دووەمین شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغ

جەنگی ناگۆرنۆ-قەرەباغ (بە ئینگلیزی: Nagorno Karabakh War) لە ئەرمەنستان بە شەڕی ڕزگاری ئارتسەخ ناودەبرێت، ناکۆکییەکی نەژادی و خاک بوو کە لە کۆتایییەکانی ١٩٨٠، لە ناوچەی ناگۆرنۆ-قەرەباغ لە باشووری ڕۆژاوای ئازەربایجان، لە نێوان زۆرینەی ئەرمەنییە نەژادییەکانی ناگۆرنۆ-قەرەباغ کە ئەرمینیا پاڵپشتیان دەکات بەرامبەر ئازەرییە شیعەکان، ئەرمەنیا و ئازەربایجان ھەردووکیان لە یەکێتی سۆڤیەتی جاران بوون، دوای ئەوەی شەڕ و ئاڵۆزی زیاتر دەبوو ئاگر بەستێک بەنێوەندگیری ڕووسیا لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ جێبەجێکرا.

شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغ ٢٠٢٠
بەشێک لە پێکدادانەکانی ناگۆرنۆ-قەرەباغ دووەمین شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغ
ڕێکەوت٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (2020-09-27) – ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (2020-11-10)
شوێن
ئەنجام

سەرکەوتنی ئازەربایجان

  • ڕاگەیاندنی ئاگربەست ڕاگەیەندرا لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠.
  • Azerbaijan retains control over the territories that it recaptured during the war.
  • ھێزی پارێزەرانی ڕووسیا لەناوچەکە بڵاوەی پێدەکرێ.
  • ناڕەزاییەکانی ئەرمەنستان دەستیپێکرد.
  • یابووری لێکتێگەیشتن، ئیمزاکرا لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ بۆ پێکهێنانی ناوەندی هاوبەشی تورکیا-ڕوسیا .
گۆڕانکارییە
ناوچەیییەکان

لە کاتی شەڕدا:

  • ئازەربایجان کۆنترۆڵی ٥ شار، ٤ شارۆچکە، ٢٤٠ گوندی کرد،و تەواوی سنووری ئازەربایجان–ئێران
  • گەراندنەوەی ھەندێک بەش لە ناگۆرنۆ-قەرەباغ ھەروەھا تەواوی ئەو خاکانەی کە ئەرمینیا دەستیبەسەرداگرتن لەکاتی شەڕدا بۆ ئازەربایجان لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠
شەڕکەرەکان

دووەمین شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغ ئازەربایجان

  • بەکرێگیراوانی سووری

دابینکەرانی چەک:

دووەمین شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغ ئەرمەنستان
دووەمین شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغ کۆماری ئارتساخ

  • Armenian diaspora volunteers

فەرماندە و سەرکردەکان
  • دووەمین شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغ ئیلھام عەلیێڤ
  • دووەمین شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغ زاکیر حەسەنۆڤ
  • دووەمین شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغ نەجمەدین سادیگۆڤ
  • دووەمین شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغ مایس بەرخۆدارۆڤ
  • دووەمین شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغ حیکمەت میرزەیف
  • دووەمین شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغ حیکمەت حەسەنۆڤ
  • دووەمین شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغ ئیلچین گولێڤ
  • دووەمین شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغ ئەرایک ھاروتویان
  • دووەمین شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغ جەلال ھاروتویان
  • دووەمین شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغ میکایل ئارزومانیان
  • دووەمین شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغ ئارتور سەرگسیان
  • دووەمین شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغ نیکۆڵ پاشینیان
  • دووەمین شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغ دەیڤد تۆنۆیان
  • دووەمین شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغ ئۆنید گاسپاریان
  • دووەمین شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغ تیران خاچەتریان
یەکە تێوەگڵاوەکان

دووەمین شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغ ھێزە چەکدارەکانی ئازەربایجان

  • 3rd Corps
  • 4th Corps
  • Nakhchivan Army
  • Special Forces

Syrian mercenaries

  • دووەمین شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغ Hamza Division
  • دووەمین شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغ Sultan Murad Division
دووەمین شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغ ھێزی بەرگری ئەرتساخ
ھێزی چەکداری ئەرمەنی
ھێز
  • Unknown regular military
  • 2,580 Syrian fighters
  • Unknown regular military
زەرەر و زیانە گیانییەکان

Per Azerbaijan:

  • Undisclosed

Per SOHR:

  • 293 Syrian mercenaries killed

See Casualties for details

Per Armenia:

