ئینسایکڵۆپیدیا (بە ئینگلیزی: Encyclopedia، بە مانای: زانیارینامە) کۆمەڵە نووسراوەیەکی بەربڵاو و گشتگیرە کە لە ھەموو زانستەکان یان زانستێکی تایبەت زانیاریی پوختە و ھەڵبژاردەی تێدایە.
ئینسایکڵۆپیدیا لە وتارەکان پێکدێت ھەر وتارێک سەبارەت بە بابەتێکە. بە پێناسەیەکی تر ئینسایکڵۆپیدیا جۆرێکە لە کاری سەرچاوەدار - کۆکراوەیەک لە کورتەی زانیاری ھەموو لقەکانی زانین یان لقێک لە لقەکانی.
ئینسایکڵۆپیدیا لە یۆنانیی کۆن گیراوە (ἐγκύκλιος παιδεία - enkyklios paideia) کە بە مانای خوێندەواریی گشتی دێت. وشەی ئینسایکلۆ enkyklios واتە «گشتی، حازر، ھەمیشە بەردەست» و پیدیا (παιδεία)، بە مانای "پەروردە، بەخێوکردنی منداڵ". کەواتە enkyklios paideia واتە «خوێندەواری گشتی» یان «پەروردەی گشتی».
زۆر جار ئینسایکلۆپیدیا لەگەڵ فەرھەنگ تەماشاکراون و لێیان کۆڵراوەتەوە، بەڵام جیاوازن، فەرھەنگ لە زمان ورد ئەبێتەوە، وشە و زاراوە بابەتە سەرەکییەکانییەتی لەکاتێکدا ئینسایکلۆپیدیا گشتگیرترە. بەپێی ویکی ئینگلیزی ناو ویکیپیدیا ئەم چوار تایبەتمەندییەی ھەیە کە سەرچاوەدار نەکراون:
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئینسایکڵۆپیدیا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئینسایکڵۆپیدیا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.