شەپۆل بریتییە لە ھەر شڵەژانێکی وار (موحیت) کە لە بۆشایی یان کات-جێدا بڵاو بێتەوە.
ئەگەر ئەم شڵەژانە لە بوارەکانی کارۆموگناتیسیدا ڕوو بدات، شەپۆلی کارۆموگناتیسی بەرھەم دێت.
لە شەپۆلەکانی کارۆموگناتیسیدا بوارەکانی کارەبایی و موگناتیسی لەسەر یەک (قیت) بان و خوار دەکەن و بە خێراییی ڕووناکی بڵاو دەبنەوە. ڕووناکی و شەپۆلەکانی ڕادیۆیی لەم جۆرەن.
شەپۆلە میکانییەکان جۆرێک شەپۆلن کە تەنیا لە ماکدا بڵاو دەبنەوە، وەک: شەپۆلەکانی دەنگ، شەپۆلەکانی بوومەلەرزە و شەپۆلەکانی ئاو.
شەپۆلەکان بە دوو دەستەی شەپۆلی درێژەکی و شەپۆلی پانەکی دابەش دەبن. لە شەپۆلی درێژەکیدا خێرایی بڵاو بوونەوەی شەپۆل ھاوشانی لۆژەکانییەتی، بەڵام لە شەپۆلی پانەکیدا ئەم دووانە ھاوشان نین و قیت لە سەر یەکن. شەپۆلەکانی کارۆموگناتیسی لە دەستەی شەپۆلی پانەکین.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شەپۆل تێدایە. |
ئەم فیزیک وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شەپۆل, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.