مامۆستا

  سڵاو.

Joined ‏١٦ی ئازاری ٢٠٢٠
دوایین لێدوان: ١٠ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Sakura emad لە بابەتی بەستەردەری خێرا
بەخێرھاتی بۆ پەڕەی وتووێژەکەم

ئایاری ٢٠٢٠

ویستم پێت ڕابگەێنم کە یەکێک یان زیاتر لە بەشدارییە نوێکانت بەسوود دیار نەبوون و گەڕێندرانەوە. تکایە پێش بەشداربوون ھەندێک لەکاتی خۆت بگرە و سیاسەتەکان و ڕێساکان بخوێنەرەوە. ئەگەر سیاسەتەکانمان ڕوون نەبوون، دەتوانیت سەردانی پرسگا یان مێزی زانیاری بکەیت و ڕاستەوخۆ پرسیار بکەیت لەبارەی بەشداریکردن لەم پرۆژەیەدا. ئەگەر مەبەستت خراپ نەبووە تەنیا ویستووتە تاقیکردنەوە بکەیت، تکایە لەمەودوا خۆڵەپەتانێ بەکارببە بۆ تاقیکردنەوە. ئەگەر پێت وایە ھەڵەیەکم کردووە لە گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانت، یان ئەگەر پرسیارێکت ھەبوو، دەتوانی لە پەڕەی وتووێژەکەم ئاڕاستەمی بکەیت. سوپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٧، ٥ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)

بەخێربێیت!

سڵاو، مامۆستا، و بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! ھیوادارم ئەم کۆمەڵگەیەت بە دڵ بێت و بڕیاری مانەوە بدەیت. بە داخەوە، یەکێک یان زیاتر لەو پەڕانەی تۆ دروستت کردبوون لەوانەیە لەگەڵ ھەندێک لە سیاسەتەکان و ڕێساکانی ویکیپیدیا نەگونجێت، و لەوانەشە زوو بسڕدرێتەوە.

پەڕەیەک ھەیە بە ناوی یەکەم وتارت کە چەند ئامۆژگارییەکی تێدایە، و لەوانەیە پێویست بکات بیخوێنیتەوە. ئەگەر لە شتێکدا سەرت لێ تێک چووە و پێویستیت بە یارمەتییە، تکایە لە پرسگا پرسیار بکە، تا بەکارھێنەرە پێشکەوتووەکان ھەموو پرسیارەکانتان وەڵام بدەنەوە! ھەروەھا دەتوانیت لەسەر ئەم پەڕەیە {{یارمەتیم دەوێت}} دابنێیت، دواتر یەکێک دەیبینێت و یارمەتیت دەدات. لە خوارەوە چەند بەستەرێک ھەن کە دەتوانن بە خێرایی وەڵامی پرسیارەکانتان بدەنەوە:

ھیوادارم چێژ لە مانەوەت ببینیت و ببیت بە ئەندامێکی ھەمیشەیی! تکایە ھەمیشە بیرت بێت کە وتووێژەکانت واژوو بکەیت بە دانانی چوار دانە لە ~ (~~~~) لە کۆتایی وتووێژەکانتدا، ئەمە بە شێوەیەکی خۆگەڕ ناوەکەت و ڕێکەوت و کاتی نووسینەوەی لێدوانەکەت پشان دەدات. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان ھێشتا وەڵامت دەست نەکەوتووە، تکایە پرسیارە دووپاتکراوەکان بخوێنەرەوە، لەوانەیە پرسیارەکەت لە مێژە وەڵام درابێتەوە، یانیش دەتوانیت لەسەر پەڕەی وتووێژەکەم پرسیارێکی نوێ بکەیت. دووبارە بەخێربێیت! ~~~~ /// 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٧:٥٣، ٢ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)

واڵاکردنی داڕێژەکان

سڵاو، چەند داڕێژەیەکی تایبەت بە سەرچاوەکانتان واڵا کردووە و زانیارییەکانی نێوتان سڕیوەتەوە. دەکرێت بڵێن بۆچی واتان کردووە؟! ئەم کارە بە خراپکاری دادەنرێت لە ویکیپیدیا. سەرچیا‏١٧:٥٨، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)

مامۆستا 

وتاری بارزانی و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە. تاگی پێشنیاری سڕینەوە کە لەسەر وتارەکە داندراوە ڕوونی دەکاتەوە بۆچی.

ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، بەڵام لەوانەیە پەڕەکان لەبەر چەند ھۆکارێک بسڕدرێنەوە.

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بوەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}}، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە لە کورتەی دەستکارییەکە یان لە پەڕەی وتووێژی وتارەکە بدە کە بۆچی نابێت بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بکەرەوە کە ڕوون کراوەتەوە. لابردنی {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}} پڕۆسەی پێشنیاری سڕینەوەکە دەوەستێنێت، بەڵام پڕۆسەکانی تری سڕینەوە بوونیان ھەیە. بەتایبەتی، پڕۆسەی سڕینەوەی خێرا دەتوانێت بەبێ وتووێژ ببێتە ھۆی سڕینەوە، و وتارەکان بۆ سڕینەوە ڕێگە بە وتووێژ دەدات تا بگەین بە یەکدەنگی بۆ سڕینەوە. 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٠١:٤٥، ٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)

ژیانی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم لە قورئان و فەرموودەکاندا(کتێب) بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا

مامۆستا 

تاگێک لەسەر ژیانی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم لە قورئان و فەرموودەکاندا(کتێب) داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا چوونکە وتارێکە لەبارەی کەسێک، شتێک، ڕێکخراوێک (گرووپی مۆسیقی، بانک، کۆمپانیا، ھتد.)، ناوەڕۆکێکی وێب یان ڕووداوێکی ڕێکخراو کە ئاماژە بە گرنگی یان پێویستی بابەتەکەی نادات و بێبایەخە. ئەمە لەژێر پێوەری و٧ی سڕینەوەی خێرا ئەنجام دراوە. لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند پێوەرێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٠٢:٢٩، ٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)

