ماریوانا: دەرمانێکی سایکۆئەکتیڤ کە لە ڕوەکی شەدانە دروست دەکرێت

ماریوانا پێکھاتووە لە دەرمانێکی سایکۆئەکتیڤ کە لە ڕوەکی شەدانە دروست دەکرێت.

شەدانە بە شێوەیەکی ڕەسەن لە ناوەند و باشووری ئاسیا دەڕوا، ڕوەکەکە بە شێوەیەکی ڕابوێرانە بەکاردێت و ھەروەھا بۆ دزەی مەعنەویش بەکاردێت، وەک دۆزینەوە و ناسینەوەی خود و ھۆکاری تری گیانی، ھاوکات بە شێوەیەکی پزیشکیش بە درێژایی مێژوو بەکارھاتووە. تێترھایدرکانبینۆل، بە کورتی تی-ئەیچ-سی (T-H-C)، پێکھاتەی سەرەکی سایکۆئەکتیڤی ماریوانایە، کە تەنیا یەکێکە لە ٤٨٣ پێکھاتە ناسراوەکانی تری ڕوەکەکە، ٦٥ کنێیبنۆیدی تریشی تێدایە، بە کانبیدیۆلەوە (سی-بی-دی) (C-B-D). ماریوانا بە شێوەی کێشان ھاوشێوەی جگەرە و بەکارھێنانی ئامێری ھەڵمکەر ھەڵدەمژرێت و ھەروەھا لە خواردنیشدا دەخورێت، یاخود بە شێوەی ئاوگ لەڕێگەی زەیتی ماریواناوە بۆ نموونە.

ماریوانا و گەڵای ماریوانا
ماریوانا و گەڵای ماریوانا
ماریوانا بە وشککراوەیی، حازر بۆ بەکارھێنان
ماریوانا بە وشککراوەیی، حازر بۆ بەکارھێنان

ماریوانا چەند کاریگەرییەکی دەروونی و فیزیکی ھەیە، وەک شادی، گۆڕانکاری لە ھزر و ھۆش و ھەست و کات، کەمبوونەوەی توانای سەرنجدان، لاوازکردنی بیرەوەریی کورتماوە، لاوازیی لە جووڵەی جەستە (ھاوسەنگی و ڕاگیرکاریی ئاسایی سایکۆمۆتۆر)، سرەوتبوون، و زیادبوونی ئیشتیا. کاریگەرییەکان لە ماوەی چەند خولەکێک یان کەمتر دوای کێشان دەست پێ دەکەن، بەڵام دەکرێت ماوەی ٩٠ خولەکی پێ بچێت ئەگەر لەڕێگەی خواردنەوە وەرگیرابێت. دەکرێت کاریگەرییەکان بۆ ماوەی ٢ بۆ ٧ سەعات بەردەوام بن، بەڵام ماوەکە پشت بە ڕێژەی بەکارھاتوو دەبەستێت. ئەگەر بڕی بەکارھاتوو زۆر بێت، دەکرێت بەکارھێنەر تووشی دڵەڕاوکێ ببێت، وڕینە بکات (بە تایبەتی پێی وابێت ھەندێک ڕووداوی ھەڵکەوتی پەیوەندی بەھێزی تاکەکەسیان ھەیە)، خەیاڵاویبوون، ھێرشی پانیک (دڵەڕاوکێی بەھێز)، پارانۆیا، لەگەڵ سایکۆز. پەیوەندییەکی بەرز لە ڕوودانی سایکۆز و بەکارھێنانی ماریوانا ھەیە، بەڵام ھۆدارێتی ئەم بابەتە جێی مشتومڕ و گفتوگۆیە. کاریگەرییە فیزیکییەکان لەسەر جەستەی بەکارھێنەر پێکھاتوون لە: خێرابوونی ترپەی دڵ، قورسبوونی ھەناسەدان، ھێڵنجدان، و کێشەی ڕەفتاری لەو مناڵانەی کە دایکیان لەکاتی سکپڕیدا ماریوانایان بەکارھێناوە؛ کاریگەریی کورتخایەنیش ھەن کە پێکھاتوون لە وشکبوونی دەم و سووربوونەوەی چاوەکان. کاریگەرییە زیاناوییە درێژخایەنەکان پێکھاتوون لە ئاڵوودەبوون، کەمبوونەوەی توانای ھزری (نیرۆکۆگنیشن) لەو کەسانەی بە ھەرزەکاری دەستیان کردووە بە بەکارھێنانی بەردەوام، کۆکەی درێژخایەن، لەگەڵ ھەستیاری بەرامبەر ھەوکردنی سییەکان.

