سەنت پیتەرزبورگ (بە ڕووسی: Санкт-Петербург)، ھەروەھا ناسراو بە سەنت پیتەربورگ یان پیتەر و بە ناوی پێشووی لێنینگراد، دووەمین شاری گەورەی ڕووسیایە.
ئەم شارە لە قەراخی کەنداوی فینلاند لە دەریای باڵتیکدا ھەڵکەوتووە و ڕووباری نێڤا بە ناویدا تێدەپەڕێت، نزیکەی ٥٠٠ پردی تێدایە کە بیست و چواریان دەکرێنەوە. ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە نزیکەی ٥،٤٠٠،٠٠٠ کەسە. سەنت پیتەرزبورگ چوارەمین شاری پڕ لە دانیشتووی ئەورووپا، پڕ لە دانیشتووترین شاری دەریای باڵتیک و ھەروەھا وەکوو باکووری ترین شار بە زیاتر لە ١ملیۆن دانیشتووە، وەک شارێکی فێدراڵ بەڕێوەدەبرێ، سەنت پیتەرزبورگ وەکوو «پایتەختی فەرھەنگی ڕووسیا» دەناسرێت و لە ساڵی ٢٠١٨ میوانداری زیاتر لە ١٥ملیۆن کەس بووە.
سەنت پیتەرزبورگ | |
---|---|
Federal city | |
Санкт-Петербург | |
پۆتانەکان: 59°56′15″N 30°18′31″E / 59.93750°N 30.30861°E 30°18′31″E / 59.93750°N 30.30861°E | |
وڵات | ڕووسیا |
ناوچەی فێدراڵی | باکووری ڕۆژاوا |
ناوچەی ئابووری | باکووری ڕۆژاوا |
دامەزراندن | ٢٧ی ئایاری ١٧٠٣ |
دەسەڵات | |
• دەستە | ئەنجومەنی یاسادانەر |
• فەرماندار | ئەلێکساندەر بیگلۆڤ (ڕووسیای یەکگرتوو) |
ڕووبەر | |
• ھەموو | ١٤٣٩ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٥٦ میلی چوارگۆشە) |
• پلە | ٨٢ەم |
ژمارەی دانیشتووان | |
• مەزندە (2018) | ٥٣٥١٩٣٥ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ () |
ISO 3166 code | RU-SPE |
پلاکی ئۆتۆمۆبیلەکان | ٧٨، ٩٨، ١٧٨، ١٩٨ |
OKTMO ID | ٤٠٠٠٠٠٠٠ |
زمانە فەرمییەکان | ڕووسی |
وێبگە | www |
ئەم شارە لەلایەن تزار پیتەری مەزن لە ٢٧ی ئایاری ١٧٠٣ دامەزرا و بە ناوی پێشەوا سەنت پیتەر کرایەوە. سەنت پیتەرزبورگ لەلای مێژوو و فەرھەنگ لەگەڵ ساڵڕۆژی ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا و ھاتنی ڕووسیا بە مێژووی مۆدێرن وەکوو یەک ئەورووپی دەسەڵات گەورە پەیوەندی ھەیە. ئەم شارە وەکوو پایتەختی ڕووسیای تزاری و ئیمپراتۆریەتیی دواتری ڕووسیا لە ساڵانی ١٧١٣ ھەتا ١٩١٨ بوو (مۆسکۆ بۆ ماوەیەکی کورت لە نێوان ساڵانی ١٧٢٨ ھەتا ١٧٣٠ جێگەی گرتەوە). دوای شۆڕشی ئۆکتۆبەر لە ساڵی ١٩١٧، بۆلشێڤیکەکان دەوڵەتی خۆیان بۆ شاری مۆسکۆ گواستەوە.
سەنت پیتەرزبورگ میراتی مێژوویی و فەرھەنگی زۆری ھەیە. ئەم شارە لە ساڵی ٢٠١٨ و لەکاتی جامی جیھانیی فیفای ئەم ساڵە، میوانداری زیاتر لە ١٥ ملیۆن کەسی کردووە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سەنت پیتەرزبورگ تێدایە. |
ویکیگەشت ڕێنوێنی گەشتی ھەیە بۆ سەنت پیتەرزبورگ. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سەنت پیتەرزبورگ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.