بزووتنەوەی گۆڕان بزووتنەوەیەکی نوێیە، قەوارەیەکی سیاسییە کە بە سەرۆکایەتی نەوشیروان مستەفا بە ناوی لیستی گۆڕانەوە بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٥ی تەممووزی پەرلەمانی کوردستانی کرد، و لە کۆی ١٠٠ کورسی ٢٥ کورسی بەدەستھێنا؛ و بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ی ئێراقی کرد.
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
بزووتنەوەی گۆڕان گۆڕان | |
---|---|
Wiki Soranî / کوردی | |
ناوی عەرەبی | حركة التغيير |
ناوی ئینگلیزی | Change Movement |
دامەزرێنەر | نەوشیروان مستەفا |
ڕێکخەری گشتی | عومەر سەید عەلی |
دروشم | بەرەو گۆڕان |
دامەزراندن | ۱۱ی نیسانی ٢٠٠٩ |
جیابووەتەوە لە | یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان |
شوێنگەی سەرەکی | گردی زەرگەتە، سلێمانی، ھەرێمی کوردستان |
ئایدۆلۆژیا | ڕیفۆرمخوازی ناسیۆنالیزمی کوردی لیبراڵیزم |
شوێنی سیاسی | ناوەڕاست |
ڕەنگەکان | شین |
کورسییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق | ٠ / ٣٢٩ |
کورسییەکان لە پەرلەمانی کوردستان | ١٢ / ١١١ |
ماڵپەر | |
gorran.net |
نەوشیروان مستەفا لەنێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە باڵی ڕیفۆرم بوو، دوای ئەوەی نەیتوانی ڕیفۆرم لەنێو یەکێتیدا بکات لە ساڵی ٢٠٠٦ وازی لە کاری حیزبی ھێنا و دەستی کرد بە کاری ڕاگەیاندن وەک دەرکردنی ڕۆژنامەی ڕۆژنامە، ماڵپەڕی سبەی، کەی ئێن ئێن، ڕادیۆی دەنگی گۆڕان و سەنتەرێکی ڕاپرسی.
لەناوەڕاسی ساڵی ٢٠٠٩ دا بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەوشیروان مستەفا لەگەڵ ھاوەڵەکانی بە لیستێکی نوێ و بەناوی گۆڕانەوە دەستیان کردەوە بە کاری سیاسی، لەپێناو گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی و ڕۆشنکردنی بوودجەی ھەرێم و جیاکردنەوەی حیزب لە دەسەڵات.
لیستی گۆڕان ڕکابەرێکی سەرەکی لیستی کوردستانی بوو کە ژمارەیەکی زۆری جەماوەری شاری سلێمانی لەگەڵدابوو سەرجەمی دەنگەکانیش ٥١٪ی لە شاری سلێمانیی بەدەستھێنا ئەویش لە ئەنجامی ناڕەزایی ھاووڵاتییانەوە دێت لە دەسەڵاتی کوردی لە ماوەی ١٨ ساڵی حوکمیدا بەتایبەتی شاری سلێمانی کە لە چوار ساڵی ڕابردوودا لەلایەن یەکێتیی نشتیمانیی کوردستانی دەسەڵاتدار لە پارێزگای سڵیمانی پەراوێزخراوییەکی پێوە دیارە بە بەراورد لەگەڵ شارەکانی تری ھەرێمی کوردستان کە لەوێ پارتی دیموکراتی کوردستان دەسەڵاتدار بوو و خزمەتی باشی شوێنەکانی خۆی (پارێزگای ھەولێر و دھۆک) دەکرد، کە ئەوەش بەھۆی ھەر بۆیە ھاووڵاتییانی ئەم شارە شەوانە دەڕژانە سەر شەقام و کۆڵانەکان و ئاھەنگ و خۆشی خۆیان دەگێڕا. بۆیە لە سەرەتاشەوە پێشبینی دەکرا ئەم لیستە چواریەک بۆ سێیەکی دەنگەکان بەدەست بھێنێت.
لەدوای کۆچی دواییکردنی نەوشێروان مستەفا لە ئایاری ٢٠١٧ ئەوا گۆران بێ ڕێکخەری گشتی مایەوە تاکوو لە ھەڵبژاردنی ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٧ لە ھەڵبژاردنی ناوخۆییدا عومەری سەید عەلی بە ڕێکخەری نوێی بزووتنەوەکە دیاریکرا. عومەی سەید عەلی لەدوای نەوشێروان بووە دووەم ڕێکخەری بزووتنەوەکە لەمێژووی خۆیدا.
