سوورەتی ئەلفاتیحە یەکەمین سورەتی قورئانە پەپێی بیروباوەڕی ئیسلامی نوێژی موسڵمان بەبێ ئەم سوورەتە تەواو نییە، خوێندنەوەی یەکێکە لەپایەتەکانی نوێژ.
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
پێغەمبەری خوا ئەم سوورەتەی بە دایکی قورئان (بە عەرەبی أم الکتاب یان أم القری) ناساندووە لە ھەندێک فەرموودەدا.
الفاتحة فاتیحە کردنەوەی قورئان | |
---|---|
جۆری سوورەت | مەککەیی |
ناوەکانی تر | دایکی کتێب - دایکی قورئان سورەتی سوپاس - کلیلی قورئان |
کاتی سرووش | ساڵی یەکەمی پێغەمبەرایەتی |
جوزء | ١ |
ژمارەی ئایەتەکان | ٧ |
ژمارەی وشەکان | ٢٩ |
ژمارەی پیتەکان | ١٤٣ |
ژمارەی ئایەتەکانی بابەتێکی تایبەت | سوپاس و ستایش: ٣ پەیوەندی نێوان دروستکەر و دروستکراو: ٣ |
سورەتی الفاتحة یەکەم سورەتی قورئانە و سورەتێکی مەککەییە و دوای سورەتی مودەسیر دابەزیوە، ژمارەی ئایەتەکانی ٧ ئایەتە. ھۆکاری ناونانی سورەتەکە بە (الفاتحة) بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لەگەڵ کردنەوەی قورئان یەکەم سورەتە. تەواوی واتا و مەبەستەکانی قورئانی لەخۆ گرتووە کە بریتین لە بیروباوەڕ و بڕوابوون بە ڕوژی دوایی و بە خوا و سیفەتەکانی، تەنھا لەخوا بپاڕێیتەوە و داوای ھیدایەتدان و بەردەمبوون لەسەر ڕێگای ڕاست بکەیت. موسڵمان فێری ئەوە دەکات کە چۆن لەگەڵ خوای گەورە وتووێژ بکات و سەرەتا بە سوپاس و ستایش دەست پێبکات و لە کۆتایی وتووێژەکەیدا داوای ھیدایەت و بەردەمبووان لەسەر ڕێگای ڕاست بکات لە خوا.
ئیمامی (السیوطي) لە کتێبی (الإثقان في علوم القرآن) زیاتر لە ١٠ ناوی بۆ سورەتی فاتیحە ھێناوەتەوە، ئەمەش ھەندێکن لەناوە باوەکانی سورەتەکە:
لە باوکی ھورەیرە دەفەرموێت: "محەممەد فەرموویەتی: «دایکی قورئان؛ حەوت ھەشتی و قورئانی گەورەیە» ئیمامی بوخاری ڕیوایەتی کردووە بە ژمارە ٤٧٠٤ لە سەحیحەکەیدا.
لە باوکی مەیسەرەوە پێغەمبەر کاتێک گوێی لە بانگدەرێک بوو دەیووت: ئەی محەممەد ئەویش گوێی لێدەبێت و ڕادەکات و وەرەقەی کوڕی نوفل دەڵێت: کاتێک گوێت لێبوو چی پێت وت؟ وتی: گوێم لێبوو بانگدەرەکە دەیوت: ئەی محەممەد ئەویش فەرمووی بەڵێ.. وتی: بڵێ: شایەتی دەدەم کە ھیچ خوایەک شایەنی پەرستن نییە جگە لە الله و شایەتی محەممەد پەیامبەری خوایە.. پاشان وتی: بڵێ: سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیھانیان * بەخشندە و میھرەبانە * پادشای ڕۆژی دوایییە * ھەتاوەکو کۆتایی کردنەوەی کتێبی وت و ئەمە وتەی عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبە.
