وتارە ھەڵبژێردراوەکانی ویکیپیدیا
سەرەکی | وتووێژ | پاڵاوتنەکان | ھەڵسەنگاندنەوە | فێرکاریی پاڵاوتن | سیاسەتەکان | مێزی زانیاری |
وتارە ھەڵبژێردراوەکان (وھ) نایابترین وتارەکانن لە ویکیپیدیا، وتارە ھەڵبژێردراوەکان لەسەر کۆدەنگیی بەشداربووانی ویکیپیدیا دیاری دەکرێن. وتارە ھەڵبژێردراوەکان گوێڕایەڵی سیاسەتەکانی ویکیپیدیان. پێش ئەوەی لەم پێڕستانەی خوارەوەدا دەربکەون، وتارە ھەڵبژێردراوەکان سەرەتا لە بەشی پاڵاوتن دەنگیان پێ دەدرێت؛ دەبێت سەرکەوتووانە پڕۆسەی پاڵاوتن تێپەڕێنن و شیاوی ئەوە بن لە پەڕەی دەستپێکدا دەربکەون. وتارەکان سەرەتا بە پێوەرەکانی وتاری ھەڵبژێردراو بەراورد دەکرێن. دەبێت وتارەکان لەسەر بنەماکانی دروستی، بێلایەنی، تەواوی و شێواز و پێوەرەکانی وتاری ھەڵبژێردراو نووسرابێتەوە. لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی ٥٤٬٩٩٧ وتار بوونی ھەیە و ٦٥ لەوان وتاری ھەڵبژێردراون. کاتێک کە وتارێکی ھەڵبژێردراو دەکەیتەوە، ئەستێرەیەکی زەردی بچووک () لە بەشی سەرەوەی چەپی وتارەکە دەردەکەوێت، کە نیشانەی ئەوەیە کە وتارەکە ھەڵبژێردراوە. لەوانەیە ئەم ئەستێرەیە لەسەر مۆبایلەکان دەرنەکەوێت. | ھەڵبژێردراوەکان: ئامرازەکان:
لێکچووەکان: |
وتاری ھەڵبژێردراوی ئەم ھەفتەیەد. گرێگری ھاوس (بە ئینگلیزی: Dr. Gregory House) کەسایەتییەکی خەیاڵییە کە لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکیی ھاوسدا دەرکەوتووە. ئەم زنجیرەیە لەلایەن نووسەر دەیڤد شۆرەوە دروست کراوە. ئەکتەری ئینگلیزی، ھیو لۆری، ڕۆڵی دکتۆر ھاوسی گێڕاوە. ھاوس سەرکردایەتی تیمێک لە پزیشکانی دۆزەرەوە دەکات. ھەروەھا ئەو بەڕێوەبەری بەشی دۆزەرەوەی پزیشکییە لە نەخۆشخانەی فێرکاریی پرینیستۆن-پلەینزبۆرۆدا، کە نەخۆشخانەیەکی خەیاڵییە لە پرینستۆنی نیوجێرسی. کەسایەتییەکە بە کینەی مرۆیی، گاڵتەچی، و نەرجسی پێناسە کراوە. ھاوس تاکە کەسایەتییەکە کە لە ھەموو ئەڵقەکانی زنجیرەکەدا دەرکەوتووە. ھەروەھا تاکە کەسایەتیی سەرەکییە کە لە ئەڵقەی یەکەم لە وەرزی شەشەمدا بە جۆرێکی بەرچاو دەرکەوتووە. چۆنییەتیی ھەڵسوکەوت کردنی ھاوس لەگەڵ نەخۆشەکانی نائاسایییە. ئەم جۆرە ڕەفتارەی ھەموو کات لەگەڵ ھاوکارەکانیدا تووشی ناکۆکیی دەکات. بە گشتی ھاوس ھاوسۆز نییە لەگەڵ نەخۆشەکانی، ئەمەش بەپێی قسەی خۆی، دەبێتە ھۆی ئەوەی کە کاتی ببێت تا شیکردنەوەی نەخۆشییە پزیشکییەکە بکات. کەسایەتیی ھاوس بەشێکی لە کەسایەتی شێرلۆک ھۆڵمزەوە وەرگیراوە. زنجیرەکە بە شێوەیەکی سەرەکی دەربارەی ئاڵوودەبوونی ھاوس بە ڤایکۆدینە کە لەبەر سڕکردنی ئازارەکەی خووی پێداوە. ئەم ئازارە بەھۆی (إحتیشاء) لە ماسوولکە چوار سەرەکەیدا دروست بووە پێش ٥ ساڵ لە دەستپێکردنی زنجیرەکە، کە ناچاری دەکات گۆچان بەکاربھێنێت. یەکێک لە لێکچوونەکانی لەگەڵ ھۆڵمزدا، ئاڵودەبوونێتی بە ماددە ھۆشبەرەکان، کە بە شێوەیەکی ئاسایی کۆکایینی بەکار دەھێنا. | |
ناوەڕۆکەکان | |
ھونەرژیاننامە ھونەرییەکانمۆسیقاژیاننامە مۆسیقییەکانمیدیافیلم و دراماژیاننامەکانی میدیاکایە ڤیدیۆیییەکانوێژە و شانۆچاند و کۆمەڵناسیپەروەردەژیاننامەکانی پەروەردەجوگرافیا و ناوچەکانزانستەکانتەندروستی و دەرمانژیاننامەکانی تەندروستی و دەرمانمێژووژیاننامەکانی مێژووزمانەکانوەرزشژیاننامە وەرزشییەکانفەلسەفەئایین، میستیسیزم و ئەفسانەناسیژیاننامەکانی ئایین و میستیسیزم و ئەفسانەناسیژینناسیسیاسەتپارتەکان |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.