ڕۆژی مافەکانی مرۆڤ یان ڕۆژی جیھانیی مافەکانی مرۆڤ (بە ئینگلیزی: Human Rights Day) لە ڕێکەوتی ١٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٨، ڕۆژی جیھانیی مافەکانی مرۆڤ ڕاگەیەندرا.
ھەموو ساڵێک لەم ڕۆژەدا ئەم یادە لە زۆربەی وڵاتانی جیھان دەکرێتەوە.
مرۆڤەکان بە ھەموو ڕەنگ و ڕەگەز، ئایین، ھزری سیاسی، زمان، سامان، ڕەچەڵەک، نەتەوە، کۆمەڵایەتی بەبێ جیاوازی لەدایکبوون، ھەموو یەکسانن و دەبێت بەبێ جیاکاری لە یاسا و مافەکانی دەوڵەتدا بەشدار بن. جاڕنامەی جیھانیی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ زۆرترین زمان وەرگێڕدراوە، کە زیاترە لە ٥٠٠ زمان.
جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ خۆی لە سی ماددە دەبینێتەوە، مافەکانی مرۆڤی لە ڕووی سیاسی و شارستانی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و کولتوورییەوە ڕێک خستوون. مافی پەنابەری بۆ ھەموو ئەو مرۆڤانە لەبەرچاوگرتووە، کە لە وڵاتی خۆیان ئازار یان ئەشکەنجە دەدرێن.
بەشێکی دیکەی جاڕنامەکەدا تەرخانکراوە بۆ بابەتی یەکسانیی ژن و پیاو، کە پێویستە ھاوسەرگیری بە ڕەزامەندی ژن و پیاو بکرێت.
ھەموو مرۆڤێک بە دوور لە ڕەنگی پێست و ڕەگەز و زمان، ئایین و بیروڕای سیاسی یان دۆخی دارایی و نەتەوەیی، پێویستە سوودمەند بن لەو ئازادییانەی کە لە جاڕنامەکە باس کراون.
ئاماری نەتەوە یەکگرتوەکان دەڵێت، تەواوی بەندەکانی جاڕنامەکە پێشێل کراون، ئازادیی مرۆڤەکان بێ لەبەرچاوگرتنی جیاوازییەکان تەنانەت لە وڵاتانی ئەورووپایش لەبەرچاو ناگیرێت. یەکسانیی ژن و پیاو نەک تەنیا لە وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەڵکو لە زۆربەی وڵاتانی جیھان پێشێل دەکرێن.
بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ٧٠٠ ملیۆن ژن لە جیھان بەزۆرەملێ ھاوسەرگیرییان کردووە، ھەروەھا ٢٠٠ ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیھان ئەگەری کارکردنیان نییە، ٧٧٥ ملیۆن کەس لە جیھان ناتوانن بخوێنن و بێبەشبوون لە مافی پەروەردە بینین بەخۆڕایی.
لە ڕێکەوتی ١٠ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٤٨ دا، ڕۆژی جیھانیی مافەکانی مرۆڤ ڕاگەیەندرا، ئەمەش بەھۆی ڕاگەیاندنی جاڕنامەی جیھانیی بۆ مافەکانی مرۆڤەوە بوو. کە زۆربەی وڵاتان پەسەندیان کرد.
لە باشووری ئەفریقا، ڕۆژی ٢١ی ئازاری ھەموو ساڵێک دانراوە بە ڕۆژی مافەکانی مرۆڤ و تێیدا یاد دەکرێتەوە. ئەمەش بەھۆی زیندوو ڕاگرتنی ڕۆژی کوشتاری شارپەڤیڵ کە لە ٢١ی ئازاری ساڵی ١٩٦٠ دا ڕوویدا. ئەو کوشتارە بەھۆی ناڕەزایی دەربڕینی خۆپیشاندەرانەوە دروست بوو، دژی حکوومەتی ڕەگەزپەرستی ئەو سەردەمە لە باشووری ئەفریقا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕۆژی مافەکانی مرۆڤ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕۆژی مافەکانی مرۆڤ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.