ماریوانا بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ مەبەستی ڕابواردن و کاتبەسەربردن یاخود وەک دەرمانێکی ساڕێژکەر لە ڕووی پزیشکییەوە بەکاردێت، ھەرچەندە ڕەنگە بۆ مەبەستێکی گیانەکیش بەکاربێت. لە ٢٠١٣دا، لە نێوان ١٢٨ بۆ ٢٣٢ ملیۆن کەس ماریوانایان بەکارھێناوە، کە دەکاتە نێوان ٢٫٧٪ بۆ ٤٫٩٪ی دانیشتووانی جیھان لە نێوان تەمەنی ١٥ و ٦٥ ساڵ. ماریوانا یەکێکە لە بەکارھێنراوترین ماددە ھۆشبەرە نایاسایییەکان لە جیھاندا، ھەرچەندە لە ھەندێک لە ناوچەکانی جیھاندا بەکارھێنانی یاسایییە. بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٨، زۆرترین بەکارھێنان لەلایەن پێگەیشتووەکانی وڵاتانی زامبیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کەنەدا، و نێجیریا بووە.

ھەرچەندە گژ و گیای ماریوانا لە سێیەمین ھەزارەی پێش مەسیحەوە ڕووێندراون، بەڵگەکان وای نیشان دەدەن کە کێشانی ماریوانا بۆ کاریگەرییە دەروونییەکان لایەنی کەم ٢٬٥٠٠ ساڵ لەمەوپێش لە زنجیرەچیای پامیر دەستی پێ کردووە. لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە، بەکارھێنان و مامەڵەکردن بە ماریواناوە بەھۆی چاودێری یاسایییەوە سنووردارکراوە. خاوەنداری، بەکارھێنان و چاندنی ماریوانا لە زۆرێک لە وڵاتانی جیھان نایاسایییە. لە ٢٠١٣دا، ئوروگوای بووبە یەکەمین وڵات لە جیھاندا کە ماریوانا بۆ مەبەستی ڕابرواردن یاسایی بکات. ئەو ڵاتانەی تریش کە دواتر ھەمان ھەنگاویان نا، پێکھاتوون لە کەنەدا، گورجستان، و ئەفریقای باشوور، لە پاڵ ١٨ ویلایەت و دوو ھەرێم و دەڤەری کۆلۆمبیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، ھەرچەندە بە شێوەیەکی فیدراڵی ھێشتا نایاسایییە.

بەکارھێنانەکان

پزیشکی

ماریوانا: بەکارھێنانەکان, شێوازەکانی بەکارھێنانی ماریوانا, کاریگەرییە زیاناوییەکان 
کاریگەرییە کورتخایەنە فیزیکییە سەرەکییەکانی ماریوانا

