دەیڤد بێکام: یاریزانێکی تۆپی پێی ئینگلیز

دەیڤد ڕۆبێرت جۆزێف بێکام (بە ئینگلیزی: David Robert Joseph Beckham؛ ئک: /ˈbɛkəm/؛ لەدایکبووی ٢ی ئایاری ١٩٧٥) یاریزانێکی پێشووی پیشەگەری تۆپی پێی ئینگلیزە.

لەپێشوودا یاری بۆ ھەڵبژاردەی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئینگلتەرا کردووە وێڕای یاریکردنیشی بۆ یانەکانی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی، ڕیال مەدریدی ئیسپانی، ئەیسی میلانی ئیتاڵی، لۆس ئەنجلۆس گالاکسی ئەمریکی و، پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی. نابراو یەکێک بوو لە یاریزانە ئەزمووندارەکانی جیھانی تۆپی پێ. بێکام بە جێبەجێکردنی لێدانە جێگیرەکانی وەک «لێدانی گۆشە (کۆڕنە)» و «لێدانی ناڕاستەوخۆ» ناسراو بوو. ئەو لە زۆربەی کاتەکان سێ ژمارەی دەپۆشی، ئەوانیش: «٧» و «١٠» و «٢٣» بوون. بێکام لە ئایاری ٢٠١٣ بە فەرمی وازی لە یاریی تۆپی پێ ھێنا، ئەمەش دوای ٢٠ ساڵ لەم پیشەیە، لەم ماوەیەشدا توانیی ١٩ خەڵاتی جیا جیا بەدەست بھێنێت.

دەیڤد بێکام

OBE
دەیڤد بێکام: ژیانی سەرەتایی, لەگەڵ یانەکان, لۆس ئەنجلۆس گالاکسی
بێکام لە پاڵەوانییەتیی تێنسی ویمبڵدۆن
لەدایکبوون
دەیڤد ڕۆبێرت جۆزێف بێکام

(١٩٧٥-٠٥-٠٢) ٢ی ئایاری ١٩٧٥ (تەمەن ٤٨ ساڵ)
لەیتنستۆن، لەندەن، ئینگلتەرا، دەیڤد بێکام: ژیانی سەرەتایی, لەگەڵ یانەکان, لۆس ئەنجلۆس گالاکسی شانشینی یەکگرتوو
نیشتەجێیبێکینگھام پالاس (١٩٩٩ – ٢٠١٤)
لەندەن، ئینگلتەڕا (٢٠١٤ – ئێستا)
نەتەوەبەریتانی
پیشە
  • یاریزانی تۆپی پێ
  • بازرگان
  • نمایشکار
  • وتەبێژ
یوونیسێف، مەلاریا نۆ مۆر
وەکیلسایمۆن فولەر (XIX ئینترەیتمێنت)
باڵا٦ پێ (١٬٨٦ مەتر)
ھاوسەرڤیکتۆریا بێکام (ھاوسەرگیری ١٩٩٩)
مناڵ(ەکان)٤
باوان(ەکان)تێد بێکام - ساندرا بێکام
وێبگەdavidbeckham.com

بێکام لە ساڵی ١٩٩٩ دووەمی خەڵاتی بالۆن بوو، ھەروەھا دوو جاریش بووەتە دووەمی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی فیفا. لە ساڵی ٢٠٠٤ ناوی لەلایەن پێلیە ھێنرا لە ناو لیستی باشترین ١٠٠ یاریزانی زیندوو.

ژیانی پڕۆفیشناڵی بێکام لە ساڵی ١٩٩٢ لەتەمەنی ١٧ ساڵیدا دەستی پێ کرد، ئەو کاتەی یەکەم یاریی بۆ یانەی مانچستەر یونایتد ئەنجام دا. لەگەڵ مانچستەر یونایتددا، بێکام توانیی شەش جار پرێمەر لیگ بەدەست بھێنێت، ھەروەھا دوو جاریش جامی ئێف ئەی کەپ. ئەو پاڵەوانێتیی چامپیۆنز لیگی ١٩٩٩ی بەدەست ھێناوە، دوای ئەوە چوار وەرز یاریی بۆ یانەی ڕیال مەدرید کردووە. لە کۆتا وەرزی لەگەڵ ڕیال مەدرید توانیی نازناوی لالیگا بەدەست بھێنێت. لە ساڵی ٢٠٠٧ بێکام چووە ئەمریکا و بۆماوەی پێنج وەرز واژووی گرێبەستی یاریکردنی بۆ یانەی لۆس ئەنجلۆس کرد، لەم ماوەیەشدا دوو وەرز بە شێوەی خواستن بۆ یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی یاریی کردووە، ئەمەش لەساڵانی ٢٠٠٩ و ٢٠١٠ بووە. بێکام یەکەم یاریزانی ئینگلیز بوو کە ١٠ جار لە پاڵەوانێتیی چامپیۆنز لیگ یاریی کردبێت.

لەبارەی یارییە نێودەوڵەتییەکانیشی، بێکام یەکەم یاریی نێودەوڵەتیی لە ١ی ئەیلوولی ١٩٩٦ ئەنجام دا، کە ئەو کاتە تەمەنی ٢١ ساڵان بوو. بێکام شەش ساڵ نوێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا بووە لە ٥٨ یاریدا. لەگەڵ وڵاتەکەی بەشداریی لەیارییەکانی جامی جیھانیی فیفا کردووە لە ساڵانی ١٩٩٨، ٢٠٠٢ و ٢٠٠٦. ھەروەھا، دوو جاریش بەشداریی کردووە لەپاڵەوانیەتیی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا لەساڵانی ٢٠٠٠ و ٢٠٠٤.

بێکام بە یەکێک لەو یاریزانانە دادەنرێت کە زۆرترین پارەی لە یاریی تۆپی پێ بەدەست ھێناوە. لە ساڵی ٢٠١٣، ناوی لە پێڕستی ئەو یاریزانانە ھات کە زۆرترین پارە وەردەگرن کە لە ١٢ مانگدا بڕی ٥٠ میلیۆن دۆلارە. لە ساڵی ١٩٩٩ ھاوسەرگیریی لەگەڵ ڤیکتۆریا بێکام کرد و لەو کاتەوە خاوەنی چوار منداڵن. لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە نوێنەری یوونیسێفە لە بەریتانیا. لە ساڵی ٢٠١٥ەدا ڕێکخراوی (7: The David Beckham UNICEF Fund)ی دامەزراند.لە ساڵی ٢٠١٤ ڕاگەیەندرا دەیڤد بێکام لەگەڵ وەبەرهێنەرێک و کۆمپیانیایەی MasTec دەبنە خاوەنی یانەی تۆپی پێیی ئینتەر میامی کە لە ساڵی ٢٠٢٠ دەست بەیاریکردن دەکات لە خوولی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

ژیانی سەرەتایی

بێکام لە نەخۆشخانەی (Whipps Cross University Hospital) لە لەیتنستۆن لە لەندەن لەدایک بووە. دایکی بێکام ناوی ساندرا جۆرجینایە، کە لە ساڵۆنەکان بە پیشەی دیزاینکردنی قژەوە خەریک بوو، ھەروەھا باوکیشی ناوی دەیڤد ئێدوارد ئالەنە، کە کاری دامەزراندن و ڕێکخستنەوەی چێشتخانەی ماڵان بوو. باوانی بێکام لە ساڵی ١٩٦٩ ھاوسەرگیرییان کردووە. بێکام خوشکێکی لە خۆی گەورەتری ھەیە بە ناوی لینیە جۆرجینا و خوشکێکی لەخۆی بچووکتر بەناوی جوانێ لۆزیە.

بێکام ھەر لە منداڵییەوە یاریی کردووە و لە قوتابخانەی سەرەتاییی (Chingford Foundation School) خوێندوویەتی. بێکام لە چاوپێکەوتنێکی ساڵی ٢٠٠٧دا وتی: «ھەر کاتێک مامۆستاکانم پێیان دەوتم ‹کە گەورەبوویت چ کارێک دەکەیت؟› ئەوا منیش دەموت ‹دەبمە یاریزانی تۆپی پێ.› دواتر ئەوان دەیانوت ‹باشە بەڕاستی دەتەوێت چ کارێک بکەیت وەک پیشەی کارکردن› ئەوا من دەمەوت ‹بەڕاستی تەنیا شتە کە دەمەوێت بیکەم›» باپیرەی بێکام جوولەکە بوو، ھەر بۆیە بێکام خۆی بە نیمچە-جوو دەبینێت. ئەو لە خۆژیاننامەکەیدا نووسیویەتی «من زۆرترین نزیکی و پەیوەندیم بە ئایینی یەھوودییەت ھەبوو لەچاو ھەر ئایینێکی دیکە.»

