ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان

ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان (بە ئینگلیزی: United Nations Human Rights Council) دامەزراوەیکە ئەرکی ئەوەیە تا مافی مرۆڤ بپارێزێت و لەدەوری جیھان بەرەو پێشی ببات.

ئەنجومەنی مافی مروڤی ٤٧ ئەندامی ھەیە بو سێ ساڵ لەسەر مەرجەکانی بنەمای گرووپی ھەرێمی ھەڵ دەبژێرێت.

ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان
پەڕگە:United Nations Human Rights Council Logo.svg
ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان
ناوبڕیوو ئێن ئێچ ئار سی
UNCHR
CDH
دروستبوون١٩٨٨؛ ٣٦ ساڵ لەمەوپێش (١٩٨٨)
دۆخی یاساییچالاک
ئۆفیسی سەرەکیژنێڤ، سویسرا
سەرۆک
کۆلی سێک(Coly Seck) ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان
ڕێکخراوی دایک
ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان نەتەوە یەکگرتووەکان
وێبگەohchr.org

لە ڕێکەوتی ١٥ی ئازاری ٢٠٠٦ دا ڕێکخراوی (UNHRC) لەلایەن (ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان)ەوە دامەزێنراوە و لە نزیکەوە کار لەگەڵ (نوسینگەی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ - OHCHR ) دەکات.

ڕێکخراوی (UNHRC) هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی سێ دانیشتن (کۆبوونەوە) لە سالێك دا لە مانگەکانی ئازار، حوزەیران و ئەیلول.

ڕێکخراوی (UNHRC) دەتوانێت لە هەر کاتێك دا بڕیاربدات کە هەستێت بەئەنجامدانی دانیشتنێکی تایبەت بۆ باسکردنی سەرپێچییەکانی سەر مافی مرۆڤ و بارە لەناکاوەکان. ئەم دانیشتنە تایبەتییانە دەبێت بە لایەنی کەمەوە لەسەر داواکاری یەك لەسەر سێی وڵاتانی ئەندام بێت و هەتا مانگی مایسی ٢٠٢٠ ژمارەی دانیشتنە تایبەتییەکان ٢٨ دانە بووە.

ئەندامانی ئەنجومەنەکە

ئەنجومەنەکە لە ٤٧ ئەندام پێكهاتووە کە ساڵانە لەلایەن ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە هەڵدەبژێردرن بۆ ماوەی سێ ساڵ و هەر ئەندامێك دەکرێت تەنها بۆ ٢ جار (ساڵێک) دیکە هەڵببژێردرێتەوە و دواتر دەبێت دەستبەرداری کورسییەکانیان ببن.

کورسییەکانیش بەم شێوەیە دابەش کراوە:

  • ١٣ کورسی بۆ دەستەی ئەفریقا.
  • ١٣ کورسی بۆ دەستەی ئاسیای زەریایی.
  • ٦ کورسی بۆ دەستەی رۆژهەڵاتی ئەوروپا
  • ٨ کورسی بۆ دەستەی ئەمریکای لاتین و کاریبی
  • ٧ کورسی بۆ دەستەی رۆژئاوای ئەوروپا و ئەوانی دیکە.

ڕێکاری سکاڵا

ڕێکاری سکاڵا لەڕێکەوتی ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ دا لە ڕێکخراوەکەدا دامەزراوە لەژێر فەرمانی (٥/١)  بەمەبەستی دانانی شێوازەکانی راپۆرت بەشێوەیەکی نەگۆر لەسەر  ڕێژەی گەشەکردن و سەرپێچییەکانی مافی مرۆڤ و مافە بنچینەییەکان لە هەر شوێنێکی جیهان و لەژێر هەر هەلومەرجێك دا.

ڕێکخراوەکە هەستاوە بە دانانی دوو دەستەی کارکردن لەسەر ڕێکاری سکاڵا:

  • دەستەی کارکەر لەسەر پەیوەندیکردن (WGC).
  • دەستەی کارکەر لەسەر بارودۆخەکان (WGS).

