شەڕی یەرمووک: یەکەم جەنگی موسڵمانان لە دەرەوەی دوورگەی عەرەبی

شەڕی یەرمووک لە نێوان موسڵمانان و ڕۆمەکان (ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتین) بوو، ھەندێک لە مێژوونووسەکان بە یەکێک لە گرنگترین شەڕە مێژووییەکانی جیھان دەزانن چونکە سەرەتای شەپۆلی یەکەمی سەرکەوتنەکان بووە بۆ موسڵمانان لە دەرەوەی نیمچەدوورگەی عەرەبی، و پێشبینی پێشکەوتنی خێرای ئیسلام لە شام.

شەڕەکە دوای چوار ساڵ لە کۆچی دوایی پێغەمبەر محەممەد ڕوویدا. سوپای ئیسلامی دوای ئەوەی سوپای ڕۆم بەرەو ئەوان پێشڕەوی کرد، بڕیاریاندا لە جابییەی نزیک دیمەشق بکشێنەوە بۆ یەرمووک. خالیدی کوڕی وەلید دوای دەستلەکارکێشانەوەی ئەبوو عوبەیدەی کوڕی جەڕاح فەرماندەیی گشتی سوپاکەی گرتە ئەستۆ، ھێزەکانی سوپای موسڵمانان ٣٦ ھەزار چەکدار بوون، سوپای ڕۆمانیش ژمارەیان ٢٤٠ ھەزار چەکدار بوو.

شەڕی یەرمووک
شەڕی یەرمووک: یەکەم جەنگی موسڵمانان لە دەرەوەی دوورگەی عەرەبی
بەشێکە لەMuslim conquest of Syria
جێYarmouk River
ناوچەی جوگرافیYarmouk River
پۆتانی شوێن
ڕێکەوتی دەستپێکردن١٥ی ئابی ٠٦٣٦
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢٠ی ئابی ٠٦٣٦
شەڕی یەرمووک: یەکەم جەنگی موسڵمانان لە دەرەوەی دوورگەی عەرەبی
شوێنی شەڕی یەرمووک

پێشەکی مێژوویی

فارسە ساسانییەکان ھێرشیان کردە سەر ناوچەی جەزیرە (باکوری عێراق) و لە ساڵی ٦١١ سووریایان گرت و چوونە ناو ئەنادۆڵ و شاری قەیسەری مەزاکایان داگیرکرد. دوای ئەوە ھێرقل توانی فارسەکان لە ئەنادۆڵ دوور بخاتەوە، تووشی شکست بوو کاتێک لە ساڵی ٦١٣ ھێرشێکی گەورەی کردە سەر سووریا دژی فارسەکان، لە دەیان ساڵی دواتردا فارسەکان توانیان ھەردوو فەلەستین و میسر داگیر بکەن. لەم نێوەندەدا ھێرقل خۆی بۆ ھێرشێکی دژە ھێرش ئامادە کرد و دووبارە سوپاکەی درووست کردەوە. کە دواجار ھێرقل دوای نۆ ساڵ ھێرشی کرد واتە لە ساڵی ٦٢٢. دوای سەرکەوتنە یەکلاکەرەوەکانی بەسەر فارسەکان و ھاوپەیمانەکانیان لە قەوقاز و ئەرمەنستان، ھێرقل لە ساڵی ٦٢٧دا ھێرشێکی زستانەی دژی فارسەکان لە ناوچەی جەزیرە دەستپێکرد، سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستھێنا لە ساڵی ١٣٩٦دا لە شەڕی نەینەوا. بەم شێوەیە پایتەختی فارسەکانیش کەوتە بەر ھەڕەشە. بەھۆی ھەستکردن بە شەرمەزاری لەم شکستانە، کیسرای دووەم لە کودەتایەکدا بە سەرۆکایەتی کوڕەکەی قوبادی دووەم لابرا و کوژرا، کە دەستبەجێ ئاشتی ئەنجامدا و ڕازی بوو بە کشانەوە لە ھەموو زەوییە داگیرکراوەکانی بیزەنتین. و ھێرقل خاچە ڕاستەقینەکەی گەڕاندەوە - کە پێیان وابوو عیسا لەسەری لە خاچ دراوە - و پاشان گەڕێندرایەوە بۆ ئورشەلیم بە ڕێوڕەسمێکی شاھانەی شکۆمەندەوە لە ساڵی ٦٢٩.

لەم نێوەندەدا پێشھاتە ڕامیاییە خێراکان لە دوورگەی عەرەبی ڕوویان دەدا، کە پێغەمبەر محەممەد ھێشتا خەریکی بڵاوکردنەوەی ئیسلام بوو و تا ساڵی ٦٣٠ بە سەرکەوتوویی زۆربەی وڵاتانی عەرەبی لەژێر یەک دەسەڵاتدا یەکخستبوو. کاتێک پێغەمبەر لە حوزەیرانی ساڵی ٦٣٢ کۆچی دوایی کرد، ئەبووبەکر وەک خەلیفە لەدوای پێغەمبەر محەممەد لەلایەن موسڵمانانەوە دانرا. ھەر کە ئەبووبەکر خەلافەتی گرتە ئەستۆ، کێشە دروست بوو کاتێک چەندین ھۆزی عەرەبی بە ئاشکرا لە دژی ئەبووبەکر ڕاپەڕین، و ئەبووبەکر شەڕی دژی یاخیبووان ڕاگەیاند. کە دواتر بە شەڕەکانی ھەڵگەڕاوەکان ناسرا. دوای ئەوە ئەبووبەکر توانی نیمچەدوورگەی عەرەبی لەژێر دەسەڵاتی ناوەندی خەلافەتی ئیسلامیدا یەکبخات، کە ناوەندەکەی لە مەدینە بوو. کاتێک یاخیبووان ملکەچ بوون، ئەبووبەکر سەردەمی فەتحە ئیسلامییەکانی دەستپێکرد، لە عێراقەوە دەستی پێکرد کە دەوڵەمەندترین ناوچەی ئیمپراتۆریەتی فارسە. و بە ناردنی زیرەکترین و شارەزاترین ژەنەڕاڵەکانی، خالیدی کوڕی وەلید، عێراق بە زنجیرەیەک ھەڵمەتی سەرکەوتوو لە دژی فارسە ساسانی داگیرکرا. متمانەی ئەبووبەکر گەشەی کرد، ھەر کە خالیدی کوڕی وەلید توانی قەڵایەکی بەھێز لە عێراق دابمەزرێنێت، ئەبووبەکر لە مانگی شوباتی ساڵی ٦٣٤ بانگەوازی پڕ چەک کردن بۆ داگیرکردنی شامی ڕاگەیاند.