وتار

دەمباش مامۆستا, تکایە خوێندنەوەیەک بۆ وپ:شێواز بکە پێویستە وتارەکانت بەپێی شێوازی ستانداردی ویکیپیدیا بنوسریت. زۆر سوپاس بمبورە بۆ بێ رێزی، 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٦:٠٢، ٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)

وتاری نوێ

دەم باش. لێرە وتارێکی دوو وشەییت دروست کردوو. زۆر کات ئەوە تاگی سڕینەوەی خێرای لێدەدەم، بەڵام ڕەنگە ئێوە لەبیرتان چووبێت پەرەی پێ بدەن. لەو کاتانەدا بۆ ئەوەی وتارەکەتان نەسڕێتەوە تاگی داڕێژە:ئامادەکردنیان لێ بدە. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٢١، ٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)

دەست خۆش ئەم شەو درەنگە ان شاءالله سبەینێ وتارەکە تەواو دەکەم مامۆستا (لێدوان) ‏٢٠:٢٤، ٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)

وتارەکەم تەواو کرد تاگەکە لابە مامۆستا (لێدوان) ‏٠٧:٣٨، ٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)

وتار نوسین

دەمباش مامۆستا، وادیارە وتاری نوێ دروست ئەکەن و کاتێکی ئەوێت تا تەواو بێت، بۆ ئەوەی بەرێوەبەران و بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا بزانن کە تۆ ھێشتا لە نوسینی وتارەکە دایت تکایە تاگی {{ئامادەکردن}}ی بخە سەر سوپاس 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٢٢، ٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)

دەست خۆش وادەکەم مامۆستا (لێدوان) ‏٢٠:٢٦، ٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)

پۆل

بۆ ئەو وتارانەی دەربارەی حەدیس دەیاننووسن دەتوانن پۆلی زاراوەکانی فەرموودە زیاد بکەن. وەک ئێرە وەھا پۆلبەندی دەکرێن کە بۆ خوێنەران باشترە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٠:٣٣، ٦ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)

بە بۆچوونی من پۆلەکە بکرێ بە فەرموودەناسی گشتگیرترە مامۆستا (لێدوان) ‏١٥:٢٤، ٦ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)

دانانی وێنە

سڵاو، ئەو وێنەیەی لەم وتارە و وتارەکانی دیکەشت دانابوو، خۆت گرتووتن؟ تکایە گەر وێنەیەک خۆت نەتگرتبێت باری مەکە. لە ویکیی کۆمنز دەیسڕنەوە. سەرچیا‏٢٠:١٠، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)

سوپاس بۆ تێبینیەکەت. ئەو وێنانەی بارکراون کۆپی ڕایتیان نەماوە. مامۆستا (لێدوان) ‏١٤:٥٦، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)

سوورەت

سڵاو مامۆستا لە وتاری تەکویرا ئایا ناوی تری بەدروستی نووسیاوە؟ DK2 (لێدوان) ‏١٠:٠٩، ١١ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)

ئایا موتەففین دروست نووسراوە؟DK2 (لێدوان) ‏١٠:٢٠، ١١ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)

سڵاو لە تۆش @Danial2703kurdistan: وتاری تەکویر پێویست بوو بە ڕ واتا تەکویڕ نوسرابایە بەڵام لە زۆربەی وتارەکانی ویکی کوردی (ڕ) زۆر کەم بەکاردێ. بەڵام ئەگەر ویستت وتار لە سەر شتێکی عەرەبی بنوسی کە هەردوو پێتی لام یان را یان تێدایە، ئەوا هەر کاتێک فەتحە، زەممە، و سکون یان لەسەر بوو ئەوا بە قەڵەوی دەخوێندرێتەوە، بەڵام ئەگەر کەسرەی لەژێر بوو ئەوا وەک خۆیان دەخوێندرێنەوە واتا قەڵەو ناکرێن. ناوی وتاری موتەفیفین دروست نوسراوە مامۆستا (لێدوان) ‏١١:٥٨، ١١ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)

سپاس مامۆستای بەڕێز. DK2 (لێدوان) ‏١٤:٢٢، ١١ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)

نیشانێک بۆ تۆ!

مامۆستا  نیشانی دەستکاریکەر
سڵاو مامۆستا، زیادتر لە ۱۰۰۰ دەستکاریت کردوون. سپاس بۆ بەشداریەکانتان هیوادارم هەردەم وا چالاک بیت. DK2 (لێدوان) ‏١٤:٢٩، ١١ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)

زۆر سوپاس بۆ دیاریەکەت. مامۆستا (لێدوان) ‏١٥:٢٤، ١١ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)

نیشانێک بۆ تۆ!

مامۆستا  نیشانی بەسەرداچوونەوە
سڵاو، زۆر سپاس بۆ چاکسازی وتارەکان سەبارەت بە ڕێنووس و ڕێزمانی زمانی کوردی. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٧:٥٠، ٣٠ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)

سڵاو لە تۆش @Ahrirrr: زۆر سوپاس بۆ دیاریەکەت. مامۆستا (لێدوان) ‏١٨:٣٥، ٣٠ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)

نیشانێک بۆ تۆ!

