زیائەددین ئەبو موحەممەد عەبدیللا بن ئەحمەد مالەقی ناسراو بە ئیبن بەیتار، (عەرەبی: ابن البيطار)، (٥٩٣ ک.
/١١٩٧ ز. – ٦٤٦ ک. /١٢٤٨ ز) زانایەکی ڕوەکناسی و دەرمانسازیی موسڵمانە، بە یەکێک لە زانا گەورەکانی سەدەکانی ناوەڕاست ھەژماردەکرێت، و زانای سەردەمەکەی لە زانستی ڕووەکناسی و زانستی دەرمان[./ئیبن_بەیتار#cite_note-جريدة_الاتحاد-4 [4]][4][4]. لە مەلەگای ئەندەلوس لەدایکبووە، لە سێڤیلیا خوێندوویەتی لەسەر دەستی زانایانی وەک ئەبوو عەبباس نەباتی و عەبدوڵڵا بن ساڵح کەتامی. چووەتە مەغریب دوای تەمەنی بیست ساڵی، سەردانی مەراکش و جەزائیر و تونسی کردووە وەک توێژەرێک لە زانستی ڕووەکناسی، دواتر بۆ ئاسیای بچووک و شام، لەوێش بۆ حیجاز و غەززە و قودس و بەیرووت و میسر و یۆنان تا لە کۆتایی لە دیمەشق نیشتەجێ بوو، لەوێ خەریکی توێژینەوەکانی بوو لە بواری ڕوەکناسی.
ئیبن بەیتار | |
---|---|
ناوی تەواو | زیائەددین ئەبوو موحەممەد عەبدیللا (عبد الله) بن ئەحمەد مالەقی |
لەدایکبوون | ٥٩٣ کۆچی - ١١٩٧ زایینی مەلەگا، ئەندەلوس |
مردن | ٦٤٦ کۆچی - ١٢٤٨ زایینی دیمەشق، شام |
سەردەم | موەحەدی، مەمالیکەکان |
بایەخە سەرەکییەکان | ڕووەکناسی |
کارە دیارەکان | کتێبی (الجامع لمفردات الأدوية والأغذية). |
کاریگەر بووە بە
|
ئیبن بەیتار بەرھەمی زۆری ھەیە بەناوبانگترینیان ئینسایکڵۆپیدیایەکی ڕووەکی بوو، ناسراو بە (الجامع لمفردات الأدوية والأغذية)، کە تێیدا باسی زیاتر لە ١٤٠٠ دەرمانی گیایی و زیندەیی و کانزایی ٣٠٠ دانە لە داھێنانی خۆیەتی، بۆ ھەر یەکێکیان سوودی پزیشکی نیشانداوە، ئەم کتێبەی داناوە کاتێک لە میسڕ بوو، و کردی بە چوار بەش. ھەڵبەت تێکۆشانی ئیبن بەیتار بە فیڕۆ نەچوو، بەڵکو ھاوکاری کردووە لە سەقامگیری زاراوەی پزیشکی عەرەبی و ھەروەھا بوو بە سەرچاوەیەکی گرنگی پزیشکی لە ئەورووپا و ڕۆژاوادا.
ساڵی ٩٥٣ کۆچی بەرامبەر بە ١١٩٧ زایینی لە دایک بووە، ناوی بە مالەقی ھاتووە لەبەر ئەوەی ڕەچەلەکی دەگەڕێتەوە بۆ مەلەگا لى ئەندەلوس (ئیسپانیای ئەمڕۆ)، ھەروەھا بە نەباتی ناوی ھاتووە چونکە زانای ڕووەکناسی سەردەمی خۆی بوو، ھەروەھا لە خێزانێکی بەناوبانگ بەناوی بەیتار، لەوانەشە بەھۆی ئەنجامدانی فێتەرنی (بەیتەری) بێت، بە تایبەت کە باوکی بەیتەریەکی دیار بوو. ئیبن بەیتار ڕووەکناسی لە سەردەمی گەنجێتی خوێندووە لە سێڤیلیا لەلای ئەبولعەبباس نەباتی و (عبدالله بن صالح)، ئەبولعەبباسیش خاوەنی ناوبانگێکی گەورە بوو لە ڕووەکناسی دا، جا ئیبن بەیتار ئەو زانستەی بۆ ماوە لەلایەن مامۆستاکەی، ھەروەھا وڵاتی تریش گەڕاوە بۆ ڕووەکناسی.