  • 2,317 servicemen killed
  • 21 servicemen captured
  • Several hundred missing

See Casualties for details
  • 4,000+ killed overall (per Russia)
  • 93 Azerbaijani and 54 Armenian civilians killed
  • 407 Azerbaijani and 148 Armenian civilians injured
  • 1 Russian Mi-24 shot down, 2 crew members killed, 1 injured
  • 2 Armenian, 1 Azerbaijani, 2 French and 3 Russian journalists injured
  • 1 Iranian civilian injured from stray fire
  • 40,000 Azerbaijanis and 90,000 Armenians displaced
دووەمین شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغ
██ ھەوادارانی ئاشتی██ ئەرمەنیا██ پشتیوانی ئەرمەنیا██ ئازەربایجان██ پشتیوانی ئازەربایجان██ ئارتساخ/قەرەباغ (جێگەی شەڕەکان)██ بێ دژکردنەوە

سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ لە ٢٠٢٠

ئەوکاتەی یەکێتیی سۆڤیەت ھەڵوەشایەوە لە ساڵی ١٩٩٠دا، ڕووسیا ھەرێمی ناگۆرنۆ-قەرەباغی وەک ئازەربایجان ناساند، بەڵام ھەر زوو دژایەتی کرا لەلایەن ئەرمەنیا، چونکە ئەو ھەرێمە زۆرینەی ئەرمەنییە.

مێژوو

پاش شۆڕشی ١٩١٧ی ڕووسیا، قەرەباغ بووە بەشێک لە کۆماری فێدراتیڤی دیموکراتیکی ناوچەکانی قەوقازی باشوور، بەڵام ئەم کۆمارە دواتر بەسەر سێ کۆماری جیاوازدا دابەش بوو (ئەرمەنیا، ئازەربایجان و گورجستان)، لە ماوەی یەک ساڵ و نیوی دوای ئەم گۆڕانکارییە، جەنگ و پێکدادانی قورس لە نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجاندا ڕووی دا، یەکێک لە ناوچە کێشە لەسەرەکانیش قەرەباغ بوو. لە تەممووزی ١٩١٨دا یەکەم ئەنجومەنی ناگۆرنۆ-قەرەباغ دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری ڕاگەیاند و حکوومەت و ئەنجومەنێکی نیشتمانیی پێکھێنا. ھێندەی نەبرد سوپای عوسمانی دەستی بەسەر ئەم ناوچەیەدا گرت، دواتر ئەم سوپایە لە بەرامبەر سوپای بەریتانیادا شکستی خوارد، بەریتانییەکان کەسایەتییەکی ئازەرییان بەنێوی "خەسرۆ بەی سوڵتانۆڤ" وەکوو پارێزگاری قەرەباغ و زەنگەزوور دیاری کرد. ئەنجومەنی نیشتمانیی قەرەباغ بڕیارەکەی پەسەند کرد، بەڵام خەڵکی ناوچەکە بەم بڕیارە ڕازی نەبوون و لە دژی پارێزگارە ئازەربایجانییەکە دەستیان دایە چەک، شەڕ و پێکدادانی نێوان چەکدارە قەرەباغییەکان و ئازەرییەکان ھەتا نیسانی ١٩٢٠ بەردەوام بوو، لە ئابی ھەمان ساڵدا ئەرمینیا ڕێککەوتنێکی کاتی لەگەڵ بۆلشەڤیکەکان واژوو کرد بۆ ئەوەی قەرەباغ بەشێوەیەکی کاتی و ھەتا گەیشتن بە چارەسەرێکی یەکجاری لەژێر کۆنترۆڵی ڕووسەکاندا بێت. ساڵی ١٩٢١ ئەرمەنستان و جۆرجیاش کەوتنە ژێردەستی بۆلشەڤیکەکان. بۆ دەستخستنی پشتگیریی خەڵکی ناوچەکە، بەڵێنیان بە ئەرمەنەکان دا، قەرەباغ بە کۆماری ئەرمینیا بدەن، بەڵام بۆلشەڤیکەکان لە ھەمان کاتدا چاویان لەوە بوو سەرنجی تورکیا ڕابکێشن، بۆ ئەوەی ھیچ نەبێت ڕێگری بۆ پێشڕەوییەکانی ھێزە کۆمۆنیستەکان دروست نەکات. ھەر بۆیە بەمەبەستی ڕەواندنەوەی ترسی تورکیا، یەکێتی سۆڤیەت ڕازی بوو قەرەباغ و نەخچەڤان بخاتە سەر ئازەربایجان و تەنیا زەنگەزوور وەکوو بەشێک لە ئەرمینیا بمێنێتەوە. ھەر بۆیە ئەگەر بۆ ڕاگرتنی دڵی تورکیا نەبووایە، ڕەنگە ڕووسیا بە ئاسانی قەرەباغ و نەخچەوانی نەخستبایە سەر ئازەربایجان. ساڵی ١٩٢٣ یەکەی ئیداریی خودموختاری ناگۆرنۆ-قەرەباغ لە نێو خاکی کۆماری ئازەربایجان دامەزرا،

