دیوەخان

دوایین لێدوان: ١ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Aram لە بابەتی سەبارەت بە داتابۆکس

 سیاسەت تەکنیکی پێشنیارەکان جۆراوجۆر 
بەشی سیاسەتی دیوەخان بۆ وتووێژ لەسەر سیاسەت و ڕێسا پێشنیارکراوەکان و گۆڕینی ئەو سیاسەت و ڕێسایانەی وا ھەیە بەکاردەگیرێ. ئەگەر دەتانەوێ شتێکی نوێ پێشنیار بکەن کە سیاسەت یان رێسا نییە، تکایە بەشی پێشنیارەکان بەکاربھێنن.
« وتووێژە کۆنترەکان، ١، ٢، ٣

نوێکردنەوە و بەسەرداچوونەوەی سیاسەتەکان

ئەمەوێت بەسەرداچوونەوەیەکی خێرا و نوێکارییەک بەسەر سیاسەتەکان بکەم، لەگەل ئەوەی ویکیپیدیا پێشدەکەوێت پێویستی بە بەدواداچوون و نوێگەریش دەبێت، ئەگەر ئێوە ڕەزامەندی خۆتانم پێ بدەن دەکرێ چەن بەسەرداچوونەوەیەکی خێرا بکەم بەسەر سیاسەتەکان و دواتر ئەنجامەکەی لێرە دادەنێم سپاس. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢١:٢٨، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)

┐─────────────────────────────────└
سپاس بۆ متمانە کردن —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٢٢، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)

بانگھێشتنامە

دیوەخان  پشتگیری

دیوەخان  دژایەتی

لێدوانەکان

پشتگیریم تاکەکەسییم پێدایت بۆ ئەوەی دەست پێ بکەیت (دوای وەرگرتنی پشتگیری کۆمەڵگا)، ئەگەر چەند نموونەیەکیش لە کارەکانت دابنێی تاکوو سەیربکرێت ئەوا باشتر دەبێت. لە ئێستادا ڕێکخراوی ویکیمیدیا لەهەوڵی ئەوەدایە کە ڕێسایەکی گشتگیر و بنچینەیی لە ژێرناوی (Universal Code of Conduct) بچەسپێنێت کە لە داهاتوودا لەسەرمانە وەرگێڕان بۆ ئەوانیش بکەین. لەکاتی هاتنە کایەی ئەو باسە ئەوا ئاگادارت دەکەمەوە کە لە وەرگێڕانی ئەم یاسایانەش بەشداربیت ئەوا شتێکی باش دەبێت. لە ئێستادا یاساکان لە قۆناغی پێداچوونەوە و وەرگرتنی بۆچوونە جیاوازەکانە. Kushared (لێدوان) ‏١٠:٤٤، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)

  • دیوەخان  لێدوان: ئەم کارە بەم شێوەیە ناکرێت، ئاماژەت بە ھیچ نەداوە کە پلانت چییە و چ دەکەیت! سەرەتا دەبێت لە پەڕەیەکی سەر ناوی ھەژمارەکەت پێشنیارەکانت بنووسیت و دواتر ڕای کۆمەڵگە وەربگریت لەسەر ئەوەی کامیان پەسەند بکرێت. بەم شێوەیە ناکرێت ھیچ شتێک کەم و زیاد بکەیت لە سیاسەتەکان. سەرچیا‏١٥:٥٥، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)

وەڵامەکانم (شیکردنەوە)

