ئەیمی لی: ھونەرمەندێکی ڕۆکی ئەمریکی

ئەیمی لین ھارتزڵەر (ناوی پێش ھاوسەرگیری: ئەیمی لی، لەدایکبووی ١٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٨١) کە بە فەرمی بە «ئەیمی لی» ناسراوە؛ گۆرانیبێژ، گۆرانینووس و پیانۆژەنێکی کلاسیکی ئەمریکییە.

لەپاڵ پیانۆدا چەند ئامێرێکی تریش دەژەنێت، وەک گیتار و ھارپ. دامەزرێنەر، بەڕێوەبەر و گۆرانیبێژی گرووپی ڕۆکی ئەمریکیی ئێڤەنێسنسە، کە لە ساڵی ١٩٩٥ دامەزراوە، لەو کاتەوە لی تەنیا ئەندامی ڕەسەنی گرووپەکەیە کە تێدا ماوەتەوە و نووسەر و ئاوازدانەری سەرەکی گرووپەکەیشە.

ئەیمی لی
ئەیمی لی: ژیانی پێشوو لەگەڵ پەروەردە, پیشە, ژیانی تایبەتی
Amy Lee لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوونAmy Lynn Lee لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
١٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٨١ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٤٢ ساڵ)
ڕیڤەرساید لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • زانکۆی ناوەندی ویلایەتی تێنسی
  • ئەکادیمیای پولاسکی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەگۆرانیبێژ، گۆرانینووس لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شێوازمۆسیقای ڕۆک، ئاڵتەرنەتڤ مێتاڵ، گۆتیک ڕۆک، نیو مێتاڵ، گۆتیک مێتاڵ، سیمفۆنیک مێتاڵ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵجاک هارتزلەر لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
وێبگەhttps://amyleeofficial.com/ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەی مۆسیقی
چەشنەکانڕۆک
ئامێرەکانپیانۆ، گیتار، گۆرانیبێژی، ھارپ
ساڵانی چالاکبوون١٩٩٥–ئێستا
کۆمپانیاکانئێپیک، وایند-ئەپ، ئی ئێم ئای
بابەتە پەیوەندیدارەکانئێڤەنێسنس، دەیڤ ئێگەر، سیزەر
وێبگەwww.amyleeofficial.com
www.evanescence.com
واژوو
ئەیمی لی: ژیانی پێشوو لەگەڵ پەروەردە, پیشە, ژیانی تایبەتی

بێجگە لە کارەکانی لە ئێڤەنێسنسدا، بەشداری چەند تۆمارکردنێکی مەزنی دیکەی کردووە، وەک: «تۆمارکردنەکانی واڵت دیزنی»، «دێوەزمەکە سەردانی کرایەوە» و «بووکەڵەکان: ئەلبومە سەوزەکە.» لی ھەروەھا کاری لەگەڵ چەندین ھونەرمەندی جۆراوجۆر کردووە، بڕێک لەو ھونەرمەندانە بریتین لە دەیڤد ھاجێز، سیزەر و کۆرن. جگە لەمانە، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی خێرخوازی ھاتنە دەرەوە لە سێبەرەکانە. لەکاتی پشووەکەی ئێڤەنێسنسدا، لی ساوندتراکی بۆ چەند فیلمێک نووسییەوە کە بریتی بوون لە چیرۆکی شەڕ (٢٠١٤) و ئیندیگۆ گرەی: زە پاسەیج (٢٠١٥) لەگەڵ چێلۆژەن دەیڤ ئێگەر.

ئەو نووسەرانەی کە کاریگەرییان لەسەر لی داناوە ئەمانەن: مۆزارت و دانی ئێلفمان. لە ناو گۆرانیبێژەکانیشدا کەسانێک وەک بیۆرک، تۆری ئامۆس،پڵەمب و شێرلێی مانسن کاریگەریان لەسەری ھەبووە. ئەیمی لە ساڵی ٢٠٠٨دا خەڵاتی باشترین نووسەری مۆسیقای بردەوە لە بڵاوکراوە مۆسیقییە جیھانییەکان و لە ٢٠١٢دا خەڵاتی باشترین گۆرانیبێژی بردەوە لە دیاری خوا ئاڵتونییەکانی ڕیڤۆڵڤەردا و ھەروەھا ناوی خواوەندی ساڵی لێنرا لەلایەن خەڵاتە مۆسیقییەکانی لاودوایەر. لە پاڵ ئەوانەشدا، ساڵی ٢٠١٥، خەڵاتی باشترین نووسەری ساوندتراکی فیلمی بردەوە بۆ فیلمی ئیندیگۆ گرەی: زە پاسەیج لە فیستیڤاڵی فیلمی جیھانی مووندانسدا.

ژیانی پێشوو لەگەڵ پەروەردە

ئەیمی لی لە ڕیڤەرسایدی کالیفۆرنیا لەدایک بووە، لە باوکی بە ناوی جۆن ڵی، کە دیجەی بووە و کەسایەتییەکی ناسراوی سەر تیڤی ئەو کاتە بووە، و دایکیشی بەناوی سارا کارگیل. لی یەک برای ھەیە بەناوی ڕۆبی و دوو خوشکیشی ھەیە بەناوی لۆری و کاری، ئەو خوشکێکی گەنجتریشی ھەبوو کە لە ساڵی ١٩٨٧ لە تەمەنی ٣ ساڵیدا بە نەخۆشی گیانی لەدەستدا. گۆرانی سڵاوی ئەلبومی فۆڵێن بۆ ئەو نوسراوە ھەر وەک گۆرانی وەک تۆ لە ئەلبومی دەرگا کراوەکە. لی وانەی پیانۆی کلاسیکیی پێ گوتراوەتەوە بۆ ماوەی ٩ ساڵ.