دایک و باوکی بێکام ھاندەری یانەی مانچستەر یونایتد بوون، کە ماوە ماوە لە لەندەنەوە دەچوون بۆ یاریگای ئۆڵدترافۆرد بۆ بینینی یارییەکان. بێکام لە دایک و باوکیەوە خۆشەویستیی یانەی مانچستەر یونایتدی بۆ ماوەتەوە. ئەو خولێکی لەلایەن بۆبی چاڵتۆن وەرگرت لە شاری مانچستەر کە بەم ھۆیەوە ھەلی ئەوەی بۆ ڕەخسا کە بۆ خولێکی وەرزشی بەشدار بێت لە یانەی بارسێلۆنا. لە ساڵی ١٩٨٦ لە یاریی نێوان مانچستەر یونایتد و وێستھام یونیاتددا، دەیڤد لەو یارییەدا ماسکۆتی مانچستەری لەبەر کردبوو لە یاریگادا. دواتر بێکام ڕووی لە چەند یانەیەکەی ناوخۆیی کرد، لەوانە: لیتۆن ئۆریێنت و نۆرویچ سیتی، ھەروەھا لە فێرگەی نایابی یانەی تۆتنھام ھۆتسپێر یاریی دەکرد. بەمەش یانەی تۆتنھام ھۆتسپێر بووە یەکەم یانە کە بێکام یاریی بۆ کردبێت. دواتر، بۆ ماوەی دوو ساڵ لە یانەی لاوانی بریمسداون ڕۆڤەرز یاریی کردووە و لەم تیمە ناوی لە یاریزانانی خوار ١٥ ساڵان نووسرابوو، ئەمەش لە ساڵی ١٩٩٠ بوو.

لەگەڵ یانەکان

مانچستەر یونایتد

سەرەتای لاوییەتی

دەیڤد بێکام
ئەزموونی گەنجی
١٩٨٥–١٩٨٧ ڕیدگیوەی ڕۆڤەرز
١٩٨٧–١٩٩١ تۆتنھام ھۆتسپێر
١٩٨٩–١٩٩١ بیرمسداون ڕۆڤەرز
١٩٩١–١٩٩٣ مانچستەر یونایتد
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
١٩٩٢–٢٠٠٣ مانچستەر یونایتد ٢٦٥ (٦٢)
١٩٩٤–١٩٩٥ → پریستن نۆرت ئێند (خواستن) ٥ (٢)
٢٠٠٣–٢٠٠٧ ڕیال مەدرید ١١٦ (١٣)
٢٠٠٧–٢٠١٢ لۆس ئەنجەلۆس گالاکسی ٩٨ (١٨)
٢٠٠٩ئەی سی میلان (خواستن) ١٨ (٢)
٢٠١٠ئەی سی میلان (خواستن) ١١ (٠)
٢٠١٣ پاریس سان جێرمان ١٠ (٠)
سەرجەم ٥٢٣ (٩٧)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
١٩٩٢–١٩٩٣ ھەڵبژاردەی ئینگلتەراژێر ١٨ ساڵان ٣ (٠)
١٩٩٤–١٩٩٦ ھەڵبژاردەی ئینگلتەراژێر ٢١ ساڵان ٩ (٠)
١٩٩٦–٢٠٠٩ ئینگلتەڕا ١١٥ (١٧)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە..
† یاری (گۆڵ).

بێکام لە ٨ی تەممووزی ١٩٩١ بۆ ڕاھێنانکردن گرێبەستی لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتددا واژوو کرد، ئەو کاتە بێکام لەپاڵ یاریزانان ڕایان گیگز، گاری نیڤل و پۆل سکۆلز لەلایەن ڕاھێنەر ئیریک ھاریسن مەشقی دەکرد. بێکام یارمەتیی یانەکەی دا لە بوونە پاڵەوانی جامی لاوانی ئێف ئەی کەپ لە ١٩٩٢. لە ١٤ی نیسانی ١٩٩٢، بێکام یەکەم گۆڵی خۆی کرد لەبەرامبەر یانەی کریستاڵ پاڵاس کە دووەم گۆڵی یانەکەی بوو و یانەکەی یەکەم یاریی ٣–١ بردەوە. لە یاریی گەڕانەوەشدا یانەی مانچستەر ٣–٢ بردییەوە و بەمەش بە کۆی گشتی بوو بە ٦–٣ و بوونە پاڵەوانی جامەکە. لە یاریی گەڕانەوەدا، یانەکە ٩٠ خولەک یارییان کرد. بێکام لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣ وەکوو یاریزانێکی پڕۆفیشناڵ گرێبەستی لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتددا واژوو کرد.

لە ساڵی ١٩٩٣ جارێکی دیکە گەیشتنە یاریی کۆتاییی پاڵەوانی جامی لاوانی ئێف-ئەی-کەپ، بەڵام ئەم جارەیان ڕووبەڕووی یانەی لیدز یونایتد بوونەوە. لە یاریی چووندا یارییەکەیان ٢_٠ دۆڕاند. ھەروەھا لە یاریی گەڕانەوەشدا بەھەمان شێوە تووشی شکست بوونەوە بە ئەنجامی٢_١ و بەمەش بە کۆی ھەردوو یاری ٤_١ دۆڕان و پلەی دووەمیان بەدەست ھێنا.

لە ساڵی ١٩٩٤ یەکەم یاریی خۆی لە پاڵەوانیەتیی چامپیۆنز لیگ بەرامبەر یانەی گاڵاتاسەرایی تورکی ئەنجام دا کە یارییەکە لە ئۆڵدترافۆرد بوو. لەو یارییەدا یانەی مانچستەر ٤_٠ بردیەوە؛ بێکامیش گۆڵێکی کرد. سەرباری ئەوانە، یانەی مانچستەر لەپاڵەوانییەتییەکە دەرکرا دوای ئەوەی لە قۆناغی کۆمەڵەکان پلەی سێیەمی لە چوار یانەی کۆمەڵەکەیدا بەدەست ھێنا.

یانەی پریستن نۆرت ئێند (خواستن)

بێکام لە وەرزی ١٩٩٤–١٩٩٥ پەیوەندی بە یانەی پریستن نۆرت ئێند کرد بەشێوەی خواستن یاخود قەرز. لەم وەرزەیدا بێکام بەشداریی لە پێنج یاری کرد و لە نێوانیان توانیی دوو گۆڵ تۆمار بکات، کە یەکێکیان ڕاستەوخۆ لە کۆرنەر بوو.

گەڕانەوەی مانچستەر یونایتد

دواتر بێکام گەڕایەوە یانەی مانچستەر یوناتید و یەکەم یاریی خۆی لە خولی پرێمەر لیگ لە ٢ی نیسانی ١٩٩٥ بەرامبەر یانەی لیدز یونایتد ئەنجام دا کە یارییەکە بێ گۆڵ کۆتاییی ھات. لەو وەرزەدا، بێکام چوار یاریی لەگەڵ مانچستەر یونایتدا ئەنجام دا. لەم وەرزەدا مانچستەر یونایتد پلەی دووەمی پرێمەر لیگی بەدەست ھێنا، ئەمەش کاتێک بوو کە بە جیاوازیی تەنیا یەک خاڵ یەکەمیی بۆ یانەی بلاکبێرن ڕۆڤەرز لەدەست دا. لە یاریی کۆتاییی جامی ئێف-ئەی کەپیش لە بەرانبەر ئێڤەرتۆن تووشی شکست ھاتن لە یاریی کۆتاییدا، کە لەسەرەنجامدا ئەو ساڵەی مانچستەر یونایتد بێ دەستکەوت بوو. لە ساڵی ١٩٨٩ تاکوو ئەو ساڵە، ئەو ئەنجامە خراپە تووشی مانچستەر نەببوویەوە.

ئەلێکس فێرگوسۆن ڕاھێنەری ئەو کاتەی مانچستەر یونایتد دەسەڵاتێکی باشی ھەبوو لە مامەڵەکردن و واژووکردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانە لاوەکان. بێکامیش یەکێک بوو لەو یاریزانانەی کە ئەلێکس فێرگوسۆن ھێنای بۆ مانچستەر یونایتد لە نەوەدەکان. لەدوای وەرزی ١٩٩٤–١٩٩٥ یانەی مانچستەر دەستیان کرد بە سوود وەرگرتن لەو کۆمەڵە یاریزانە لەوانە بێکام، گاری نیڤێل، فیل نیڤێل و نیکیت بەت و، چەند یاریزانێکی تری لاو. مانچستەر سەرەڕای ئەو ڕەخنانەی ئەو کاتە لێی گیرا بەھۆی نەکڕینی یاریزانی نوێ و ناسراو، توانییان خۆیان بە یاریزانە لاوەکان بگرنەوە و ئاستێکی باشیش پێشکەش بکەن.

بێکام شوێنی خۆی لەناو یاریگا لە ھێڵی ناوەڕاستی لای ڕاست دۆزییەوە و توانیی لە وەرزی ١٩٩٥–١٩٩٦ پرێمەر لیگ و جامی ئێف-ئەی-کەپ لەگەڵ مانچستەردا بەدەست بھێنێت. بێکام لە یاریی پێش کۆتایی جامی ئێف-ئەی-کەپی ئەو ساڵە گۆڵی سەرکەوتنی یانەکەی بەرامبەر یانەی چێڵسی تۆمار کرد. جگە لەوەش، لە یاریی کۆتاییدا گۆڵێکی بە کۆرنەر بۆ ئیریک کانتۆنا دروست کرد. لەدوای کۆتاییھاتنی ئەو وەرزەش نەیتوانی پشوو بدات چونکە جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ١٩٩٦ لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەستی پێ کرد.