مامۆستا  نیشانی وەرگێڕ
سوپاس بۆ بەشداریکردن لە داخوازی_بەرامبەری_کوردی ئەمە وادەکات وتارەکان زیاتر کوالێتیان بەرزتر ببێتەوە زمانی کوردی بەرەو پێشەوە تر بچێت لە ویکی سۆرانی- دوبارە سوپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٣:٢١، ١٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)

زۆر سوپاس @Sakura emad: بۆ دیاریەکەت مامۆستا (لێدوان) ‏٠٥:٥٥، ١١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)

نووسینی ئایەتەکان

سڵاو، لە کاتی ئاماژەدان بە ئایەتەکان لەنێو وتارەکان، باشترە کەڵک لەم داڕێژەیە داڕێژە:قورئان وەربگریت، کە ئاسانتر و باشتر کارەکە دەکات. سەرچیا‏١٠:١٣، ١١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)

زۆر سوپاس ئیتر ئەو داڕێژەیە بەکار دێنم مامۆستا (لێدوان) ‏١٧:١٩، ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)

سپاس کردن

سڵام ویستم سوپاستان لێ بکەم کە وتارانی ئیسلامی ئەنووسن، بەڕاستی ویکی کوردی پێویستی بەو وتارانە بوو. DK2 (لێدوان) ‏١١:٠٢، ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)

پێویست بە سوپاس ناکات من لەخزمەتی ئیسلامدام. مامۆستا (لێدوان) ‏١٧:٢١، ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)

بەشداری لە وتووێژێک بکە دەربارەی چاکسازیکردن لە داڕێژەی زانیاریدانەکان

سڵاو @مامۆستا:، هیوادارم تەندروستیت باش بێت. وەک یەکێک لە بەکارهێنەرە چالاکەکانی ویکیپیدیا، پێم خۆشە بانگێشتت بکەم بۆ بەشداریکردن لە وتووێژێک سەبارەت بە چاکسازیکردن و نوێکردنەوەی داڕێژەکانی زانیاریدانی ویکیپدیا. دەتوانیت ڕا و بۆچوونی خۆت بخەیتە ڕوو و هاوکاری بکەیت لە باشترکردنی ئەم جۆرە داڕێژانە و ویکیپیدیا بە گشتی. زۆر سوپاس! ◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٢:٢٢، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)

سلام علیکم @Épine: زۆر سوپاس بۆ هەواڵپرسینت، بانگهێشتەکەت قبوڵ کرا. مامۆستا (لێدوان) ‏٠٦:٢٥، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)

داواکاری

سڵاو بەڕێز مامۆستا، تکایە گەر دەتوانی ئەم وتارەش «سووکایەتی (بە) قورئان/بێڕێزی (بە) قورئان» ساز بکە. سوپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏١٢:١٦، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)

سڵاو لەتۆش @Ahrir: ئیشاڵڵا ئێستا ئامادەی دەکەم. مامۆستا (لێدوان) ‏١٢:٢١، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)

زۆر سوپاس، دەستت خۆش بێت. AGH (وتووێژ📝) ‏١٢:٢١، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)

@Ahrir: ئامادەبوو سووکایەتی بە قورئان .مامۆستا (لێدوان) ‏١٣:٠٨، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)

گەلێک سوپاس بەڕێز مامۆستا. AGH (وتووێژ📝) ‏١٣:٠٩، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)

دەقە عەرەبییەکان

دەمباش مامۆستا، ویستم پێت بڵێم کە لەمەودوا ھەر دەقێکی عەرەبیت نووسی، ئەوا بیخە ناو {{عەرەبی}} چونکە ئێمە ئامراز و بۆتمان ھەن کە نازانن کامە دەق عەرەبییە و کامە کوردی جا دەست ناپارێزن و ھەموو دەقەکان دەستکاری دەکەن کە ئەمە بۆ ستانداردکردنی دەقە کوردییەکانە، بەڵام لێرەدا دەقە عەرەبییەکان تێک دەدەن. ئەو داڕێژە ڕێگە لە دەستکاریکردنی دەقە عەرەبییەکان دەگرێت لەلایەن ئامرازەکانەوە (یان بەشێکیانەوە). گەر کرا و ڕێت لێیان کەوت، ئەوانەی پێشووشت بخە ناو ئەو داڕێژەوە تا لە ئامرازەکان بپارێزرێن. بە خوێندنەوەی بەڵگەنامەی داڕێژەکە، زیاتر بۆت ڕوون دەبێتەوە مەبەستم چییە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٧، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)

زۆر باشە لەمەوداوا وادەکەم مامۆستا (لێدوان) ‏١٠:١٩، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)

پۆل (ئامرازی کۆماپۆل)

دەمباش مامۆستا, بینیم بەدەست خەریکی گواستنەوەی وتارەکانی بۆناو پۆلێک ئەمە ئەگەر دانەیەک یان دوو وتاربن کێشە نییە بەلام لەم ژمارەیە زیاتر ماندووکەرە، ئامرازێکمان ھەیە بەناوی کۆماپۆل لەدوای چالاکردنی ئەتوانی بەم شێوەیە سوودی لێ وەرگریت..

چالاکردن

بۆ چالاکردنی تکایە برۆ بۆ ئامرازەکان لە بەشی دەستکاری کۆماپۆل بدۆزەوە و چالاکی بکە سپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٤٣، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)

@Sakura emad: دەست خۆش بۆ زانیاریەکەت، لەمەودوا وادەکەم. مامۆستا (لێدوان) ‏١٢:٥٥، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)

پێداچوونەوەی بابەتی ئاینی

دەمباش مامۆستا, چەن بابەتێکی ئاینی ھەیە زانیاریان لەسەر زیاد کراوە بەڕاستی من لەسەر ھەڵە و ڕاستیان زانیاریم نییە پێویستم بەوەیە کەسێکی شارەزای بابەتەکە پێداچوونەوەیەک بکەن، گەر بەڕێزتان ئامادەن حەزدەکەم ڕادەستی ئێوەی بکەم. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٤:٠٢، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC

@Sakura emad: هیوادارم باشبیت، زۆر باشە بەسەرداچونەوەیان بۆ دەکەم. بەس ئەگەر بکرێ دیاربکرێن زۆر باشە. مامۆستا (لێدوان) ‏١٥:٠٠، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)

