سەحیحی بوخاری، (بە عەرەبی: صحيح البخارى) بە ڕاستترین کتێبی فەرموودە دادەنرێت لەلای ئیسلامی سوننە، ئەبوعەبدوڵڵا محەمەد کوری ئیسماعیل بوخاری کۆی کردۆتەوە، کە یەکەم کتێبی دانراوە لە فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەری ئیسلامدا.
و کۆی فەرموودەکانی کتێبەکە حەوت هەزار و دوو سەد و حەفتا و پێنج فەرموودەیە بە دووبارە بووەکانەوە، بە بێ دووبارە بوونەوە چوار هەزار فەرموودەی پێغەمبەر محەممەدە.
نووسەر | محەمەد کوڕی ئیسماعیل بوخاری |
---|---|
وڵات | بوخارا، ئوزبەکستان |
زمان | عەرەبی |
زنجیرەکان | شەش کتێبەکەی فەرموودە |
بابەت | فەرموودە |
بوخاری هەستاوە بە کۆکردنەوەی فەرموودەکان و لێکۆڵینەوە لە ڕاستی فەرموودەکان بە پێی ئەو زانستی فەرموودەیەی داینا. و بە یەکەم کتێبی فەرموودە دادەنرێت لای سوننە و جێگەیەکی دیاری هەیە لایان.
سەحیحی بوخاری دانراوی بوخارییە کە خەڵکی بوخارایە لە ئاسیای ناوەڕاست، و تەمەنی شانزە ساڵ بوو کە دەستی کرد بە نووسینی سەحیحەکەی و تەواوی کرد لە تەمەنی سی و هەشت ساڵیدا یان لە نزیکەی ساڵی ٢٣٢کۆچی، بوخاری لە دایکبووە لە ساڵی ١٩٤کۆچی و کۆچی دوایی کردوە ساڵی ٢٥٦کۆچی.
بوخاری ئەڵێت؛ لەلای ئیسحاق کوڕی ڕاهویە بووم، ووتی؛ ئەگەر کتێبێی کورتتان کۆبکردایەتەوە لەسەر سوننەتە ڕاستەکانی پێغەمبەر، دەڵێت ئەمە کەوتە دڵمەوە.
هەروەها دەربارەی دانانەکەی دەڵێت؛ بە ماوەی شازدە ساڵ دامناوە، و لە کۆی شەسەد هەزار فەرموودە هەڵم بژاردووە.
ژمارەی فەرموودەکانی سەحیحی بوخاری بە دووبارە بووەکانەوە ٧٥٩٣ فەرموودەیە بەپێی هەژماری محەمەد فوئاد عەبدول باقی، و ئیبن حەجر عەسقەلانی ژمارەی فەرموودەکان بە ٧٣٩٧ فەرموودە ئەبینێت، و ژمارەی فەرموودەکانی سەحیحی بوخاری بێ دووبارەبوونەوە نزیکەی چوار هەزار فەرمودەیە.
ئەم کتێب وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سەحیحی بوخاری تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سەحیحی بوخاری, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.