دەیڤد بێکام: ژیانی سەرەتایی, لەگەڵ یانەکان, لۆس ئەنجلۆس گالاکسی 
بێکام لەیاریی کۆتاییی جامی ئێف ئەی کەپی ١٩٩٩ لەیاریگای وێمبلی

بێکام لە وەرزی ١٩٩٦–١٩٩٧دا درێسی ژمارە ١٠ی پۆشی کە پێش ئەو لەلایەن مارک گوگێسەوە دەپۆشرا. ١٧ی ئابی ١٩٩٦ یەکەم یاریی پرێمەر لیگ ئەنجام درا. بێکام ناوبانگێکی باشی بەو گۆڵە پەیدا کرد کە لە دژی ویمبلدۆن تۆماری کرد کە ئەو گۆڵە لە ناوەڕاستی یاریگادا تۆمارکرا کاتێک بێکام تۆپەکەی ئاڕاستەی گۆڵ کرد و بەھۆی ھۆشیارنەبوونی گۆڵپارێزی ویمبلدۆن تۆپەکە چووە نێو گۆڵەکەوە. لە ساڵی ٢٠٠٢ لە ڕاپڕسییەکی کەناڵ ٤ی ئینگلیزی، ئەو گۆڵەی بێکام بە ھەژدەیەمین جوانترین گۆڵی مێژووی تۆپی پێ لەنێو ١٠٠ گۆڵدا دیاری کرا، و دەوترێت کە ئەو لاپچینەی کە بێکام گۆڵەکەی پێ تۆمار کردووە لە یارییەکە بەھەڵە پێی درابوو. لە ماوەی وەرزی ١٩٩٦–١٩٩٧ بێکام بەگەورەترین ھۆکار و یاریزانی مانچستەر دانرا بۆ بوون بە پاڵەوانی پرێمەرلیگ. لەوەرزی ١٩٩٧–١٩٩٨دا مانچستەر سەرەتایەکی باشی بەخۆوە بینی، بەڵام لە نیوەی دووەمی وەرزەکە ئاست و ئەنجامەکانی دابەزی کە لە کۆتاییدا توانییان پلەی دووەم بەدەستبھێنن لەدوای ئارسناڵ.

لەبەر ئەوەی پۆلس سکۆڵز لە ناوەڕاستی بەرگریکار یاریدەکرد و ڕۆی کەینیش سزا درابوو، ئەوا بێکام لەھێڵی ناوەڕاستدا یاریی کرد کاتێک لەگەڵ یانەکەی بوونە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگی ١٩٩٨–١٩٩٩ ئەوکاتەی لەیاری کۆتاییدا لە یانەی بایەرن میونشنی ئەڵمانییان بردەوە. لەو یارییەدا مانچستەر خەریک بوو کاتێک تا کۆتایییەکانی یارییەکە ئەنجامی ١–٠ بوو، دەدۆڕا، بەڵام لە کاتی کۆتاییی یارییەکە و کاتی زیادکراودا ئەنجامی یارییەکە بە ٢–١ بۆ مانچستەر یونایتد یەکلایی بوویەوە. ئەوەی جێگای سەرنجە ھەردوو گۆڵەکە لە ڕێگای کۆرنەرەوە بوو کە بێکام ئەنجامی دا. ئەو دوو گۆڵەی بێکام لە یاریی کۆتاییی دروستی کرد وای کرد ناوبراو ببێتە دووەم باشترین یاریزانی جیھانی ساڵی ١٩٩٩، ھەروەھا دووەمی باشترین یاریزانی ئەورووپای ١٩٩٩، ئەمەش لەدوای یاریزانی بەڕازیلی ڕیڤاڵدۆ.

وێڕای ئەو دەستکەوتانەی بێکام لەوەرزی ١٩٩٨–١٩٩٩ لەگەڵ یانەکەی بەدەستی ھێنا، دەرکرانیان لە جامی جیھانیدا کاریگەرییەکی نەرێنیی خستە سەر بێکام بە جۆرێک دەنگۆیەکان دووبارە ھاتنەوە کە یانەی مانچستەر یونایتد ئامادەیە دەستبەرداری بێکام ببێت بۆ یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، بەڵام دواتر بەھەوڵی ڕاھێنەر بۆ وەرزی ١٩٩٩–٢٠٠٠ مایەوە و لەو وەرزەدا بێکام توانیی پێنج گۆڵ تۆمار بکات کە دوایین گۆڵی لەبەرامبەر یانە تۆتنھام ھۆتسپێر بوو. لە وەرزی دواتر، کێشەکانی بێکام جارێکی دیکە سەرییان ھەڵدایەوە و، فێرگوسۆنی ڕاھێنەر لە ساڵی ٢٠٠٧ سەبارەت بەو کێشانە ئەوەی گوت کە بێکام تاکوو ھاوسەگیریی نەکردبوو یاریزانێکی باش بوو و پابەند بوو بە یانەکەی، بەڵام دوای ھاوسەرگیریکردنی دۆخەکە گۆڕا.

ئەو لە وەرزی ٢٠٠٠–٢٠٠١ جارێکی دیکە بووە کلیلی سەرکەوتنی یانەکەی و لەو وەرزەدا جارێکی دیکە خولی پرێمەرلیگییان بردەوە. بێکام لەو وەرزە ٩ گۆڵی تۆمار کرد کە سەرجەمیان لە پرێمەرلیگدا بوون. لە ١٠ی نیسانی ٢٠٠٢، بێکام لە پاڵەوانێتیی چامپیۆنز لیگ لە بەرامبەر یانەی دیپۆرتیڤۆ لاکەرۆنیای ئیسپانی تووشی پێکان ھات کە بووە ھۆی شکانی ئێسکی قاچی چەپی، بەھۆی ئەم ڕووداوەشەوە بێکام تەواوی ئەو یارییانەی مابووی لەگەڵ یانەکەی لەدەست چوو و، لەو وەرزیشیاندا مانچستەر یونایتد خولی پرێمەر لیگی بۆ یانەی ئارسیناڵ لەدەست دا. جگە لەوەش، لە یارییەکانی پێش کۆتایی بەرامبەر یانەی لیڤەرکوزنی ئەڵمانی چوونە دەرەوە. دواتر بێکام لە ئایاری ھەمان ساڵدا گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەردا نوێ کردەوە کە بەم ھۆیەوە بووە ئەو یاریزانەی کە زۆرترین پارەی پێ دەدرێت لەتەواوی جیھاندا. لەگەڵ ئەوەی تووشی پێکان ھاتبوو، وەرزی ٢٠٠١–٢٠٠٢ وەرزێکی باش بوو بۆ بێکام کە توانیی ١١ گۆڵ لە کۆی ٢٨ یاریدا تۆمار بکات.

لەگەڵ دەستپێکی وەرزی ٢٠٠٢–٢٠٠٣، بێکام، کە تازە لە پێکانەکەی چاک ببوویەوە، نەیتوانی شوێنی پێشووی خۆی لە یانەکە بگرێتەوە ئەمەش لەبەر دابڕانی بێکام و ھاتنەپێشەوەی یاریزانی یانەکە ئۆلی سولشار. پەیوەندیی بێکام و فێرگوسۆنی ڕاھێنەر زیاتر داڕما کاتێک لە ١٥ی شووباتی ٢٠٠٣دا، لە ژووری خۆگۆڕیندا لە یاریی کۆتاییی ئێف-ئەی-کەپدا کە بە ئارسیناڵ دۆڕان، فێرگوسۆن بەتووڕەیییەوە پێڵاوە وەرزشییەکەی فڕێ دەدات و بەنزیک چاوی بێکام دەکەوێت. ئەم ڕووداوە دەنگۆیەکی زۆری لە میدیای وەرزشی نایەوە، بەتایبەت کە دەگوترا یان بێکام یانەکە جێدەھێڵیت یانیش فێرگوسۆن. لەم وەرزیدا، مانچستەر سەرەتایەکی زۆر خراپی ھەبوو، بەڵام دواتر ئەنجامەکانی لە مانگی کانوونی یەکەمدا باش کردەوە و لەکۆتاییدا بوونە پاڵەوانی پرێمەر لیگیش. لەم وەرزەدا بێکام توانیی ١١ گۆڵ لە کۆی ٥٢ یاریدا تۆماربکات لە سەرجەم پاڵاوانێتییەکان. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٣دا خەڵاتی شاھانەی بەریتانی (OBE)ی پێدرا بۆ ئەو کارانەی بۆ تۆپی پێی ئینگلتەرای کردبوو.

بێکام لەگەڵ مانچستەر یونایتددا ٢٦٥ یاریی لە پرێمەر لیگ ئەنجام داوە و ٦١ گۆڵیشی تۆمار کردووە. لەچامپیۆنز لیگیش ٨١ یاریی ئەنجام داوە و ١٥ گۆڵی تۆمار کردووە. لەماوەی یاریکردنی بۆ مانچستەر توانیی ٦ جار ببێتە پاڵەوانی پرێمەرلیگ، دوو جاریش جامی ئێف-ئەی-کەپ و جارێکیش ئینتەرناشیۆنال کەپ. بێکام ١٢ ساڵ یاریی بۆ یانەی مانچستەر یونایتد کرد.

ڕیال مەدرید

دەیڤد بێکام: ژیانی سەرەتایی, لەگەڵ یانەکان, لۆس ئەنجلۆس گالاکسی 
بێکام و زینەدین زیدان بەدرێسی ڕیال مەدرید.