ماریوانای پزیشکی پێکھاتووە لە بەکارھێنانی ماریوانا بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان یاخود باشترکردنی نیشانەی نەخۆشییەکان؛ ھەرچەند ڕێککەوتن لەسەر پێناسەیەکی دیاریکراو بۆ ئەم جۆرە بەکارھێنانە نییە. بەدواداچوونە وردە زانستییەکان لەسەر بەکارھێنانی ماریوانا بۆ مەبەستی پزیشکی زیانیانیان بەر کەوتووە، ئەوەش بەھۆی سنووردارکردنی بەرھەمھێنان و پێناسەکردنی ماریوانا وەک ماددەیەکی نایاسایی لەلایەن زۆرینەی حکوومەتەکانەوە. کۆمەڵە بەڵگەیەکی کەم ھەن لەسەر ئەوەی کە گوایە دەتوانرێت ماریوانا بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی وەک دڵتێکەڵھاتن و ڕشانەوە لەکاتی وەرگرتنی چارەسەری کیمیایی بەکاربێت، ھەروەھا بۆ باشترکردنی ئیشتیا لەوانەی ئایدزیان ھەیە، یاخود چارەسەرکردنی ئازاری درێژخایەن و گرژیی ماسوولکەکان. بەکارھێنانی ماریوانا لە حاڵەتە پزیشکییەکانی تر بەپێی پێویست ئەنجام نەدراوە تاوەکوو دەرئەنجامی سەلامەتی و کاریگەرییەکەی دەربکەوێت. بەڵگە ھەیە کە پشتگیری بەکارھێنانی ماریوانا و دەرمانە لێوەرگیراوەکانی دەکات بۆ چارەسەرکردنی دڵتێکەڵھاتن و ڕشانەوە لەو نەخۆشانەی لەژێر چارەسەری کیمیایین، ھەروەھا بۆ چارەسەرکردنی ئازاری نەخۆشییە دەمارییەکان و شانەڕەقێ. چەند بەڵگەیەکی لاوازتر پشتگیری بەکارھێنانی ماریوانا دەکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆنیشانەی کەمبوونەوەی ماسوولکەکان لە نەخۆشانی ئایدز، چارەسەرکردنی فێ، جومگەئاوسانی باداری، لەگەڵ نەخۆشیی ئاوی ڕەش، نەخۆشییەکی چاوەکان.

لە ئێستادا، بەکارھێنانی پزیشکیی ماریوانا تەنیا لە کۆمەڵێک ناوچەی کەم یاسایین، کە پێکھاتوون لە کەنەدا، بەلجیکا، ئوسترالیا، ھۆلەند، نیووزیلاند، ئیسپانیا، و زۆرێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا. بەکارھێنانی پزیشکی بە شێوەیەکی گشتی پێویستی بە نووسراوی دکتۆر یان ڕاچێتەیە، و دابەشکردنی دەرمانەکان زۆرجار لە چوارچێوەی یاسای ناوخۆیییەوە ئەنجام دەدرێت.

ڕابواردن

ماریوانا: بەکارھێنانەکان, شێوازەکانی بەکارھێنانی ماریوانا, کاریگەرییە زیاناوییەکان 
ماریوانای جۆری ئیندیکا، براندێکی کەنەدی

بەکارھێنانی ماریوانا کاریگەریی دوولایەنەی سایکۆئەکتیڤ و فیسیۆلۆجی ھەیە. لە ڕووی دەروونییەوە، ئەو ھەستەی بە بەکارھێنەری دەبەخشێت بە مەستی ناسراوە. ھەستی مەستییەکە دەکرێت بە شێوەیەکی فراوان فەرق بکات، ھۆکاری ئەمەش ئەزموونی پێشووی بەکارھێنەر و ئەو جۆرە ماریوانایەیە کە بەکارھێنەر بەکاری دێنێت، لە پاڵ ھۆکارگەلێکی تریش. لەکاتی کێشانی ماریوانادا، ھەستێکی مەستیی شادیکەر ڕەنگە لە ماوەی تەنیا چەند خولەکێک لە بەکارھێنەردا سەر ھەڵبدات. جگە لە گۆڕانێکی نابابەتی لە تێڕوانین و ورەی بەکارھێنەر، باوترین کاریگەرییە کورتخایەنە فیزیکی و کۆدەمارییەکان پێکھاتوون لە بەرزبوونەوەی ترپەی دڵ (خێرا لێدان یان پەلەپەلی دڵ)، زیادبوونی ئیشتیا، لاوازبوونی بیرەوەریی کورتخایەن و بیرەوەریی کارا، ھەروەھا لاوازبوونی پێکەوەکارکردنی سایکۆمۆتۆر (پەیوەندیدار بە کردەوەی بزوێنەری لە دەرەنجامی چالاکیی دەروونی).