ئیبن بەیتار سوودی لە کتێبی بێجگە لە عەرەبەکانیش بینیووە، ئەمەش یارمەتی داوە بۆ فێربوونی زمانی تر وەک فارسی و یۆنانی، کە کتێبەکانی دیسکۆریدس و گالێن و ئیدریسی و ھیپۆکرات و ئیبن سینای خوێندووە بە خوێندنێکی زۆر چاک، ھەروەھا خاڵە نادیارەکانی شی کردۆتەوە. ئیبن ئەبی ئوسەیبیعە سەبارەت بە مامۆستاکەی (ئیبن بەیتار) وتویەتی (لای ئەو تەفسیرەکانی بۆ ناوەکانی دەرمانەکان کتێبی دیسکۆریدسم خوێندووە، جا من زیرەکی و تێگەیشتنی ئەوم دەبینی، و منیش چەند کتێبێکم دەھێنا سەبارەت بە دەرمانە تاکەکان وەک کتێبی دیسکۆریدس و گالێن و غافقی و ھی تریش، سەرەتا باسی قسەکانی دیسکۆریدسی دەکرد لە کتێبەکەی بە یۆنانی لەسەر ئەوەی کە ڕاستی کردۆتەوە لە وڵاتی ڕۆم، پاشان باسی چەن ڕستەیەکی ئەوی دەکرد لە سیفەت و کارەکانی، ھەروەھا گالێنیش، و قسەی دواکەوتووەکانیش و لەوەی کە لێی ھاوڕا نەبوون و بابەتی ھەڵە و…، جا منیش لەگەڵ ئەو پێداچوونەوەی ئەو کتێبانەمان دەکرد،... ھەمووجار کە ناوی دەرمانێکی دەھێنا ناوی سەرچاوەکەشی دەھێنا کە لە کام وتاری وەرگرتووە لە کتێبەکانی گالێن و دیسکۆریدس و لە کام ژمارە باسکراوە لە وتارەکە).
ئیبن بەیتار بە زۆری گەشتی بۆ یۆنان و وڵاتی ڕۆم دەکرد، و ھەموو جیھانی ئیسلامی، کە لەگەڵ زانایانی ئەو وڵاتانە کۆ دەبۆوە دیراسەتی جۆرەکانی ڕووەکیان دەکرد، و تایبەتمەندیەکانیان و سوودەکانیان، بە خوێندنی کتێبەکان و پۆلێنکردنەکان بەسی نەدەکرد، لە گەشتەکانی ڕووەکی دەخوێند، ھەروەھا خۆڵ و بەردیشی دەخوێند کە تێیدا گەشە دەکات، و ئەو زەویەی کە تێیدا شین دەبێت، تا شارەزاییەکی زۆر و وردی کۆکردەوە، دوو کتێبە بەناوبانگەکەی نووسی: (المغني في الأدوية المفردة) و (الجامع لمفردات الأدوية والأغذية).