  • دیوەخان  لێدوان بۆ بەڕێز سەرچیا: بەڕێز @Serchia: مەبەستم نوێکردنەوەی گشتیە وەک لەسەرەوە ئاماژەم پێداوە کە نوێکارییەکی گشتی بکەم پاشان دەیھێنمە ئێرە کە چی شتێکم نوێکردۆتەوە و چیم لابردووە بێگومان ئەو دەنگدانەی ئیستا تەنھا ڕێگەم پێدەدات نوێکاری بکەم نەک سیاسەت و ڕێسا دروست بکەم پەسەندکردنی سیاسەت و ڕێسا دەکەوێتە دەنگدانی دووەم کە نوێکارییەکانم خستە ڕوو.—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٤٥، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
  • دیوەخان  لێدوان بۆ بەڕێز ئازا: بەڕێز @Aza: دیوەخان  زۆر سوپاس! بۆ بەشداریکردن بەڵام ھەست دەکەم ھەڵە تێگەیشتنێک ھەبێت، بۆ وەڵامدانەوەی تاگ لێدانەکان پێشنیارم بۆکرا کە تاگی بێسەرچاوە و یەک سەرچاوە بەکاربێنم ئێمە ماوەیەکی زۆرە ئەم تاگانە بەکاردێنین ھیچ کاریگەرییەکی جدی لەسەر بەکارھێنەر نەبووە و ھەرکەسێک بیەوێت توانییەتی ناوەڕۆکی بێسەرچاوە بێنێتە ناو ویکیپیدیا کە ئەمەش نازانم گەر زیانی نەبێت سوودەکەی چۆنە ئەمە وادەکات ھەرکەسێک ھەرشتێکی بیەوێت زیادی بکاتە سەر ناوەڕۆکەکانمان، ھەرچۆنێک بێت بەکارھێنانی تاگی بێسەرچاوە و یەک سەرچاوە وەک ئاگاداری سپی وایە واتا دروستکەری وتار ئەتوانێت ئیھمالی بکات، یاخوود سەرچاوە زیاد بکات، گەر تێبینی پڕۆژەکەت کردبێت و ببینیت ئەنجامەکانی چۆن جدی بوون و فشاری خستۆتە سەر بەکارھێنەر بۆ زیادکردنی سەرچاوەلە وتارەکان ناوەڕۆکی بێسەرچاوە لە ئامانجی پڕۆژەکە لادەدات کە زانستنامەیە و پشت بە سەرچاوەی باوەڕپێکراو دەبەستێت ئەگەر وانەکەین خوێنەرانی ویکیپیدیا چیتر باوەر بە ویکیپیدیا ناکەن و پشتی پێ نابەستن ئێمە وتار بۆخوێنەر دەنووسین ئەگەر خوێنەریش متمانەی بە وتارەکانمان نەبێت کەواتە بۆ کێ دەینووسین، شتی وا لە ویکیپیدیا پێشکەوتووەکان پەسەند ناکرێت گەر کەسێک بەبێ سەرچاوە شت زیاد بکات دەسڕدرێتەوە، سیاسەتێکی سەرەکی ترمان لە ویکیپیدیا ناوی بێلایەنی ڕوانگەیە ئەمەش دەبەزێنرێت گەر بێت و سەرچاوە نەبێت ئەوکاتە دەبێتە Conflict of interest لە وتار نووسین ھەرکەسێک بەپێی ویستی خۆی ئەتوانێت زانیاری زیاد و کەم بکات لە ڕوانگەی خۆی چی بگوونجێت،وە لە پەڕەی وتووێژەکەم کاتێک گفتوگۆمان لەگەل بەڕێزت کرد سەبارەت بە تاگ لێدانەکان خستمە ڕوو کە ئەمە پڕۆژەیەکە کە وتارەکان ناسڕیتەوە و بەڵکو ناوەڕۆکە بێسەرچاوەکان کەمدەکاتەوە و کوالێتی دەگەڕێنێتەوە بۆ وتارەکانبە سەرچاوەدانان بۆ وتارەکان ئێوە دەمێکی زۆرە لێرەن ھەلبەتە شارەزان پێم خۆشە بۆم ڕوون بکەیتەوە ناوەڕۆکی بێسەرچاوە چۆن سوود دەگەیەنێت بە ویکیپیدیا گەر بزانم لەوانەیە منیش ھەڵەکەم چاک بکەمەوە دەکرێت ھەلە بم، لە کۆتایدا داوای لێبوردن ئەکەم گەر ڕەفتارەکانم ئێوەی نیگەران کردبێت ئێمە لە کۆتایدا بۆ پڕۆژەکە لێرەین.—— Sakura Hana (لێدوان) ‏١٢:٤٥، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)

