لەم پەڕەیەدا، ئەو وتارانەی کە پاڵێوراون وەک وتاری ھەڵبژێردراو دەربکەون بەراورد دەرکێن بە سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراو تاکوو بزانرێت کە ئایا ئەو وتارە وەک وتاری ھەڵبژێردراو شیاوە یاخود نا.
سەرەکی | وتووێژ | پاڵاوتنەکان | ھەڵسەنگاندنەوە | فێرکاریی پاڵاوتن | سیاسەتەکان | مێزی زانیاری |
کوالێتی وتاری ھەڵبژێردراو دەبێت بەردەوام زیاتر بێت بێت بەراورد بە وتاری باش. ھەموو کەسێک دەتوانێت وتارێک بپاڵێوێت، و ھەمووکەسێک کە سیاسەتە فەرمییەکانی ویکیپیدیا شارەزایە و زانیاری گشتی لەسەر ویکیپیدیا ھەیە، دەتوانێت بەسەر وتارەکەدا بچێتەوە، باشتر وایە بەڕێوەبەرەکان و بەکارھێنەرە کۆنەکان (ئەوانەی کە زیاتر لە یەک ساڵە چالاکن) ئەرکی بەسەرداچوونەوە بگرنە ئەستۆ. پێداچوونەوەی وتارەکان لەوانەیە یەک ھەفتە یان کەمتری بوێت، بەپێی درێژی و دەوڵەمەندی وتارەکە. دەنگدەر دەبێت بە شێوەیەکی باش وەڵامی ئەو ڕەخنانە بداتەوە کە لەلایەن تاووتوێکەر لە وتارەکە دەگیرێت کە پاڵاوتوویەتی و پێکەوە کار بکەن بۆ چاککردنەوەی کێشەکان (ئەگەر ھەبوون). کاتێک کە وتارەکە وەک وتاری ھەڵبژێردراو دەستنیشان کرا، لە بەشی چەپی سەرەوەی پەڕەکە نیشانەی ئەستێرەیەکی زێڕین دەردەکەوێت () کە وای نیشان دەدات کە ئەو وتارە وتارێکی ھەڵبژێردراوە. ئەگەر وا پێویستە کە وتارێک بسڕدرێتەوە لە لیستی وتارە ھەڵبژێردراوەکان، تکایە کرتە بکە لەسەر ھەڵسەنگاندنەوە.
ئاگاداری بۆ کۆمەڵگە: تکایە سەرەتا ڕێنماییەکان و ڕێنوێنییەکان بخوێننەوە بۆ دەنگدان کرتە لەسەر «پەڕەی پاڵاوتن»ـی ھەر بەشێک بکە. |
ئەرشیڤەکان | ||||||
---|---|---|---|---|---|---|
| ||||||
وتاری پاڵێوراو: دابەشکردنی خۆراک (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: دابەشکردنی خۆراک (بە ئینگلیزی: Food Distribution) ئەو پرۆسەیەیە کە دانیشتووانێکی گشتی خۆراکیان بۆ دابین دەکرێت. ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ (FAO) دابەشکردنی خۆراک وەک ژێرکۆمەڵەیەکی سیستەمی خۆراک دەزانێت. پرۆسە و میتۆدۆلۆژیای پشت دابەشکردنی خۆراک بەپێی شوێنەکان دەگۆڕێت. دابەشکردنی خۆراک تایبەتمەندییەکی دیاریکەری ڕەفتاری مرۆڤ بووە لە ھەموو کۆمەڵگاکاندا و تۆمارەکانی دابەشکردنی خۆراک مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ھەزاران ساڵ پێش ئێستا. زۆربەی حکوومەت و کۆمەڵگاکان بە شێوەیەکی بەرز لە قاڵب دراون بەھۆی ئەو سیستەمەی کە بۆ پشتگیریکردن لە دابەشکردنی خۆراک دروستکراون.