سپاس

سلام علیکم مامۆستا، سپاس بۆ دروستکردنی وتارەکانی نوێژەکان! خۆشم ویستم داوای دروستکردنی نوێژەبارانەت لێ بکەم کە دروستت کرد. دووبارە سپاس و ماندوو نەبیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٠٤، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)

وعلیکم السلام @Aram: زۆر سوپاس. مامۆستا (لێدوان) ‏١٥:١٢، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)

داواکاری

سڵام علیکم مامۆستا تکایە گەر دەتوانی هەر چەند ڕۆژ جارێک سەیری وتاری پێغەمبەرەکان لە ئیسلامداکەن دەستکاری زۆری تێدا ئەکەن سپاس. DK2 (لێدوان) ‏١١:٣٧، ٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)

وعلیکم السلام @Danial2703kurdistan: زۆر باشە هەوڵدەدەم پێیدا بچمەوە.مامۆستا (لێدوان) ‏١١:٢٣، ٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)

ئەبوو توڕاب

سڵاو مامۆستا ھەر ئێستا یەک بەسەرداچوونەوەی بەڕێزتانم گەڕاندەوە لە وتارەکە چوونکە ھیچ ھۆکارێکتان نەنوسی بوو لە لابردنی دەروازەی مێژووی ئیسلام. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٩:٢٨، ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)

نیشانی پشکنەری ئایینی

مامۆستا  ئاینی ئیسلام
سوپاس بۆ پێداچوونەوە و ڕێکخستنی وتارەکانی تایبەت بە ئایینی ئیسلام، بە ڕۆلگێرانت لەم وتارانە، ویکیپیدیات لە لایەنگری و بێسەرچاوەیی، قسەی نادرووست پاراستووە مامۆستا  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٧:٣٩، ٢٧ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)

@Sakura emad: زۆر سوپاس بۆ دیاریەکەت. مامۆستا (لێدوان) ‏٠٧:٥٣، ٢٧ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)

دەنگدان لەسەر ویکیپڕۆژەی وپ:داواکاری پەڕگە

سڵاو @مامۆستا تکایەکم ھەیە، پڕۆژە ئێستا دامەزراوە و کاردەکات!، بەڵام داوا کراوە ببێت بە یەکێک لە یاساکانی ویکیپیدیا بۆ مافی بارکەران، ھۆکارەکەشی ھەر لە داوایەکە ڕوونکراوەتەوە کەبۆچی؟ سوودی چییە؟ ئامانجی چییە؟ پڕۆژەکە چۆنە، تکایە (( لــێــرە )) زیاتر بخوێنەوە و بیرورای خۆت لەسەر پڕۆژەکە بڵێ و بەشداری بکە لە دەنگدانەکە دەنگی بەڕێزتان گرنگە بۆ پڕۆژەکە مامۆستا  زۆر سوپاس! (نامەی ئۆتۆماتیکی) —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٣:٠٧، ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)

داواکاری فەرموودە

سڵاو @مامۆستا داوای فەرموودەیەکی دیاریکراو بکەم ئایا ئەتوانن بۆمی بدۆزنەوە؟ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٣:٥١، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)

سڵاو لە تۆش @Sakura emad: بەڵێ دەتوانی، ئەگەر بتوانم بۆت دەدۆزمەوە. مامۆستا (لێدوان) ‏١٧:١٥، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)

ڕاپرسی لەسەر پاڵاوتنی بەڕێوەبەران

سڵاو بەڕێز @مامۆستا:, ھیوادارم لە تەندروستی دابن، ھاتم ھەواڵیکتان پێ بدەم، ویکیپیدیاکەمان ماوەیەکی زۆرە کە بە سستیەکی زۆر تێپەڕ دەبێت لەکاتێکدا کۆمەڵگاکەمان لە گەشەسەندن دایە و پێویستی بە بەڕێوەبردنی زیاتر ھەیە، سست بوونی بەڕێوەبردن بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگاکەش سست دەکات، ئەمەش خراپە و ئێمە ئەوەمان ناوێت، بۆیە ئێستا ڕاپرسی بۆ پاڵاوتنێکی بەڕێوەبەرایەتی بەڕێوەیە داوا دەکرێت بەڕیزتان بەشدار بن و گفتووگۆ بکەین لەسەر بابەتە مامۆستا  زۆر سوپاس! (نامەی ئۆتۆماتیکی) —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:١٥، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)

سەبارەت بە دەنگەکەت

سلام مامۆستا، سەبارەت بە دەنگەکەت لەسەر مەسەلەی بەڕێوەبەرییەکە، ویستم پێت بڵێم کە دەنگەکەت ھەژمار نەکرا لەگەڵ keenîî . بۆیە پێم وتی تادوای ڕای زۆرینە نەکەویت و خۆت بەدواداچون بۆ کارەکە بکەیت. سپاس ! ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٢٠:٠٣، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)

وعليكم السلام تێنەگەیشتم چۆن هەژمار نەکراوە، شتێکی کەش هەرگیز شوێن قسەی زۆرینە ناکەم بۆ زانیاریت. مامۆستا (لێدوان) ‏٠٧:٢٥، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)

لەبەرئەوەی سوپاست کردم

مامۆستا  تۆ سپاسی یەک لە دوایین دەستکارییەکانی منت کرد، منیش بە دڵێکی پڕھەست پێت دەڵێم...
 شایەنی نییە!
ئەوە خۆشحاڵییە، و ھیوادارم هەر بەردەوام بی لەخزمەتکردنی ئینسایکلۆپیدیاکەمان. DK2 (لێدوان) ‏٠٨:٢٢، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)

پێداچوونەوە بۆ وتاری حیزقیل

سڵاو مامۆستا ببورە دووبارە بێزارتان دەکەم، ئەگەر ئاسایە بەم وتارە دابچنەوە و لەگەڵ زانستنامەکە ڕێکی بخەن مامۆستا  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٣٠، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)

