خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی دژی بە ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا لە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ دەستی پێکرد پاش ئەوەی ھێزەکانی ڕووسیا چوونە ناو وڵاتی ئوکراینا بەمەبەستی چەک دامڵین لەحکومەت.
خۆپیشاندانەکان لە چەندین وڵاتی جیھانی درەستی پێکرد و ھاووڵاتیان دژایەتی خۆیان بۆ ئەو ھێرشانە دەربڕی و داوایان کرد لە زووترین کات بووەستێت.
خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی دژ بە ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا | |
---|---|
بەشێکە لە | ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا ٢٠٢٢ |
دامەزران | ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ |
بابەتی لاوەکی | ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا ٢٠٢٢ |
ناکۆکی | ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا ٢٠٢٢ |
وڵات | ڕووسیا، ئوکراینا |
جێ | ڕووسیا، بیلاڕووس |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ |
ھاشتاگ | StandWithUkraine، StopPutler، WorldForUkraine |
In opposition to | ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا ٢٠٢٢ |
لە ھەفتەکانی پێش دەستپێکردنی شاڵاوەکەی ڕووسیا، ھەنێک نیشانە و ھێمای دژی-جەنگ لە سەنت پیتەرزبورگ بەرز دەبوویەوە. لە سەرەتای شوبات، زیاتر لە ١٥٠ چالاکوانی بەناوبانگی ڕووسی، نووسەران و ئەکادیمیاوانەکان نووسراوێکیان واژوو کرد کە دژایەتی پێشڕەوییە سەربازییەکانی ڕووسیا دەکات
لە ٢٤ی شوبات دوای داگیرکارییە سەربازییەکە، چەندین ئەستێرەی ناسراوی ناو میدیاکانی ڕووسیا، بە ئاشکرا ڕەخنە و دژایەتییان لەسەر جەنگەکە دەربڕی ڕۆژنامەوانی ڕۆژنامەی کۆمەرسانت ئێلینا سکاڵانامەیەکی دژە جەنگی ئامادەکرد کە لەلایەن ٢٥٠ ڕۆژنامەوان واژوو کرا، نووسراوێکی تری دژە جەنگیش بەھەمان شێوە لەلایەن زیاتر لە ٢٥٠ زانستخواز واژووی لەسەر کرا، سێیەم نووسراویش لەلایەن نزیکەی ٢٠٠ فەرمانبەری مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا و شارەکانی تر واژووی لەسەر کرا. لە ٢٤ی شوبات لیڤ پۆنۆماریۆڤی چالاکوان لەسەر ھێڵی ئینتەرنێت دەستی بە سکاڵانامەیەکی دژی جەنگی ڕووسیا کرد، لە کۆتایی ڕۆژەکە ٢٨٩٬٠٠٠ واژووی کۆکردەوە.
سزای یاسای دەبنەوە، مارینا لیتڤینۆڤیچ لە ئیسنتاگرام داوای خۆپیشاندانی کرد لەسەر شەقەمەکانی ڕووسیا لە ئێوارەی ٢٤ی شوبات، بەڵام لەلایەن پۆلیس ڕێگری لێکرا کاتێک لە خانووەکەی دەرچوو، ھەرچۆنێک بێت ئەم ئێوارەیە ھەزاران کەس لەسەر شەقامەکان گردبوونەوە لەنێوان شارەکانی ڕووسیا بۆ دژایییەتیکردنی جەنگەی ڕووسیا، و کاریگەرترینان لە مۆسکۆ و سەنت پیتەرزبورگ بوو ھەرچۆنێک بێت بەھۆی ئەمەوە دەستگیرکردنێکی فراوانی لێکەوتووە و زیاتر لە ٩٥٠ کەس لە مۆسکۆ دەستگیرکران
لەدوای تێپەڕبوونی ڕۆژی دواتر لە ٢٥ی شوبات خۆپیشاندانی زیاتر لە مۆسکۆ و سەنت پیتەرزبورگ و شارەکانی تر بەرێوە چوو لە سەنت پیتەرزبورگ سەدان کەسی تر لە ناوەندی شارەکە کۆبوونەوە، بە وتنی "نەخێر بۆ جەنگ!". میدیای OVD-Info ڕاپۆرتی زیاتر لە ٤٣٧ گردبوونەوەی لە ٢٦ شاری ڕووسیا داوە. لەناویاندا ٢٢٦ لە مۆسکۆ و ١٣٠ لە سەنت پیتەرزبورگ.
لە دەرەوەی ڕووسیاش خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە چەندین وڵاتی جیھان بە ڕێوەچوو بەتایبەت لەو شوێن و ناوچانەی کونسڵخانە و نوێنەرایەتی وڵاتی ڕووسیای لێبووە لەوانە:
ھەروەھا لە شارەکانی ئەستەمبوڵ، لوکسەمبورگ، تۆکیۆ و ڤییەنا خۆپیشاندان ئەنجامدرا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی دژ بە ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی دژ بە ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.