بەکارھێنانی ماریوانا چەندین کاریگەریی دڵخوازانەشی ھەیە، وەک ئارامبوونەوە و حەسانەوە، گۆڕانکارییەکی گشتی لە تێڕوانینی ھزرمەند، زیادبوونی ئاگایی لە ھەستەکان، زیادبوونی شەھوەت، و شێواندنی ئاگایی لە کات و بۆشایی. بە بەکارھێنانی بڕی زیاتر، ڕەنگە کاریگەریی تریش دروست ببێت، وەک گۆڕانی وێنەی جەستەیی، ڕواڵەتی فریودەری بینایی و بیستۆکی، ھەلوەسە، ئەتاکسیا (جووڵەی کۆنترۆڵنەکراوی ماسوولکەکانی جەستە) بەھۆی لاوازبوونی پەرچەکرداری پۆلیسیناپتیک. لە ھەندێک حاڵەتدا، ماریوانا دەکرێت ببێتە ھۆکاری حاڵەتە لێکدابڕانییەکانی وەک دژەبەدیھاتن و دژەکەسایەتی.

خودایی

ماریوانا لە چەند ئایینێکدا بە پیرۆز ھەژمار کراوە، وەک ئینتیۆجینێک ڕۆڵی گێڕاوە – ماددەیەکی کیمیایی کە لە چوارچێوەی ئایینی، شامانگەری، یاخود خودایی بەکاردێت – لە نیمچەکیشوەری ھیندستان لە سەردەمی ڤێدیکەوە. کۆنترین ڕاپۆرتە پەیوەندیدارەکان بە دۆخی پیرۆزیی ماریواناوە لە نیمچەکیشوەری ھیندستان دەگەڕێتەوە بۆ ئاتارڤا ڤێدا، کە خەمڵێندراوە لە ١٤٠٠ی پێش مەسیحەوە نووسرابێتەوە. خودای ھیندۆسەکان، شیڤا، وەک بەکارھێنەرێکی ماریوانا وەسفکراوە.

لە چاندی نۆژەندا، بەکارھێنانی خودایی ماریوانا لەلایەن پەیڕەوکەرانی بزووتنەوەی ڕاستافاری بانگەشەی بۆ کراوە، کە ماریوانا بە شێوەیەکی پیرۆز و نەریتی بەکار دەبەن، ھەروەھا وەک ئامرازێک بۆ ھاریکاری لە تێبیری و تێڕامان.

شێوازەکانی بەکارھێنانی ماریوانا

ماریوانا دەکرێت بە زۆر شێوازی جیاواز بەکاربێت، بەڵام ھەموو شێوازەکان پشت بە گەرمکردن دەبەستن، تاکوو لە ڕێگەی گەرمییەوە کۆمەڵە ترشەڵۆکی کاربۆکسیلیکیی ترشی تێترھایدرکانبینۆلی (تی-ئەیچ-سی-ئەی) بە تێترھایدرکانبینۆل (تی-ئەیچ-سی) بگۆڕدرێت.

شێوازە باوە بەردەستەکانی بەکارھێنان پێکھاتوون لە:

  • کێشان، کە پێکھاتووە لە سووتان و ھەڵمژینی ھەڵمەکەی لە ئەنجامی سووتان دەێتە بەرھەم. کردەوەی ھەڵمژین دەکرێت لەڕێی چەند ئامرازێکەوە ئەنجام بدرێت، بۆ نموونە، «بۆنگ»، کە وەشانێکی بچووک و ئاسان بۆ گواستنەوەی نێرگەلەیە بە کەلێنێکەوە بۆ ھەڵگرتنی ئاو.
  • ئامێری ھەڵماندن، کە ھەر جۆرێکی ماریوانا گەرم دەکاتە ١٦٥–١٩٠ پلەی سلزی، کە وا لە بەشە پێکھێنەرەکان دەکات ببن بە ھەڵم بەبێ سووتانی تەواوەتی گژ و گیاکە (ئاستی کوڵانی تی-ئەیچ-سی ١٥٧ پلەی سلزییە لە پەستانی ھەڵمەگۆییدا).
  • چای ماریوانا، کە تی-ئەیچ-سییەکەی ناوی خەستییەکی کەمی ھەیە، لەبەرئەوەی تی-ئەیچ-سی زەیتە و چەوریدۆستە، و تەنیا بەڕێژەیەکی کەم لەتوانەوەھاتووە لە ئاودا (توانای توانەوە ٢٫٨ میللیگرامە لە ھەر لیترێکدا). چای ماریوانا بەم شێوەیە دروست دەکرێت: سەرەتا، چەوریی پاراو (بۆ نموونە، کرێم یاخود ھەر شیرێک جگە لەو جۆرانەی چەورییەکانیان دەرھێندراوە) دەکرێتە ئاوی گەرمەوە، پاشانیش ڕێژەیەکی کەم لە ماریوانا.
  • خواردەنییەکان، کە پێکھاتوون لە کۆمەڵێک خواردنی جیاوازەوە و بەکارھێنانی ماریوانا وەک یەکێک لە پێکھاتەکان لە پرۆسەی دروستکردندا. چەند نموونەیەکی بەکارھێنانی خواردەنی ماریوانا بەکارھێنانێتی لە دروستکردنی کەرە و ئەو خواردنانەی کە بە فڕن دروست دەکرێن، وەک کێک و پسکیت و خۆراکی تر. لە ھیندستان دەکرێت بە خواردنەوەیەک کە بە «بانگ» ناسراوە.
  • تینکچێری ماریوانا، زۆرجار بە «ئەژدیھای سەوز» ناو دەبرێت، گیراوەیەکی کحولیی ماریوانایە.
  • کەپسوول، کە زۆربەی جاران زەیتی ماریوانای تێدایە لەگەڵ بەرھەمی تەواوکەری خۆراکیی تر. ٢٢٠ جۆر لەو تەواوکەرانە لە کەنەدا لە ساڵی ٢٠١٨ بۆ بەکارھێنان قبووڵ کران.

