بەسەرداچوونەوەی دەستکارییە ھەڵواسراوەکان گرووپێکە لە مافەکانی بەکارھێنەران کە ڕێگە بە بەکارھێنەری دیاریکراو دەدات بۆ ئەوەی بەسەر ئەو دەستکارییانە دا بچێتەوە لە وتارێک کە وەشانی جێگرتوویان بۆ دانراوە و ھەڵواسراون، بەبێ پێداچوونەوە و پەسەندکردن ئەو دەستکارییانە بڵاو نابنەوە و بە ھەڵواسراوی دەمێننەوە لە وتارەکە.
ئامانجی پڕۆسەکە بۆ تیشک خستنە سەر ئەو دەستکاریانەیە کە لەلایەن بەکارھێنەرانی تۆماربوو و تۆمارنەکراوەوە دەکرێت، و پاراستنی وتارەکانە لە خراپکاری و شێواندنیان.
ئامانجەکە بۆ تیشک خستنە سەر دەستکارییە نەگونجاوەکان و خراپکاریانەیە کە لەسەر وتارەکان دەکرێت، کە بەبێ پێداچوونەوە و پەسەندکردن پەسەندنابن و بڵاو نابنەوە لەسەر وتارەکە. ئەو بەکارھێنەرانەی پێداچوونەوە دەکەن بۆ وتارەکان بەرپرسیارییەتی ھەڵناگرن لەسەر ڕاستی و دروستی زانیارییەکانی تۆمارکراو لەسەر وتارێک تەنھا ئەوەیان لەسەرە بزانن زانیارییەی پەسەندی دەکەن بۆ بڵاو بوونەوە خراپکاری نەبێت و پەسەندکراو بێت بۆ بەرچاوی خوێنەر، پێداچوونەوەکەران چاوەڕوانی ئەوەیان لێناکرێت ببن بە پسپۆری بابەتەکە بۆ ئەوەی زانیارییەکی بابەتێک پەسەند بکەن، ڕەتی بکەنەوە، چاکسازی تێدا بکەن.
ھەرچۆنێک بێت بەکارھێنەرانی خاوەن ماف چاوەروانی ئەوەیان لێدەکرێت مێژوویەکیان ھەبێت لە ویکیپیدیا و شارەزای شێوازی بەڕێوەچوونی ویکیپیدیا بن، بزانن چی شتێک خراپکارییە، چی شتێک خراپکاری نییە، چی زانیارییەک لەگەڵ زانستنامەکە دەگوونجێت، چی زانیارییەک پێشێلی سیاسەت و ڕێساکانی زانستنامەکە دەکات. ھەر پێشێلکارییەک و خراپ بەکارھێنانی مافەکە لەلایەن بەرێوەبەرانەوە مافەکە دەسەندرێتەوە بۆ پاراستنی زانستنامەکە لە خراپبوون.
بۆ بینینی ئەو وتارانەی پێویستیان بە پێداچوونەوە ھەیە، پەڕەیەکی تایبەت ھەیە بەناوی تایبەت:گۆڕانکارییە ھەڵواسراوەکان کە گشت ئەو وتارانە نیشان دەدات کە دەستکاریان تێدا کراوە لەلایەن بەکارھێنەرانی نوێیوە و پێویستی بە پێداچوونەوە ھەیە.
نابێت دەستکارییەک پەسەند بکەیت ئەگەر ھاتوو یەکێک لەمانەی خوارەوە بوو
ھەروەھا دڵنیابەرەوە لەکاتی پێداچوونەوە کە شوێن سیاسەتەکانی ویکیپیدیا:شەڕە دەستکاری و ویکیپیدیا:خاوەندارێتیکردن بە ناوەڕۆکەکانەوە دەکەویت.