خێزانەکەی گواستنەوەیەکی زۆریان کردووە، سەردانی چەندین شوێنیان کردووە وەک وێست پاڵم بیچی فلۆریدا، ڕۆکفۆردی ئیلینۆی و لەکۆتایدا لە لیتڵ ڕاکی ئارکنساس جێگیربوون، کە شوێنی دامەزرانی ئێڤەنێسنسە. لی دەرچووی ئامادەیی پەیمانگای پولساکییە لە ساڵی ٢٠٠٠. بە کورتی لە زانکۆی ناوەندی ویلایەتی تێنیسی مێژوو و تیۆری مۆسیقا و نووسینەوەی مۆسیقای خوێندووە، بەڵام ناچاربوو واز لە خوێندنەکەی بھێنێت بۆئەوەی گرنگی بە ئێڤەنێسنس بدات.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ مۆسیقای AOL لی ڕایگەیاند یەکەم گۆرانی کە بەبیریبێتەوە نوسیبێتی ناوی ئێتێرنیتی ئۆف دە ڕیمۆرس بووە کە لە تەمەنی ١١ ساڵیدا نوسیوێتی و ویستویەتی ببێت بە گۆرانینووسێکی کلاسیکی، وە دووەم گۆرانیشی بە ناوی تەنیا فرمێسکێک کە لە پۆلی ٨ لەسەر داواکارییەک نووسیوێتییەوە لە قوتابخانە.

لە کاتێکدا کە لی ھێشتا لە قوتابخانە بوو، ئەو بەشداری کردبوو لە کۆرۆسە تێکەڵەکەی قوتابخانەکەی وەک گۆرانیبێژێکی ئاڵتۆ، کە لە دواتردا بووبە بەڕێوەبەری کۆنسۆڵەکەی. لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا، لی گۆرانییەکی کۆرۆسی نووسییەوە بەناوی «گوێ لە بارانەکە بگرە.» ئەم گۆرانییە سەرنجی مامۆستای کۆرۆسەکەی ڕاکێشا و ھانی لی دا کە پێشکەشکردنی کۆرۆسەکە بۆ ئەو گۆرانییە ڕێکبخات و دەریبھێنێت. پێشکەشکردنی گۆرانییەکەی لە ساڵانی دەرچوونی لی دا دەستخۆشی لێکرا لەلایەن بینەرانەوە. ئەمەش بووبە ھۆکاری ئەوەی کە لی زیاتر متمانەی بەخۆی ھەبێت. گۆرانییەکە خراوەتە نێو تۆمارکراوی درێژخایەنی ئێڤەنێسنس.

پیشە

١٩٩٩–ئێستا

ئەیمی لی: ژیانی پێشوو لەگەڵ پەروەردە, پیشە, ژیانی تایبەتی 
لی لە کۆنسێرتێکدا لە ٢٠١١

ئێڤەنێسنس لە لایەن گۆرانیبێژ و پیانۆژەن ئەیمی لی وە گۆرانیبێژ و گیتارژەنی پێشوو بێن موودی دامەزراوە. ئەو دووانە لە ساڵی ١٩٩٤ یەکتریان ناسی لە کامپێکی گەنجان لە لیتل ڕاک، کاتێک کە موودی گوێی لە لی بوو گۆرانی «ئەتوانم ھەمووشتێک بکەم بۆ خۆشەویستی» دەوت لەسەر پیانۆکەی. لەماوەی مانگێکدا، ھەردووکیان گۆرانی ئەکووستیکیان پێشکەش دەکرد لە قاوەخانە و کتێبخانەکانی ئارکنساس. یەکەم گۆرانیان پێکەوە ناوی «تەنیایی» و «پێمی ببەخشە» بوون و ھەردووکیان نوسراوی دەستی لی بوون، وە «تێگەیشتن» و نەمرەکەم ھەردووکیان نوسراوی دەستی موودی بوون و ھەردووکیان گۆڕانکاریان تێداکردوون. دوو گۆرانییان لەسەر ڕادیۆی ناوخۆ پەخشکرا و خەڵکی دەستیانکرد بە ناسینیان و ھەردووکیان بیریان لە کۆنسێرتێک کردەوە، دوای ماوەیەک گرووپەکە کۆنسێرتێکی ڕاستەوخۆیان ئەنجامدا و بوون بە بەناوبانگترین گرووپ لەو ناوچەیە.

