وتاری ھەڵبژێردراو بە وتارێک دەوترێت کە دیاری کراوە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لەسەر پەڕەی دەستپێکی ویکیپیدیا دەربکەوێت.
ئەو ماوەیە لە ئێستادا بۆ ١ مانگ درێژە دەکێشێت.
وتارە ھەڵبژێردراوەکان نایابتر و باشتر و بەھێزترن لەچاو وتارە ئاساییەکانی تردا. وتارە ھەڵبژێردراوەکان زانیارییەکانیان پوختن و ھەموو سیاسەتەکان و ڕێساکان پەیڕەو دەکەن.
وتارە ھەڵبژێردراوەکان لە وتارە باشەکان بەھێزترن، و وتارە باشەکانیش لە وتارە ئاساییەکانی تر چاکترن. جیاوازی سەرەکی نێوانیان ئەوەیە کە وتارە ھەڵبژێردراوەکان زیاتر کاتیان پێوە کوژراوە و ماندووبوونێکی زیاتریان ویستووە.
لە ویکیپیدیادا گرنگی دەدرێت بە کوالێتی نەک ژمارە. ھەرچەندە وتاریش کەم بێت کێشە نییە، بەڵام بەرزیی ئاستیان گرنگە. وتارە ھەڵبژێردراوەکان ھەموو وتاری ئاست بەرزن و ئەو پرۆژەیەش ھانی نووسینی وتاری ئاست بەرز دەدات.
وتارە ھەڵبژێردراوەکان لەسەر یەکدەنگی کۆمەڵگە و بەشداربووان دیاری دەکرێن و دواتریش بەڕێوەبەرێک ھەڵی دەسەنگێنێت و ھەڵی دەبژێرێت.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پرسیارە دووپاتکراوەکان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.