کلاریسا وارد (لەدایکبووی ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩٨٠) ڕۆژنامەنووسێکی تەلەڤزیۆنی ئەمریکییە کە کار بۆ تەلەڤزیۆنەکانی ئەمریکا دەکات و لە ئێستادا بەڕێوبەری سەرەکی پەیامنێرە نێودەوڵەتییەکانی کەناڵی سی ئێن ئێنە.
کلاریسا پێشتر کاری بۆ کەناڵی CBS News دەکرد لە لەندەن. پێش CBS کلاریسا کاری بۆ کەناڵی ABC News دەکرد لە مۆسکۆ.
لەدایکبوون | کلاریسا وارد ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩٨٠ نیویۆرک، ئەمریکا |
---|---|
پەروەردە | زانکۆی یەیڵ |
پیشە | ڕۆژنامەنووس |
چالاکبوون | ٢٠٠٣-ئێستا |
Notable credit(s) | CBS News |
ھاوسەر | فلیپ ڤۆن بێرنستۆرف (ھاوسەرگیری ٢٠١٦) |
مناڵ(ەکان) | ١ |
دایک و باوکی کلاریسا دانیشتووی لەندەن و نیویۆرک بوون. کلاریسا خوێندنی تەواو کرد لە زانکۆی یەیڵ.
کلاریسا وارد کارکردنی دەستپێکرد لە کەناڵی فۆکس نیوز وەک کارمەندێکی شەوانە لە ساڵی ٢٠٠٣. لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە بۆ ٢٠٠٥ کلاریسا وەک دەستکاریکارێک کاری بۆ فۆکس نیوز دەکرد لە نیویۆرک. کلاریسا لەسەر ژمارەیەک کەیسی نێودەوڵەتی کاری کرد وەک دەستگیرکردنی سەددام حوسێن و تسۆنامی ساڵی ٢٠٠٤ی زەریای ھندی مردنی یاسر عەرەغات و پاپا جۆن پاوڵی دووەم. ساڵی ٢٠٠٦ کلاریسا وەک بەرھەمھێنەرێک بۆ کەناڵی فۆکس نیوز. کلاریسا ڕووماڵی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئیسرائیل و لوبنانی کرد ھاوکات لەگەڵ ڕفاندنی گیلعاد شەلیت و ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە و دادگاییکردنی سەددام حوسێن و ڕیفراندۆمی ساڵی ٢٠٠٥ی دەستووری عێراق.
پێش تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ کلاریسا لە بەیروت کاری دەکرد وەک پەیامنێرێک بۆ فۆکس نیوز. کلاریسا ڕووماڵی لەسێدارەدانی سەددام حوسێنی کرد لەگەڵ سەرھەڵدانی گرووپی چەکداری لە عێراق لە ساڵی ٢٠٠٧ نائارامییەکانی زانکۆی عەرەبی لە بەیروت و تەقینەوەکانی ساڵی ٢٠٠٧ لە بیکفایای بەیروت. کلاریسا ئەو کات چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەسایەتی ناسراوە ئەنجام دا وەک جەنەراڵ دەیڤد پێتراس و بەرھەم ساڵەح وەک جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی لوبنان ئەمیل لاھود. کلاریسا ھەروەھا ماوەیەک لەگەڵ ھێزەکانی ئەمریکا بوو لە بەعقووبە.
لەماوەی نێوان تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ بۆ تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ کلاریسا کاری دەکرد وەک پەیامنێری ABC نیوز لە مۆسکۆ. لەکاتی کارکردن بۆ ABC نیوز لە ڕووسیا کلاریسا ڕووماڵی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ڕووسیای کرد و لەکاتی شەڕی نێوان ڕووسیا و جۆرجیا لە ساڵی ٢٠٠٨ کلاریسا لە جۆرجیا بوو. کلاریسا دواتر نێردرا بۆ پەکینگ و لە ئەوێ ڕووماڵی تسۆنامییەکەی شاری ٢٠١١ی ژاپۆنی کرد و ھاوکات لەگەڵ ڕووماڵی شەڕی ئەفغانستان.