لە ئیبن عەباسەوە دەڵێت: «جبریل لەلای پێغەمبەر بوو، گوێی لە جیڕەیەک بوو سەری بەرز کردەوە و تەماشای کرد و فەرمووی: ئەم دەرگایەی ئاسمان ئەمڕۆ کرایەوە و ھیچ کاتێک نەکراوەتەوە ئەمڕۆ نەبێت، فریشتەیەک دابەزی. فەرمووی: ئەم فریشتەیە ھیچ کاتێک دانەبەزیوە بۆ سەر زەوی تەنھا ئەمڕۆ نەبێت. سڵاوی لێ کردم فەرمووی: مژدەبێ دوو نورمان پێداویت کە بەھیچ پێغەمبەرێکی پێش تو نەدراوە، الفاتحة و کۆتاییەکانی سورەتی بەقەرە، ھەرکەسێک پیتێکی لێ بخوێنێت ئەوا پاداشت وەردەگرێت و ملکەچە»... ئیمامی موسلیم ڕیوایەتی کردووە و شێخی ئەلبانی لە «صحیح الترغیب و الترھیب» بە سەحیحی داناوە/١٤٥٦
یەک لەگرنگییەکانی سورەتەکە بریتییە لەوەی کە ھیچ نوێژێک بە بێ خوێندنی ئەم سورەتەکە تەواو نییە، پیویستە موسڵمان لەھەموو ڕکعاتێکی نوێژەکەیدا سورەتی الفاتحة بخوێنێت. پێغەمبەر ھەواڵی پێداوین کە خوێندنی سورەتی الفاتحة لەنوێژدا پەیوەندی لە نێوان بەندە و پەروەردگاری ھەیە، بەندە باسی خوای گەورە دەکات و خوای گەورە وەڵامی دەداتەوە.[ژێدەر پێویستە] لە باوکی ھورەیرە دەگێڕێتەوە: گوێم لێبوو پێغەمبەری خوا دەیفەرموو: خوای گەورە دەفەرموێت: {{نوێژە نێوان من و بەندەکەم دوو بەشە و بەندە پرسیار دەکات، کاتێک بەندە دەڵێت: الحمد لله رب العالمین، خوای گەورە دەفەرموێت: بەندەکەم سوپاسم دەکات، کاتێک دەڵێت: الرحمن الرحیم، خوای گەورە دەفەرموێت: بەندەکەم وەسفم دەکات، کاتێک دەڵیت: مالک یوم الدین، دەفەرموێت: بەندەکەم بەگەورەم دەزانێت، کاتێک دەڵێت: إیاک نعبد وإیاک نستعین، دەفەرموێت: ئەمە لەنێوان من و بەندەکەم و بەندەکەم داوا بکە، کاتێک دەڵێت:اھدنا الصراط المستقیم * صراط الذین أنعمت علیھم غیر المغضوب علیھم ولا الضالین، دەفەرمویت:ئەم بۆ بەندەەکەم و بەندەکەم داوا بکە.}}
بە ناوی خوای بەخشندەی میھرەبان (بە ناوی ئەو خوایەی کانگای ڕەحمەت و سۆزو بەزەییە). (١)
سوپاس و ستایش ھەر شایستەی خوایە و بۆ خوایە، کە خاوەن و پەروەردگاری ھەموو جیھانیان و ھەموو بوونەوەرە. (٢)
بەخشندەی میھرەبان، کانگای ڕەحمەت و میھرەبانییە (ڕەحمەتی لە دنیادا ھەموو شتێکی گرتۆتەوە، بەڵام لە قیامەتدا تەنھا بۆ ئیماندارانە). (٣)
خاوەن و سەرداری ڕۆژی پاداشت و سزایە (پادشای ڕۆژی قیامەتە کە دادپەروەری ڕەھاو بێ سنووری تێدا بەرپا دەکات). (٤)
خوایە، تەنھا ھەر تۆ دەپەرستین و ھەر لەتۆش داوای یارمەتی و پشتیوانی دەکەین (لە کاروباری دین و دنیاماندا، بەکەسی تر لە بەدەکانت ناکرێت). (٥)
خوایە بەردەوام ڕێنمووییمان بفەرموو بۆ ئەم ڕێبازی ڕاست و دروستی ئیسلامە. (٦)
کە بەرنامە و ڕێبازی ئەوانەیە لە نازو نیعمەتی خۆت بەھرەوەرت کردوون، نەمانخەیتە سەر ڕێبازی ئەوانەی خەشم و قینیان لێگیراوە (بەھۆی ئەوەوە دەیزانن و لایانداوە)، ھەروەھا نەمانخاتە سەر ڕێبازی ئەوانەش، کە سەرگەردان و گومڕان (بەھۆی لاساری و یاخی بوون و نەزانینیانەوە) (٧)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فاتیحە تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article فاتیحە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.