دوای ھەڵسەنگاندنی ناو وەکو: «خواستی منداڵانە» و «بریندارکراو» گرووپەکە ئێڤەنێسنسی ھەڵبژارد کە بە مانای کاڵ بوونەوە یاخود ون بوون دێت. (لە وشەی ئێڤەنێسی زمانی لاتینی وەرگیراوە کە بە مانای ون بوون یاخود نەمان دێت) گرووپەکە دوو تۆمارکراوی درێژخایەنیان بڵاو کردەوە یەکەمیان بە ناوی گرووپەکەوەیە «ئێڤەنێسنس EP» کە لە ساڵی ١٩٩٨بڵاو کرایەوە کە نزیکەی ١٠٠ کۆپی لێ درووستکرا و لە کۆنسێرتەکاندا دابەشکرا و دووەم تۆمارکراوی درێژخایەنیش بە ناوی «لە خەوتندا» و بە «چرپە» ناسراوە لە ساڵی ١٩٩٩ بڵاو کرایەوە وە ھەروەھا تۆمارکراوێکی درێژخایەنی تریشیان ھەبوو کە ناسرابوو بە میستری کە لە ساڵی ٢٠٠٣ بڵاو کرایەوە لە ئەلبومی ئۆریجن کە ٢٫٥٠٠ کۆپی لێ فرۆشرا.

لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٣ بێن موودی گرووپەکەی بەجێھێشت، وەک و لی و موودی دەڵێن بەھۆی جیاوازی ھونەرییەوە بووە. لە کاتی چاوپێکەوتنێک دا دوای چەند مانگێک لی وتی «ئێمە گەشتین بە بڕیارێک ئەگەر شتێکمان نەگۆڕیایە، نەمان دەتوانی ئەلبومێکی دیکە بکەین» ئەوەشی وت کە «ئێمە لە کۆتاییدا گرووپێکی ڕاستەقینەین، نەک ھەر من و بێن و چەند کەسێکی تر پێکەوە» تێری باڵسامۆ ئەندامی پێشووی «کۆڵد» جێی گرتەوە.

لە ٣ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤ بڵاو بۆوە کە ئەیمی لی سکاڵای لەسەر تۆمارەکانی وایند-ئەپ تۆمار کردووە بەھۆی ئەوەی کە ١٫٥ میلیۆن دۆلاری گرووپەکە قەرزارە. لە ئازاری ساڵی ٢٠١٤ بە تویتەرەکەی بڵاوی کردەوە کە تۆمارەکانی وایند-ئەپ چیتر کۆمپانیای تۆمارکردنی ئەوان نییەو ئێستا ئەوان سەربەخۆن.

٢٠٠٠–٢٠٠٧: کارە تەنیایییەکان

لە ساڵی ٢٠٠٠دا، لی دوو گۆرانی بە فەرمی بڵاونەکراوەی لە ستودیۆ تۆمارکرد، کە ھەردووکیان نوسراوەی دەستی کیبۆردژەنی پێشوو دەیڤد ھۆدجس بوون، بە ناوی «ھەناسە بدە» و «دەکەومە نێو تۆوە.» ئەو دەنگی باک-ئەپ بوو بۆ گۆرانی ونی بیگ دیسمال لە ساڵی ٢٠٠٣ بۆ ئەلبومی باوەڕ، وە باک-ئەپ بوو بۆ دوو گۆرانی تریش بۆ گرووپی ڕۆکی زە دامنینگ وێڵ، ھەرچەندە لە کۆتایشدا دەنگی لی لەسەر تراکەکان لابران بەھۆی کێشەی کۆمپانیای تۆمارکردنەکەیانەوە. لی دواتر گۆرانییەکی لەگەڵ خۆشەویستەکەی پێشووی شۆن مۆرگان تۆمارکرد لە ستودیۆ بەناوی «شکێندراو» بۆ ئەلبومی ٢٠٠٤ی سیزەر بەناوی دیسکلەیمەر II، گۆرانییەکە بۆ ساوندتراکی فیلمی ٢٠٠٤ زە پەنیشەر ھەڵبژێردرا.

ئەیمی لی: ژیانی پێشوو لەگەڵ پەروەردە, پیشە, ژیانی تایبەتی 
لی لە بەرازیل لە ٢٠٠٧

لی وتی کە ئەو گۆرانییەکی نوسیوەتەوە بۆ فیلمی بەناوبانگی ٢٠٠٥ مێژووی نارنیا: شێرەکە، جادووگەرەکە و دۆلابی جلەکە کە ناوی لەکریمۆسابووە و بەڵام ڕەتکراوەتەوە بەھۆی تاریکی گۆرانییەکەوە. لی وتیشی بۆیە شتێکی باشتربوو بیکاتە ئەلبومی دەرگا کراوەکەوە. بەڵام دەرھێنەری فیلمەکە وتی کە ئەوان نەیانزانیوە کە یەکێک لە گۆرانییەکانی ئێڤەنێسنس ھەڵبژێردراوە بۆ ساوندتراکی فیلمەکە. کاتێک کە دەنگو باس بڵاوبۆوە کە گۆرانییەکان بڕدراون و دراونەتە پاڵ چەند گۆرانییەکی تر، لی ئەمەی ڕەتکردەوە و وتی تەنیا بەشێکی بڕدراوە بۆ ئەوەی لەگەڵ گۆرانی گود ئینەف ڕێکبکەوێت.