کاریگەرییە زیاناوییەکان

کورتخایەن

کاریگەرییە نەرێنییە توندەکان لەوانەیە پێک ھاتبێتن لە دڵەڕاوکێ و تۆقین، توانای لاوازی سەرنجدان و ھۆشداری، زیادبوونی مەترسیی سەرھەڵدانی نیشانەکانی دەروونشێواوی، نەتوانینی بیرکردنەوە بە شێوەیەکی ڕوون، و مەترسییەکی زیاتری ڕووداوی نەخوازراو. ماریوانا لە توانای شۆفێری کەم دەکاتەوە، تی-ئەیچ-سی بە شێوەیەکی فراوان لە سیستمی ئەو کەسانە دەرکەوتووە کە تووشی ڕووداوی شۆفێری بوون. ئەو کەسانەی تی-ئەیچ-سی لە سیستمیاندایە، سێ بۆ حەوت جار زیاتر ئەگەری ئەوەیان ھەیە کە ھۆکاری ڕووداوی شۆفێری بن بەراورد بەو کەسانەی کە نە ماریوانا و نە کحولیان بەکارھێناوە، ھەرچەندە ڕەنگە ڕۆڵی سەرەکیی ڕووداوەکان ماریوانا نەیگێڕێت، بەو پێوەرەی تی-ئەیچ-سی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بۆ چەند ھەفتەیەک لە سووڕی خوێندا دەمێننەوە دوای مەستبوون.

ھەندێک لەو کاریگەرییە لاوەکییە نەخوازراوانەی کە ڕاستەوخۆ دەردەکەون پێکھاتوون لە کەمبوونەوەی توانای بیرەوەریی کورتخایەن، وشکبوونی دەم، سووربوونەوەی چاوەکان و لاوازبوونی توانای جووڵەیی. ڕەنگە ھەندێک لە بەکارھێنەران تووشی سایکۆزی توند ببن، کە زۆرجار دوای ٦ سەعات توندییەکەی کەم دەبێتەوە یاخود نامێنێت، بەڵام لە ھەندێک حاڵەتی دەگمەندا، ئەو بەکارھێنەرانەی بە شێوەیەکی سەخت و بەردەوام ماریوانا بەکار دەبەن، ڕەنگە ھەست بکەن نیشانەکان بۆ چەند ڕۆژێک دەمێنێتەوە.

بەکارھێنانی کورتخایەن مەترسیی کاریگەریی زیانبەخشی گەورە و بچووکیش زیاد دەکات. کاریگەرییە لاوەکییە باوەکان پێکھاتوون لە سەرەسووڕە، ھەستی ھیلاکی، و ڕشانەوە.