@Sakura emad: مامۆستا  کرا. مامۆستا (لێدوان) ‏٠٨:٣٥، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)

دەنگدان لەسەر ھێنانی مافێکی نوێ بۆ ویکیپیدیا

سڵاو، @مامۆستا:، ھیوام تەندروستی بەرێزتانە، ئێستا لە دیوەخان داوا دەکرێت مافێکی نوێ بھێنرێتە ناو ویکیپیدیا، و پێویستمان بە بەشداربووان ھەیە، بەڕێزتان بانگھێشت کراون بەھیوای بەشداریکردن مامۆستا  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٩:٣٧، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)

پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا

سڵاو @مامۆستا تێبینیم کرد لەسەر وتاری پێشەوا نەبەرد سڕینەوەی خێراتان بەکارھێناوە بەڵام بەشێوەیەکی ھەڵە کە لەجیاتی دانانی خوودی داڕێژە کۆدتان بەکارھێنابوو، بۆ جاری داھاتوو دەتوانن سوود لەم پەڕەیە وەربگرن کە داڕێژەکانی سڕینەوەی خێرای لەناو جێگیر کراوە بەپێی پێوەرەکان ئەتوانی ئەو دانەیە ھەڵبژێری کە گوونجاوە لەگەڵ باروودۆخەکە، لەناو وتارەکە کۆدەکەم سڕیەوە تکایە دوودڵ مەبە لەوەی دووبارە پرۆسەکە ئەنجام بدەیتەوە بەشێوەیەکی گوونجاوتر. مامۆستا  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٧:٣٠، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)

@Sakura emad: سوپاس بۆ تێبینییەکەت. مامۆستا (لێدوان) ‏٠٨:٢٧، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)

مافی بەسەرداچوونەوەی دەستکارییە ھەڵواسراوەکان

سڵاو @مامۆستا پێشنیار دەکەم مافەکە وەرگریت و چاودێری سەر ئەو گۆڕانکارییانەی لە ئیسلام و وتارە ھاوشێوەکانی دەکرێت و ئەو دەستکارییانە پەسەند بکەی کە درووستن و ڕەتی کەیتەوە گەر نادرووست بوون، ئایا پێشنیارەکەتان پێ چۆنە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٢٥، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)

ئامرازی «لە»

سڵاو، ئامرازی «لە» لە کوردی وەک وشەیەکی سەربەخۆ دەنووسرێت. وەک لەم وتارە نووسیوتانە «لەفەرموودەدا» دروست نییە و دەبێتە «لە فەرموودەدا». تکایە ڕەچاوی ڕێنووسی دروست بکەن. سەرچیا‏١٢:٣٩، ٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)

سەرخستنی ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی

ببوورە ئەم پەیامەت درەنگ بۆ نێردرا!

سڵاو، ئەم پەیامەت بۆ ھاتووە چونکە یان لێرە (لە ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی لە ئینکیوبەیتر) بەشداریت کردووە یان لێرە ئامادەییت دەربڕیوە کە بەشداری بکەیت یانیش لەبەر چالاکیت لە ویکیپیدیا بۆت ھاتووە. ئەگەر ناتەوێت بەشداری بکەیت یان ئەم پەیامەت بەھەڵە بۆ ھاتووە، دەتوانیت فەرامۆشی بکەیت.

ھەوڵێک ھەیە کە ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی دروست بکرێت. بۆ ئەمەش پەڕەیەکی ڕێنمایی دروست کراوە. بڕوانە incubator:Help:Wt/ckb/ڕێنماییی سەرەتایی بۆ دروستکردنی ویکیفەرھەنگ. پێشتر چەند جارێک ئەم ھەوڵە دراوە، بەڵام لەبەر کەمیی ژمارەی بەکارھێنەران، سەرکەوتوو نەبووە. گەر ئەم جارە بەشدارییەکی باش ھەبێت، دۆمەینی تایبەت بە خۆی دابین دەکرێت. تکایە سەرەتا ڕێنمایییەکان بخوێنەوە. بەپێی پیلان، پڕۆژەکە لە ماوەی ١ی حوزەیران تا ١ی تەممووزی ٢٠٢٢ دەچێت بەڕێوە و گەر ٥ بەکارھێنەر بەشدار بن، ئەوا دەبێت ھەر کەسێکیان ڕۆژانە تەنیا ١٠ پەڕە لە بۆشاییناوی سەرەکی دروست بکات. بەمەش بە ١٠ ڕۆژی یەکەم دەگەینە ٥٠٠ پەڕە (پێشتر ٣٩١ پەڕە دروست کراون) بەمەش زۆر نزیک دەبینەوە لە ٨٠٠ تا ١٬٠٠٠ پەڕە و ئەم بڕەش بەشی پێویستە و دەتواندرێت داوای دۆمەینی ckb.wiktionary.org بکەین. گەر ھەر پرسیارێکت ھەبوو، ھەر لێرە بانگی بەکارھێنەر:Aram بکە و پرسیارەکەت بکە. گەر پێت خۆش بێت، دەتوانیت لە دیسکۆرد قسەی لەگەڵ بکەیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٩، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)

مەمالیکی عێراق

سڵاو مامۆستا هیوادارم باش و تەندروست و سەلامەت بیت، بە خۆشحاڵیەوە بانگهێشتت دەکەم بۆ خوێندنەوەی بابەتەکەی مەمالیکی عێراق کە نووسیوتە و کاندیدت کردووە بۆ ئەوەی لە نێو بابەتە باشەکانی ویکیپیدیادا بن و دەنگ بدەن ، ئایا دەنگدان بۆ پشتگیری یان دژایەتی خۆشەویستی دڵسۆزانە و پێزانینم بۆ گەلە بەڕێزەکەت قبوڵ بکە. Hamaredha (لێدوان) ‏١٠:٠٢، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)