دوای ئەوەی ڕووەکناسی خوێند لە ئەندەلوس، ئیبن بەیتار ئەندەلوسی بەجێھیشت بێ گەڕانەوە لە تەمەنی بیست ساڵی بۆ گەشتێکی زانستی دوور و دریژ، لە گەشتەکەیدا تێپەڕی بە مەغریب و جەزائیر و تونس دواتر تەڕابلوس و بەرقە، پاشان ڕێگای دەریای گرتەبەر و چوو بۆ ئاسیای بچووک، و سەردانی یۆنانی کردووە و چووەتە ئەوپەڕی ئیمپڕاتۆریەتی بێزەنتی، پاشان ڕووی کردۆتە مەشریقی ئیسلامی، چووەتە عێڕاق و وڵاتی فارس و دواتر شام و میسڕ. لە ھەموو ئەو وڵاتانەی سەردانی کردوون ماوەیەک نیشتەجێ دەبوو و لە ڕووەکەکانی دەکۆڵیەوە، لە شوێنی چاندنی خۆی لێی دەکۆڵیەوە، ھەروەھا ئەو زەویەی کە تێیدا چاندراوە، ھەروەھا وێنەکێشێکی لەگەڵ خۆی دەبرد وێنەی ڕووەکەکانی بە وردی پێ دەکێشا، و لەگەڵ زانایانی ئەو وڵاتانە کۆ دەبۆوە و دەیخوێند و وتووێژیان دەکرد، و بوو بە تاکی سەردەمی خۆی و زانای گەورەی ڕووەکناسی. پاشان ئیبن بەیتار لە میسڕ نیشتەجی بوو، و پلەیەکی ڕیزداری ھەبوو لای سولتانی ئەییوبی کامل بن موحەممەد عادل، کە کردی بە سەرۆکی ڕووەکناسان، عەبدولڕەززاق نەوفل لە کتێبی (المسلمون والعلم الحديث) وتویەتی: "زیائەددین یەکەم زانایە گرنگی داوە بە خوێندنی گژوگیا (الحشائش) کە لە کێڵگە دەڕوێت و زیان بە دانەوێڵە دەگەیەنێت، و چارەسەرەکانی بۆ ئەمە تا ئێستاش بەکاردەھێنھرێت".
لە کاتی گەشتە زانستیەکانی ئیبن بەیتار کاریگەر بووە بە بیروڕاکانی ھیپۆکرات کە لە سەدەی پێنجەمی پێش زایین ژیاوە، و سوودیشی لە بەرنامە زانستیەکەی بینیووە، ھەروا کتێبەکانی، ھەروەھا کاریگەریش بووە بە دیسکۆریدس کە لە سەدەی یەکەمی پێش زایین ژیاوە، و کتێبی (الحشائش) ی ڕوون کردۆتەوە و لێدوانی لەسەر داوە. بە ھەمان شێوە کاریگەر بووە بە گالێن و کتێبە زۆرەکانی کە لە سەدەی دووەمی پێش زایین ژیاوە. ھەروەھا کاریگەریش بووە بە ئەبوحەنیفەی دینەوەری کە ڕووەکناس و زمانەوان بوو، بە ئیبن سیناش کاریگەر بووە.
ئیبن بەیتار بە ئیدریسییش کاریگەر بووە کە زانای جوگرافیا و زانای ڕووەکناسی بوو، بە تایبەت بە یەکێک لە کتێبەکانی، کە تێیدا بیرۆکەی نوێی ھەیە، پێداگر بوو لەوەی کە دوور بکەوێتەوە لەو نووسراوە کۆنانەی کە تێکەڵکردن و ھەڵەی تێدا بوو، ناوی دەرمانەکانی نیشان دەدا بە عەرەبی و یۆنانی و ئەمازیغی و ھیندی و فارسی و لاتینی، ئیبن بەیتاریش ھەر ئەوەی ئەنجام دا، لەسەر بەرنامەی ئیدریسی ڕۆیی. بە ھەمان شێوە ئیبن بەیتار بە پزیشکە عەرەبیەکانیش کاریگەر بووە کە ناویان لە کتێبەکانی ئاماژەی پێدەکرێت وەک ئەبووبەکر ڕازی و ئیبن جەزلە و سابت بن قوڕڕە و ئیبن سەمحون و ئیبن عەووام.
گەورەترین مامۆستاکانی ئیبن بەیتار ئەوانە بوون کە لە ئەندەلوس چاوی پێکەوتوون، بە تەواوی لە سێڤیلیا:
ئیبن بەیتار قوتابی ھەبوو لە دیمەشق و قاھیرە کە پزیشکی و ڕووەکناسی لێ فێربوون لەوانە:
ئیبن بەیتار کۆچی دوایی کرد لە دیمەشق ساڵی ٦٤٦ کۆچی بەرامبەر بە ١٢٤٩ زایینی، لە ٥١ ساڵیدا. مردنی لەو کاتە بوو کە خەریکی لێکۆڵینەوەکانی بوو لەسەر ڕووەک، ژەھر تەشەنەی بۆ کرد لە کاتی تاقیکردنەوەی بۆ ڕووەکێک کە ھەوڵی دەدا دەرمانێکی لێ درووستبکات.