کوشندەیی

گومانکراوە کە ماریوانا یاریدەدەرێکی بەتوانست و کەمتۆمارکراوی مەرگی لەپڕ بێت، یاخود ھەر ھۆی ھۆکارێکی ڕاستەوخۆی مەرگ بێت، بەھۆی ئەو شەکەتییەی لەسەر کۆئەندامی سووڕان دروستی دەکات. ڕاپرسییەکی بەڕێوەبەرایەتی ئیمێرجنسیی ویلایەتەکانی ئۆریگۆن و ئالاسکا کە ١٦ مانگی خایاند، ھۆکاری مەرگی کەسێکی پێگەیشتوویان بە ژەھراوی بوونی توندی ماریوانا خەمڵاند.

درێژخایەن

ماریوانا: بەکارھێنانەکان, شێوازەکانی بەکارھێنانی ماریوانا, کاریگەرییە زیاناوییەکان 
پسپۆڕانی ئاڵوودەبوون لە بوارەکانی دەروونپزیشکی، کیمیا، زانستی دادگایی، پەتاناسی، لەگەڵ پۆلیس و خزمەتگوزارییە یاسایییەکانی تر شیکارییەکیان لەسەر ٢٠ بەناوبانگترین ماددە ھۆشبەرە ڕابوێرییەکان ئەنجام دا و دەرکەوت کە ماریوانای پلەی ١١ی لە ڕووی ئاڵوودەبوون، پلەی ١٧ لە زیانی فیزیکی، و ھەروەھا پلەی ١٠ لە زیانی کۆمەڵایەتی بەدەستھێناوە.

کاریگەرییە دەروونییەکان

شیکارییەکی ٢٠١٥ دەری خست کە ھەرچەند درێژیی ماوەی ماریوانا لەخۆگرتنەوە بەستراوەتەوە بە ئەندازەیەکی کەمتری پەکخستنەوە، ھەردووک بیرەوەری ڕوولەڕابردوو (ڕیترۆسپێکتڤ) و ڕوولەداھاتوو (پرۆسپێکتڤ) لاوازبوون لە بەکارھێنەرانی ماریوانادا. نووسەرانی شیکارییەکە گەیشتن بەو دەرەنجامەی کە ھەندێک لە کورتھێنانەکانی پەیوەندیدار بە بەکارھێنانی ماریواناوە لەگۆڕانھاتوون، بەڵام ھەموویان نا.

شیکارییەکی ٢٠١٢ دەری خست کە ناتەواوی لە زۆرینەی مەڵبەندەکانی ناسیاری تەنانەت دوای ماوەی ژەھراویبوونیش پێداگیربوون، بەڵام لەو لێکۆڵینەوانەی بەکارھێنەران داوایان لێکرابوو بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٥ ڕۆژ خۆیان لە بەکارھێنانی ماریوانا بگرنەوە، پێداگیرییەکان نادیار بوون. تەنیا کەمینەیەک بەدواداچوونی ئاست-بەرز لەسەر کاریگەرییە درێژخایەنەکانی ماریوانا لەسەر ناسیاری ئەنجام دراون، و دەرەنجامەکانیش بە شێوەیەکی گشتی نەسازاو بوون. سەرباری ئەوەش، قەبارەی کاریگەرییەکان لە ئەنجامە واتادارەکاندا بە شێوەیەکی گشتی بچووک بوون.

