لە مافەبنجێنەییەکانی مرۆڤدا هەندێک لە مافەکان باس کراون کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە بنچینەیی و بناغەی مرۆڤایەتی دادەنرێن و تۆمارکراون لە (ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان)، (پەیماننامەی نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافە شارستانی و سیاسییەکان) و (پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر مافە ئابووری، کۆمەڵایەتی و کلتوورییەکان) و ئەم مافە پێناسە کراون تێیدا:
یاسای مافەکانی کەنەدا کە لەلایەن پەرلەمانی کەنەداوە دانراوە بە گرنگترین بەڵگەنامە دادەنرێت بۆ پاراستنی مافی مرۆڤەکان کە زیندوون و هەناسە دەدەن و رێگە نادرێت وەك کۆیلە و خاوەندار مامەڵەیان لەگەڵ دا بکرێت کە خاوەنەکانیان ڕێکخراو و دامەزراوە مەزنەکان بن. لە وڵاتی کەنەدا، پەیماننامەی ئازادی و مافەکان چوار ئازادی بنچینەی و سەرەکی دەستنیشان دەکات کە بریتیین لە:
لە وڵاتە جیاوازەکانی یەکێتیی ئەوروپادا یاسایەکی دیاریکراوی گشتگیر بوونی نییە لەسەر مافەکانی مرۆڤ بەڵام یاساکانی یەکێتیی ئەوروپا هەڵدەستن بە ناساندن و پارێزگاری کردن لەو مافانە بە چەند ڕێگەیەکی جیاواز. یەکێتیی ئەوروپا هەڵدەستێت بە سەپاندنی بەسەر هەموو وڵاتانی ئەندام لە یەکێتییەکەدا بە مسۆگەرکردن و پاراستنی کۆمەڵێك لە مافەکانی مرۆڤ و هەروەها دادگای یەکێتیی ئەوروپا دەسەڵاتی دوورخستنەوە و لابردنی هەیە لە کاتی سەرپێچی کردنی مافەکان و دەرچوون لە ڕێنماییەکان.
حەوت مافی بنچینەیی بوونیان هەیە لە هیندستان:
دوای هەمواری ٨٦ ی ساڵی ٢٠٠٢ مافی پەروەردە زیادکرا بۆ دەستووری هیندستان.
نوێترین مافی زیادکراو بۆ ڕیزبەندیی مافە بنچینەییەکان لە هیندستان لە ساڵی ٢٠١٧ دا بوو کە بریتییە لە:
هەرچەندە زۆربەی مافە بنچینەییەکان بەشێوەیەکی فراوان بە مافی مرۆڤ دادەنرێن بەڵام پۆلێنکردنی هەر مافێک وەک "بنچینەیی" دەبێتە ڕێ خۆشکەر بۆ دادگا و ناوەندەکانی یاسا دانانی سەر بە ویلایەتە یەکگرتووەکان یان هەر حوکمەتێکی دی بە بۆ دیاریکردن و سنووردارکردنی چ مافێک بنچینەی بێت و چ مافێک بنچینەی نەبێت. لەم دەق و بوارە یاسایانەدا، دادگاکان هەڵدەستن بە دیاریکردنی مافە بنچینەییەکان لەڕێی تاقیکردنەوەی بناغە مێژووییەکانی ئەو مافانە و بڕیاردان لەسەر ئەوەی کە ئایا پاراستنی ئەو مافانە بەشێکە لە دابونەریتە کۆن و باوەکان. ویلایەتەکان دەکرێت مافە بنچینەییەکان دابین بکەن و هەندێک لە ویلایەتەکانی دی دەکرێت مافە بنچینەییەکان زیاد بکەن بەڵام هەرگیز ناتوانن و دەسەڵاتیان نییە مافە بنچینەییەکان لەڕێی رێکاری یاسایییەوە لاببەن و بیسڕنەوە.
یاسا بنچینەییەکان لە دەستووری ویلایەتە یەکگرتووەکان دا تۆمارکراوە و دادگای باڵا دانی پێدانەوە و بەپێی دادگای باڵا ئەو مافە بنچینەییە تۆمارکراوانە هێندە بنچینەیین کە هەر سنووردارکردن و لە چوارچێوەدانێک دەبێت تەنها بە مەبەستی خزمەتکردنی دەوڵەت بێت یان زۆر دیارکراو بکرێت بە کۆمەڵە کەس و مەبەستێک.
یاسای مافەکان هەڵدەستێت بە پێناسە کردن و ڕیزکردنی مافەکان بە دیاریکراوی بەڵام دادگای باڵا مافە بنچینەییەکانی زیاتر فراوان کردووە لەڕێی ناساندن و دانپێدانان بەچەند مافێكی دیکەدا کە لە دەستووردا باس نەکراون، وەك:
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مافە بنچینەییەکان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.