی دەکەن، بەڵکو بە پێچەوانەوە ھەست بەم جێندەرە دەکەن کە لە ناخەوە ھەستی پێدەکەن و پەیوەستن پێیەوەئەکرێ نائارامییەکان بریتی بن لەوەی کەسێک ھەست بە نائارامی بکات لە بارەی دەنگی یان شێوەی یان پێکھاتەکانی تری جەستەی کە لەگەل جێندەرە ڕاستەقینەکەی یەک ناگرنەوە لەوانەیە ھەنێک جار لەلایەن کەسانی تر بەھەلە پێناسە بکرێ و بەھەلە مامەلەی لەگەل بکرێ یان تووشی سووکایەتی و بێ ڕێزی ببێت کە ئەو کەسە تووشی نائاسوودەیی دەروونی بکات و تووشی سترێس و خەمۆکی بکات
گەر بێت و وەک خۆی مامەلەی لەگەل نەکرێ یان سووکایەتی و بێ ڕێزی بەردەوامی پێ بکرێ ئەکرێ حاڵەتەکەی بگاتە
لەوانەیە ھیچ یەکێک لەم حاڵەتانەی سەرەوە ڕوونەدات ئەگەر بێت و کەسانی ترانسجێندەر بەشێوەی ڕەگەزەکەی خۆیان مامەڵەیان لەگەل بکرێ، و ڕێزیان لێ بگیرێ و وەکوو خۆیان سەیریان بکرێ، کەسەکە بتوانێت وەکوو ئەوەی ھەیە لە کۆمەڵگادا بژیت ئەمەش بەم شێوەیە دەبێت، کە بتوانێت (شێوە و پێکھاتەکانی جەستەی بگەڕێنێتەوە سەر جێندەرە ڕاستەقینەکەی خۆی) ھەروەھا لە ڕێگەی پزیشکییەوە خۆی چارەسەر بکات وەک وەرگرتنی چارەسەری ھۆرمۆنی (کە یارمەتی کەسەکە دەدات زیاتر وەک ئەم جێندەرە دەرکەوێت کە پێیەوە پەیوەستە)، یاخوود نەشتەرگەری جێندەری کە یارمەتی ناسینەوەی کەسەکە دەدات وەک جێندەرەکەی خۆی.
شێوازی دەستنیشانکردن (DSM-5 American Psychiatric Association) شێوازی دەستنیشانکردنی جیاواز و تایبەت بۆ مناڵان و گەنجەکان دەخاتە ڕوو نائارامی جێندەری لە ھەرزەکارەکان و گەنجەکان بەم شێوەیە دیاری کراوە (یەکنەگرتنەوەی جێندەر بۆ کەسێک کە پێشوو تر بڕیاری بۆ دراوە)
بە لایەنی کەم شەش مانگ بۆ نیشانە و شێوازی دەرکەوتنیان:
(DSM-5 American Psychiatric Association) شێوازی دەستنیشانکردنی جیاواز و تایبەت بۆ مناڵان دەخاتە ڕوو نائارامی جێندەرەی لە مناڵان بەم شێوەیە دیاری کراوە (یەکنەگرتنەوەی جێندەر بۆ کەسێک کە پێشوو تر بۆی دیاریکراوە)
بە لایەنی کەم شەش مانگ بۆ نیشانە و شێوازی دەرکەوتنیان ئەم شەش حاڵەتەی خوارەوە:
پشتگیریکردنی کەسەکە لە نائارامی ڕەگەزی لەوانەیە ھاوکاریان بکات کە بە شێوەی دەروونی پێشبکەون و گەشە بە ھەستەکان و دەربڕینەکانیان بدەن لەرووی دەروونییەوە زیاتر گەشە بکەن، و لە کاتی چارەسەری پزیشکی نابێت پزیشکەکە چارەسەری خۆکاری و خۆپێشنیاری بۆ کەسەکە بکات و پێویستی بە لێکۆلینەوە و سەلماندن ھەیە، یان شێوازی کردارە فیزیۆلۆژییەکان کە وادەکات زۆر لە کەسەکە بکرێ بۆ ئەوەی ببێتە ئەم جێندەرەی کە لەگەڵی لە دایک بووە و پەیوەندی بە جێندەرە ڕاستەقینەکەی خۆی نییە، ئەمە دوورە لە زانست و شێوازی دروست، پشتگیرییەکان دەکرێ ئەمانە بن:
دوای ئەوەی پێشووتر ترانسجێندەر لە سەربازی ئەمریکا بەندکرابوو، جۆب ئایدن دوای دەستبەکاربوونی بەربەستی لەسەر ترانسجێندەر لادا لە سەربازی وڵاتەکەی جۆبایدن لە وتەیەکیدا ڕاگەیاند کە ئەو پشتگیری ترانسجێندەرەکان دەکات «سەرۆکەکەت پشتگیری تۆ دەکات»
قوتابخانەیەک بۆ کەسانی ترانسجێندەر دەکرێتەوە بۆ ئەوەی خوێندنی تیابکەن
ترەنسفۆبیا واتە ترسین لە ترانسجێندەران.
یاسا
پزیشکی
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ترانسجێندەر تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ترانسجێندەر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.