یەکێک لە ڕاپۆرتەکان گەیشت بەو دەرەنجامەی کە ئەگەر چی زۆرینەی توانستە ناسیارییەکان بە بەکارھێنانی ماریوانا زیانیان پێ نەگەیشتبوو، کورتھێنانی پاشماوەیی لە ئەرکە جێبەجێکارییەکاندا دەرکەوتوون. پەککەوتنی ئەرکە جێبەجێکارییەکان زیاتر سازاوە لە دانیشتووانە بەتەمەنترەکاندا، کە ڕەنگە ڕەنگدانەوەی درانەبەری قورستری ماریوانا بێت، یاخود کاریگەرییە ڕوولەپەرەکانی پەیوەست بە بەکارھێنانی ماریوانا لەلایەن ھەرزەکارانەوە. یەکێک لە ڕاپۆرتەکان بووە ھۆی ئەنجامدانی سێ بەدواداچوون کە لە پەیوەندی نێوان بەکارھێنانی خودتۆمارکراوی ماریوانا و بەرکەوتی ژیری (ئای-کیو)یان دەکۆڵییەوە. ئەو بەدواداچوونەوەی شوێنی زۆرترین ئەو کەسانە کەوتبوو کە بەکارھێنەری قورسی ماریوانا بوون دەری خست کە بەرکەوتی ژیری لە کەسانی نێوان تەمەنی ٧–١٣ و ٣٨ کەم بووەتەوە. نزمی توانای ئەکادیمی و زیادبوونی وازھێنان لە خوێندنگە درانە پاڵ بەکارھێنانی ماریوانا، ھەرچەند نەتواندرا پەیوەندییەکی ھۆیی دابمەزرێندرێت لە دەرەنجامەکاندا. بەکارھێنەرانی ماریوانا چالاکی زیاتریان تۆمار کرد لەو ناوچانەی مێشک کە پەیوەندییان بە فەرمانەوە ھەیە، کە لەگەڵ کەمبوونەوەی توانایی پڕۆسەکردندا یەک دەگرێتەوە.

کەمبوونەوەی ڕێژەی باشێتی ژیان بەستراوەتەوە بە بەکارھێنانی قورسی ماریوانا، ھەرچەندە پەیوەندیی ئەم دەرەنجامە نەسازاو و لاوازە بەراورد بە توتن و ماددەکانی تر. ھەرچۆنێک بێت، ئاڕاستەی ھۆدارێتی ناڕوونە.

کاریگەرییە درێژخایەنەکانی ماریوانا ڕوون نین. نیگەرانی لە دەوری سەرھەڵدانی کێشەی بیرەوەری و ناسیاری ھەیە، ھەروەھا مەترسیی ئاڵوودەبوون لەلایەک و سەرھەڵدانی شیزۆفرێنیا لە گەنجاندا لەلایەکی ترەوە.

تێبینییەکان

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

  • ماریوانا: بەکارھێنانەکان, شێوازەکانی بەکارھێنانی ماریوانا, کاریگەرییە زیاناوییەکان  میدیای پەیوەندیدار بە شەدانە لە ویکیمیدیا کۆمنز

Tags:

ماریوانا بەکارھێنانەکانماریوانا شێوازەکانی بەکارھێنانی ماریوانا کاریگەرییە زیاناوییەکانماریوانا تێبینییەکانماریوانا سەرچاوەکانماریوانا بەستەرە دەرەکییەکانماریوانا

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

کوللەزمانی ڕووسیخوێنزاخۆئاشوورییەکانحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانزەردەشتپێرستی کۆدی تەلەفوونی وڵاتانی جیھانغەزالیفاتیحەشڤان پەروەرڕێواسفایەق بێکەسچاومانگە کوردییەکاندووزخورماتووھونەرمەغۆلبەرزنجەدامەزراندنپێکدادانی شارستانیەتەکانپاڵنگان٦٣٣ناسیۆنالیزمحەسار و سەگەکانی باوکمناسر سوبحانیپلەی گەرمیجۆزێف ستالینخانەقینجینۆسایدفەقێ ئەحمەدی دارەشمانەناپۆلیۆن بۆناپارتشێرپەنجەکۆمپیوتەرمەتەڵمەغریبمەریوانسۆفییایەتیژمارەی پێوانەییی نێودەوڵەتیی کتێبوێنەکێشانکانزا (ماددەی خۆراکی)شۆڕشی ئەیلوولمارکسیزممیرنشینە کوردییەکانبەڕازیلیاساپارەشێرپەنجەی ئێسکلیماپارێزگای ھەولێربیارەئاسیالالشکۆلۆمبیاویلیام شێکسپیرمنارەی چۆلیڕۆژنامەی ژینکفریخالید کوڕی وەلیدحەسەن زیرەکئینسایکڵۆپیدیاڕۆژژمێرھەڵەبجەخانەئاڵای تورکیاڕۆژژمێری کۆچیسەعید نوورسیسەید عەلی ئەسغەر کوردستانیمالیزیامەکینەئەفریقائیسرائیلبەردی زراوکەوقەزای شارباژێڕنیشتمانماف🡆 More