ڕەنج ڕەزا سەعید ناسراو بە ڕەنج سەنگاوی (لەدایکبووی ١٩٧٧) پێشکەشکاری تەلەڤیزیۆنی و شاعیرێکی کوردە، خەڵکی باشووری کوردستانە.
خاوەنی دوو دیوانی شیعرییە. لە بواری ڕاگەیاندنیش، لە ئێستادا لە تۆڕی میدیاییی ڕووداو پڕۆگرامی لەگەڵ ڕەنج پێشکەش دەکات.
ڕەنج سەنگاوی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٧٧ |
نیشتەجێی | سلێمانی، کوردستان |
نەتەوە | کورد |
پەروەردە | دەرچووی ڕاگەیاندن |
پیشە | پەیامنێر، ڕۆژنامەنووس، پێشکەشکار، شاعیر |
خێزان | بەڵێن (برا) |
ڕەنج لە ساڵی ١٩٧٧ لە ناوچەی سەنگاو لە خێزانێکی ھەژار لەدایکبووە. بە یارمەتی و کۆمەک و داخوازی یەکێتی نیشتمانی ڕەنج سەنگاوی مافی خوێندنی درایە لە زانکۆ پاش چەند ساڵێک توانی زانکۆ تەواو بکات، دەرچووی زانستە مرۆڤایەتییەکان، بەشی ڕاگەیاندنە لە زانکۆی سلێمانی.
لە ساڵی ١٩٩٨ەوە ڕەنج سەنگاوی وەک ڕۆژنامەنووس و پەیامنێر لە ھەردوو کەناڵی کوردسات و تەلەڤیزیۆنی خاک چەندین بەرنامە و چاوپێکەوتنی ڕەخنەگرانەی پێشکەش کردووە و لەسەر پرسی گەندەڵیش ڕەخنەی توندی ئاڕاستەی بەرپرسان کردووە.
لە چەند ساڵی ڕابردوودا، ڕەنج جێگری بەڕێوەبەری کەناڵی کوردسات بووە تا لە ٢١ی نیسان بەھۆی چەند کێشەیەکی تایبەتییەوە لە کوردسات ھاتەدەرەوە و کارەکەی بەجێھێشت، ئینجا چووە کەناڵی ئێن ئاڕ تی، لە ئێستادا کار لە تۆڕی میدیایی ڕووداو دەکات.
ئەم نووسەر، شاعیر یان شانۆنووس وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕەنج سەنگاوی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.