نۆتینگھام (بە ئینگلیزی: Nottingham) شارێکە لە باکووری ئینگلستان لە ناوچە میدلەندی ڕۆژھەڵات لە وڵاتی شانشینی یەکگرتوو.
ڕۆبن ھوودی ناودار خەڵکی ئەم شارە بووە.
نۆتینگھام | |
---|---|
شار | |
Nottingham | |
وڵات | ئینگلەند و شانشینی یەکگرتوو |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٥) | |
• سەرجەم | ٧٦٨٦٣٨ |
وێبگە | https://www.nottinghamcity.gov.uk/ |
ئەم شارە کەوتووەتە نۆتینگھام شایری ئەنگڵترا و بۆ کارخانەکانی پیشەسازی و تووتن و تەماکۆ بە ناوبانگە. ئەم شارە لە بەر سەردانی گەشتیارەکان، لە پڵەی سێزدەھەمی شارە گەشتیارییەکاندا بە ئەژمار دێت. بەپێی سەرژماری ساڵی ٢٠١٥ ژمارەی دانیشنتوانی ئەم شارە ٣٢١٥٠٠کەس بووە کە بە ئیزافە کردنی شارۆچەکانی دەوروبەر دەگاتە ٧٦٨٦٣٨ کەس. ئەم شارە پێشکەوتووترین سیستمی گواستنەوەی ھەیە بە تایبەت باسە حکوومییەکان. ئەم شارە سەنتەرێکی گەورەی وەرزشی ھەیە کە بە ناوی ماڵی وەرزشی ئینگلترا ناو ئەبرێ. ھەروەھا ئەم شارە لە ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن یونێسکۆ بە ناوی شاری ئەدبیات ناو نرا کە ئەمە لە بەر پیاوانی گەورە وەک لۆرد بایرۆن، دی ئێچ لارنس و ئێلێن سلیتۆ بە دی ھەتە. یانەی بەناونگی نۆتینگھام فارست یانەی تۆپی پێی ئەم شارەیە کە لە ساڵی ١٨٦٥ بوونیاد نراوە. بێجگە لە تۆپی پێ، کریکێت، ڕەگبی و ھاکی سەر سھۆل لە یانە سەرەکییەکانی ئەم شارە و گشت ئینگڵترایە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نۆتینگھام تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article نۆتینگھام, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.