مێژووی ئیسرائیل (بە ئینگلیزی: History of Israel) وڵاتی ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٤٨ بە فەرمی دامەزراوە.
ھەرچەندە پێویستە مێژووی ئیسرائیل بەو شێوەیە ھەژمار بکرێت کە دوو بەش لە مێژووی جوولەکەکان لە خاکی کۆنی ئیسرائیل و مێژووی دەوڵەتی مۆدێرن ئیسرائیلدا لەخۆدەگرێت. ئەم وڵاتە بە نزیکەیی دەکەوێتە شوێنی شانشینی کۆنی جوولەکەکان، بەو جیاوازییەی کە ئەو خاکە کۆنە کەناری ڕۆژاوای ڕووباری ئوردنیشی لەخۆگرتبوو. ئەم شوێنە شوێنی لەدایکبوونی زمانی عیبری بووە کە ئەمڕۆ لە ئیسرائیل قسەی پێدەکرێت. ھەروەھا لەم خاکەدا شوێنی پیرۆز بۆ ئایینی جوولەکایەتی و مەسیحییەت و ئیسلام و بەھایی ھەیە. سەرەڕای ئەوەی کە خاکی ئیسرائیل بەدرێژایی سەدەکان دەستی لە نێوان ئیمپراتۆرییەتە جیاوازەکاندا گۆڕی، بەڵام زۆربەی دانیشتووانی ئەو خاکە تا سەدەی سێیەمی زایینی وەک جوولەکە مانەوە. ئەم ناوچەیە لەدوای سەدەی سێھەمەوە بەشێوەیەکی زۆر مەسیحییەت کرا و دوای فەتحکردنی موسڵمانان لە سەدەی حەوتەمدا زیاتر موسڵمان تێدا بوو، لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەمەوە دیسانەوە جوولەکە زۆری تێدا بوو. لە نێوان ساڵانی ١٠٩٦ بۆ ١٢٩١ز، ئەم ناوچەیە ناوەندی ململانێی نێوان موسڵمانان و مەسیحییەکان بووە لە شەڕەکانی خاچھەڵگریدا و دوای ئەوە تا ساڵی ١٩١٧ بە بەشێک لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی دادەنرا.
مێژووی ئیسرائیل | |
---|---|
بابەتی لاوەکی | ئیسرائیل |
وڵات | ئیسرائیل |
جێ | Land of Israel |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مێژووی ئیسرائیل تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مێژووی ئیسرائیل, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.