تاگەکانی سڕینەوە

سڵاو @مامۆستا سپاس بۆ گرنگی پێدانی کارە تەکنیکییەکان و چاودێریکردنی پەڕەکان، تکایە لەکاتی بەکارھێنانی تاگەکانی سڕینەوە ھۆکارێکیان بۆ بنووسە و بەبەتاڵی تاگەکە جێمەھێڵە مامۆستا  زۆر سوپاس!. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:١٥، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)

بەکارھێنەر:Sakura emad سوپاس بۆ تێبینیەکەت، ئەوەی ڕاستی بێ تاگەکانی سڕینەوە زۆرن و لە بیر نامێنن، هەر بۆیش کاتێک تاگەکە بەکاردێنم لە کورتەی دەستکاریەکان هۆکارەکەی دەنووسم. مامۆستا (لێدوان) ‏١٩:٤٤، ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)

داواکاری سڕینەوەی خێرا

سڵاو @مامۆستا زۆر سپاس بۆ کارە تەکنیکییەکانت و ھاوکارییەکی گوونجاومان دەکەی لە سڕینەوەی ئەو وتارانەی شایەنی سڕینەوەن، جارەکەی تر بیرم چوو پێت بڵێم کە دەتوانی بەم شێوەیە ھۆکارێکی دەستی بنووسی کە بۆچی پێویستە وتارێک بسڕدرێتەوە:

بەکارھێنانی ھەر کامێکیان کێشەی نییە و یەک شتە گرنگ ئەوەیە بەم شێوەیە ئەتوانی ھۆکارێکی دەستی دیاریکراو بنووسیت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٣١، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)

نیشانێک بۆ تۆ!

مامۆستا  نیشانی بەسەرداچوونەوە
نیشانی بەسەرداچوونەوە دەدرێت بەو کەسانەی بە بەردەوامی کارێکی باش ئەنجام دەدەن لە چاککردنەوەی ھەڵە ڕێنووسی، ڕێزمانیی، خاڵبەندی، و شێواز.

ئەمەش شایەنی بەڕێزتانە (1)(2)(3)(4)(5) 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٤٢، ١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)

sakura emad زۆر سوپاس 👍. مامۆستا (لێدوان) ‏٠٧:١٢، ٢ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)

تووڵامراز

سڵاو @مامۆستا سپاس بۆ بەشدارییەکانت لە چاودێریکردنی وتارەکان و بەسەرداچوونەوەیان تەنھا تۆزێک وریاتر بە لە بەکارھێنانی ئامرازەکە و بە وردی سەیری بکە ھەڵە درووست نەکات وەک ئەوەی لێرە کردوویەتی و لێرەش ھەڵەکان چاکراوەنەتەوە سپاس. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:١٥، ٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)

    دووبارە سڵاو @مامۆستا بڕوانە (ئێرە) ھەمان ھەڵە دووبارە بۆتەوە کە تیایدا توڵامرازتان بەکارھێناوە، ھەڵەکان لێرە و لێرە چاککراون، سەیری جیاوازییەکانیان بکە دەبینی وشە عەرەبییەکانی شێواندووە، ناوی وتارەکەی لە مۆتەش نەھێشتووە و کردوویەتی بە مووەتە لەناو ناوەڕۆکی وتارەکە، کە زۆر دوورە لە ناوی راستەقینەکەی مامۆستا  زۆر سوپاس!. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٥٦، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)

وتاری فەتحی مەککە

سڵاو @مامۆستا تووڵامراز کە بەکارت ھێنابوو ھەنێک لە نووسینە عەرەبییەکانی تێکداوە ئەتوانیت چاکی بکەیت؟ گەرنا کێشە نییە من دەتوانم بیکەم. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١١:٥٦، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)

باشترکردنی وتاری ئێلیزابێتی دووەم

@مامۆستا: داواکارم کە لەگەڵ مندا وتاری ئێلیزابێتی دووەم تەواو بکەین، لەبەر ئەوەی ئێلیزابێتی دووەم کۆچی دوای کردووە و ئیتر دەستکاری نامێنێت، هەم لە کوردی و هەم لە ئینگلیزی، مەگەر کەم کەمە، بکرێت، ئایا ڕازیت دەستبکەین بە تەواوکردنی ئەم وتارە؟ ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏٠٩:٢٢، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)

بەکارھێنەر:ئارۆ سالار محمود پێم خۆشە بەڵام ئەم ماوەیە زۆر کەم لە ویکیپیدیا دەردەکەوم، بەڵام هەوڵدەدەم هەندێک بەشی بکەمە کوردی تۆش لەلای خۆتەوە دەستپێبکە. مامۆستا (لێدوان) ‏١٤:٢٦، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)

@مامۆستا: من بۆیە ئەم داواکارییەم بۆ تۆ نارد، چونکە، ئەوەی پێشتر نوسراوە و یەک نەگرێتەوە لەگەڵ ئەم شێوازە تازەیەی ویکی ئینگلیزی ئەوا من دەیسڕمەوە، بۆ زانیاریت ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٤:٣١، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)

@مامۆستا: خۆ ڕازیت؟ ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٤:٣٧، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)


بەکارھێنەر:ئارۆ سالار محمود عادەتەن سەرچاوەی ئێمە ویکی ئینگلیزی و عەرەبیە ئەوەی یەکی نەگرتەوە لەگەڵ ئینگلیزیەکە بیسڕەوە. مامۆستا (لێدوان) ‏١٨:١١، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)

زۆر سوپاس @مامۆستا: ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٨:١٢، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)

