تسۆنامی یاخود تسونامی کۆمەڵێ شەپۆلی بەرزی یەک بەدوای یەکن.
دیاردەیەکی سروشتییە، لە ئەنجامی جوڵانی بەشێکی زەوی ڕوودەدات، ئەویش بە دروست کردنی شەپۆلی بەرز و بەھێز کە لە دەریا و ئۆقیانووسەکانەوە ڕوو لە [کەنار]ەکان و وشکانی دەکەن. بەرزی ئەم شەپۆلانە بەپێی بڕی جوڵانی زەوی ژێر ئاو و بەھێزی بومەلەرزەکە دەگۆڕێت، ھەندێکجار دەگاتە ٥٠٠ مەتر و زیاتر. وشەی تسونامی لە زمانی ژاپۆنییەوە وەرگیراوە کە بەمانای شەپۆلی کەنار دێت، وشەی تسو واتە شەپۆل و نامیش واتە کەنار.
ساڵانە بەھۆی بوومەلەرزەوە لەژێر ئاوی دەریاکان و ئۆقیانووسەکاندا تسونامی ڕوودەات. شەپۆلەکانی درێژ و بەھێزن کە دەگەنە کەنارەکان بچوک و بەرز دەبنەوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تسۆنامی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article تسۆنامی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.