مستەفا سەید قادر (ناوی تەواو: مستەفا قادر مستەفا عەزیز) (لەدایکبووی: ١٩٥٨ لە قەڵادزێ) وەزیری پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان بوو، لە کابینەی ھەشتەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
مستەفا سەید قادر پەیمانگەی کشتوکاڵی ھونەریی ئەبوغرێبی لە بەغدا تەواوکردووە.
لە ١٩٧٨ پەیوەندی بە کۆمەڵەوە کردووە. لە ١٩٨٠ بووەتە پێشمەرگە. لە ١٩٩٠ تاوەکو ١٩٩١ زیندانی سیاسی بووە، و لە ١٩٩٥ بووەتە ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. ھەروەھا چەندین بەرپرسیاریەتیی جیای لە ڕێکخستن و پێشمەرگایەتی ھەبووە. ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بووە. لە ٢٠٠١ دوای کۆنگرەی دووەم بووەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ھەروەھا جێگری فەرماندەی گشتیی پێشمەرگەی یەکێتی بووە. لە ١٩٩٨ تا ٢٠٠١ وەزیری ناوخۆی ئیدارەی سلێمانی بووە. دوای دامەزرانی بزووتنەوەی گۆڕان بووەتە ڕێکخەری ژووری کارگێڕی و داراییی بزووتنەوەکە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مستەفا سەید قادر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.