لە تشرینی یەکەمی ٢٠١١ کلاریسا وەک پەیامنێرێکی نێودەوڵەتی دەستی بە کارکردن کرد بۆ کەناڵی CBS نیوز. کلاریسا ڕووماڵی ژمارەیەک ڕووداوی جیھانی کرد لەوانە شەڕی شەڕی ناوخۆیی سووریا و مانەوەی چالاکوانی مافی مرۆڤی چینی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە پەکینگ و گفتوگۆی نێوان چین و ئەمریکا لەسەری و شۆڕشی ساڵی ٢٠١٤ی ئوکراینا. لە تەممووزی ٢٠١٣ کلاریسا ڕاپۆرتی ئامادەکرد لەسەر پشوویەکانی ساڵی ٢٠١٣ی میسر و چووە ئەو شوێنەی کە پێش ٢ ساڵ پەیامنێری CBS نیوز لارا لۆگن تێیدا دەستدرێژی کرایە سەر. لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ کلاریسا گەڕایەوە بۆ سووریا و بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ دوو جیھادی وڵاتانی ڕۆژاوا کە یەکێکیان گەنجێکی ئەمریکی بوو و ئەوی دیکەش سەربازێکی ھۆڵەندی بوو.
لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٥ کەناڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاند کە کلاریسا پەیوەندی بە تۆڕەکەیانەوە دەکات و لە لەندەن نیشتەجێ دەبێت. لە ٨ی ئابی ٢٠١٦ کلاریسا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان وتارێکی پێشکەشکرد لەسەر بارودۆخی حەلەب لە سووریا و باسی ئەزموونی ١٠ ساڵی کارکردنی خۆی کرد وەک پەیامنێرێک لە بەرەکانی جەنگ.
لە مانگی تەممووزی ٢٠١٨ سی ئێن ئێن کلاریسای کرد بە بەڕێوەبەری پەیامنێرە نێودەوڵەتییەکانی و جێگەی کریستیان ئەمانپووری گرتەوە. ساڵی ٢٠١٩ کلاریسا بوو بە یەکێک لە یەکەمین پەیامنێرەکانی وڵاتانی ڕۆژاوا کە ڕاپۆرت ئامادە بکات لەسەر ژیان لە ناوچەکانی ژێردەستی تاڵیبان لە ئەفغانستان.
کلاریسا خەڵاتی جۆرج فوستەر پیبەدی بردەوە لە ٢١ی ئایاری ٢٠١٢ لە نیویۆرک بۆ کارە ڕۆژنامەوانییەکانی لەناو سووریا لەکاتی ڕاپەڕینی شەقامی سووری و جارێکی دیکەش بۆ جاری دووەم ھەمان خەڵاتی بردەوە. لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ زانکۆی ولایەتی واشنتۆن ڕایگەیاند خەڵاتی مورۆوی ڕاپۆرتی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی ٢٠١٥ پێشکەش بە کلاریسا وارد دەکەن لە مانگی نیسانی ٢٠١٥. کلاریسا ھەروەھا ٥ خەڵاتی ئێمی ھەیە خەڵاتێکی ئەلفرێدی یەکەم.
کلاریسا ھاوسەرگیری کردووە لەگەڵ فلیپ ڤۆن بێرنستۆرفی ئەڵمانی کە لە ساڵی ٢٠٠٧ چاویان بە یەکدی کەوت لە مۆسکۆ و ساڵی ٢٠١٦ ھاوسەرگیریان کرد لە لەندەن. پێکەوە منداڵێکیان ھەیە بەناوی ئیزرا ئالبرێشت نیکۆلاس نۆر کە لە ٢ی ئازاری ٢٠١٨ لەدایکبوو. کلاریسا زمانی جگە لە زمانی ئینگلیزی زمانەکانی فەرەنسی و ئیتاڵی بە پاراوی دەزانێت لەگەڵ ڕووسی و ئیسپانی و عەرەبی لە قسەکردنی ئاسایی و زمانی ماندارینی چینی بەشێوەی سەرەتایی.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کلاریسا وارد تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کلاریسا وارد, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.