مافی زوانی، مافەکانی مرۆڤ و مەدەنی سەبارەت بە مافی تاکەکەسی و گشتییە بۆ ھەڵبژاردنی زوان یان زوانگەلێک لە ناو شوێنێکی کەسین (خوسووسی) یان گشتی.
پاڕامێترەکانی تر کە بۆ شیکردنەوەی مافی زوانی بەکار دێت ئەمانەیە: پلە و ئاستی نیشتمانیبوون، بڕ و ئاستی ئەرێنیبوون، لایەنگری لە بواری ئاسمیلە یان پاراستن، و ئاشکرایی.
مافی زوانی ئەمانە لەخۆ ئەگرێ: مافێک بۆ خاوەن زوانەکە لە کردەوەکانی یاسایی، بەڕێوبەرایەتی و دادوەری، فێرکاری زوان، ھەروەھا میدیاکان بە زوانێک کە شیاوی تێگەییشتن بێت و کەسەکان ئازاد بن بۆ ھەڵبژاردنی.
مافی زوانی لە یاسای نێونەتەوەییدا زیاتر ئەڕواتە ناو چوارچێوەیەکی بەرینتر وەک مافەکانی کولتووری و فێرکاری.
بەڵگەنامە گرینگەکانی مافی زوانی ئەمانەن: ڕاگەیەنراوی جیھانیی مافی زوانی (١٩٩٦)، جاڕنامەی ئەورووپی بۆ زوانەکانی ناوچەیی و کەمینەکان (١٩٩٢)، بەڵێننامەی مافی مناڵ (١٩٨٩) و بەڵێننامەی چوارچێوەی پاراستنی کەمینە نەتەوییەکان (١٩٨٨)، ھەروەھا بەڵێننامە دژی ھەڵاواردن لە فێرکاری و بەڵێننامەی نێونەتەوەیی مافی مەدەنی و سیاسی (١٩٦٦).
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مافی زوانی تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مافی زوانی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.