داگیرکردنی ئیسلامی لە شام زنجیرەیەک کرداری سەربازیی بە وردی نەخشە بۆ داڕێژراو و بە باشی ڕێخرابوو کە تێیدا ستراتیژی بەکاردەھێنرا نەک ھێزی تەواو بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ڕێوشوێنی بەرگری بیزەنتین. لە ھەر دۆخێکدا، دەرکەوت کە سوپای موسڵمانان زۆر کەم بوون بۆ ئەوەی مامەڵە لەگەڵ وەڵامدانەوەی بیزەنتینەکاندا بکەن و فەرماندەکانیان داوای ھێزی زیاتریان کرد. خالیدی کوڕی وەلید لە عێراقەوە بە ھێزی بەھێز و بۆ سەرکردایەتیکردنی فەتحەکان ڕەوانەی شام کرا. لە مانگی تەمموزی ساڵی ٦٣٤دا بیزەنتینەکان لە شەڕی ئەجنادین بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە شکستیان ھێنا. و شاری دیمەشق لە ئەیلوولی ساڵی ٦٣٤ ڕووخا، دواتر شەڕی فەحل ڕوویدا، کە دوا مۆڵگە سەربازییە گرنگەکانی بیزەنتینەکان لە فەلەستین تێکشکێنران. خەلیفە ئەبووبەکری سیدیق لە مانگی ئابی ساڵی ٦٣٤ کۆچی دوایی کرد، جێنشینی عومەری کوڕی خەتتاب بڕیاریدا فراوانکردنی خەلافەتی ئیسلامی قووڵتر لە شام تەواو بکات. ھەرچەندە ھەڵمەتە سەرکەوتووەکانی پێشوو لەلایەن خالیدی کوڕی وەلیدەوە سەرکردایەتی دەکران، بەڵام ئەبوو عوبەیدە جێگەی گرتەوە. ئێستا ھێزە ئیسلامییەکان بە دەستەبەرکردنی باشووری فەلەستین پێشڕەوییان کرد بۆ ڕێڕەوی بازرگانی، لەوێ تیبیریا و بەعلبەک بەبێ ڕەنجێکی زۆر ڕووخا، دوای ئەوە موسڵمانان لە سەرەتای ساڵی ٦٣٦دا شاری حومسیان داگیرکرد، بەم پێیەش موسڵمانەکان فەتحەکانیان لە سەرانسەری شامدا تەواو کرد.

سەرچاوەکان

ویکی عەرەبی

Tags:

ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتیئەبوو عوبەیدە کوڕی جەڕاحخالید کوڕی وەلیددیمەشقشاممحەممەد

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

مێژووی ئەورووپاڕەفیق حیلمیوەفاییمافی دەنگدانفەیلەسووففەلسەفەی سەدەکانی ناوەڕاستلیۆنێل مێسیحکوومەتی ھەرێمی کوردستانفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکیجوگرافیای باشووری کوردستانمەحویتێنسی سەرمێزپێکھاتەی بازاڕجگەرخوێنبۆکان جافپیرەمێردبەنداوی دووکانیەکێتیی سۆڤیەتشەیتانقەزوانڤایرۆسی کۆمپیوتەرئەرەستووپێش قوتابخانەویکیپیدیازماندەربەندیخانزمانی تورکیبەختیار عەلیکریستیانۆ ڕۆناڵدۆوزەی میکانیکیڕەوشەن بەدرخانبواری کارەباییزاگرۆسیەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانکودەتای ١٩٦٠ لە تورکیابێکاریفەلسەفەی سیاسیلەیلا و مەجنوونشێخ سەعیدئەفغانستانقەڵای کەرکووکتیۆریھێمنگۆگردپرۆتۆکۆل (دیپلۆماسی)ناسر سوبحانیخالید کوڕی وەلیدزمانی عەرەبیعەبدوڵڵا پەشێوناحیەی زابڕۆژژمێری ئێرانیچێشتی مجێورسەرقەڵاژمێریاریکوردزاگدەلتا (جوگرافیا)تەکنۆلۆژیاجگەرەمحەممەدکۆنگرەی ڤیێنافۆتۆنپاراسایکۆلۆژیسەلیمی یەکەمدەسەڵاتکۆچەر بیرکاربەنزینخانەقەزای شنگالموعەمەر قەزافیناسیۆنالیزممەنگۆلیاسیاسەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاھەرزەکاریڕۆمانتیزمدەمارگیری🡆 More