ڕەوادی: دەسەڵاتدارییەتییەکی کوردی بوو

ڕەوادییەکان ناوی ھۆزێکی کورد بوو کە ناوچەکانی تەورێز و دەوروبەریان بەڕێوەدەبرد.

ئەم ھۆزە بەشێک بوون لە ھۆزی گەورەی ھەزەبانی. ڕەچەڵەکی سوڵتان سەڵاحەددینی ئەییووبی کوردی، لەم ھۆزەیە. دانیشتووی دێرینی تەورێز و مەراغە و ورمێ بوون و زۆزانی چیای سەھەندی نزیک تەورێز ھاوینەھەواری شوانکارەی ئەم ھۆزە بووەو زۆم زۆم ڕەشمالیان لە بناریدا ھەڵداوە، دەشتی ھەولێر و دەشتی بەربڵاوی ڕۆژھەلاتی مووسڵ (ناوکوڕ و خازەر) گەرمیانیان بووە. ھەندێک چاووکی بیانی و کوردناسی وەک مینۆرسکی ئەم ھۆزە بە ھەڵە دەگەرێننەوە بۆ ڕەچەلەکی عەرەبی بەڵام وەک دیارە ئەم ڕەوەندانەو ڕێچکەی گەرمیان و کوێستانیان تا ئەمڕۆش درێژەی ھەیە و ھۆزی بەربڵاوی ھەرکی و سوورچی و ڕەوندۆک جێگرەوەن.

دەسەڵاتدارییەتی ڕەوادییەکان
ڕەوادی: مێژووی دوور, پێکھینانی میرنشینەکان, زنجیرەی میرانی ڕەوەند لە تەورێز
شوێنی ڕەوادی
پایتەختتەورێز
زمانە بەکارھاتووەکان زمانی کوردی (فەرمی) فارسی نوێ (بەشێک لە دادگا و خوێندنگاکان)
ئازەری (لاوەکی)
دەوڵەت میرنشین

مێژووی دوور

ڕەوادی: مێژووی دوور, پێکھینانی میرنشینەکان, زنجیرەی میرانی ڕەوەند لە تەورێز 
سنووری ڕەوەندییەکان لە ساڵانی ١٠٠٠ی زایینیدا

تەرزی ژیانی مەڕداری دەگەڕێتەوە بۆ مێژووێکی دوورو بە تەواوەتی نازانرێت کەی لەو شوێنەدا جێگیر بوون. پاش ھاتنی ئیسلام و کزبوونی دەسەلاتی والییەکانی ئەمەوی وای کرددوە حوکمڕانی ئەم ھەرێمانە ھەر بە ھۆزە کوردییە ھاوپەیمانەکان بدرێت بە تایبەت لە ڕۆژگاری دووایینی خەلافەتی ئەمەوی و سەرەتای خەلافەتی عەبباسی بە لەگەڵ بە والی بوونی یەحیا بەرمەک کە والیی ھەرێمێکی فرەوان بوو بە ئازەربایجان و ئەرمەنستان و مووسلەوە. لە نووسراوەکانی ئەم ڕۆژگارەدا کە زۆرینەیان بە عەرەبین ناوەکەیان بە شێوەی (الروادییە) تۆمارکراوە دواتر لە شەرەفنامەدا ڕاستکراوەتەوەو ھەر بە(ڕەوەند) ناویان ھاتووە.

