نەشتەرگەری دانانەوەی جێندەر یان نەشتەریگەری دانانەوەی سێکس(ڕەگەز) (بە ئینگلیزی: Sex reassignment surgery)ناوەکانی تری وەک (SRS, GRS) چارەسەرییەکە کە بۆ کەسێکی ترانسجێندەر ئەنجام ئەدرێت لەلایەن شارەزایان بۆ چارەسەرکردن و ھێنانەوەی جێندەری کەسی دیاریکراو بۆ جێندەرەکەی خۆی کە لەگەل ناسنامە جێندەرییەکەی ئەگونجێت.
پرۆسەکە بەشێکی چارەسەرە بۆ ئەوانەی نائارامی جێندەریان ھەیە.
ڕێکخراوە پسپۆرەکانی بواری پزیشکی شێوازی ستانداردی چارەسەریان دامەزراندووە کە پێش ئەوەی کەسەکە نەشتەرگەرییەک بکات بەم ستانداردانە تێپەردەبێت.
نەشتەرگەرییەکان بۆ کەسێکی بەکوڕ لەدایک بوو، بەڵام ناسنامە جێندەرییەکەی مێیە بریتییە لە نەشتەرگەری: ڤێجاینۆپلاستی، نەشتەرگەری مەمک، ئۆرکئاکتمی، نەشتەرگەریی مێینەکردنی ڕوخسار، نەشتەری بەمێینەکردنی دەنگ، کەمکردنەوەی سایرۆکۆندرۆپلاستی لەنێوان ئەوانی تر.
نەشتەرگەرییەکان بۆ کەسێکی بەکچ لەدایک بوو، بەڵام ناسنامە جێندەرییەکەی نێرە بریتییە لە نەشتەرگەری: نەشتەرگەری مەمک، نەشتەگەری میتۆدیۆپلاستی، فالۆپلاستی، سکرۆتۆپلاستی، ھایستێرستۆمی
جگە لە نەشتەرگەرییەکە لەوانەیە داوایان لێ بکرێ چارەسەری دانانەوەی ھۆرمۆنیش وەربگرن بۆ کچان و کوڕان.
دکتۆر سوپۆرن واتانیوساکول لە تایلەند، بە پێشرەوی نەشتەرگەری ناسراوە لە جیھان لە بواری نەشتەرگەری ترانسجێندەری کچ، کە تەکنیکی نەشتەرگەری تایبەت بەخۆی داھێناوە بۆ نەشتەرگەرییەکە کە لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٠وە نەشتەرگەرییەکان دەکات ھەروەھا شارەزایە لە بواری بە مێینەکردنی ڕووخسار
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نەشتەرگەریی دانانەوەی جێندەر تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article نەشتەرگەریی دانانەوەی جێندەر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.