لە ھاوینی ٢٠٠٣ کاتێک دەرگای گواستنەوەی یاریزانەکان کرایەوە، دەنگۆ زۆر ھەبوو کە مانچستەر یونایتد بێکام بە یانەی بارسێلۆنا بفرۆشێت. لەوکاتەدا دوو یانە ھەوڵی نزیکبوونەوەیان دا بۆ بێکام، بەڵام لەکۆتاییدا ناوبراو بە بڕی ٣٥ میلیۆن یۆرۆ گرێبەستی کرد لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید. بێکام بوو بە کۆتا یاریزانی ھاوینە بگوزارێتەوە یانەیەکی تر، کە ئەمەش بەسیاسەتی سەرۆکی ئەوکاتەی یانەی ڕیال مەدرید فلۆرەنتینۆ پێریز پێی دەناسرایەوە کە بەئیسپانی پێی دەڵێن (Galácticos). گواستنەوەی بێکام بۆ ڕیاڵ مەدرید بووە ھەواڵێکی شۆک بۆ خوان لاپۆرتای سەرۆکی تازە ھەڵبژێردراوی یانەی بارسێلۆنا. ھەواڵەکە بۆ لاپۆرتا شۆکھێنەر بوو لەبەر ئەوەی ناوبراو لەکاتی بانگەشەکانی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی یانەی بارسێلۆنا، بانگەشەی کڕینی بێکامی دەکرد. بەڵام لە کۆتاییدا ناوبراو چووە ڕیال مەدریدەوە. لە ١ی تەممووزی ٢٠٠٣ گواستنەوەی بێکام بە فەرمی ڕاگەیەندرا و، بێکام بووە سێیەم ئینگلیز لە مێژووی یانەکە یاری بکات، ئەمەش لەدوای لاوری کونینگھام و ستیڤ مکمەنھام. ڕۆژی دواتر لەدوای تەواوکردنی پشکنینی پزیشکی بە سەرکەوتووانە، بێکام بەرامبەر ٥٠٠ ڕاگەیەندنکار لە ٢٥ وڵاتی جیاواز پێشکەش کرا. ھەر لەوێ، بێکام پۆشاکی سپیی ڕیال مەدریدی پێ درا لەلایەن ئالفرێدۆ دی ستیفانۆ. بێکام نەیتوانی لە ڕیاڵ مەدرید پۆشاکی ژمارە ٧ی پێشوو بپۆشێت کە لە مانچستەر و ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەیپۆشی. ئەمەش لەبەر ئەوەی ئەو ژمارەیە لەلایەن یاریزانی ڕیال مەدرید ڕائول گۆنزالێس خاوەندارێتی دەکرا؛ لەبری ئەو ژمارەیە، بێکام درێسی ژمارە ٢٣ی وەرگرت. ھۆکاری ئەو ژمارەیەش بۆ یاریزانی باسکەی ئەمریکی مایکل جۆردەن دەگەڕێتەوە کەئەویش ھەمان ژمارەی دەپۆشی لەوکاتە.

حەفتەیەک پێش ئەوەی بێکام پێشکەشی یانەکە بکرێت، کارلۆس کیرۆش بوو بە ڕاھێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت بێکام تووشی ھەمان کێشەکانی پێشووی دەبێتەوە کە لەگەڵ مانچستەردا تووشی دەبوو، لەبەر ئەوەی کیرۆش یاریدەدەری ڕاھێنەری ئەلێکس فێرگوسۆن بوو لە مانچستەر یونایتد کە بەیەکەوە لە ھەمان ساڵدا ھاتنە ڕیال مەدرید. وەک وەرزەکانی پێشووتر، لە کۆتایییەکانی تەممووزی ٢٠٠٣ یانەی ڕیال مەدرید لەگەڵ بێکام بۆ خۆئامادەکردنی وەرزی نوێ یەکەی مەشقەکانیان بردە ئاسیا و، لە گەشتی ئەم جارەدا، بێکام وەک براندێکی نوێی ڕیال مەدرید ناسێندرا.

لە ئابی ٢٠٠٣ ڕیال مەدرید بووە پاڵەوانی جامی سووپەری ئیسپانی، ئەمەش دوای بردنەوەی یاریی چوون و ھاتن لە بەرامبەر یانەی ڕیال مایۆرکا. لەو کاتەدا ڕیال مەدرید یانەیەکی پڕئەستێرە بوو، لەوانە: زینەدین زیدان، ڕۆناڵدۆ، ڕائول گۆنزالێس، ڕۆبێرتۆ کارلۆس. ئیکەر کاسیاس و چەندین ئەستێرەی تر یارییان بۆ یانەکە دەکرد، ئەمەش وای کرد بێکام ئاسانتر شوێنی خۆی لە یانەکە بکاتەوە. بێکام لە ١٦ یاریی یەکەمیدا لەگەڵ یانەکەی توانیی پێنج گۆڵ تۆمار بکات. کارلۆس کیرۆشی ڕاھێنەر لەوکاتەدا حەزی دەکرد بەپێکھاتەی (٥-٣-٢) یاری بکات، کە دوو یاریزانی بەرگری پشتەوە ھەمیشە لە ھێرشەکان دەھاتنە پێشەوە و، ئەوانیش میشێل سەلگاردۆ و ڕۆبێرتۆ کارلۆس بوون. ئەو کاتە بێکامیش لە ناوەڕاست بوو لەپاڵ ھەریەکە لە زێدان و فیگۆ. ڕیال مەدرید پلەی دووەمی لە جامی شای ئیسپانیا بەدەست ھێنا. لە چامپیۆنز لیگیش لە قۆناغی ٨ەمدا دەرکران. لە خولی لالیگاش پلەی چوارەمیان بەدەست ھێنا. واتا، ئەوەی سەرۆکی یانەکە فلۆرەنتینۆ پێریز پێشبینیی بۆی دەکرد کە لالیگا یان چامپیۆنزلیگ بەدەست بھێنن، نەھاتە دی.

دەیڤد بێکام: ژیانی سەرەتایی, لەگەڵ یانەکان, لۆس ئەنجلۆس گالاکسی 
بێکام بە درێسی لۆس ئەنجەلۆس

لە تەممووزی ٢٠٠٤ ئەمجارەیان ڕیال مەدرید یەکەی مەشقەکانی ھاوینەی ھەر لە ئیسپانیا ئەنجام دا. لەم وەرزەدا، یانەکە ڕاھێنەری خۆی گۆڕی. خۆزییە ئەنتۆنیۆ کاماچۆ بووە ڕاھێنەری نوێی ڕیال مەدرید. کاماچۆ تەنیا دوای سێ یاریی یەکەمی یانەکەی دەستی لەکار کێشایەوە و، ڕیال مەدرید دابەزیی بۆ پلەی ھەشتەم. ماریانۆ گارسیا مینۆنی یاریدەدەری بووە ڕاھێنەری یانەکە، ئەمەش بەشێوەیەکی کاتی تاکوو شوێنگرەوەیەکی گونجاو دەدۆزنەوە. بێکام لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٤ بووە سەردێڕی میدیاکان بەوەی لە یارییەکی نێودەوڵەتیی لەنێوان ئینگلتەرا و وێڵزدا، کاتێک بەتوندی لە بێن تاتچەری دا. بەھۆی ئەم کارەیەوە، بێکام بۆ یارییەک سزا درا. دواتر لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلیزی داوای ڕوونکردنەوەی لێ کرا لەسەر ئەو ڕووداوە. بێکامیش کە لەسەر ئەم بابەتە ڕوونکردنەوەیدا وتی: «ھەڵەیەک بوو کردم» و داوای لێبوردنی کرد. دواتر لەگەڵ یانەکەشی لە یاریی بەرامبەر یانەی ڤالێنسیا لەمیانی خولی ئیسپانیدا، لەکاتی فاوڵێکدا ناوبژیوان کارتێکی زەردی بەبێکام دا و لە کاردانەوەیدا بێکام بەشێوەی گاڵتەجارانە چەپڵەی بۆ لێدا. ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی ناوبژیوان ڕاستەوخۆ کارتی زەردی دووەم بە بێکام بدات و بیخاتە دەرەوەی یاریگا.

لە ماوەی کرسیمسی ٢٠٠٤، تیپەکە لە پلەی دووەمی لالیگادا بوو، گارسیا ڕیمۆن شوێنی گۆڕا بە ڤاندەرلی لۆکسومبۆرگۆ. سەرباری گۆڕینی ڕاھێنەری یانەکە، ڕیال مەدرید بە بەدەستھێنانی پلەی دووەمی خولەکە وەرزەکەی کۆتایی پێ ھێنا. لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥دا، بێکام بۆ جاری سێیەم لەیاریگادا دەرکرا لە یارییان بەرامبەر یانەی خیتافی. ڕۆژێک دوای ئەوە ڕیال مەدرید ڕاھێنەری لە لوکسەمبۆرگۆوە گۆڕی بۆ خوان ڕۆمان لۆپێز کارۆ. لەگەڵ کۆتاییی وەرز بێکام بووە ئەو یاریزانەی لالیگا کە زۆرترین گۆڵی کردبێت.

لە ماوەی وەرزەکە، بێکام ئەکادیمیایەکی یاریی تۆپی پێی لە لۆس ئەنجلۆس لە ئەمریکا و لە ڕۆژھەڵاتی لەندەن لە بەریتانیا کردەوە. لە کۆتاییی وەرزدا ڕیال مەدرید پلەی دووەمی لالیگای بەدەستھێنا، بە جیاوازیی ١٢ خاڵ خولەکەی بۆ یانەی بارسێلۆنا لەدەست دا. ئەم وەرزە کۆتاییی بە سەردەمی سەرۆکایەتیی فلۆرێنتینۆ پیرێز ھێنا. ناوبراو لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٦ دەستی لەکار کێشایەوە. ڤیکتۆر بلۆودا وەک وەکیلێک کاری سەرۆکایەتیی یانەکەی بەشێوەیەکی کاتی گرتە ئەستۆ تا کۆتاییی وەرزەکە.