@Sakura emad: نە ویکیپیدیای کوردی و نە زمانی کوردی و نە وێبی کوردیش چاوبڕیی ورد و توند لە یاسا ھەڵناگرێت. ئەمانە تۆ بە شوێنیەوەیت بۆ زمانە خاوەندارەکان و ویکیپیدیا پێشکەوتووەکانە. بۆیە دووبارە ئەیڵێمەوە تۆ و زۆر کەسی تریش لێرە بەداخەوە نازانن چی بۆ ویکیپیدیای کوردی باشە. ئێوە دەرکتان بە واقیعی زمانی کوردی و کۆمەڵگای کوردی نەکردووە و لە خەیاڵاتی خۆتاندا ئەسووڕێنەوە. ڕێزم ھەیە بۆ ھەوڵ و تەقالاتان بەڵام بێن و دەس لەمانە ھەڵگرن و لە جیاتی پەرە بە وتارەکان بدەن. دیسان ئەڵێم ویکیپیدیای کوردی چاوبڕیی ورد و توند لە یاسا و دەستوور ھەڵناگرێت و ئەم کارە زیانی پێ ئەگەیێنێ. -Aza (لێدوان) ‏١٨:٤٥، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)

    @Aza: دیوەخان  وەڵامی تەواوم بۆ ئەو قسانە وەرنەگرت بۆ نمونە باسی ئەوەم کرد کە بەکارھێنانی تاگەکانی {{یەک سەرچاوە}} و {{بێسەرچاوە}} سوودێکی نەبووە و پڕۆژەکە جدی تر توانیویەتی پەرە بە وتارەکان بدات دیوەخان ، وە باسی ئەوەم کرد کە ناوەڕۆکی بێسەرچاوە لە ویکیپیدیا زیانەکانی چییە و پرسیارم کرد ئاخۆ دەبێت چ سوودێک بەم زانستنامەیە دیوەخان  بگەیەنێت و باسی ویکیپدییای کوردیم کرد دیوەخان ، بەڵام یاسای جدی و توند لەکوێیە کە ئێمە تەنھا داوای ئەوە بکەین ئەو شتەی دەیھێنی پشت بە سەرچاوەکەی ببەستێت نازانم ئایا ئەمە ھیچ قورسیەکی تێدایە؟ کە بەلایەنی کەم سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو پشتگیری وتارێک بکات؟ یاخوود ھیچ ماندوو بوونێک لەوە ھەیە ھەر تەنھا بنووسیت لە فلانە شوێن و لاپەڕە و دەزگا ھێناومە ھیچی تێناچێت بەڕای من، سەبارەت بە وەڵامی دووەم ویکیپدیای کوردی سۆرانی ھیچی کەمتر نییە لە ئینگلیزی و عەرەبی یا فارسی، لەڕاستیدا سەرچاوە دوایین شتە گفتوۆگۆی لێرە لەسەر بکرێت و شتێکی زۆر بنەڕەتییە، داوا دەکەم بۆم ڕوون بکەیتەوە ئەوانەی باسم کرد دیوەخان  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٩:٢٨، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)

ھەموومان ئەزانین وتار سەرچاوەی بێت باشە و نەبێت جێی متمانە نییە، ئەمانە شتێ نییە کەس حاشای لێ بکا. بەڵام کام وتار؟ وتاری سیاسی یا دینی کە ئەتوانێ جێی ناکۆکی بێت بەڵێ، بەڵام بۆ وێنە وتاری بەرزی کە ھەمووی پێنج خەتە سەرچاوەیشی نەبوو نەبوو. بیبێ زۆر زۆر باشترە، بەڵام ئێستا کە نییەتی سڕینەوەی چ سوودێکی ھەیە؟ من لەوە تێ ناگەم. ئەوەش کە ئەڵێی ویکیپیدیای کوردی ھیچی لە فارسی و عەرەبی کەمتر نییە دەری ئەخا کە دووری لە واقیع و لە خەیاڵا ئەژیت. -Aza (لێدوان) ‏١٥:٥٦، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)