دەکرێت سکاڵاکان پەیوەستدار بن بە هەر وڵاتێكەوە بەبێ گوێدانەوە ئەوەی کە وڵاتەکە هەر ڕێکەوتنێكی دیاریکراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی پەسەند کردبێت. سکاڵاکان بەشێوەیەکی نهێنی بەڕێوەدەچن و (UNECIF) تەنها مامەڵەی پەیوەندی لەگەڵ لایەنی سکاڵاکەردا دەکات و تەنها لە کاتێك دا نەبێت کە بڕیاری دابێت سکاڵاکە بەشێوەیەکی گشتی بەڕێوەبچێت. مامەڵەکانی پەیوەندییەکە لەگەڵ لایەنی سکاڵاکەردا لەکاتی کارکردنی لەسەر ڕێکاری سکاڵا لەسەر بنەمای پێویستی دەبێت. بڕیاری (٥/١) نەتەوە یەکگرتووەکان، بەندی ٨٩ جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەی کە ڕێکارەکان لەچواردەوری کەسانی قوربانی دەسورێنەوە. دەکرێت (دەستەی کارکەر لەسەر پەیوەندیکردن (WGC)) داوای زانیاری زیاتر بکات لە لایەنی سکاڵاکەر یان لایەنی سێیەم. دوابەدوای پاڵاوتنی سەرەتایی، داواکاریی زانیاری دەنێردرێت بۆ وڵاتی سکاڵاکراو کە دەبێت لە ماوەی سێ مانگ دا وەڵامی داواکارییەکە بداتەوە. دواتر (دەستەی کارکەر لەسەر بارودۆخەکان (WGS)) هەڵدەستێت بە ئامادەکردنی راپۆرتێك بۆ (UNHRC) کە بەشێوەیەکی گشتی شێوازەکەی لەسەر بڕیارنامەیەکی ڕەشنووسە لەسەر بارودۆخەکەی لە سکاڵاکەدا باسکراوە.

بۆ پەسەندکردنی هەر سکاڵایەك دەبێت:

  • سکاڵاکە بە نووسین بێت و بە یەكێك لە شەش زمانە فەرمییەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشکەشبکرێت کە ئەوانیش عەرەبی، چینی، ئینگلیزی، فەڕەنسی، ڕووسی و ئیسپانییە.
  • باسێكی وردی ڕاستییە پەیوەندیدارەکانی تێدابێت (ناوی کەسانی قوربانی گومانلێکراو، ڕێکەوت، شوێن و بەڵگەی دیکە) کە زۆرترین زانیاری لەخۆبگرێت و ١٥ لاپەڕە تێنەپەڕێنێت.
  • نابێت پاڵنەری نووسینەکەی لایەن/بابەتێکی سیاسی بێت.
  • نابێت راپۆرتەکە بەتەواوی بەند بێت لەسەر ئەو راپۆرتانەی لەلایەن ڕاگەیاندنە گشتییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە.
  • دەبێت سکاڵاکە لە کاتێك دا پێشکەش بکرێت کەدڵنیا بن ڕێگەچارە ناوخۆییەکان بێ سوودن یان بەشێوەیەکی یەکجاو زۆر درێژکراونەتەوە.
  • نابێت زمانێكی هەرەشەئامێز یان شەرمەزارکەر بەکارهاتبێت.

سەرچاوەکان

Tags:

زمانی ئینگلیزی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

بەنداوی بێخمەچاڤی ھێرناندێزکۆئەندامی زاوزێی نێرینەبەکارھێنانی ڕابوێرانەی ماددەی ھۆشبەرپرۆتینسۆمەرخولی پاڵەوانەکانی ئەورووپائەحمەد موفتیزادەشنگالبەڵێنمیقداد میدحەد بەدرخانئەندازەی کێری مرۆڤئاشوورییەکانلویس سوارێزمیرنشینی بابانسۆدیۆمکتێبخانەگەرمبوونی زەوییاریگا نێتشیعەیاریگای نەورۆزکانوونی دووەمدیموکراسییەتی نوێنەرایەتیعاشقەکان بەپێوە دەمرنتوندوتیژی دژی ژنانلۆراکس (فیلم)لیۆنارد ئۆیلەرنیسان (مانگ)سخمستەفا پاشای یاموڵکیتشرینی دووەمشۆڕشی شێخ سەعیدی پیراننەورۆزڕۆژنامەمحەممەد مەلا فایەققەزای ماوەتتێنسی سەرمێزدڵنیاییڕۆژھەڵاتی کوردستانئادیابینھەسارەحەپسەخانی نەقیبعەرەبستانی سعوودیدەمارگیریجوانیناسیمافی مناڵانوەلی دێوانەڕێکەوتنامەی سایکس–پیکۆجامی جیھانیی فیفاحیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانخۆشەویستیدامەزراوەی ویکیمیدیاچێشتی مجێورخول پلە دووی کوردستانلێکخشاندنمانگەکانبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەمەلا مەحموودی بایەزیدیخوێندنی مێژووی ھونەرئازادیڕەگەزپەرستیکۆیەخولی پلەیەکی کوردستانحەیرانگەلەستێرەناپۆلیۆن بۆناپارتزانیاریکتێبە پیرۆزەکان لە ئیسلامدامەلای جزیریکوردیی باشووریشۆڕشی ئەیلوول٢٠ی ئازارپیرەمێردفەرموودەناسیشێرکۆ بێکەسشۆڕشەکانی ١٨٤٨🡆 More