-- Tessla (وتووێژ) ٠١:٠٢، ١ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)
ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ٢٣:٤٢، ٣ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)
وتاری پاڵێوراو: جومانجی: ئاستی دواتر (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: جومانجی: ئاستی دواتر (بە ئینگلیزی: Jumanji: The Next Level) فیلمێکی سەرکێشیی خەیاڵیی ئەمریکیی ساڵی ٢٠١٩یە، لە دەرھێنانی جەیک کاسدان، کە لەگەڵ جێف پینکنەر و سکۆت ڕۆزنبێرگ سیناریۆکەیان نووسیووە. ئەم فیلمە قۆناغی چوارەمی زنجیرەفیلمی جومانجییە و درێژەی فیلمی جومانجی: بەخێربێیت بۆ دارستانە. دوەین جانسن، جاک بلاک، کێڤن ھارت، کارین گیلان، نیک جۆناس، ئەلێکس وۆڵف، مۆرگان تەرنەر، سێرداریوس بلەین و مادیسۆن ئیسمان ڕۆڵەکانیان لە فیلمی پێشوودا دووبارە دەکەنەوە لەکاتێکدا ئاکوافینا و دانی گلۆڤەر و دانی دێڤیتۆ ئەکتەری نوێن و پەیوەندی بە کاستەکەوە دەکەن. چیرۆکی فیلمەکە دوای دوو ساڵ لە فیلمی بەخێرھاتن بۆ دارستان ڕوودەدات، کە ھەمان گرووپی ھەرزەکار لەگەڵ ھاوڕێیەکی دێرین و دوو کەسی دیکەدا، بە ھەڵە جارێکی دیکە تووشی جومانجی دەبنەوە. لەوێ ھەموویان خۆیان لەگەڵ کەسایەتیی (ئەڤەتار)ی کۆن و نوێدا ڕووبەڕووی کێشە و دژایەتی دەبنەوە، لەکاتێکدا دەبێت ھەڵبێن بۆ ئەوەی خاکەکە لە خراپەکارێکی نوێ ڕزگار بکەن.
-- Tessla (وتووێژ) ٢٣:١٥، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)
ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ١٧:٤٨، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)
وتاری پاڵێوراو: دێترۆو (کایەی ڤیدیۆیی) (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: دێترۆو (بە ئینگلیزی: Deathrow) کایەیەکی ڤیدیۆییی وەرزشییە کە لە ساڵی ٢٠٠٢ لەلایەن کۆمپانیای ساوتێند ئینتەرەکتیڤەوە پەرەی پێدراوە و بەتایبەتی بۆ ئێکس بۆکس لەلایەن یوبی سۆفت بڵاوکراوەتەوە. پەرەپێدانی دێترۆو لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩٩٩ وەک یارییەکی کۆمپیوتەرییی سەرھێڵ دەستیپێکرد. لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠١ کۆمپانیای ساوتێند گۆڕا بۆ بڵاوکراوەکانی کارپێکەری ئێکس بۆکس، ئەمەش ڕێگەی بە تیمەکە دا کە «سێبەری پێکسڵ» و «نەخشەی بەرکەوتن» و «ڕووناکی ئاوێنەیی» بەکاربھێنێت. کایەی دێترۆو لەسەر بزوێنەری کایەی سێ ڕەھەندی نێوخۆیی دروست کرابوو و یەکەم بەرھەمی گەورەی ساوتێند بوو.
-- Tessla (وتووێژ) ٠٨:٤٥، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ٠٦:٢٤، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
وتاری پاڵێوراو: بەڕێوەبەری ناسا (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: بەڕێوەبەران و یاریدەدەرانی ناسا، بەرزترین بەرپرسی ناسا، دەزگای نیشتمانیی فڕینی بۆشاییی ئەمریکایە. بەڕێوەبەر و سەرۆکی بڕیاردەری ناسایە، بەرپرسیارە لە دابینکردنی ڕوونکردنەوە بۆ دیدگای دەزگاکە و خزمەتکردن وەک سەرچاوەیەکی سەرکردایەتیی نێوخۆیی لەناو ناسادا. ھەروەھا خاوەن نووسینگە شوێنێکی گرنگی ھەیە لە چوارچێوەی سیاسەتی فڕینی بۆشاییی ئەمریکادا، و لەلایەن جێگری بەڕێوەبەرێکەوە یارمەتی دەدرێت. بەڕێوەبەر لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە، بە ئامۆژگاری و ڕەزامەندی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، دەستنیشان دەکرێت و دواتر بە ئارەزووی سەرۆک خزمەت دەکات. بێڵ نێڵسن، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا و ئاسمانی لە ٣ی ئایاری ٢٠٢١ەوە وەک بەڕێوەبەر دەستی بەکار کردووە.