┐───└
بەڕێز @Aza من سپاست ئەکەم وەکوو خۆت ئەڵێیت گەر وتار سەرچاوەی ھەبێت جێگای متمانە دەبێت، دەزانین ئەم وتارە لەکوێوە زانیارییەکانی ناوی ھاتووە بەم شێوەیەش دوو سیاسەت پێشێل ناکات سەبارەت بە سڕینەوەی وابزانم ئەوە ئامانجی زانستنامەکەیە کە ھەر شتێک بھێنرێتە ناوی پێویستە پشت بە سەرچاوەیەکی باوەرپێکراو ببەستێت، ئەمە شتێک نییە من لەخۆمەوە بیلێم بەڕێز جیمی وەیڵز زانستنامەکەی وا دامەزراندووە ئێرەش یان ھەر یەکێک لە پڕۆژەکان سەربە دامەزراوەی ویکیمیدیان و خاوەنی یاسایی پڕۆژەکانە ھەر لە وێبگەی فەرمی دامەزراوە باس لەوە دەکات کە ویکیپدییا پشت بە سەرچاوەی یباوەرپێکراو دەبەستێت بۆ ناوەڕۆکەکانی جگە لەوەش ئەو پڕۆژەیەی من دامنا کە ھەڵە تێگەیشتنی لێ دروست بوو، ئامانجی سەرەکی پڕۆژەکە سڕینەوەی وتار نەبوو بەڵکو کەمکردنەوەی ناوەڕۆکی بێسەرچاوە بوو بۆیە وتارەکەی تۆ کە تاگەکەی چووە سەر بۆ ئەوە بوو ناوەڕۆکەکانی کەم بکرێتەوە بۆ ڕێژەیەکی ستاندارد کە ئەتوانرێ سەرچاوەی بۆ دابنرێت و ڕێکبخرێتەوە، بەڵێ دوبارە دەیڵێمەوە ویکیپدیای کوردی سۆرانی ھیچی لە فارسی و عەرەبی کەمتر نییە ھەموو شتێک سەرەتاییەکی ھەیە دواتر پەرە دەسەنێت بۆ باشتر و باشتر، ئامانجی سەرەکی ھەمووان بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی سەلامەت و ئاسوودەبەخشە کە بەخێرھاتنی ھەمووان دەکات لە بەشداریکردنی تۆش دڵنیام ھاوڕای لەگەڵم دیوەخان  زۆر سوپاس!—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١١:٤٤، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
::

  • دیوەخان  لێدوان بۆ خاتوو شوشە @Amine yousefi:دەنگەکەت شیکردنەوەی لەگەڵ نییە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٤٥، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
  • دیوەخان  لێدوان بۆ بەڕێز چالاک @Calak: سپاس بۆ دەنگەکانتان من خۆشحاڵ دەبم ئەگەر لێرە بەیەکەوە کاربکەین بۆ بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی باشتر بەبێ تێکەڵکردنی بیرورای کەسی و رق بەرامبەرم، داوا دەکەم لێکدانەوەتان باش بێت و ھەر کێشەیەکم ھەیە ڕاستەوخۆ باسی بکەن لێرە بەم شێوەیە من بەپەلە کێشەکە چاک دەکەمەوە و لە کۆتایدا نیازی من بەشداریکردن و باشترکردنی زانستنامەکەیە گەر ھەست دەکەیت ھەڵەیەک ھەیە تکایە وەرە بۆ پەڕەی وتووێژەکەم گفتوگۆم لەگەڵ بکە: بۆ وەڵامدانەوەی بەڕێزتان لەسەر وتارەکان ئەوەنەی من لە قسەکەی بەڕێزتان تێگەیشتم

وتارێکە بە ھەموویەوە ١٠ دێڕ نییە ٢٠ تاگی لێدراوە ھەر بۆ ئەوەی ژمارەی دەستکارییەکانی خۆیان زیاد کەن

┐─────────────────────────────────└
قسەکتان دوو تێگەیشتن دێنێتە کایەوە من ھەردووکی لە ھەردوو ڕوانگە وەڵام دەدەمەوە::