پێکھینانی میرنشینەکان

لە دەورانی خەلیفە ئەومەیەکان و سەرەتای عەباسییەکان (سەدەی ھەشتەمی زایین) ڕۆڵی حوکمڕانیان لە دەشتی ھەولێرەوە تا شارەکانی ئازەربایجان و ئاراندا ھەبووە. سالی ٩٥٥ی زایینی تا ١٠٧١ میرنشینێکی بە ھێزیان لە تەورێز و مەراغە دامەزراند پاش ئەوەی سالی ٩٧٩ز ئیبراھیمی مەرزەبانی مسافری دەیلەمیان لە ئازەربێجان وەدەرنا. وەھشودانی کوری مەملان و محمدی کوری حسین دوو لە میرە ناودارەکانی ئەوسا بوون لە ساڵی ١٠٢٩ لە تەورێزەوە بە ھانای ھۆزی ناوداری ھەزەبانی چوو لە دژی ھێرشە ئۆغوزە تورکەکان بۆ سەر مەراغەو تێکیان شکاندن ئەم ھێرشەش بە سەرتای ھێرشی تورکان دێت بۆ سەر خاکی کوردنشینی ئازەربێجان. میر وەھشودان دواتر کورەکەی خۆی ناردە سەر شاری ئەردەبێل و (موغان)ی لە دەست (سپیھبود) دەرھێنا. مەملانی دووەم قەلاتێکی گەورەی لە ئەردەوێڵ دروست کرد. سالی ١٠٥٤ توغرولی تورک ھێرشی کردە سەر تەورێز و میر وەھشودانی بەزاند و ھەریمەکەی خرایە سەر دەسەلاتی سەلجووقیەکان. سالی ١٠٧١ کاتێک ئەلپ ئەرەلانی سەلجوق لە ھێرشی سەر ڕۆمی بێزەنتە لە دیوی ئەخلات و ئەرزرۆمەوە بە تەورێزدا ڕەتبوو مەملانی جێگرەوەی وەھشودانی لاداو ئەحمەدیلی کوری وەھشودان، میری مەراغەی لە جێگەی دانا و یاوەری سولتان محمد مەلیکشای سەلجووق بوو لە جەنگی سالی ١١١٠ز لە دژی ڕۆمەکان لە باکووری سووریا. ئەو میرە لە دیرۆکدا ناسراوە بە (احمدیل بن ابراھیم بن وھشودان الروادی الکردی) لە شەرێکدا لە دژی خاچییەکان بە سەردکرادییەتی (جوسلین) لە (تەلبەشیر)ی نزیک شاری (عەنتاب) پەیماننامەیەکی ئاگربەسی مۆرکرد. میر ئەحمەدیل سالی ١١١٧ز لە بەغدا بە دەست ئیسماعیلییەکان کوژراو بەلام وەچەکانی ھەر لە حوکمی مەراغە مانەوەو بە ئەتابەگی مەراغە ناسران و تا ھاتنی لیشاوی مەغۆلەکان ١٢٢٧ز ھەر بەردەوام بوو.

.

زنجیرەی میرانی ڕەوەند لە تەورێز

  1. محەممەد کوڕی حوسێنی ڕەوادی (؟ –٩٥١)
  2. حوسێنی یەکەم (٩٥٥–٩٨٨)
  3. مەملانی یەکەم (٩٨٨–١٠٠٠)
  4. حوسێنی دووەم (١٠٠٠–١٠١٩)
  5. وەھشودان (١٠١٩–١٠٥٤)
  6. مەملانی دووەم (١٠٥٤–١٠٧١)
  7. ئەحمەدیل (١١١٧)

ئەیووبییەکان

ڕەچەڵەکی بنەماڵەی ناوداری ئەیووبی، کە سەڵاحەددینی ئەییووبی ھەرە ناسراویانە، دەگەڕێتەوە بۆ ئەم ھۆزە. باپیرەیان کە شادی کوڕی مەروانی ڕەوەندی ھەزەبانی بوو، حوکمڕانی شاری دیوین (دبیل) بوو کە ئێستا بە (دڤین) دەناسرێت و دەکەوێتە ناو سنووری وڵاتی ئەرمینیا. کاتێک تورکی سەلجووق وڵاتی گەنجە و دیوینیان خسە ژێر دەسەلاتی خۆیانەوە، نەجمەددینە کوڕی شادی ناچار سەری ھەڵگرت و لە ھەولێرەوە چوو بۆ مووسڵ و دواتر چووە بەغدای پێتەختی خەلافەتی عەبباسی. بە ڕێگەی دەسەلاتدارێکی سوپاوە ئەرکی پاسەوانی قەڵای تکریتی پێ سپێررا و دواتر بەرەو دیمەشق بە ڕێکەوتن و لەگەڵ شێرکۆی برای چوونە ژێر ناوچەی دەسلاتی زەنگییەکان و دواتر چوون بۆ میسر و صلاح الدین ئەیووبی کرا بوو بە وەزیر لە دەولەتی خەلافەتی فاطمی.