لی بوو بە بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئەمریکی ھاتنەدەرەوە لە سێبەرەکانە کە ڕێکخراوێکە تایبەتە بە خوێندن و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ «فێ» کا حاڵەتێکی دەروونی بووە کە پێشتر براکەی خۆی، ڕۆبی، ھەیبووە. گۆرانیبێژ لی ھەروەھا لە ڤیدیۆیەکی مۆسیقیش دەردەکەوێت، کە تایبەتە بە گۆرانی جۆنی کاش «خوا دەتبڕێتە خوارەوە» لە کۆتاکانی ٢٠٠٦دا. ھەر یەکێک لە ئەکتەرەکان کە بۆ ڤیدیۆکلیپەکە ھەڵبژێردرابوون دەیانتوانی خۆیان ئەو کارە ھەڵبژێرن کە دەیانەوێت لە ڤیدیۆکەدا بیکەن، لی بریاریدا کە چەپکەگوڵێک دابنێت لەسەر گۆڕێک. ڤیدیۆکەی ئەو لە پەرستگای ترینیتی تۆمارکراوە، لی لە ڤیدیۆکەدا کۆتێکی ڕەشی لەبەردایە کە پێشووتر تایبەت بووە بە تیم بێرتن.

لە نیسانی ٢٠٠٧، میوزیک تیڤی گۆرانی بڵاونەکراوەی بڵاوکردەوە کە دووێتێک بوو لە نێوان ئەیمی لی و گرووپی ڕۆکی ئەمریکی کۆرن، بە ناوی «فریک ئۆن ئە لیش»، دواتر گۆرانییەکە بڵاوکرایەوە وەک دووەم تاکی ئەلبومەکەیان.

٢٠٠٨–٢٠١٢: ئەلبومە گشتییەکان

لە حوزەیرانی ٢٠٠٨دا، بڵاوکردنەوەی میوزیکی جیھانیی خەڵاتی باشترین ھونەرمەندی پێ بەخشی کە «نیشانەیەکە بۆ گۆرانینووسە سەرکەوتووەکان و پرۆژەکانیان.» بۆ تۆمارەکانی واڵت دیزنی ساڵی ٢٠٠٨، لی گۆرانییەکی دووبارە تۆمارکردەوە بۆ ئەلبومی «دێوەزمەکە سەردانیکرایەوە»، کە ناوی «گۆرانییەکەی سالی» بوو، لی بەشێوازێکی جوان و تاریک ئەم گۆرانییەی تۆمارکردەوە. ئەم ئەلبومە چەندین کەڤەری نوێی لەخۆ گرتبوو کە بۆ گۆرانییە ڕەسەنەکانی فیلمی دێوەزمەکەی پێش کرسمسی تیم بێرتن کرابوون، کە فیلمێکی بەناوبانگی ساڵی ١٩٩٣ بوو. لی دوو جار «گۆرانییەکەی سالی» بە ڕاستەوخۆ پێشکەش کردووە، یەکێکیان لە ھۆلیوود و ئەوی تریشیان لە بەرنامەی «پرۆگرامی ئەمشەو لەگەڵ جەی لینۆ.»

لە چاوپێکەوتنێکی ڕاستەوخۆدا لەگەڵ سپین لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨دا، لی ڕایگەیاند کە خەریکی نوسینەوەی گۆرانییە بۆ ئەلبومێکی تاکیی و وتیشی کە «ھەست دەکەم بە ڕێگا ھونەرییە کۆنەکانمدا دەگەڕێمەوە» ئەو ئاماژەی بەوە دا کە ئەو چەشنی مۆسیقایانەی کە کاریگەرییان لەسەر ئەلبومەکە ھەیە کێلتیک و فۆڵکن.

لە چاوپێکەوتنێکی تر لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ لەگەڵ زە گانتڵێت لی ڕایگەیاند کە دڵنیا نییە کە ئایا پیشەیەکی تاکیی دەست پێبکات یاخود بەردەوامبێت لەگەڵ ئێڤەنێسنس. وتی کە «ھەست دەکەم کە نازانم چی تر بکەم.» لە ھەمان چاوپێکەوتندا ئاماژەی بەوەش دا کە ئێڤەنێسنس ھێشتا پێکەوەن و بەڵام ئامادەی ھیچ گەشتێک نین. وتیشی کە ئەو بەردەوام دەبێت لە نووسینی گۆرانی ھەرچەندە ناشزانێت بەرەو کوێیان دەبات.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سپین لە ئازاری ٢٠١٠، لی وتی کە ئەو «کاریگەرییەکی جیاواز لەسەری بووە بۆ نوسینی گۆرانی [ئەو کاتە]» و ھەرچەندە گۆرانییەکانی کە لە پێشوودا نوسیوێتی، ھیچی لە ئەلبومی سێیەمی ئێڤەنێسنسدا نین و بڵاوناکرێنەوە.

لە ٢٠١١دا، لی گۆرانی «نیوەی خوارەوەی پلیکانەکان» ی تۆمارکردەوە بۆ ئەلبومی «بوکەڵەکان: ئەلبومە سەوزەکە» و ھەمان شت گۆرانی «من زۆر تەنیام لەوانەیە بگریم» لە ساڵی ٢٠١٢ بۆ ئەلبومی «ئێمە لە خەتەکەدا دەڕۆین.»