لە ھاوینی ٢٠٠٦دا، ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی یانەی ڕیال مەدرید ئەنجام درا. لەو ھەڵبژاردنەدا ڕامۆن کالیدرۆن بوو بە سەرۆکی نوێی یانەکە. لەگەڵ ھاتنی سەرۆکی نوێ بۆ یانەکە، وەک پێشبینی دەکرا، زۆربەی پلەکان گۆڕانکارییان تێدا کرا، لە سەرووی ھەمووشیانەوە پلەی ڕاھێنەر. ڕامۆن لۆپێزیش گۆڕا بۆ فابیۆ کاپێلۆی ئیتاڵی. بێکام لەو وەرزەدا لە سەرەتاکان ژمارەی یارییەکانی زۆر کەم بوو، لەبری ئەو خۆسیە ئەنتۆنیۆ ڕیەس یاریی دەکرد. دواتر لەو ٩ یارییەی بێکام دەستی کرد بەیاریکردن، ئەوا ڕیال مەدرید ٧ یاریی دۆڕاند. میاتۆڤیش کە بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی ڕیال مەدرید بوو ڕایگەیاند کە بۆ وەرزی داھاتوو بێکام لە یانەکە نامێنێتەوە. دواتر ناوبراو ھەواڵەکەی ڕەت کردەوە کە بەھەڵە لێکدانەوەی بۆ کراوە و ڕایگەیاند کە مەبەستی ئەو لەوە بووە کە تاکوو ئێستا گرێبەستی بێکام نوێ نەکراوەتەوە.

دەیڤد بێکام: ژیانی سەرەتایی, لەگەڵ یانەکان, لۆس ئەنجلۆس گالاکسی 
کۆتا وەرزی بێکام لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید

لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧، ڕاگەیەندرا کە بێکام گرێبەستی لەگەڵ یانەی لۆس ئەنجەلۆسی ئەمریکی واژوو کردووە بۆ ماوەی پێنج وەرز کە لە ١ی تەممووزی ٢٠٠٧ دەست پێ دەکات. لە ١٣ی کانوونی دووەمیشدا، فابیۆ کاپێلۆی ڕاھێنەریش وتی کە «بێکام دوایین یاریی خۆی لەگەڵ ڕیال مەدرید ئەنجام داوە و ئەو دەتوانێت لە مەشقەکاندا لەگەڵمان بێت.» دوای چەند ڕۆژێک کاتێک کالدیرۆنی سەرۆکی یانەکە قسەی بۆ قوتابییانی زانکۆی ڤیلانۆڤا دەکرد لە ئیسپانیا، وتی کە بێکام دەیەوێت ببێتە نیمچە ئەستێرەیەکی فیلم لە ھۆلیوود.

لەدوای مانگێک لەو باسە، کاپێلۆی ڕاھێنەر لە قسەکانی پێشووی پاشگەز بوویەوە و بێکامی بانگھێشت کردەوە بۆ یارییەکەیان بەرامبەر یانەی ڕیال سۆسیداد لە ١٠ی شووباتی ٢٠٠٧. بێکام لەو یارییە وەڵامی ڕاھێنەری دایەوە بە تۆمارکردنی گۆڵێک لە دووریی ٢٧ یاردەوە لە ڕێگای لێدانی ناڕاسەوخۆوە و یارییەکەیان بەئەنجامی ٢–١ بردەوە. لەم وەرزیدا یانەی ڕیال مەدرید لە قۆناغی ١٦ی چامپیۆنز لیگ دەرکرا کاتێک بە ئەنجامی ھەردوو یاری بەرامبەر یانەی بایەرن میونخ چووە دەرەوە. لە ھەردوو یاریدا بێکام ڕۆڵی ھەبوو لە تۆمارکردنی ھەر سێ گۆڵی یانەکە. ئۆلیڤەر کانی گۆڵپارێزی یانەی بایەرن میونخ وەک نموونەیەکی باڵا وەسفی بێکامی کرد.

لە ١٧ی ئابی ٢٠٠٧، لە دوایین یاریی خولی ئیسپانیدا، بێکام کۆتا یاریی بۆ یانەی ڕیال مەدرید ئەنجام دا و یارییەکەشییان ٣–١ لە یانەی ڕیال مایۆرکا بردەوە، لەم یارییەدا چارەنووسی پاڵەوانی لالیگا یەکلایی دەکرایەوە. سەرەتا یانەی ڕیال مەدرید ١–٠ لە دواوە بوو و ئەگەر ئەم یارییەی بردبایەوە دەبوو بە پاڵەوانی لالیگا. لە کۆتایییەکانی یارییەکە کاتێک بێکام دانیشتە سەر کورسیی یەدەگ، ئەوا خۆسیە ئەنتۆنیۆ ڕیەس ھاتە شوێنی و توانیی دوو گۆڵ تۆمار بکات و یارییەکە کۆتایی پێ بھێنن بە ئەنجامی ٣–١. لە ئەنجامدا ڕیال مەدرید بووە پاڵەوانی لالیگای ئەو وەرزە بە جیاوازیی گۆڵەکانی یاری لەبەرامبەر بارسێلۆنا کە پلەی دووەمی دەست کەوت.

لە کۆتاییی وەرزدا دوای چەندین کێشە و ناکۆکی لە نێوان ڕیال مەدرید و لۆس ئەنجلۆس گالاکسی لەسەر گواستنەوەی بێکام، بێکام دواجار پەیوەندیی کرد بە یانەی لۆس ئەنجلۆس گالاکسیی ئەمریکی بەبڕی ٣٥ میلیۆن یۆرۆ. گۆڤاری فۆربێس لە ڕاپۆرتێکی ئاماژەی بەوە کرد لەو چوار ساڵەی کە بێکام یاریی بۆ ڕیاڵ مەدرید ئەنجام دا، ئەوا یانەکە توانیویەتی فرۆشە بازرگانییەکانی بۆ ٦٠٠ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی بەرز بکاتەوە.

لۆس ئەنجلۆس گالاکسی

لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ بەفەرمی ڕاگەیەندرا کە بێکام پەیوەندیی بە یانەی لۆس ئەنجلۆس گالاکسییەوە دەکات. گرێبەستەکەی بێکام دەنگۆیەکی گەورەی نایەوە و، ژمارەی گرێبەستەکەیان بەپارەیەکی خەیاڵی وێنا دەکرد کە ٢٥٠ میلیۆن دۆلار بێت. بەڵام لە کۆتاییدا بۆندەکەی بێکام بۆ پێنج وەرز یاریکردن بوو لە یارییەکە لەبەرامبەر ٣٢٫٥ میلیۆن دۆلار واتە ساڵانەش ناوبراو ٦٫٥ میلیۆن دۆلار وەردەگرێت.

لەگەڵ لۆس ئەنجلۆس دووجار بووە پاڵەوانی خولی ئێم ئێل ئێس کە بەرزترین خولی تۆپی پێیە بۆ یانەکانی ئەمریکا و کەنەدا. ھەروەھا لە ٢٠١٠ و ٢٠١١ش دووجار جامی (MLS Supporters' Shield)ی بەدەست ھێنا.

میلان

دەیڤد بێکام: ژیانی سەرەتایی, لەگەڵ یانەکان, لۆس ئەنجلۆس گالاکسی 
بێکام بە درێسی میلان

لە ساڵی ٢٠٠٨ بێکام لە سەردەمی کاپێلۆ بانگھێشتی تیپی ھەڵبژاردەکە کرایەوە. بۆیە بۆ بێکام باشتر بوو بگەڕێتەوە خولەکانی ئەورووپا. لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩، یانەی میلان ڕایگەیاند کە بێکام بەشێوەی خواستن پەیوەندیی بە یانەکەوە کردووە. ئەو کاتە بێکام ڕایگەیاند کە خولی ئەمریکای جێ نەھێشتووە و بۆ وەرزی ٢٠٠٩ لە مانگی ئازار دەگەڕێتەوە بۆ یانەی لۆس ئەنجلۆس گالاکسی.

«لە گۆڕەپاندا، بێکام پێش ھەمووان ھەموو شتێک دەبینێت. بینینی ئەو بۆ یاریکردن لە ئێستادا باشترە لەچاو کاتی یاریکردنی بۆ مانچستەر. ئەو خاوبووەتەوە، بەڵام لەڕووی تاکتیک و تەکنیکەوە بەھێزتربووە. ئەو زۆر زیرەکە و کاری زۆر دەکات.»

—کارلۆ ئەنشیلۆتی ڕاھێنەری یانەی میلان و بێکام کاتێک ٣٣ ساڵان بووە

بێکام لەگەڵ میلان لەپاڵ چەندین یاریزانی دیکەی ناسراودا یاریی دەکرد لەوانە ڕیکاردۆ کاکا، ڕۆناڵدینھۆ، ئاندریا پیرلۆ، پاولۆ ماڵدینی، سیدۆرف و، چەندانی دیکەش. یەکەم یاریی بۆ میلان لە بەرامبەر ڕۆما بوو لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩. یارییەکە لە یاریگای ئۆلەمپیکۆی تایبەت بە ڕۆما ئەنجام درا. یارییەکە ٢–٢ کۆتاییی ھات و، بێکام لەیارییەکە ٨٩ خولەک یاریی کرد. یەکەم گۆڵی بێکام لە سێیەم یاریی خۆیدا بوو لە خولی ئیتاڵیا کاتێک لە بەرامبەر یانەی بۆلۆنیا یارییان کرد و میلان ٤–١ براوە بوو.