ئەمڕۆ

لە فەرھەنگی زمانی کوردیدا وشەی ڕەوەند ھەر بە واتا کۆنەکە بە کار دێت، کەسانی شوانکارەی مەڕدار دەگرێتەوە کە بۆ پەیداکردنی لەوەڕگە بۆ ماڵاتەکانیان کۆچی ھاوین و زستان دەکەن کە لەکلتوری کوردیا پێی دەگوترێت کوێستان و گەرمێان کردن. ئەم تەرزە ژیانە پێکھاتەی سەرەکی ھۆزەکوردییەکان بووە بە درێژایی مێژوو ھەر بەم شێوەیە زمان و کلتوورو قەوارەی نەتەوەیی خۆیان پاراستووە. ڕێچکەی دێرینی ڕەوەندی ھەدبانی ئەمڕۆ کۆمەڵێک ھۆز پێی دا ڕەت دەبن بە ھەمان تەرزەژیانی جاران لەوانە: ھۆزی گەورەی ھەرکی و سوورچی و خەیلانی. تیرەیەکی بچووکی بە ناو ڕەوەندی (ڕەوەندۆک) لە دەڤەری برادۆست دەژین. ھەروەھا ھۆزی بچووکی (بائۆمەر) لە خوار شاری ورمێ ھەر بە ڕەوەند دەناسرێن. ناوی شاری دێرینی ڕەواندز لێکدراوە دوو وشەی کوردییە (رەوەند+دژ) بە واتای قەلای ڕەوەندان. لێشاوی ھۆزەکانی ئۆغوزی تورک و مەغۆل و ئەفشار زۆرینەی ھۆزە کوردییەکانی تەورێز و مەراغەی تواندەوە.

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

Tags:

ڕەوادی مێژووی دوورڕەوادی پێکھینانی میرنشینەکانڕەوادی زنجیرەی میرانی ڕەوەند لە تەورێزڕەوادی ئەیووبییەکانڕەوادی ئەمڕۆڕەوادی ئەمانەش ببینەڕەوادی سەرچاوەکانڕەوادیتەورێززۆمسوورچیسەڵاحەددینی ئەییووبیعەرەبمووسڵمەراغەورمێھەرکیھەزەبانیھەولێر

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

نازک مەلائیکەلیۆناردۆ دا ڤینچیعەرەبئایدززەکەریا عەبدوڵڵامایەسیریبیژەن کامکارکوردستانئەحمەد موختار جافبیابانئازاد مستەفاسەددام حوسێنئێل بەگی جافگونجاندنحیزبی ھیوائاییندەوڵەتی ئەمەویH.neمەلا تەھای ماییمافە بنچینەییەکانخالید کوڕی وەلیدبڕیارداننالیکەلارتیک تۆکڕەخنەی ئەدەبیمەککەلۆکە زاھیرڕیالیزمداڕشتەفلۆریداخەلافەتی عەباسیویکیپیدیاشێرزاد حەسەنعەبدولحەمیدی دووەمخەتەنەکردنی کچانچوارقوڕنەبەنداوی دووکانمەلا کرێکاریەکێتیی نیشتمانیی کوردستانپەیکەری دڵناتۆزاخۆعەبدولسەلام عارفنەقشبەندیجینۆسایدقیبلەئامێدیLپێغەمبەرەکان لە ئیسلامداپیسبوونی ژینگەمافی مەدەنی و سیاسیخۆیبوونئەورووپاپێرستی کۆدی تەلەفوونی وڵاتانی جیھانئێزیدیفێدراڵیزمئاسیاتوێژینەوە ئەکادیمییەکان سەبارەت بە ویکیپیدیاBجافشینشەکرەزمانویکیپیدیای سێبوانۆشێخ ڕەزای تاڵەبانیئەفسانەی دەریای شینمەلا مستەفا بارزانیوەفاییقانعشێرپەنجەی خوێنزەڕافەزانیاری زیاتر و وردتر لەسەر ئایدزئەی بەندەری دۆست، ئەی کەشتی دوژمنژینگەی سروشتی🡆 More