٢٠١٣–٢٠١٥: ئافتەرمات و ڕیکۆڤەر

ئەیمی لی: ژیانی پێشوو لەگەڵ پەروەردە, پیشە, ژیانی تایبەتی 
لی لە ٢٠٠٧ لە خەڵاتەکانی سکریم

لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣، ڕاگەێندرا کە لی لەگەڵ ئاوازدانەری ئەمریکی دەیڤ ئێگەر پێکەوە کاردەکەن بۆ نوسینەوەی ساوندتراک بۆ فیلمی «چیرۆکی شەڕ.» لە چاوپێکەوتنێکدا لی وتی «بینەرەکانم توشی سەرسوڕمان دەکات، ئەوە نییە کە پێشبینی دەکەیت؛ فیلمەکە زۆر تاریکە. دایالۆگیشی زۆر نییە، باشیشە کە وایە، لەبەر ئەوەی بۆ من ئەوە گۆرانییەکان زۆر جوانتر دەکات و بەتەواوەتی دەگونجێت.» ھەروەھا «زۆر دەنگ تێکەڵکردن و میکس ھەیە زۆر کیبۆرد دەژەنم و نۆتەی نزمیش زۆر بەکاردەھێنم، گۆرانییەک ھەیە بە ناوی 'پەنجە بە دوگمەکەدا بنێ' کە بە تەواوەتی جیاوازە بۆ من، ئەلیکترۆنییە و ھەمووی خۆم کردوومە کارەکان، ھەرچەندە شێتانەش بوو، لەبەر ئەوەی من ھەردەم لە ماڵەوە گۆرانییەکانی خۆمم نوسیوەتەوە و ئاوازم داناوە، بەڵام ئەم جارە ئەرکی فیلمەکە لەسەر من بوو، بۆیە منیش بەخۆمم دەوت 'تەواو، من ئەم کارە دەکەم. '»

لە ٦ی ئاب لی ڕایگەیاند کە ناوی ئەلبومەکە ئافتەرمات دەبێت و لە ٢٥ی ئاب بڵاودەکرێتەوە. لی لەسەر ھەر دە تراکەکان کاری کردووە و جێدەستی لە ھەمووی دیارە و دەیڤد ئێگەریش لە ھەشت دانەیاندا بەشداری کردووە و گۆرانیبێژ مەلیکا زارا لە یەک دانەدا کە ناوی ئاوی تاریکە، مەلیکا بە عەرەبی مۆراکۆ گۆرانییەکە دەڵێت بەڵام لەکاتی گوێگرتندا زۆر بەباشی تێناگەیت دەڵێت چی لەبەر ئەوەی لی لە عەرەبی نازانێت بەڵام ئەو بەشانەی کە زۆر بەدڵی بووە تێکەڵی کردوون و دووبارە دەبنەوە، بۆیە واتایەکی تەواو نادات بەدەستەوە. لی لە ھەمان ڕۆژدا تیسەرێکی ٣٠-چرکەیی بڵاو کردەوە وەک تاقیکردنەوەیەک. ئەم ئەلبومە یەکەم ئەلبومی تەنیایی ئەیمی لییە کە گرووپی ڕۆکەکەی، ئێڤەنێسنس لێی دوورە و کاریان لەسەری نەکردووە.

لە ئازاری ٢٠١٥ لی و ئێگەر ڕایانگەیاند کە لەگەڵ چەک پاڵمەر خەریکی نوسینەوە و تۆمارکردنی گۆرانین بۆ کورتە فیلمی ئیندیگۆ گرەی: زە پاسەیج، کە لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ بڵاوکرایەوە. فیلمەکە ھەردوو گۆرانی «لەنێوان جیھانەکاندا» و «دروستبوونەوە» ی پەخشکرد

لە ١٣ی ئابی ٢٠١٥، لی گۆرانییەکی نوێی نووسی و ئاوازی بۆ دانا بەناوی «لەگەڵم بدوێ» کە گۆرانییەک بوو بۆ فیلمی «دەنگ لە بەردەکەوە»، فیلمەکە تۆمارکراوە لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە قەڵای کێلسا لە نزیک سنای ئیتالیاوە. دەرھێنەری فیلمەکە ھۆوەڵ بووە.