ئەمانەی خوارەوە ھەندێک لەو کەسایەتییە دیارانەی نێو یەکێتیی نشتیمانیی کوردستانن کە وازیان لەو حیزبە ھێناوە و کار بۆ بزووتنەوەی گۆڕان دەکەن:
بزووتنەوەی گۆران بە سەرکردایەتی نەوشیروان مستەفا دەوای جیابوونەوەی لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەشداری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە ناوی لیستی گۆران کرد، کە لە ڕۆژی ٢٥ی تەممووزی ٢٠٠٩ بەرێوەچوو. ڕکابەری گۆڕان لەگەڵ لیستی کوردستانی بوو کە لە پارتی و یەکێتی پێکھاتبوون و لەلایەن مەسعوود بارزانی و جەلال تاڵەبانی سەرکردایەتی دەکرا. دوای دەرچوونی ئەنجامەکان بزووتنەوەکە توانی ٢٦ کورسی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان بەدەست بھێنێت ، بووە یەکەم ھێزی سیاسی دەرەوەی یەکێتی و پارتی بەو شێوەیە زۆرترین ژمارەی کورسی لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان بەدەست بھێنێت . لەکاتی پێکھێنانی حکوومەت بزووتنەوەکە بەشداری نەکرد، لەگەڵ ھەریەکە لە ھەریەکە لە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بوون بە ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمان.
بە پێچەوانەی بانگەشەکانی ساڵی ٢٠٠٩ کە دژایەتی کردنی حکوومەت بوو، لیستی گۆران لەکاتی بانگەشەکرد بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٣ بڕیاری بەشداریکردنی لە حکوومەت دا بەمەبەستی چاکسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵکاران. دوای بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکان و دەرچوونی ئەنجامەکان بزووتنەوەی گۆران توانی ٢٥ کورسی بەدەست بھێنێت ئەمە لەکاتێکدا بوو لە ھەڵبژاردنی خووڵی پێشوو ٢٦ کورسی بردبووەوە. لە پێکھێنانی حکوومەت ھاوبەشی پارتی و یەکێتی کرد چەندین پۆست و پلەی وەرگرت. بەشداریکردنی لە حکوومەت بووە ھۆی ئەوەی دەنگی ناڕەزایەتی لە ناو بزووتنەوەکە سەرھەڵبدات، ژمارەی لایەنگرانی کەمتر بوو وەوە.
مردنی نەوشیروان مستەفا لە ١٩ی ئایاری ٢٠١٧ بە شێوەیەکی گشتی کاریگەری کردە سەر دەنگەکانی بزووتنەوەکە لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٨ دوای ئەوەی لە کاتی دەرچوونی ئەنجامەکان کورسییەکانی بزووتنەوەکە لە ٢٥ دابەزی بۆ ١٣ کورسی ئەمەش ڕێژەیەکی بەرچاو بوو لە دابەزینی پێگەی جەماوەری و لایەنگرییان لەلایەن خەڵکی ھەرێمی کوردستان.
لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵی ٢٠٢١ بزووتنەوەی گۆران لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ھاوپەیمانیی کوردستانیان دروست کرد پێکەوە لە سەرجەم بازنەکانی پارێزگاکانی کوردستان کاندیدیان دانا، بزووتنەوەکە لە چەند بازنەیەک کاندیدی خۆی دانا. دوای بەرێوەچوونی ھەڵبژاردنی تایبەت لە ٨ی تشرینی یەکەم ھەروەھا ھەڵبژردنی گشتی لە ١٠ی تشرینی یەکەم، دەرچوونی ئەنجامە بەرایییەکان، بزووتنەوەکە کەمترین ڕێژەی دەنگدانی لە مێژووی خۆیدا بەدەست ھێنا، بە شێوەیەک ھیچ بەربژێریکی نەیتوانی یەک کوورسی پەرلەمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بباتەوە. لەکاتێکدا لە ھەڵبژاردنیساڵی ٢٠١٨ پێنج کورسی بەدەست ھێنابوو. ئەم ئەنجامە جێگای چاوەڕوانی بزووتنەوەکە بە شێوەیەکی گشتی و خەڵکی کوردستان بە تایبەتە نەبوو وەک یەکێک لە ڕووداوە چاوەڕوانەنەکراوەکانی ھەڵبژاردن لە قەڵەم درا، لایەنگرانیان داوای دەست لە کارکێشانەوەی خانەی ڕاپەڕاندنی کارەکانی بزووتنەوەکە کرد. دوای یەکلایکردنەوەی ئەنجامەکان خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆران داوای لێبوردنیان لە دەنگدەرانیان کرد. ڕۆژی ١٢ی تشرینی یەکەم بەمەبەستی بڕیاردان لە چارەنووسی بزووتنەوەکە کۆبوونەوە. بەشێکیش لە ھەڵسوراوانی ئەم بزووتنەوەیە دەستلە کارکێشانەوەیان ڕاگەیاند.لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، لە کاردانەوەی ئەو شکستە و وەک ھەڵگرتنی بەرپرسیارێتی، عومەری سەید علی و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەکە بە شێوەی گشتی دەست لە کارکێشانەوەی خۆیان لە سەکردایەتیکردنی بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەیاند.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بزووتنەوەی گۆڕان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.