دوای ھاتنی مانگی ئازار، بێکام دەبووایە بگەڕێتەوە ئەمریکا و بۆ یانەی گالاکسی یاری بکات، بەڵام بۆ ئەوەی بەشدار بێت لە جامی جیھانیی ٢٠١٠، بێکام نیازی ئەوەی ھەبوو لەگەڵ میلان بمێنێتەوە. لەو کاتەدا پڕوپاگەندەی زۆر کرا کە بێکام دەمێنێتەوە تاوەکوو ناوەڕاستی مانگی تەممووزی ٢٠٠٩. دوای ئەوە بێکام گەڕایەوە بۆ یانە ئەمریکییەکە، تا کۆتاییی وەرزی ٢٠٠٩ یاریی کرد. ئەم مامەڵەکردنەش بە شێوازێکی بێھاوتا دانرا.

یاریکردنی نێونەتەوەیی

دەیڤد بێکام: ژیانی سەرەتایی, لەگەڵ یانەکان, لۆس ئەنجلۆس گالاکسی 
بێکام بە درێسی ھەڵبژاردەی ئینگلتەڕا

بێکام یەکەم یاری خۆی بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلستان لە ڕۆژی ١ی ئەیلوولی ١٩٩٦ ئەنجام دا. یارییەکە لە پاڵاوتنی جامی جیھانی بوو بەرامبەر ھەڵبژاردەی مۆلدۆڤا.

بێکام بۆ جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨ لە سەرجەم یارییەکانی قۆناغی پاڵاوتن بەشداریی کرد، بەڵام ڕاھێنەری ئەو کاتەی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا، گلێن ھۆدل، بڕیاری دابوو بەشدارییەکی ئەوتۆ بە بێکام نەکات لە میانی پاڵەوانییەتیی جامی جیھانیی فیفا. دواتر لە قۆناغی کۆمەڵەکان، لە یاریی یەکەم و دووەم دەرنەکەوت، بەڵام لە یاریی سێیەم لە پێکھاتەی سەرەکی لە بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆڵۆمبیا دەرکەوت. لەو یارییەدا بێکام یەکەم گۆڵی بە فاول لە دووریی ٣٠ یارد تۆمار کرد و یارییەکەشیان بە ئەنجامی ٢–٠ بردەوە. ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە دووەمی کۆمەڵە سەرکەوت بۆ قۆناغی ١٦: بەدوای ڕۆمانیا کە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی گرتبوو.

لە قۆناغی دووەم یان قۆناغی ١٦، بێکام لە بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئارجەنتین بە کارتی سوور کرایە دەرەوە. ئەمەش لەو کاتەدا بوو کە بێکام فاولێکی لەدژ گیرا لەسەر دیێگۆ سیمیۆنیی یاریزانی ئارجەنتین. بێکام لەوکاتەدا بە قاچ بەتوندی لە سیمیۆنی دەدات کە لەسەر زەوی ڕاکشابوو؛ لە ئەنجامدا سیمیۆنی تووشی ئازاری ماسوولکەش بوو. دواتر، سیمیۆنی دانی بەوەدا نا کە زیاد لە باری ئاسایی نواندنی کردووە بۆ ئەوەی بێکام لە یارییەکە دەربکرێت و یاریزانانی ھەڵبژاردەکەشی ھان داوە کە قسە لەگەڵ دادوەری یاریگا بکەن بۆ دەرکردنی بێکام. دواتر ئینگلتەرا یارییەکەی بە لێدانی یەکلاکەرەوەی سزا دۆڕاند. دوای ئەم ڕووداوانەش بێکام لەلایەن میدیا و دەزگا ئینگلیزییەکان بە ھۆکارێکی سەرەکی دانرا بۆ چوونەدەرەوەی ھەڵبژاردەکە لە مۆندیال و تەنانەت ھەڕەشەی کوشتنیشی لێ کرا.

ھەڵمەتی ھێرشکردنە سەر بێکام لە ساڵی ٢٠٠٠ دەستی پێ کردەوە لەکاتی یۆرۆی ٢٠٠٠ کاتێک ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا ٣–٢ بە پۆرتوگال لە پاڵەوانییەتییەکە کرایە دەرەوە. لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٠، لەدوای دەستلەکارکێشانەوەی ڕاھێنەری ئینگلتەرا، کێڤن کیگان و، دەستبەکاربوونی پیتەر تایلۆر وەک ڕاھێنەری کاتی ھەڵبژاردەکە، بێکام پلەکەی بەرز کرایەوە بۆ کاپتنی ھەڵبژاردەکە. دواتر ھەر بە کاپتنی مایەوە کاتێک بەفەرمی سڤین گۆران ئەریکسۆن بوو بە ڕاھێنەری ھەڵبژاردەکە.

«دوو خولەک و نیومان لەبەردەم ماوە بۆ کۆتایی ھاتنی یارییەکە، ئینگلەڕا ٢ بە ١ لە دواوەیە. بێکام دەتوانێت ئەنجامەکە ڕاست بکاتەوە بە گۆڵکردن … ناتوانم باوەڕ بەوە بکەم بێکام گۆڵی تۆمارکرد و ئینگلتەڕا بۆ کۆتایییەکانی مۆندیال سەرکەوت … ڕێزلێنانی شاھانە بدەن بەم پیاوە!»

—بێژەری تەلەڤیزیۆن لەکاتی یارییەکەی یۆنان و ئینگلتەڕا

لە یارییەکانی پاڵاوتن بۆ مۆندیالی ٢٠٠٢، بێکام ڕۆڵێکی گەورەی گێڕا بۆ سەرکەوتنی ھەڵبژاردەکە بۆ ئەو پاڵەوانێتییە کە یەکێک لە یارییەکانی پاڵاوتن ئینگلتەرا ٥–١ لە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیای بردەوە لە ناو میونشن. لە کۆتاییدا بێکام لە لۆمەکردن و پیاوخراپییەوە بوو بە پاڵەوانی وڵات بەتایبەت دوای یارییەکەیان بەرامبەر ھەڵبژاردەی یۆنان کە دوایین یاری بوو لە پاڵاوتنەکان بۆ مۆندیالی ٢٠٠٠ کە لە ٦ی تشرینی یەکەم بەڕێوە چوو. ئەمەش لەبەرئەوەی لەو یارییە ئینگلتەرا پێویستی بە بردنەوە یان بەرامبەربوون ھەبوو بۆ ئەوەی بگات بە مۆندیال، بەڵام ئەنجامی یارییەکە ٢–١ لە بەرژەوەندیی یۆنان بوو تاوەکوو لێدانێکی ناڕاستەوخۆ (فاوڵ) بۆ ئینگلتەرا ھەژمار دەکرێت و لە دووریی ٨ یاردەوە لە ناوچەی لێدانی سزای یۆنان توانیی گۆڵەکە تۆمار بکات و ھەڵبژاردەکەی بگەیەنێتە مۆندیال. بێکام لەو ساڵەدا بووە دووەم باشترین یاریزانی جیھان لەدوای فیگۆ.

لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢ کە لە ژاپۆن و کۆریای باشوور بە ھاوبەشی بەڕێوە چوو، بێکام توانیی شوێنی خۆی لە پێکھاتەی سەرەکی بکاتەوە. لە یەکەم یاریی ھەڵبژاردەکەی بەرامبەر سوێد یاریی کرد. ھەروەھا دوای ٤ ساڵ لە ڕووداوەکانی مۆندیالی ١٩٩٨، بێکام توانی تۆڵەی خۆی بکاتەوە دوای ئەوەی بە لێدانی سزا تاکە گۆڵی سەرکەوتنی ئینگلتەرای بەرامبەر ئەرجەنتین تۆمار کرد و وای کرد ئەرجەنتین لە مۆندیال دەربکرێت لە قۆناغی کۆمەڵەکان. لە قۆناغی ١٦دا بێکام یارمەتیی ھەڵبژاردەکەی دا بۆ سەرکەوتن بەسەر دانیمارک کاتێک ٣–٠ بردیانەوە و بێکام گۆڵێکی دروست کرد لە یارییەکەدا، بەڵام دواتر لە قۆناغی ٨، ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە پاڵەوانێتییەکە دەرچوون کاتێک بە گۆڵی ڕۆناڵدینھۆ بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل تووشی شکست بوون.

دواتر لە یۆرۆی ٢٠٠٤دا، بێکام لە سەرجەم یارییەکانی ئینگلتەرا لەو پاڵەوانێتییە بەشداریی کرد. لە قۆناغی ٨ ڕووبەڕووی پۆرتوگال بوونەوە؛ یارییەکە ٢–٢ کۆتاییی ھات لەکاتی ئاساییی خۆی، بۆیە بەناچاری پەنا برایە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە کە تێیدا ٥–٦ پۆرتوگال براوە بوو، لە لێدانە یەکلاکەرەوەکان بێکام یەکەم دانەی ئینگلتەرای فەوتاند کاتێک خۆی جێبەجێی کرد.

بێکام بوو بە باڵیۆزی چاکەخوازیی ڕێکخراوی یوونیسێف و ڕۆڵی ھەبوو لە ڕێکلامکردن بۆ میوانداریکردنی یارییەکانی ئۆڵمپیادی ٢٠١٢ لە لەندەن. بێکام لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ بۆ جاری دووەم وەک کاپتنی ئینگلتەرا لە یارییان بەرامبەر ھەڵبژاردەی نەمسا کرایە دەرەوە. لە مانگی دواتر بێکام ٥٠یەمین یاریی وەک کاپتنی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئەنجام دا بەرامبەر ئەرجەنتین لە یارییەکی دۆستانەدا.

