بانکی نێودەوڵەتی گەندەڵی بە جۆرێک لە شکاندنی متمانە یان تاوان پێناسە کردووە کە لەلایەن کەسێک یان ڕێکخراوێکەوە ئەنجام دەدرێت کە پۆستێکی دەسەڵاتداری پێ سپێردراوە، ئەمەش بۆ بەدەستھێنانی سوودی نایاسایی یان خراپ بەکارھێنانی ئەو دەسەڵاتە بۆ بەرژەوەندی تاک.
گەندەڵی دەتوانێت چەندین چالاکیی لەخۆ بگرێت کە بەرتیل و دزی لەخۆدەگرێت، ھەروەھا ئەو کارانەش دەگرێتەوە کە لە زۆرێک لە وڵاتان یاسایین. گەندەڵی ڕامیاری کاتێک ڕوودەدات کە خاوەن پۆستێک یان ھەر فەرمانبەرێکی گشتی دیکە بە پلەیەکی فەرمی بۆ بەرژەوەندییە کەسییەکانی مامەڵە بکات. گەندەڵی زۆرترین جار لە کلێپتۆکراسیەکان(حوکمی دزەکان)، ئۆلیگارشی (حوکمی کەمینە)، دەوڵەتانی ماددە ھۆشبەرەکان و دەوڵەتانی مافیادا ھەیە.
گەندەڵی و تاوان دوو ڕووداوی کۆمەڵایەتی نیشتیمان کە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک لە نزیکەی ھەموو وڵاتان لەسەر ئاستی جیھانی بە پلە و ڕێژەی جیاواز دەردەکەون. ھەر وڵاتێک سەرچاوەی ناوخۆ تەرخان دەکات بۆ کۆنترۆڵکردن و ڕێکخستنی گەندەڵی و ڕاگرتنی تاوان. زۆرجار ستراتیژییەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە ژێر چەتری زاراوەی دژە گەندەڵیدا کورت دەکرێنەوە. ھەروەھا دەستپێشخەرییە جیھانییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک ئامانجی ١٦ بۆ گەشەپێدانی بەردەوام کە بڕیارە گەندەڵی بە ھەموو شێوەکانییەوە بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بکاتەوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گەندەڵی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article گەندەڵی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.