  • 🔍یەک:وتارێکی دیاریکراو ھەبووبێت لەچەن ڕستەیەکی کەم پێکھاتبێت من نزیکەی دە بۆ بیست تاگم لێدابێت❔ :: وەڵام من تێناگەم کامە وتار ھەبووە بەم شێوەیە، من بۆ وتار زیاتر لە دوو تاگ بەکارناھێنم زۆرترینی سیان بووە ئەویش لە حاڵەتی لەناکاوی وتارەکە، من تاگ_بارانکردنم خوێندۆتەوە و دەزانم چیدەکەم و چۆن تاگ بەکاردێنم، ئەگەر دەزانیت شتێکی وام کردووە تکایە بەستەری وتارەکە دابنێ بێگومان من داوای لێبوردن لەھەر کارێک دەکەم کە ھەڵە بووبێت بەڵام دڵنیام لەم ڕوانگەیەوە ھەڵە تێگەیشتن ھەیە و من زیان لێرە نادەم.
  • 🔍دوو: تاگم بۆ ئەم وتاری بێسەرچاوانە بەکارھێناوە بۆ زیادکردنی ژمارەی دەستکارییەکانی خۆم: وەڵام ئێ ئەمە خراپکارییە ئەگەر شتی وام کردبێت خۆ تاگی سڕینەوە گاڵتە نییە و بەڕێوەبەران کاری لەسەر دەکەن گەر من بۆ زیادکردنی ژمارەی دەستکاری خۆم تاگی سڕینەوەم بەکارھێناوە و Conflict of interestم لەم ڕوانگەیە ھەیە تکایە مەوەستە پێویستە من ڕابگڕیت! نەک من ھەر بەکارھێنەرێکی تر ئەمە زۆر ترسناکە و شێواندنی بەڕێوەبردنی ویکیپیدیایە چونکە ئەم تاگانە بەڕێوەبەران کاری لەسەر دەکەن و شێواندنی بەڕێوەبردنی ویکیپیدیا شتی باشی لەدوا نایەت، وە پلان دانرابوو لەسەر سەدان وتار دابنرێن گەر وابێ دەبێ من لێکۆلینەوەم لەگەل بکریت لەسەر ئەو خراپکارییە، بەڵام بە پێچەوانەوە من ئامانجم لە گەڕاندنەوەی کوالێتی وتارەکان بووە ھەر لەسەرەتای کارەکەشم دوو بەڕێوەبەرم ئاگادار کردۆتەوە کە من چیدەکەم و ئامانجم چییە، بۆ زیادکردنی ژمارەی دەستکاری ئەسلەن بەبیرای من پێویست ناکات بۆ ژمارەی دەستکاری پڕۆژەیەکی وا گەروە بکەمەوە؟ بڕۆ دەستکاری پەڕەی خۆڵەپەتانێ بکە ژمارەی دەستکاری زیاد دەبێت شتێکی ئەوەنە گران نییە بۆ ئەوەی من پڕۆژەیەکی ئاوا گەورەی بۆ بکەمەوە، و دڵنیاتان دەکەمەوە ھەڵە تێگەیشتن ھەیە تکایە من و تۆ لەبەر زانستنامەیەک لێرەین و من پێم خۆشە وەک ھاوڕێ بمنینەوە و لێکدانەوەمان بەرامبەر یەکتر باش بێت چونکە لە داھاتوودا بەیەکەوە لەم کۆمەڵگەیەن لەگەڵ یەک کاردەکەین بمبورە ئەگەر قسەکانم زیاد لە پێویست بووە دوبارە دیوەخان  زۆر سوپاس!
  • دیوەخان  لێدوان بۆ بەڕێز دانیاڵ @Danial2703kurdistan: ڕوونکردنەوەت بۆ دەنگەکەت نەداوە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٤٥، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)

وەڵامدانەوە (دەنگەکان)

من سوپاسی ھەمووتان دەکەم کە بەشداریتان لەم دەنگانە کردووە ئەوە مانای ئەوەیە ئەتانەوێت ویکیپیدیا پێشبکەوێت، سەبارەت بە دەنگەکان من ھەنێک لە دەنگەکان بە بیروای کەسی دەبینم زیاتر، نەک بە شێوەی ئینسایکڵۆپیدیایی بێت بۆ نمونە گەر سەیری WP:AAAD بکەین ھەرچەنە لە ئینگلیزیە و مەبەستێکی ترە بەڵام بۆ ئەم دەنگانەی ئێمە سوودی ھەیە کە ڕوونی دەکاتەوە پێویستە دەنگەکانمان خزمەتی ویکیپیدیا بکات و دووربێت لە بیڕورای کەسی، دەنگ دەدەیت بە شتێک یان کەسێک کە ئەزانیت سوودی بۆ زانستنامەکە ھەیە نەک پێچەوانەکەی، بۆ نمونە لەم دەنگدانەی خۆمان من بەداخەوە ھەستم بەمانە کرد (WP:JUSTAVOTE:: تەنھا دەنگدان بەبێ ڕوونکردنەوە)، (WP:PERX:: بە پشت بەستان بە ڕوونکردنەوەی کەسێکی تر بەبێ ئەوەی خۆت ڕوونکردنەوە بدەیت) (WP:IDL و WP:LIKE کە لە ھەنێک لە دەنگەکانی پشتگیری و دژایەتی بینیم، من دەنگی ھەمووتان بەرز دەنرخێنم بە دژایەتی و بە پشتگیریشەوە ھەڵبەتە ھۆکاری خۆتان ھەیە، بەڵام تکایە با دەنگەکان بۆ ویکیپیدیا بن