پاسدانی وتارەکان

سڵاو @مامۆستا سپاس بۆ بەشدارییەکانت لە گەشەپێدان و باشترکردنی وتارەکان، ئەگەرچی دەبینم خەریکی نوێکردنەوە و باشترکردنی وتارەکانی ھەنێک شت ھەبوو مایەی نیگەرانی بوون پێویست بوو پێتانی بڵێم، لەکاتی پاسدان ئایا بەرێزتان دوای داگرتنی دوگمەی شائەمراز بە وردی پێداچوونەوە دەکەن بزانن ھیچ ھەڵەیەک ھەیە یان نا پێش پاشەکەوت کردن؟ چونکە من پێم سەیرە وتاری ئەبوو سووفیان بەم شێوەیە پێداچوونەوە بۆ کرابێت دەمەوێت ئەوە ڕوون بێت کە شائەمراز "ئەبوو" دەکات بە "دەبوو" و ھەنێک جار وێنەش دەشێوێنێت بۆ نموونە ئەو وێنانەی ناوێکی کوردیان ھەیە بەڵام نووسەی عەرەبیان تێدایە لەم حاڵەتە شائەمراز وێنەکە تێک دەدات، و چەند نموونەیەکی تری لەم شێوەیە وەک ئەبوو سولەیمان، چیای برادۆست و چەند ھەڵەی تریش ھەیە لەم شێوەیە کە پێش ئەوەی مافی پاسدەرتان پێبدەم بەرپرسیاریەتی من بوو وەک بەڕێوەبەر کە پێتان بڵێم، ئەمە یەک لەسەر پێداچوونەوە، دووەم شت لەسەر بێلایەنییە حەزدەکەم بزانم ئایا بەڕێزتان وتارەکان بەبێ لایەنانە پاس دەدەن؟ چونکە وتاری ئالدووش شتێکی ترم پێدەڵێت، ئایا بەڕێزتان ئاگاداری سیاسەتەکانی ویکیپیدیا:دژایەتی خواستەکانن؟ کە باس لەوە دەکات نابێت دەستکارییەکانت ڕەنگدانەوەی حەزەکانت بێت بەڵکو پێویستە زانستنامەیی بن، ویکیپیدیا:بێلایەنی ڕوانگە باس لەوە دەکات ناوەڕۆکی وتارەکان نابێت لایەنگرانە بن و بەخەڵک بڵێن چی ڕاستە و چی درووستە بەڵکو پێویستە ھەموو لایەنەکان بخرێتە ڕوو، خوێنەر خۆی بڕیار بدات. ھیوادارم ئەم پێشنیارانە بەدڵێکی فراوانەوە وەرگریت و تکام وایە خۆتان باشتر شارەزای سیاسەتەکان بکەن بە تایبەتی ئەو سیاسەتانەی وتاری لەسەر دادەمەزرێت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٤٢، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)

@Sakura emad: تێبینیەکانت قبوڵ کراون، بەڵام وتاری ئاڵدووش کێشەی چییە؟ مامۆستا (لێدوان) ‏١٧:٠٣، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)

    لەوێ بینیم
    سڕدراوەتەوە و "جێگەی لە کوردستاندا" ھێشتراوەتەوە، و لە وتارێکی تریش بینیم بەڕێزتان وەک بەکارھێنەرانی تر بانگەشە بۆ کوردستان دەکەن، من ھیچ کێشەم نییە گەر بانگەشەکان یاسایی بن و بەپێی یاسای نێودەولەتی بن بەڵام بەڕاستی ئەم خاکانەی بانگەشەی بۆ دەکرێت لەژێر سەروەریی تورکیایە، و زۆر خەتەرە گەر لە مێتا سکاڵا لەسەر ویکیی سۆرانی تۆمار بکرێت لەسەر ئەم بابەتانە ھەموو ئەوانەی بەرپرسیارن بە تایبەتی بەڕێوەبەران ڕەنگە بانگ بکرێن و پرسیاریان لێ بکرێت یان ویکیی سۆرانی بکەوێتە ژێر پرسیارەوە، من ئەو ڕەخنانەی لێرە نووسیم ھەمووی لەگەڵ ئێوەم نییە چونکە بەداخەوە چەند بەکارھێنەری خۆمان کە باوەڕپێکراون و متمانەمان پێیان ھەیە سەروەری تورکیا ناپارێزن و ناوی شارەکانی تورکیا دەگۆڕن و ناسنامە نێودەولەتییەکەی دەستکاری دەکەن. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:١٠، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)

بەستەردەری خێرا

دەم باش مامۆستا، سپاس بۆ بەشدارییەکانت! ئەمڕۆ تێبینیم کرد کە کەڵکت لە ئامڕازی بەستەردەری خێرا وەرگرتووە. ئایا ڕێنمایییەکانت خوێندووەتەوە؟ تکایە پێش ئەوەی بەستەر بدەیت، بیخوێنەوە و خۆت بزانە کە دەبێت لە چ کاتێکدا بەستەر بە چ پەڕەیەک بدەیت. بۆ نموونە، ھیچ پێویست نییە کە لەم دەستکارییەت لە نەھەنگی عەنبەر (فیلم) بەستەرت بە شارەوانی داوە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٠٢، ٢ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)

@Aram: سوپاس بۆ تێبینیەکەت، ئەو وتارەش چاککرا. مامۆستا (لێدوان) ‏١٠:٣٦، ٤ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)

وشە

@مامۆستا

سڵاو، دەستکارییەکانی منت لە وتاری "محەممەد" گەڕاندەوە، هۆکار چییە؟ 1silent scientist (لێدوان) ‏١١:١٥، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC

1silent scientist سڵاو لە تۆش هەندێک وشەت گۆڕیبوون کە یەکدەنگی کۆمەڵگایان لەسەرە وەک وشەکانی کتێب و سیاسەت، هەروەها وشەی کتێبەکانی تەفسیر بووە بە شیکردنەوە کە تەفسیر بۆخۆی ناوی زانستێکە و ناکرێ بکرێتە کوردی لەگەڵ هەندێک وشەی تر، ئەگەر پێتوایە ئەم وشانە پێویستە بگۆڕدرێن دەتوانن لە دیوەخان بەشێکی نوێ بکەنەوە تا بەکارهێنەران بڕیاری خۆیان بدەن. مامۆستا (لێدوان) ‏١١:٤٤، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)