ئیبن بەیتار خاوەن ڕەوشتی بەرز و زانستێکی زۆر بوو. ھەروا خاوەن بیرێکی بەھێز لە پۆلێنکردنی ئەو دەرمانانەی خوێندوویەتی. قوتابیەکەی ئیبن ئەبی ئوسەیبیعە لە کتێبەکەی وتویەتی:(بینیم لە چاکی ڕێز و ڕەوشتی کە وەسف ناکرێت…).
ئیبن بەیتار بە پێشڕوەی چارەسەری تیشکیی کیمیایی ھەژمار دەکرێت، کە ڕووەکی (Ammi) بەکارھێناوە بۆ چارەسەری ئالە، و یەکێکە لە بنەماڵە ئەمازیغیەکان لە مەغریبی عەرەبی ئەم چارەسەرەیان بەکاردەھێنا، و بە زمانی ئەمازیغی پێی دەوترێ (استرلال)، ئیبن بەیتار (Ammi) لەگەڵ ھەنگوین تێکەڵ دەکرد و پێشکەشی نەخۆشی دەکرد…
ئیبن بەیتار جەختی دەکردەوە لەسەر گرنگی تاقیکردنەوە لە ھەموو بەرھەمەکانی، مەبەست بە تاقیکردنەوەش ئەوەیە کە بکۆڵێتەوە لە ڕووەکەکان و تاقیان بکاتەوە، پاشان با ھەستێ بە تۆمارکردنی ناوی دەرمانەکان، ئیبن بەیتار ناوەکانی زۆر بە وردی دەنووسی، ئەو زۆر گرنگی بە ھۆشیاری دەدا لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان و توێژینەوەکان لەسەر ڕووەک. سوودەکانی دەرمانەکان و گرنگیەکان بۆ چارەسەر و ھۆشداری لە بەکارھێنانیان ڕوون دەکردەوە، چونکە لەوانەیە زیانی بۆ مرۆڤ ھەبێت. تەنھا پشتی بە دەرمانی ڕووەکی نەبەستووە، بەڵکو بە دەرمانە ڕەگەز زەیندەییەکانیش، کە گیراوەی لێ درووست دەکرد، وەک باسکردنی بەوەرز و مەل، و چەند کەروێشکێکی کێوی و چەند گیانەوەرێکی ئاوی، ھەروەھا ئەنجامدانی توێژینەووە لەسەری و درووستکردنی دەرمان. ھەروەھا پێناسە و ڕاڤەی دەرمانی ڕەگەز کانزاییش، و ئەو بەردانەی کە دەکرێ سوودی لێ ببینرێت لە دەرھێنانی ماددەی کاریگەر…
تێکۆشانی ئیبن بەیتار لە باسکردنی سەدان دەرمان و گیراوە بە فیڕۆ نەچوو، بێجگە لە باسکردنی چەند شتێک کە پێش ئەوکات نەناسراو بوون، بەڵکو یارمەتی دا لە جێگیرکردنی دەستەواژەی پزیشکیی عەرەبی ھەروەھا پاشماوەکانی کە بوو بە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ پزیشکانی ئەورووپا و ڕۆژاوا.
بە (مفردات ابن البيطار) یش ناودەبرێت. ئەم کتێبە بە بەناوبانگترین کتێبەکانی ئیبن بەیتار ھەژمار دەکرێت، ئەمیش. زانیارینامەیەکی دەرمانسازییە، پێکدێت لە پێناسەی پۆلێنکراو بۆ زیاتر لە ١٤٠٠ جۆر لە گیا و خۆراک و گیراوەی چاک، و ئاشکراکردنی بەھای چارەسەرەکانیان و بەکارھێنانیان، ھەروەھا تێیدا ئاماژە بە ١٥٠ نووسەری عەرەبی و ٢٠ نووسەری یۆنانی کراوە. باسی ناوەکانی دەرمانەکان و خۆراکەکانی کردووە لە ڕووەک و زیندەوەر و بێگیان، بەپێی ڕیزبەندی پیت.