پاش ڕوخانی سۆڤیەت

لە قۆناغی دەسەڵاتی یەکێتیی سۆڤیەت، شەڕ و پێکدادان بۆ چەند دەیەیەک کپ بوو، بەڵام لەگەڵ ھەڵوەشانەوەی یەکێتیی سۆڤیەت، کێشەی ئەرمەنەکان و ئازەرییەکان لەسەر قەرەباغ جارێکی دیکە زیندوو بووەوە. ئەرمەنییەکانی قەرەباغ دەسەڵاتدارانی ئازەربایجانیان بەوە تۆمەتبار دەکرد کە خەریکی بە ئازەریکردنی ناوچەکەن. لە کۆتایی ھەشتاکاندا ئەرمەنەکانی قەرەباغ لە ھەڵمەتێکی واژووکۆکردنەوەدا داوایان لە مۆسکۆ کرد ئیدارەکەیان بخاتە سەر کۆماری ئەرمەنیا، تەنانەت ئەنجومەنی نوێنەرایەتی گەلی قەرەباغ بە ١١٠ ئەرێ لە بەرامبەر ١٧ نەخێر ھەمان داوایان ئاراستەی کرێملین کرد، بەڵام مۆسکۆ ڕەزامەندی لەسەر دەرنەبڕی. لە تشرینی دووەمی ١٩٩١دا ئازەربایجان خودموختاریی ئیداری لە قەرەباغ سەندەوە، لە کانوونی یەکەمی ھەمان ساڵدا گشتپرسی سەربەخۆیی لە قەرەباغ بەڕێوەچوو، لەدوای ڕوخانی یەکێتیی سۆڤیەت، لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٩١دا، بەھۆی دروستبوونی بۆشایی ھێز، جارێکی دیکە شەڕ و پێکدادانی قورس لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لەسەر ناوچە کێشە لەسەرەکان، لەوانەش قەرەباغ، سەری ھەڵدایەوە کە تێیدا ڕووسەکان پشتگیرییان لە ئەرمەنەکان دەکرد و چەکدارە توندڕەوە ئەفغانی و چیچانییەکانیش لە بەرەکانی ئازەربایجاندا شەڕیان دەکرد. لە ئایاری ١٩٩٣دا ئەرمینیا زیاتر لە ١٤٪ی خاکی ئازەربایجانی گرتبوو، لەم قۆناغەدا باکۆ ڕازی بوو بەوەی قەرەباغییەکان وەکوو بەشێک لە کێشەکە ببینێت و بە ناوبژیوانیی ڕووسیا دانوستاندنیان لەگەڵ بکات. لە ئاکامیشدا ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئازەرییەکان و قەرەباغ لە ١٢ی ئایاری ١٩٩٤ واژوو کرا،لەدوای شەڕ و ناکۆکی زیاتر، دووبارە شەڕ لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمەنیادا سەریھەڵدایەوە، دوای نزیکەی مانگ و نیوێک لەشەڕ ئاگربەستێک جێبەجێکرا بەنێوەندگیری ڕووسیا.

تێبینییەکان

سەرچاوەکان

Tags:

دووەمین شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغ سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ لە ٢٠٢٠دووەمین شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغ مێژوودووەمین شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغ تێبینییەکاندووەمین شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغ سەرچاوەکاندووەمین شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغئازەربایجانئەرمەنستانزمانی ئینگلیزیناگۆرنۆ-قەرەباغڕووسیا

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

مێژووی ئێرانویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوزەی بامۆسیقامحەممەد کوڕی مووسا خوارزمیمیرنشینی سۆرانڕەشیشەکارەباکارڵ گۆستاف یۆنگئامارفەرھاد پیرباڵئێس-٣٠٠ (مووشەک)سنەھێرۆھەوکردنی گوێی ناوەڕاستزمانی تورکیھەڵسەنگاندن.bnماوسماڵدیڤشاڵاوی ئەنفالکانیاوی گڕاوانشانشینی یەکگرتووزانکۆی سلێمانیناحیەخۆرەگۆدەفبانکسمایل شەریفزادەشانشینی پەھلەویگەشەکردنی منداڵڕێفراندۆممیلیمەترئیمانوێل کانتپیشەسازیشێخ سەعیدڤینسێنت ڤان گۆخڕەوشەن بەدرخانشێرپەنجەی سیقەڵای شێروانەمۆسکۆتەرزە جافسوریالیزمxjdqcئێسکبەندیی مرۆڤڕەپبوونی کێرفۆبیاپرۆستاتپەیمانی ڤێرسایبێخودتۆماس ئێدیسۆنڕیالیزمی ئەدەبینەخشەکازینۆی ئۆنلاینکۆسرەت ڕەسووڵ عەلیبارانسۆمەرمەولانای ڕۆمیپارێزگای ھەمەدانجەلال تاڵەبانیھێرشی ٢٠٢٤ی ئێران بۆ سەر ئیسرائیلعەبدولڕەحمان داخلمێژووی سلێمانیپارێزگای سلێمانیخالید کوڕی وەلیدتورکمانسیکس ئەکسیسزمانی کوردیلیبرالیزمتووماج ساڵحیمەککەزانکۆی ئەزھەر🡆 More