Profeesor

وتارەکانت هیواردام سەرکەوتوو تر بێت♥️ Kak profeesor (لێدوان) ‏٢٢:٠٢، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)

Kak profeesor زۆر سوپاس. مامۆستا (لێدوان) ‏٢٠:٥٠، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)

بەستەردەری خێرا

سڵاو @مامۆستا تکایە ئامرازی بەستەردەری خێرا بەشێوەیەک بەکاربێنە کە ناوەڕۆکی وتارەکان دوڵەمەندتر بکات، بەستەردان بە خانەنشینی یان شتێکی گشتی تر، زۆر بەسوود نابێت بۆ دەوڵمەندتکردنی ناوەڕۆکی وتارەکە و ھەم دواین گۆڕانکارییەکانیش پڕ دەبێت لە دەستکاری دووبارە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٤٤، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)

Tags:

مامۆستا ئایاری ٢٠٢٠مامۆستا واڵاکردنی داڕێژەکانمامۆستا پێشنیاری سڕینەوە بۆ بارزانی و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردمامۆستا ژیانی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم لە قورئان و فەرموودەکاندا(کتێب) بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرامامۆستا وتارمامۆستا وتاری نوێمامۆستا وتار نوسینمامۆستا پۆلمامۆستا دانانی وێنەمامۆستا سوورەتمامۆستا نیشانێک بۆ تۆ!مامۆستا نیشانێک بۆ تۆ!مامۆستا نیشانێک بۆ تۆ!مامۆستا نووسینی ئایەتەکانمامۆستا سپاس کردنمامۆستا بەشداری لە وتووێژێک بکە دەربارەی چاکسازیکردن لە داڕێژەی زانیاریدانەکانمامۆستا داواکاریمامۆستا دەقە عەرەبییەکانمامۆستا پۆل (ئامرازی کۆماپۆل)مامۆستا پێداچوونەوەی بابەتی ئاینیمامۆستا سپاسمامۆستا داواکاریمامۆستا ئەبوو توڕابمامۆستا نیشانی پشکنەری ئایینیمامۆستا دەنگدان لەسەر ویکیپڕۆژەی وپ:داواکاری پەڕگەمامۆستا داواکاری فەرموودەمامۆستا ڕاپرسی لەسەر پاڵاوتنی بەڕێوەبەرانمامۆستا سەبارەت بە دەنگەکەتمامۆستا لەبەرئەوەی سوپاست کردممامۆستا پێداچوونەوە بۆ وتاری حیزقیلمامۆستا دەنگدان لەسەر ھێنانی مافێکی نوێ بۆ ویکیپیدیامامۆستا پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرامامۆستا مافی بەسەرداچوونەوەی دەستکارییە ھەڵواسراوەکانمامۆستا ئامرازی «لە»مامۆستا سەرخستنی ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندیمامۆستا مەمالیکی عێراقمامۆستا تاگەکانی سڕینەوەمامۆستا داواکاری سڕینەوەی خێرامامۆستا نیشانێک بۆ تۆ!مامۆستا تووڵامرازمامۆستا وتاری فەتحی مەککەمامۆستا باشترکردنی وتاری ئێلیزابێتی دووەممامۆستا پاسدانی وتارەکانمامۆستا بەستەردەری خێرامامۆستا وشەمامۆستا Profeesorمامۆستا بەستەردەری خێرامامۆستابەکارھێنەر:Aramتایبەت:بەشدارییەکان/مامۆستالێدوانی بەکارھێنەر:Aramویکیپیدیا:بەشداریکردن لە ویکیپیدیاویکیپیدیا:خۆڵەپەتانێویکیپیدیا:سیاسەتەکان و ڕێساکانویکیپیدیا:مێزی زانیاریویکیپیدیا:پرسگا

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

مەولانای ڕۆمینەرویژگەردوونعەرەبستانی سعوودیمیرنشینی ئەردەڵانگۆرانی (شێوەزار)ڕۆون ئاتکنسنبێبەش (شاعیر)ئایەتەلکورسیباشووری ئاسیاسینگاپوورجوگرافیای باشووری کوردستانزێی بچووکعومانسوودانھەرێمی کوردستانپێڕستی شارەکانی کوردستانئەلفوبێی لاتینیی زمانی کوردیچیچانئەبوو جەھلکووەیتمحەمەد سدیق موجتەھیدیئەفلاتوونشاڵاوی ئەنفالژیاننامەجامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠٠٨ڕووسەکانبانکی ڕەشیدمالدیڤپۆڵەنداشێوازی وانەگوتنەوەکۆنیشانی مارفانوەنەوشەدیموکراسیئیسلامدادگابەنی ئیسرائیلئێرانجوولی ئاندروزسۆسیالیزمیوو ئێف سیئاڵەکۆکڕەمەزانھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ٢٠٢١مێرووسەعید نوورسیئادەمفەیسبووکمایەسیریمەلاریاویکیفەرھەنگشەیتانپەرستیئورشەلیمبێن ئافلێکشەڕی بەدرسولەیماننیلشەڕی یەرمووکگۆریۆمێژووی ئێران٠ (ژمارە)گۆرانیئیزابێل پێرۆنتیۆریی خانەبابا تاھیری ھەمەدانیحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراننوێژی نیوەڕۆبەختیار عەلیئینسایکڵۆپیدیاحیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەتڕۆژژمێری زایینیئاورێلیان چوامینیبزنمەروون فایڤئادیابین🡆 More