لە چاوپێکەوتنێکی سەر ڕادیۆ لە جولای ٢٠١٥، لی ئاماژەی بەوەدا کە خەریکی تۆمارکردنی گۆرانی کەڤەرە و دەیەوێت لەسەر ئینتەرنێت بڵاوی بکاتەوە. لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥، یەکەم گۆرانی بڵاوکردەوە کە کەڤەرێکی پۆرتسھێد بوو بەناوی «ئەوە ئاگرە» وە دواتر گۆرانییەکی ١٩٨٧ی U2 بە ناوی «لەگڵ یان بەبێ تۆ.» لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ش گۆرانی ١٩٧١ی لێد زێپلین بە ناوی «ڕۆیشین بۆ کالیفۆرنیا» وە لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ش کۆتا گۆرانی ئەلبومەکە کە گۆرانییەکی ١٩٩٦ی کریس ئیساک بوو بە ناوی «ئازیزەکەم شتێکی خراپ خراپی کردووە»، ئەو ئەلبومەی کە ئەم گۆرانیانەی لەخۆ گرتووە ناوی ریکۆڤرە، کە لە ١٩ی شوباتی ٢٠١٦ بە تەواوەتی بڵاوکرایەوە بۆ فرۆشتن لە ئایتیوونز. ھەریەکێک لە کەڤەرەکان ڤیدیۆیەکی تایبەت بە خۆی ھەیە کە لەلایەن دەرھێنەر ئێریک ڕایان ئەندیرسنەوە تۆمارکراون.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆڵینگ ستۆن، لی ڕایگەیاند کە ئەو «بەدڵنیایییەوە کار لەسەر مۆسیقای نوێ دەکات.» ئەوەشی بڵاوکردەوە کە ھیچ «ھەواڵێک یان پلانێک» ی نییە بۆ ئێڤەنێسنس جارێ، بەڵام لەسەر تویتەر بڵاویکردەوە و بینەر و گوێگرانی دڵنیاکردەوە کە «گرووپەکە ھێشتا پێکەوەن و نەشکاوە، [ئێمە] لەو جۆرە ھونەرمەندانە نین کە فرۆیشتن و بازرگانی کارمان تێبکات، ئێمە گۆرانییەکانمان کاتێک دروست دەکەین کاتێک ھونەر کاریگەرییەکی زۆری لەسەرمان ھەبێت.»

لە تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لی گوێگرانی دڵنیاکردەوە کە خەریکی تەواوکردنی ھەندێک گۆرانییە بۆ ئەلبومێکی ئێڤەنێسنس. ئەو گۆرانیانە لەڕاستیدا لەلایەن ستیڤ لیلیوایتەوە دەرھێندرابوون، بەڵام تۆمارەکانی وایند-ئەپ بڵاوکردنەوەی ئەلبوکەی ڕەت کردەوە لە ٢٠١٠. لی ڕایگەیاند کە بڵاونەکردنەوەی ئەلبومەکە زۆر توڕەی کردووە، بەڵام بڕیاری دا کە بەردەوامبێت و مۆسیقای نوێ دروست بکات، بەوشێوەیەش ئەلبومی سێیەمی ئێڤەنێسنس دروست بوو. ھەرچەندە ٣ لە گۆرانییەکانی لیلیوایت لە ئەلبومی سێھەمدا بڵاوکرابۆوە، بڵام لی ھێشتا ڕوونی کردەوە کە دڵی خۆش نبووە و ئەلبومی پێشووی بە «ئەلبومە شکاوەکە» ناو دەبات.

٢٠١٦–ئێستا: خەونی زۆر ببینە

لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦، Amazon.com ڕایگەیاند کە لی ئەلبومێکی خێزانی تۆمارکردووە بۆ بڵاوکردنەوە بەتایبەتیی لە ئامازۆن پرایم میوزیک لە ساڵی ٢٠١٦دا. ئەلبومەکە لەژێر ناوی خەونی زۆر ببینە (٢٠١٦)یەو «گۆرانی تێدایە بۆ منداڵان و خێزانەکان» و لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٦دا بە فەرمی بڵاوکرایەوە. لەکاتێکدا زۆرێک لە گوێگرانی ئەیمی لی ئەمەیان بە ھەنگاوێکی باش نەزانی و ناڕەزایی خۆیان دەربڕی لەڕێگەی میدیاکانەوە، ئەیمی لی لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند کە «جاکی [کوڕم] ھاندان بووە بۆ ئەلبومەکە. بیرم لەوە نەکردۆتەوە کە کارێکی دیکەی لەمە بکەم لە داھاتودا و زیاتر بیر لە پیشە 'گەورانەکەم' دەکەمەوە.»

لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٦دا، وتارێکی ھەواڵەکانی میوزیک تیڤی وای بڵاوکردەوە کە ئەیمی لی لەسەر مۆسیقا کاردەکات بۆ فیلمی کوێر، کە ئالێک باڵدوین و دێمی موور ڕۆڵی تێدا دەبینن. فیلمەکە بۆ یەکەمجار پەخشکرا لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦.

لە ١٠ی شوباتی ٢٠١٧دا، لی کەڤەرێکی بۆ گۆرانی لامۆر ئێسێستی فرانچێسکا میکێلین بڵاوکردەوە، کە لە ئیتاڵیا لەکاتی کارکردن لەسەر پڕۆژەیەکی فیلم لەسەر ڕادیۆی ناوخۆیی گوێی لێی بووە و سەرنجی ڕاکێشاوە. بە ڕەسەنی گۆرانییەکە بە زمانی ئیتاڵییە، بەڵام دواتر لی وەریگێڕاوەتە سەر ئینگلیزی و لەژێر ناوی لۆڤ ئیگزیستس (خۆشەویستی ھەیە) بڵاوی کردۆتەوە. دەرھێنەری ئەم گۆرانییە گای سیگسوۆرتە و دەیڤ ئێگەریش ئامێرە تەلدارەکانی ڕێکخستووە و گۆرانییەکە تۆمارکراوە لە ستودیۆی فلێکس لە نیویۆرک سیتی.

ژیانی تایبەتی

لی لەگەڵ گۆرانیبێژی سیزەر «شۆن مۆرگان» پەیوەندی خۆشەویستی ھەبووە لە ساڵی ٢٠٠٣وە بۆ ٢٠٠٥. لی گۆرانییەکی لەبارەی ئەو نوسییەوە بەناوی کاتێک بانگم بکە کە بە ھۆشیت، کە یەکەم تاکەگۆرانی ئەلبومی دەرگا کراوەکە بوو.