-- Tessla (وتووێژ) ٠٩:٠٣، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
Nskoalj: سوپاس بۆ دەنگەکە، بەڵام ئێمە کار لەسەر کورتی و درێژی بابەتەکە ناکەین. بابەتەکە تا چەند گرینگ بێت ئەوکات بڕیار لەسەر هەڵبژاردنی دەدرێت. ئەم وتارە نەک تەنھا لە ویکی ئینگلیزی بەڵکو لە چەند ویکییەکی تریش وتاری هەڵبژێردراوە و هەر لە ڕەگەوە خۆی کورتە، لە کۆمەڵگەدا بابەتەکە گرینگە بۆیە هەڵبژێردراوە. Tessla (وتووێژ) ١٤:٠٥، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ١٢:٠٧، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
کورتەی وتار: کۆمپانیای تەکنەلۆژیی ئاشکراکەری بۆشاییگەری بە ناوی بازرگانیی بەربڵاوی سپەیس ئێکس (بە ئینگلیزی: SpaceX) کۆمپانیایەکی تایبەتی ئەمریکییە، کە کار دەکات لەسەر فڕینی بۆشایی و بەرھەمھێنەری بۆشایی. کۆمپانیایەکە لەلایەن ئیلۆن مەسکەوە لە ٦ی ئایاری ٢٠٠٢دا دامەزراوە بە ئامانجی کەمکردنی خەرجییە بۆشایییەکان و پڕۆژەکردنی تایبەتی لەسەر ھەسارەی مەریخ. کۆمپانیای سپەیس ئێکس چەندین مانگی دەستکردی ناردووەتە بۆشاییی ئاسمان بە ئامانجی گرێبەستنی تایبەتی ئینتەرنێت لە بۆشاییی ئاسمان بە ناوی پڕۆژەی ستارلینک. کۆمپانیایەکە پەرەی بە چەندین مەکۆی بۆشایی داوە، لەوانەش مەکۆی تایبەت و ناوازەییی سپەیس ئێکس دراگۆن، ھەروەھا چەندین کەشتیوانی گواستووەتەوە بۆ وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی بە ھەڵگری تایبەتی سپەیس ئێکس دراگۆن ٢. سپەیس ئێکس یەکەمین کۆمپانیایە کە بتوانێت مەکۆی بۆشایی بگەیەنێتە شوێنی مەبەست و بتوانێت بیگەڕێنێتەوە شوێنی خۆشی، یەکەمین کۆمپانیاش بوو توانی چەند کەشتیوانێک بگەیەنێتە وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی، ھەروەھا یەکەمین بوو لە فڕاندنی مووشەکی خولگەیی بە شێوەیەکی ستوونی و دابەزندنی بەشێوەیەکی ستوونی، ھەروەھا کۆمپانیایەکە توانی ٢٠ گەشتی تایبەت ڕەوانەی وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی بکات بە ھاوکاری و ھەماھەنگی لەگەڵ دەزگای بۆشاییی ئەمریکیی ناسا، ھەتا کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، بەھای کۆمپانیای سپەیس ئێکس نزیکەی ١٨٠ ملیارد دۆلاری ئەمریکی بەراورد کراوە.