ئیبن بەیتار کتێبەکەی نووسیوە لە کۆتاییەکانی ژیانی، دوای توێژینەوەی کرداری لەسەر تاقیکردنەوە و سەیرکردن وەک بنەڕەتێک بۆ خوێندنی گژوگیا و دەرمان، ئەم کتێبە یەکێکە لە کتێبە ھەرە بەناوبانگەکانی کە عەرەب لە دەرمان و گیاناسی نووسیویەتی ھەر لە سەردەمی دیسکۆریدس تا سەدەی شازدەھەم، کە کتێبەکە بازنەیەکی زانیاری ڕاستی بوو لە ڕووەکناسی. پێناسەی زیاتر لە ١٤٠٠ گیراوەی ڕووەکی و زیندەیی و کانزایی، ٣٠٠ دانەیان درووستکراوی خۆیەتی، سوودی ھەمووانی ئاشکرا کردووە، و ڕێکخراوە بە ڕیزیەندی ئەلفوبێیی. ھەرچەندە ماددەی کتێبەکە زۆربەی بریتی بوو لە کۆکردنەوەی ئەوەی کە ئیبن بەیتار پێی گەیشتووە، بەڵام کەسایەتیەکەشی دەرکەوتووە: یەکەمیان ڕەخنەگرتن لە بەرھەمھێنەری زانستی ورد بۆ ھەڵەکانی زانایانی عەرەب، و ئەو وەرگێڕانانەی کە سەبارەت بە پزیشکی و دەرمانسازی وەرگێڕدراوەتە سەر عەرەبی، وەک ڕازی و ئیبن سینا و ئیدریسی، ئەو ڕەخنانە کە ئیبن بەیتار ئاڕاستەی ئەوانەی کردووە کە ئەوانیش گەورە زانایەکانن لە پزیشکی زۆر گرنگە چونکە زۆری زانینی ئیبن بەیتار بە دەرمان دەسەلمێنێت، ھەروەھا تواناکەی لە پۆلێنکردنیان، بە تایبەت دەرمانە گیاییەکان؛ و دووەمیشیان تێکۆشانی ئیبن بەیتارە بە زیادکردنی ڕووەکی نوێ لەو ڕووەکانەی کە عەرەب دۆزیویانەتەوە پێشتر جا چ لە ڕێگەی وەرگێڕان یان توێژینەوە.
ئیبن بەیتار لە توێژینەوەکان لەسەر شێوازێک دەڕۆیی کە لە شێوازی زانستی ئەمڕۆ دەچوو، لە پێشەکیە کورتەکەی دەستی کردووە بە نووسینی سوودەکانی و ئەو ھۆکارانەی کە ھانی داون بۆ دانانی، لە چەند دەستەواژەیەکی ورد ئامانجەکانی دیاری دەکات. ئیبن بەیتار پێداگر بوو لە تۆمارکردنی ئەوەی کە ئەو ئامانجی نوێی ھەیە لە پێشەکیەکەی، ھەروەھا جیاوازە لە کتێبەکانی پێشتر لە گیای پزیشکی.
خوێندکارانی ڕووەک زۆر گرنگیان بە کتێب داوە تا سەدەی ١٦یەم، وەرگێڕدرا بۆ لاتینی و چاپ کرا لە کەرمۆنا ساڵی ١٧٥٨ز، ھەروەھا بۆ ئەڵمانی و لە شتوتگارت ساڵی ١٨٤٠ بڵاو کراوەتەوە. ھەروەھا پزیشکی موستەشریق (Lucien Leclerc) وەریگێڕاوە بۆ فەڕەنسی. کتێبەکە بە عەرەبی لە چاپ درا بە سەرپەرشتی (احمد ابو العینین)، وە (مطبعة بولاق) بڵاوی کردۆتەوە لە قاھیرە لە ساڵی (١٢٩١ کۆچی/١٨٧٤ز) و لە چوار بەشە. ھەروەھا دووبارە لە چاپ درایەوە لە بەغدا ساڵی (١٣٨٤ کۆچی/١٩٦٤ زایینی) لە چوار بەش.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیبن بەیتار تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئیبن بەیتار, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.