لە یارییەکانی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦، لە یەکەم یاریی ئینگلتەرا و پاراگوای بوو کە بێکام لێدانێکی سەربەستی جێبەجێ کرد و بووە ھۆی ئەوەی یاریزانی پاراگوای، کارلۆس گامارا، گۆڵ لە خۆیان بکات و بەم ئەنجامە یەکەم یارییان بردەوە. لە یاریی دووەمیشییان، بێکام لە خولەکی ٨٣ گۆڵێکی بۆ پیتەر کراوچ دروست کرد و پاش ئەم گۆڵەش توانیی گۆڵێکی دیکە بۆ ستێڤن جێرارد دروست بکات و وای کرد ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا ٢–٠ یارییەکە بباتەوە. ھەر لە یارییەکەدا بێکام بە باشترین یاریزان ھەڵبژێردرا.

لە قۆناغی ١٦دا بەرامبەر ھەڵبژاردەی ئیکوادۆر یارییان ئەنجام دا، لە خولەکی ٥٩ بێکام تاکە گۆڵی یارییەکەی بە فاوڵ تۆمار کرد و بووە یەکەم یاریزانی ئینگلیزی لە سێ جامی جیھانیی جیاواز گۆڵ تۆمار بکات. بەم گۆڵەشی بێکام وای کرد ھەڵبژاردەکەی بگاتە قۆناغی داھاتوو. لە قۆناغی دواتردا ئینگلتەرا بەرامبەر پۆرتوگال یاریی کرد. بێکام بەھۆی پێکانەوە لە گێمی یەکەم یاریگای بەجێ ھێشت. لە کۆتاییی یارییەکەشدا ئینگلتەرا یارییەکەی دۆڕاند بە لێدانی یەکلاکەرەوە بە ئەنجامی ٣–١ ئەمەش دوای ئەوەی یارییەکە لە کاتی ئاساییی خۆیدا بەبێ گۆڵ کۆتاییی ھاتبوو. دوای یارییەکە بێکام ھەست و سۆزی تەواو جووڵابوو و لە گۆشەیەک چاوی پڕ لە فرمێسک بوو کە نەیتوانی لە تەواوی یارییەکە بەشداری بکات. ڕۆژی دوای دەرچوونیان لە مۆندیال، بێکام لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لەوێشدا ھەست و سۆزی جووڵابوو و بە چاوی پڕفرمێسکەوە وازی لە نیشانی کاپتنی ھەڵبژاردەکەی ھێنا.

دەیڤد بێکام: ژیانی سەرەتایی, لەگەڵ یانەکان, لۆس ئەنجلۆس گالاکسی 
بێکام لەکاتی دروستکردنی گۆڵێک بۆ ھەڵبژاردەکەی بەرامبەر بەڕازیل. گۆڵەکە لەلایەن جۆن تێری تۆمار کرا.

لەدوای وازھێنانی لە نیشانەی کاپتنی، بێکام لە تیمی ئینگلتەراش دوور خرایەوە، ئەوکاتەی ستیڤ ماکلێرن بوو بە ڕاھێنەری ھەڵبژاردەکە. لە ڕۆژی ١١ی ئابی ٢٠٠٦، ماکلێرن ڕایگەیاند کە ئەو بە ئاراستەیەکی دیکەدا کار دەکات لەگەڵ تیپەکە کە بێکام لەو ئاراستەیەدا نابێت. ئەوەشی ڕاگەیاند کە دەکرێت لە داھاتوودا بێکام جارێکی دیکە بانگ بکرێتەوە.

لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٠٧، ماکلێرن ئەوەی ڕاگەیاند کە بێکام دەتوانێت جارێکی دیکە یاری بۆ ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئەنجام بدات، بێکام یەکەم یاریی بەبێ بوونی نیشانەی کاپتن لە بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل ئەنجام دا لە یاریگای وێمبلی، لەو یارییەدا بێکام لە گێمی دووەمدا گۆڵێکی بۆ ھەڵبژاردەکەی ڕێک خست کە جۆن تێریی کاپتن گۆڵی تۆمار کرد. دواتر بێکام بەردەوام بوو لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئینگلتەڕا لە یارییەکانی پاڵاوتن بۆ یۆرۆی ٢٠٠٨ بەشدار بوو. لەو یارییەدا بەرامبەر ئیسپانیا بێکام دوو گۆڵی دروست کرد بۆ مایکڵ ئۆین و پیتەر کڕاوچ و یارمەتیی ھەڵبژاردەکەی دا تاکوو ٣–٠ بردیانەوە.

لە ٢٢ی ئابی ٢٠٠٧، بێکام یارییەکی بەرامبەر ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئەنجام دا، ئەمە لەو کاتەدا بوو کە بێکام لە ھیچ یانەیەک یاریی نەدەکرد. دواتر لە یارییەکانی پاڵاوتنی یۆرۆی ٢٠٠٨ بەردەوام بوو. ئینگلتەرا لەگەڵ ھەڵبژاردەی کرواتیا دووچاری ئاستەنگی زۆر بوویەوە کاتێک یاریی یەکەم ٢–٢ بوو، و یاریی دواتریش ٣–٢ بەمەش ئینگلتەرا لە پاڵاوتنەکانەوە دەرچوو لە گەیشتن بە یۆرۆی ٢٠٠٨. سەرباری ئەوەش بێکام نەیدەویست واز لە یاریی نێودەوڵەتی بھێنێت و دەیویست بەردەوام بێت لە پۆشینی درێسی ھەڵبژاردەکەی.

دواتر ڕاھێنەری پێشووی ڕیال مەدرید، فابیۆ کاپێلۆ بوو بە ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا و بێکامیشی بۆ پێکھاتەکەی بانگھێشت کرد. بێکام لە یارییەکانی پاڵاوتن بۆ مۆندیالی ٢٠١٢ بەشداریی کرد، بەڵام دواتر بەھۆی پێکان و دوورخستنەوەی فەرمی لەلایەن ھەڵبژاردەکەیەوە بەشداریی لە یارییەکانی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠ لە باشووری ئەفریقا نەکرد. لەو کاتە بێکام لە کۆی ٢٠ یاری لە سەردەمی کاپێلۆدا، لە ١٦ یاریدا بەشدار بوو. دواتر بۆچوونی کاپیلۆ لەسەر بێکام ئەوە بوو کە بێکام داھاتووی لەگەڵ ئینگلتەرا نییە و، پێویستە ھەل بە یاریزانی دیکەی ئینگلیزی بدرێت لەبری بێکام. ئەگەر کرا، ئەوا یارییەکی دۆستانە بۆ ماڵئاواییکردن لە بێکام ڕێک بخرێت لە وێمبلی.

لە یارییەکانی ئۆڵەمپیادی ٢٠١٢ی لەندەن، بێکام لە پێکھاتەی سەرەکیی بەریتانیا بانگھێشت کرابوو. بەڵام دواتر لە پێکھاتەی کۆتایی لەلایەن ڕاھێنەر ستیوارت پێرس دوور خرایەوە.

ژیانی تایبەتی

دەیڤد بێکام: ژیانی سەرەتایی, لەگەڵ یانەکان, لۆس ئەنجلۆس گالاکسی 
بێکام و ڤیکتۆریا

بێکام لە ساڵی ١٩٩٧ەوە، دەستی کرد بە ژوانبەستن لەگەڵ خانمە نمایشکاری جلوبەرگ و گۆرانیبێژی ئینگلیزی ڤیکتۆریا ئادەم. دواتر ڤیکتۆریا لە یارییەکانی یانەی مانچستەر یونایتد دەبینرا. پەیوەندیی بێکام و ڤیکتۆریا لەو کاتەدا سەرنجی زۆربەی میدیاکانی بەلای خۆدا ڕاکێشابوو. میدیاکان پەیوەندیی نێوان بێکام و ڤیکتۆریایان ناو نابوو (Posh and Becks). لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٨ بێکام لە خواردنگەی ناوچەی چیزەنت لە ئینگلتەرا داخوازیی لە ڤیکتۆریا کرد.

لە ٤ی تەممووزی ١٩٩٩، لە قەڵای (Luttrellstown) بێکام و ڤیکتۆریا ھاوسەرگیرییان کرد. ڕێوەڕەسمەکە دوور بوو لە چاوی میدیاکان. تێچووی ئاھەنگەکەش ٥٠٠ ھەزار پاوەند بوو و ٤٣٧ کەس وەک کرێکار لە ڕێوەڕەسمی ئاھەنگەکە کاریان کرد.

بێکام و ڤیکتۆریا چوار منداڵیان ھەیە: برووکلین جۆزێف (لەدایکبووی ٤ی ئازاری ١٩٩٩ لە لەندەن)، ڕۆمیۆ جەیمز (١ی ئەیلوولی ٢٠٠٢ لە لەندەن)، کرووز دەیڤد (٢٠ی شوباتی ٢٠٠٥ لە مەدرید) و کچێکیش بەناوی ھارپەر سێڤن (١٠ی تەممووزی ٢٠١١ لە لۆس ئەنجلۆس، ئەمریکا). ھەرسێ کوڕەکەی بێکام لە ئەکادیمیای یانەی ئارسیناڵ یارییان کردووە.