--شەهید (لێدوان) ١٩:١٤، ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)
سڵاو بەڕێز @Nskoalj: زۆر سوپاس لۆ تێبینیەکەت، ڕاستە وەکو ویکیپیدیاکانی ئینگلیزی و ئۆکرانی نیە بەڵام ئەگەر بەراوردی بکەی بە ویکیپیدیای ئینگلیزی جیاوازییەکی زۆری نیە و وتارەکە مانای تەواو و شیکردنەوەی تەواوی بابەتەکەی تێدایە خوێنەر بە ئاسانی و بە تەواوی هەموو زانیاریەکانی پێدەگا، هەرچەندە بەردەوام هەوڵی باشترکردنیم دایە و بەردەوامیش دەیدەم، بەڵام جەنابتان ئەگەر پێشنیارێک یاخوود شتێک کە پێویستە چاکی بکەم تکایە ئاگادارم بکەوە، سوپاس. شەهید (لێدوان) ١٣:٠٥، ١ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
@Shahid tahir: وتارەکە زۆر باش و سودبەخشە، بەڵام تکایە بەرزی بکەرەوە بۆ ١٠٠٠٠٠ بایت بۆ ئەوەی زیاتر شایەنی مافەکە بێت، چونکە وتارە هەڵبژێردراوەکان زیاتر لەدەورو بەری ١٠٠٠٠٠ بایت بۆ سەرووترن، من ڕازیم.Aro Salar (لێدوان) ١٧:٤٩، ٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
@Aro Salar: زۆر سوپاس لۆ سەرنجەکەت، لە کاتەکی کەم هەوڵ دەدەم بیگەینمە ئەو قەبارەیە. شەهید (لێدوان) ١٩:١٠، ٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
Shahid tahir: سڵاو، هەروەک لە سەرەوەش وتراوە کە لەڕووی تەکنیکەوە باشە و ماندووبوونی پێوە دیارە، بەڵام سەرنجی ئەوەم دا کە وتارەکە وشەی بیانی زۆری تێدایە و هەڵبەت چەند بەستەرێکی ناپێویستیشم لەڕێی خۆمەوە چاک کرد. لە کاتێکی پێویست و نزیکدا دەستکاری تێدا دەکەم و ئەو کەم و کوڕیەی تێ ناھێڵم. Tessla (وتووێژ) ١٦:١٤، ١٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
سڵاو @Tessla:، سوپاس بۆ دەستکاریکردنی و باشترکردنی وتارەکە، سەرنجەکەت ڕاستە و دەکرێ هۆکارەکەی بگەرێنمەوە بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی وتارەکە دەخوێننەوە لە ڕووی زانستی باشتر تێبگەن لە وتارەکە، هەرچەندە بەپێی پێویست وشەکان بەکارهاتووە بەڵام ئەگەر لەگەڵ رێکار و مەرج و یاسای وتاری هەڵبژێردراو ناگونجێ ئەوا دەتوانم چاکیان بکەم و سوپاس کە جەنابیشتان هەوڵی باشترکردنی دەدەن. شـــــەهــــیـــد (لێدوان) ٠٧:٥٩، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
Shahid tahir: لەڕاستیدا ئەم وشانە کاریگەری دەکەنە سەر وتارەکە و ڕێگری دەکەن لەوەی ببێتە وتاری هەڵبژێردراو بۆیە منیش باسم لێی کردەوە، گەر بتوانیت چاکیان بکەیت باش دەبێت، خۆشم خەریکی دەبم. Tessla (وتووێژ) ١٠:٥٠، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ٢١:٤٠، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
پەڕەی پاڵاوتن
وتاری پاڵێوراو: شا تەھماسبی یەکەم (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: تەھماسبی یەکەم (بە فارسی: تهماسب یکم؛ لەدایکبووی ٢٢ی شوباتی ١٥١٤ – مردووی ١٤ی ئایاری ١٥٧٦) دووەم شای ئێرانی سەفەوی بوو، کە لە ساڵانی ١٥٢٤ تا ١٥٧٦ لە دەسەڵاتدا بوو. کوڕە گەورەی ئیسماعیلی یەکەم و ھاوژینە سەرەکییەکەی، تاجلو خانم بوو. دوای مردنی باوکی لە ٢٣ی ئایاری ١٥٢٤، تەھماسب حوکمی گرتە دەست و توانی سیاسەتێکی ھاوسەنگ وەربگرێت و چارەسەرێکی ناوەندی بۆ کێشە ئایینییەکان دابنێت، ھەروەک لە سەردەمی ئەودا ئەدەب و ھونەر گەشەیان سەند.
بەخێربێیت . ههوڵم دا بۆ نووسینی ئهم بابهته، و پێم وایه شایانی ئهوهیه له باشترین وتارهكانی ویكیپیدیای كوردیدا بێت، چاوهڕوانی دهنگی ئێوهشم.Hamaredha (لێدوان) ١٦:٤٤، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)
لەگەڵ مامۆستا (لێدوان) ٢٠:١٨، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)
@Hamaredha: چەند هەلەیەکم بینی لەناو وتارەکە ئەویش ناوی شا تەهماسب بوو بەڵام تۆ نوسیبووت تەحمەسپ، ئەتوانی هۆکاری ئەوەم بۆ ڕوونبکەیتەوە، گەر بزانم بۆ ئەوا خۆشم یارمەتیت دەدەم لە باشترکردنی وتارەکە.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ٠٩:٤٦، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پاڵاوتن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.