لەکاتی بەسەدارچوونەوەی دەستکارییە ھەڵواسراوەکانی ناو وتارەکان گەرھاتوو ھیچ ڕێگرییەک نەبوو لەپەسەندکردنی و شوێن سیاسەتەکان ڕێساکانمان دەکەوت ئەوکاتە دەستکارییەکە پەسەندکراوە، وەک پێداچوونەوەکارێک چاوەروانی ئەوەت لێناکرێت لێکۆلینەوە لەسەر زانیارییەکان بکەیت و بزانیت یەکدەگرێتەوە لەگەڵ ویکیپیدیا:بێلایەنی ڕوانگە یان ویکیپیدیا:سەلماندنیبوون یاخوود ویکیپیدیا:توێژینەوەی سەرەتایی قەدەغەیە بەڵکو ئەوەی چاورەوانی دەکرێت ئەوەیە ئەو زانیاریانەی پەسەندیان دەکەوێت گوونجاو بن لەگەڵ ئامانجی زانستنامەکەو بۆ خوێدنەوە گوونجاو بن مەرجە گشتییەکان پەیرەو بکەن،
بەڵام بێگومان وەک ھەر بەکاھێنەرێکی تر جگە لەو ڕاستییەی کە تۆ مافی بەسەرداچوونەوەی دەستکارییە ھەڵواسراوەکانت ھەیە، ئەتوانیت وەک ھەر وتارگەلێکی تر بەسەر ئەو وتارانەش دا بچیتەوە کە دەستکارییەکانی ھەڵدەواسرێن و وەک وتارەکانی تر مامەڵەیان لەگەڵ بکەیت بۆ نموونە گەر زانیارییەکی بێسەرچاوەت بینی زیادکرابوو ئەتوانی تاگی {{ژێدەر پێویستە}} یان تاگە گوونجاوەکانی تر بەکار بێنیت بۆی یاخوود پووچەڵیان بکەیتەوە، بەو واتایەی ئەتوانی ڕێکخستن بۆ ئەو زانیارییە نوێیانە بکەیت و مامەڵەیان لەگەڵ بکەیت وەک ھەر وتارێکی تر کە بەسەرداچوونەوەیان بۆ دەکرێت و ڕێکخستنیان بۆ دەکرێت بەپێی بارودۆخەکانیان بەشێوەیەکی پراکتیکی سێ ھەڵبژاردن ھەیە:
یەکسەر پەسەنکردنی یان لەدوای چەن ڕێکخستنێک ئەوا شێوازێکی پێویستی سەرەتاییانەیە و پێویستە، ئەگەرچی ھاتوو دەستکارییەک بەخراپی کرابوو ئەوە مانای ئەوە نادات پێویستی بە پەسەند نەکردن نەبێت و ڕەتبکرێتەوە ھەر دەستکارییەک ئەتوانرێت باشتر بکرێت و پەرەی پێ بدرێت.
لەکاتی بەسەرداچوونەوەکە جیاوازی لەنێوان دەستکاری ھەر بەکارھێنەرێک بکە کامەیان شایەنی پەسەندکردنن و کامەیان نابێت پەسەند بکرێن، ئەگەر ھاتوو دەستکارییەکی ھەڵواسراوی پێشووتر دەستکارییەکی نوێی بەسەردا ھاتبێت ئەوا ناتوانرێت ڕەت بکرێتەوە لەم حاڵەتە لە سیستم یان دەتوانی ھەموو دەستکارییە ھەڵواسراوەکان ڕەت بکەیتەوە یانیش پەسەندیان بکەیت، بۆ ئەم حاڵەتە ئەتوانی دەستکارییەکان پەسەند بکەیت و بەشێوەی دەستی دەستکارییە ناپەسەندەکان بسڕیتەوە بکەیتەوە.
ئەگەر مەرجەکانت تێدایە لە بەشی ویکیپیدیا:داواکردنی_مافەکان داوای مافەکە دەکرێت.
ئەگەر ھاتوو خاوەنی دوو مافی وەک ویکیپیدیا:گەڕاندنەوە و ویکیپیدیا:پاسدراوی خۆگەڕ بیت یان یەکێک لەوانە ئەوە چانسی بوون بە بەسەرداچوونەوەکەر زیاترە چونکە ھەردوو مافەکە بەشدارن لە بەسەرداچوونەوەی پەڕەکان یان زانیاریان ھەیە لەسەر چۆنییەتی کارکردنی ویکیپیدیا و وتارەکانی ناوی، بەمەش ئاستی متمانەپێکردنیان بەرزترە لەکاتی داواکردن، ئەگەرچیش ئەمە نابیت مەرجێک بۆ ئەوەی پێویست بکات خاوەنی یەکێک یان ھەردوو مافەکە بیت بۆ بوون بە پاڵێوراوێک، یاخوود بە پێچەوانەوە گەر خاوەنی یەک یان دووان لەم مافە بیت ئەوا واتای ئەوە بێت پاڵێوراوی بۆ مافەکە، ئەگەر مەرجەکانی بوون بەبەسەرداچوونەوەکەرت تێدایە ئەتوانی ببێت بە پاڵێوراوێک.
بەڕێوەبەران بەشێوەیەکی خۆگەرانە ئەم مافەیان ھەیە و لەئێساشدا (٨) بەڕێوەبەر و (٣) بەسەرداچوونەکەر لە ویکیپیدیای کوردی بەردەستن.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ویکیپیدیا:بەسەرداچوونەوەی دەستکارییە ھەڵواسراوەکان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.