ئەردەڵان بەکر (٢٥ی ئەیلوولی ١٩٦٧ — ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩) گۆرانیبێژێکی کورد بوو.
ئەردەڵان بەکر | |
---|---|
زانیارییەکان | |
ھەروەھا ناسراوە بە | ئەردۆ |
لەدایکبووی | ھەولێر، کوردستان | ٢٥ی نیسانی ١٩٦٧
مردووی | ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ ستۆکھۆڵم | (٤٢ ساڵ ژیاوە)
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٩٧–٢٠٠٧ |
ئەردەڵان لە پاییزی ساڵی ١٩٦٧ لە شاری ھەولێر لەدایکبووە. تا پۆلی ٩ی بنەڕەتی خوێندووە، لەگەڵ ئەوەی خوێندکارێکی زیرەک بوو، وزەیەکی باشی ھەبوو و توانای وەرزی ھەبوو. لە تەمەنی ھەژدە ساڵیدا پەیوەندی بە ڕیزەکانی شۆڕشی ئازادیخوازی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات و دەبێتە پێشمەرگە. ماوەی چەند ساڵێک لە ڕیزی پێشمەرگەدا خەبات دەکات، پاشان دەست بە کاری ھونەریی گۆرانیوتن دەکات.
ئەردەڵان خاوەنی چەندین بەرھەمی گۆرانییە. لە ساڵی ١٩٨٦ یەکەم کاسێتی خۆی بڵاوکردووەتەوە. لە سەرەتای ساڵانی ١٩٩١دا، لە دوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی کوردستان، لەگەڵ کۆڕەوە جەماوەرییەکەی ٣١ی ئازاری ئەو ساڵە کوردستانی بەجێھێشت و ڕووی کردە دەرەوەی وڵات. پاش ماوەیەک لە وڵاتی سوید گیرسایەوە.
« | مرۆڤ ھەستە من قەت ھەست ناکەم کە لە ھەندەرانم ھەمیشە وا دەزانم لە کوردستانم | » |
شان بە شانی دەستەیەکی دیار و بەرچاو لە ھونەرمەندانی گۆرانیبێژی کورد لە وڵاتی سوید درێژەی بە کارە ھونەرییەکانیدا و توانی ٥ ئەلبومی گۆرانی بەرھەم بھێنێت. لە ساڵی ١٩٩٣دا، یەکەم ئەلبوومی گۆرانیی بڵاوکردەوە. جگە لەوانەش بەشداریی چەندین ئاھەنگ و بۆنەی جیاجیای لە وڵاتانی ئەورووپا کردووە، بەتایبەتی لە جەژنی نەورۆز و بۆنە تایبەتییەکان بۆ ڕەوەندی کورد لە تاراوگە.
ئەردەڵان لە نەورۆزی ٢٠٠٨دا، لەلایەن کۆمپانیای کۆڕەک میوزیک بۆ یەکەمین جار دوای ئەوەندە ساڵە دوورەوڵاتییە گەڕایەوە بۆ کوردستان و چەند ئاھەنگێکی لە شاری ھەولێر ساز کرد.
ئەردەڵان بەکر لە ڕێکەوتی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩دا بەھۆی نەخۆشیی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی کارۆلینسکای ستۆکھۆڵم کۆچی دواییی کرد. دواتر تەرمەکەی گەڕێندرایەوە بۆ ھەولێر و لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد نێژرا. دوای مردنیشی پەیکەرێکی ڕێزلێنانی لە پارکی منارە بۆ دروستکرا، پەیکەرەکە لە ڕۆژی ٦ی ئازاری ٢٠١٤ داندرا.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئەردەڵان بەکر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.