خەڵاتی تایبەت

ساڵ بۆنە خەڵات ئەنجام
٢٠٠٦ خەڵاتی ھەڵبژێردراوی ھەرزەکاران خەڵاتی ھەڵبژێردراوی ھەرزەکاران براوە

٢٠٠٨ براوە

٢٠٠٩ براوە

٢٠١٠ براوە

٢٠١٢ براوە

٢٠١٣ براوە

٢٠١٤ خەڵاتی ھەڵبژێردراوی وەرزشی لەلایەن منداڵان خەڵاتی ئەفسانە براوە

ئامارەکان

یانە

یانە وەرز خول خول جام جام Continental ھیتر گشتی
یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ
مانچستەر یونایتد ١٩٩٢–٩٣ پریمەرلیگ ٠ ٠ ٠ ٠ ١ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ١ ٠
١٩٩٣–٩٤ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠
Preston North End (loan) ١٩٩٤–٩٥ خولی پلە سێیەکان ٥ ٢ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٥ ٢
مانچستەر یونایتد ١٩٩٤–٩٥ FA Premier League ٤ ٠ ٢ ٠ ٣ ٠ ١ ١ ٠ ٠ ١٠ ١
١٩٩٥–٩٦ ٣٣ ٧ ٣ ١ ٢ ٠ ٢ ٠ ٠ ٠ ٤٠ ٨
١٩٩٦–٩٧ ٣٦ ٨ ٢ ١ ٠ ٠ ١٠ ٢ ١ ١ ٤٩ ١٢
١٩٩٧–٩٨ ٣٧ ٩ ٤ ٢ ٠ ٠ ٨ ٠ ١ ٠ ٥٠ ١١
١٩٩٨–٩٩ ٣٤ ٦ ٧ ١ ١ ٠ ١٢ ٢ ١ ٠ ٥٥ ٩
١٩٩٩–٢٠٠٠ ٣١ ٦ ٠ ٠ ١٢ ٢ ٥ ٠ ٤٨ ٨
٢٠٠٠–٠١ ٣١ ٩ ٢ ٠ ٠ ٠ ١٢ ٠ ١ ٠ ٤٦ ٩
٢٠٠١–٠٢ ٢٨ ١١ ١ ٠ ٠ ٠ ١٣ ٥ ١ ٠ ٤٣ ١٦
٢٠٠٢–٠٣ ٣١ ٦ ٣ ١ ٥ ١ ١٣ ٣ ٠ ٠ ٥٢ ١١
کۆی گشتی مانچستەر یونایتد ٢٦٥ ٦٢ ٢٤ ٦ ١٢ ١ ٨٣ ١٥ ١٠ ١ ٣٩٤ ٨٥
ڕیال مەدرید ٢٠٠٣–٠٤ لالیگا ٣٢ ٣ ٤ ٢ ٧ ١ ٢ ١ ٤٥ ٧
٢٠٠٤–٠٥ ٣٠ ٤ ٠ ٠ ٨ ٠ ٠ ٠ ٣٨ ٤
٢٠٠٥–٠٦ ٣١ ٣ ٣ ١ ٧ ١ ٠ ٠ ٤١ ٥
٢٠٠٦–٠٧ ٢٣ ٣ ٢ ١ ٦ ٠ ٠ ٠ ٣١ ٤
کۆی گشتی ڕیال مەدرید ١١٦ ١٣ ٩ ٤ ٢٨ ٢ ٢ ١ ١٥٥ ٢٠
لۆس ئەنجلۆس گالاکسی ٢٠٠٧ MLS ٥ ٠ ٠ ٠ ٢ ١ ٧ ١
٢٠٠٨ ٢٥ ٥ ٠ ٠ ٠ ٠ ٢٥ ٥
ئەی سی میلان (خواستن) ٢٠٠٨–٠٩ خولی تۆپی پێی ئیتالیا ١٨ ٢ ٠ ٠ ٢ ٠ ٠ ٠ ٢٠ ٢
یانەی لۆس ئەنجلۆس گالاکسی ٢٠٠٩ MLS ١١ ٢ ٠ ٠ ٤ ٠ ١٥ ٢
ئەی سی میلان (خواستن) ٢٠٠٩–١٠ Serie A ١١ ٠ ٠ ٠ ٢ ٠ ٠ ٠ ١٣ ٠
کۆی گشتی میلان ٢٩ ٢ ٠ ٠ ٤ ٠ ٠ ٠ ٣٣ ٢
یانەی لۆس ئەنجلۆس گالاکسی ٢٠١٠ MLS ٧ ٢ ٠ ٠ ٣ ٠ ١٠ ٢
٢٠١١ ٢٦ ٢ ٠ ٠ ٤ ٠ ٣٠ ٢
٢٠١٢ ٢٤ ٧ ٠ ٠ ١ ١ ٦ ٠ ٣١ ٨
کۆی گشتی لە لۆس ئەنجلۆس گالاکسی ٩٨ ١٨ ٠ ٠ ١ ١ ١٩ ١ ١١٨ ٢٠
پاریس سان جێرمان ٢٠١٢–١٣ خولی پلەیەکی فەڕەنسا ١٠ ٠ ٢ ٠ ٢ ٠ ٠ ٠ ١٤ ٠
گشتی ٥٢٣ ٩٧ ٣٥ ١٠ ١٢ ١ ١١٨ ١٨ ٣١ ٣ ٧١٩ ١٢٩

ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەڕا
ساڵ یاری گۆڵ
١٩٩٦ ٣ ٠
١٩٩٧ ٩ ٠
١٩٩٨ ٨ ١
١٩٩٩ ٧ ٠
٢٠٠٠ ١٠ ٠
٢٠٠١ ١٠ ٥
٢٠٠٢ ٩ ٣
٢٠٠٣ ٩ ٤
٢٠٠٤ ١٢ ٢
٢٠٠٥ ٩ ١
٢٠٠٦ ٨ ١
٢٠٠٧ ٥ ٠
٢٠٠٨ ٨ ٠
٢٠٠٩ ٨ ٠
کۆی گشتی ١١٥ ١٧

دەستکەوتەکان

مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی

  • خولی ئینگلیزی ناسراو بە پرێمەر لیگ (٦) جار
  • جامی یەکێتیی ئینگلیزی (٢) جار
  • جامی قەڵغانی یەکێتیی ئینگلیزی (٤) جار
  • جامی یەکێتیی ئینگلیزی بۆ لاوان (١) جار
  • خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا (١) جار لە وەرزی ١٩٩٨–١٩٩٩
  • جامی جیھانیی یانەکان (١) جار لە ساڵی ١٩٩٩

ڕیال مەدریدی ئیسپانی

  • خولی ئیسپانی ناسراو بە لالیگا (١) جار لەوەرزی ٢٠٠٦–٢٠٠٧
  • جامی سووپەری ئیسپانی لە ساڵی ٢٠٠٣

لۆس ئانجلۆسی ئەمریکی

  • جامی قەڵغانی پشتیوانی ٢ جار لە ساڵانی ٢٠١٠–٢٠١٢
  • جامی MLS ١ جار لە ساڵی ٢٠١١

تێبینییەکان

سەرچاوەکان

تێبینییەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

دەیڤد بێکام ژیانی سەرەتاییدەیڤد بێکام لەگەڵ یانەکاندەیڤد بێکام لۆس ئەنجلۆس گالاکسیدەیڤد بێکام میلاندەیڤد بێکام یاریکردنی نێونەتەوەییدەیڤد بێکام ژیانی تایبەتیدەیڤد بێکام خەڵاتی تایبەتدەیڤد بێکام ئامارەکاندەیڤد بێکام دەستکەوتەکاندەیڤد بێکام تێبینییەکاندەیڤد بێکام سەرچاوەکاندەیڤد بێکام تێبینییەکاندەیڤد بێکام بەستەرە دەرەکییەکاندەیڤد بێکامen:Help:IPA/Englishئینگلتەرائینگلیزیی بریتانیتۆپی پێزمانی ئینگلیزیمانچستەر یونایتدپاریس سان جێرمانڕیال مەدریدیانەی ئەی سی میلان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

کۆڵانەکانی پشتەوە (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)مامە ڕیشەئەحمەدی خانیشەقڵاوەئەدیداسعەبدولقادری گەیلانیمافی مەدەنی و سیاسیبەڕووسەحیحی بوخارییارییەکانی ئۆڵمپیکھەڵبژاردنی ناوچەیی باکووری کوردستان و تورکیا (٢٠٢٤)ڤاکسیننزار قەبانیسوورێژەھەرێمبێنجامین فرانکلینلیۆنارد ئۆیلەریانەی تۆپی پێی بارسێلۆناسەروەریی یاساتۆپی سەبەتەجووڵەسویسمێژووی مایکرۆسۆفت وۆردئەسفەھانخشتەی خولیئیمام شافعیشنگالگۆڕەپان و مەیدانبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەکۆمۆنیزمتریپانۆسۆماشەڕی براکوژیسێجۆنگی مەزننەوتناسیۆنالیزمکیمیابارانی ھەڵەبجەمافی خوێندنبەکتریاژمارەی ڕێژەییسووتانشەمێرانعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبژمێریارینوێژی تەراویحڤلادیمیر پوتینزمانی گورجیباکووری کوردستانپۆڕنڕابووردوودەمارگیریکتێبخانەسیکس ناینڕەخنەی ئەدەبیڕێواسشۆڕشی شێخ سەعیدی پیرانزانکۆی کوردستان (ھەولێر)نامە گۆڕینەوەکەی سالم و نالیخاکسووتەمەنیکەو (باڵندە)دەربەندیخانمیرنشینە کوردییەکانکۆریای باکوورچەقچەقەعەبدولسەلام بارزانیڤایرۆستا (نیشانەی نەخۆشی)سیستمی ڕێکھێنانی ھاویژتنی چەکی کەشتیکفریبەردی زراو١٤ی نیسانحەسەن خەیری بەگئاوی ژێرزەویسکۆتلاندگرەوی بەختی ھەڵاڵەزاگرۆسژاپۆنچاکێوی ئارارات🡆 More