لی لە چاوپێکەوتنێکی ڕاستەوخۆدا لەگەڵ میوزیکمەچ ڕایگەیاند کە مارەکراوە، دواتر لە وێبگەی ئیڤترێد بڵاوی کردەوە کە جاش ھارتزلەر، ھاوڕێ درێژخایەنەکەی مارەی کردووە. ئەوەشی بڵاوکردەوە کە گۆرانی گود ئینەف و بمھێنە بۆ ژیان ھەردووکیان لەلایەن ئەوەوە ھاندراون. ئەوان لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ ھاوسەرگیریان کرد و مانگی ھەنگوینییەکەشیان لە باھاما بوو. لە ئیڤترێدس بڵاویکردەوە کە «ئێستا بە فەرمی ئەیمی ھارتزلەرە.»

لی لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ لە میدیاکان ڕایگەیاند کە دووگیانە. یەکەم منداڵی کەپڵەکە بەناوی جاک لایۆن ھارتزلەر لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٤ لەدایکبوو.

شێواز و ستایل

ئەیمی لی: ژیانی پێشوو لەگەڵ پەروەردە, پیشە, ژیانی تایبەتی 
ئەمی لی لە کۆنسێرتێکی ساۆ باولای بەرازیل

لی جۆرە شێوازێکی ناسراوی ھەیە، ناسراوە بە بەکارھێنانی میکیاژی گۆتیکی و ئارەزووەکانی بۆ جلی ڤیکتۆرییەکان. ئەو خۆشی زۆرێک لە پۆشاکەکانی دیزاین دەکات، وەک ئەو پۆشاکەی لە ڤیدیۆکلیپی ژێرکەوتندا لەبەریدابوو، ئەو پۆشاکەی کە لەسەر وێنەی کەڤەری ئەلبومی دەرگا کراوەکەدا لەبەریدابوو. ھەروەھا ئەو جلانەی کە لە کۆنسێرتی نۆبڵ پیس پرایزدا لەبەریدابوو. دوای ئەوەی ئەو پۆشاکەی دیزاین کرد کە لە خەڵاتی گرامییەکانی ساڵی ٢٠٠٤ لەبەریدابوو، ئەو دروومانێکی ژاپۆنی ھەڵبژارد بۆئەوەی بۆی بدورێت. ھەروەھا لەپێشوودا لەسەر برۆی پیرسینگێک ھەبووە (وەک گوارە وایە بەڵام بە شێوەیەکی جیاوازتر کە لەسەر برۆ دادەنرێت، کە زۆربەی مۆسیقییە ڕۆکەکان ھەیانە) لەسەر برۆی چەپی کە لەسەر کەڤەری ئەلبومی فۆڵێن دەردەکەوێت.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڤیڤۆ لی ڕوونکردنەوەیدا لەسەر شێوازی جلوبەرگەکانی و ئاماژەی بەوەشدا کە ئارەزوو دەکات خۆی پۆشاکەکانی خۆی دیزاین بکات و بیدورێت چونکە ئەوەی ئەو بەدوایدا دەگەڕێت دەستکەوتنی شتێکی ئاسان نییە لە شوێنێکیتر. لە چاوپێکەوتنێکی تردا لەگەڵ AOL لی ڕوونیکردەوە کە شێوازی ژیانی ڕۆژانەی زۆر جیاوەزە لە شێوازی سەر شانۆ و ڤیدیۆکانی؛ لەکاتی پیشاندانی جلوبەرگەکەی کە لە چاوپێکەوتنەکەدا لەبەریدابوو و ناوبردنی بە «شتێکی گوڵدار.» ئەوەشی ڕوونکردەوە کە ھۆی جیاوازییەکەی ئەوەیە کە ئەو کاتێک لەسەر شانۆ گۆرانی دەڵێت، پێویستە شتێک لەبەربکات کە گۆرانییەکان تەواوبکات و لەگەڵ دەوروبەرەکەیدا بگونجێت و شێوازی گرووپەکە تێک نەدات. ئەو پێشتر چەند پۆشاکێکی لەبەردەکرد وەک کرۆسێت بۆ ئەوەی شێوازی گرووپەکە تێک نەدات، بەڵام دواتر بە ستایلەکەی خۆی ڕاھاتووە و زیاتر ھەستی بە ئارامی کردووە تێیدا. جلوبەرگی سەر-شانۆی ئێستای زیاتر پێکھاتووە لە پووت و کراسێکی ڕەشی سادە و تەنوورەیەکی درێژ و چەند جوانکارییەک (ھەندێک جار ئاڵای ئەو وڵاتەی کە کۆنسێرتەکەی تێدادەکات دەیکات بەسەر کەمەرییەوە یاخود شانییەوە وەک جوانکارییەک)

لی چەندجارێک دووبارە و سێبارەی کردۆتەوە کە ھەرگیز لەشی خۆی بە شێوازێکی ناشرین دەرناخات وەکو ھەندێک لە ھونەرماندانی تر بۆ ئەوەی سەرنجی خەڵکی بەلای خۆیدا ڕابکێشێت. لە ڤیدیۆکلیپی گۆرانی دەبەنگی ھەمووان ئامانجی ئەوە بووە کە بەو جۆرە ھونەرمەندانە ڕابگەێنێت کە ھەرکەسێک جەماوەر دروست بکات بەھۆکاری سێکسییەوە، ئەوە لەڕاستیدا ھیچ نین بێجگە لە «فرۆشیارێکی درۆزن.» زۆرێک لە جەماوەرەکانی لی دەستخۆشی لێدەکەن بۆ ڕەتکردنەوەی لە بەکارھێنانی ڕووتی بۆ سەرنج ڕاکێشان.