لە کۆتایدا

داوای یارمەتی لەھەمووتان ئەکەم بۆ بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی باشتر لە ویکیپیدیای سۆرانی و دووربوون دڵشکان و ژینگەی ناخۆش، ئامادەکردنی ژینگەیەک کە بەخێرھاتنی ھەمووان بکات لە دروستکردنی ئینسایکڵۆپیدیادا دیوەخان  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٤٥، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)

پێداچوونەوە بۆ دەنگەکان

لێدوانی پێداچوونەوە

ئەنجامەکان

سەرچاوەکان

سەبارەت بە داتابۆکس

سڵاو لە @Aram @Sakura emad @Tessla @Nskoalj و گشت بەژداربووەکانی دیکە.

گشتان دەزانن کە لە ویکیپیدیا لەنێو وتارەکانماندا داتابۆکس زیادی کردووە خۆشتان دەزانن کە داتا بۆکس هەموو خشتەی زانیارییەکانی ناخاتە سەر کوردی

پێشنیار

دەمەوێت بڵێم کە داتابۆکس بکەین بە زیاتکراوێکی کاتی، واتا وتاریکی سەرەتا بۆ ماوەی ٣ مانگ زیاتر داتابۆکسی لەسەر نەبێت، واتا وەکو جێگرەوەیەکی خشتەکی زانیاری ڕاستەقینە دابنرێت تاوەکو خشتە ڕاستەقیینەکەی وەردەگێڕدرێت.

دیوەخان  لەگەڵ

دیوەخان  دژایەتی

دیوەخان  لێدوان:

زۆر سوپاس. Aro Salar (لێدوان) ‏١٤:٥٣، ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)

Tags:

دیوەخان نوێکردنەوە و بەسەرداچوونەوەی سیاسەتەکاندیوەخان سەبارەت بە داتابۆکسدیوەخان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

لۆژیکفیفتی-سیکس (ئارکانساس)گەشتیاریی کەلتووریتایەر تۆفیقئیمپراتۆریەتیی ساسانیبەھارفێدێریکۆ ڤالڤێردێشەڕی فەلووجەجوگرافیای باشووری کوردستانبیلالی حەبەشیسیستمی بەڕێوەبردنی بەڵگەنامەگەردیلەسێگۆشەخواشانۆی سەرشەقامڕێکخستنی پلەی گەرمیپلەی گەرمیخۆشەویستیقەڵادزێکاتەکانی نوێژمیرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانئایینی زەردەشتیسیڤیبەنداوی بێخمەمافەکانی مرۆڤھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشقکوردستان (ڕۆژنامە)ئەندازەی کێری مرۆڤڕاپەڕینی ١٩٩١بزوێنەری گەڕانی وێبپەزنەتەوە یەکگرتووەکانمەلا کرێکارئەرەستووئازار (مانگ)سوورێژەپیشەسازیلیۆناردۆ دا ڤینچیھەژارسیکس ناینمیدیاویکیئاسیاسێکسپیرەمێردشانشینی پەھلەویمەسروور بارزانیپێرستی کۆدی تەلەفوونی وڵاتانی جیھانڕێکەوتنامەی سایکس–پیکۆخولی پلە دووی کوردستانخورماڵنزار قەبانیناتۆڕەواندزفەرموودەدەنگدانسۆفییایەتیدڵنیایی٦ (ژمارە)لۆراکس (فیلم)عەرەبئەڤەتاردۆلەمەریسوقرات٢٠ی ئازارتورکیایانەی وەرزشی نەورۆزعەبدولقادری گەیلانیگەرمبوونی زەویمەلەوانیچەمچەماڵئۆتیزمتۆڕی میدیاییی ڕووداوجەلال تاڵەبانیشەڕی گۆگەمیلا🡆 More