لە ٢٠٠٦دا، بلێندەر لی لە لیستی سەرنجڕاکێشترین ئافرەت لە ڕۆکدا دانا لەتەنیشت ھونەرمەندی وەک جۆوان جێت، کۆرتێنی ڵەڤ و لیز فەیر. لە ٢٠١٣دا، لی پلەی یەکەمی بەدەستھێنا لە سەر وێبگەی NME بۆ «جوانترین ئافرەت لە مۆسیقادا.»

دیسکۆگرافی

بردنەوە و خەڵاتەکان

ساڵ خەڵات پۆل کارە ھەڵبژێردراوەکان ئەنجام
٢٠٠٧ خەڵاتەکانی!Karreng سەرنجڕاکێشترین ئافرەت ئەیمی لی براوە
٢٠٠٨ خەڵاتەکانی بڵاوکردنەوەی مۆسیقی جیھانی باشترین گۆرانینووس براوە
٢٠١١ ڕۆژنامەی ڕیڤۆڵڤەر جوانترین ئافرەت لە ھارد-ڕۆک براوە
خەڵاتە مۆسیقییەکانی لاودوایەر خواوەندی ڕۆکی ساڵ پاڵێوراو
٢٠١٢ ڤی ئێیچ وەن باشترین ١٠٠ ئافرەت لە مۆسیقادا ٤٩
خەڵاتەکانی خوا ئاڵتونییەکانی ڕیڤۆڵڤەر باشترین گۆرانیبێژ براوە
خەڵاتەکانی!Karreng سەرنجڕاکێشترین ئافرەت پاڵێوراو
خەڵاتە مۆسیقییەکانی لاودوایەر خواوەندی ڕۆکی ساڵ براوە
٢٠١٣ خەڵاتەکانی ئێن ئێم ئی سەرنجڕاکێشترین ئافرەت براوە
٢٠١٥ خەڵاتەکانی مۆسیقییە سەربەخۆکان گۆرانی بیتیی جیھانی «ئاوی تاریک» (لەگەڵ مەلیکا زارا) براوە
فێستیڤاڵی مووندانس بۆ فیلمە جیھانییەکان فیلمسکۆر ئیندیگۆ گرەی: زە پاسەیج براوە
٢٠١٦ خەڵاتەکانی دیاریکراوی خێزانەکان ئەلبومی منداڵان خەونی زۆر ببینە براوە

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

ئەیمی لی ژیانی پێشوو لەگەڵ پەروەردەئەیمی لی پیشەئەیمی لی ژیانی تایبەتیئەیمی لی شێواز و ستایلئەیمی لی دیسکۆگرافیئەیمی لی بردنەوە و خەڵاتەکانئەیمی لی سەرچاوەکانئەیمی لی بەستەرە دەرەکییەکانئەیمی لیئێڤەنێسنسمۆسیقای ڕۆکپیانۆژەنچەنگگیتار

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

زەیتوونئەلبانیاگالیلێو گالیلەیکانی ماران، حاجیاوامێژووگۆتیپەروەردەھونەرڤایرۆسئەی ڕەقیبشەڕی چاڵدێرانچیای پیرەمەگروونبابا تاھیری ھەمەدانیکارەباشانۆی کوردیئەحمەد موفتیزادەوەرزێریخەلافەتڤیێتنامپێڕستی شارەکانی کوردستانھۆلاکۆ خانجینۆسایدکەعبەچڕیمادمەولانای ڕۆمیقەڵای مەریوانزمانپارێزگای ھەولێرڕێواستیشکی گاماسۆمەرسافیی ھیرانیموعەمەر قەزافیئیدریسزاخۆڕشتەی مرواریشانشینی یەکگرتوودەنگناسی (زمانەوانی)شانۆزازاکیمەتەڵمالێئارام شەیدامرۆڤعەبدوڵڵا پەشێوئیدارەی ڕاپەڕینمەغۆلکوردستانپێنجوێنیانەی وەرزشی بابان١٩٨٨بەنداوی دووکانخەلافەتی ڕاشدینئەمریکای باشوورمارکێتینگخەلافەتی ئەمەوی لە ئەندەلوسوزەدەستپێکزێڕسەرمایەداریتیۆریئەمنە سوورەکەقەزای شارباژێڕھێمنپێرستی کۆدی تەلەفوونی وڵاتانی جیھانباشووری کوردستانقەزای ماوەتتۆماس ئێدیسۆنئەژدیھای کۆمۆدۆمامۆستاھەڵەبجەی تازەجوگرافیای ئەرژەنتیننەخۆشیی ئەلزھایمەریانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدشەمسی تەورێزی🡆 More