ئێلڤیس ئارۆن پریسلی (بە ئینگلیزی: Elvis Aaron Presley، ١٩٣٥ – ١٩٧٧) گۆرانیبێژ و ئەکتەری ئەمریکایی، یەکێک لە سەرکەوتووترین گۆرانیبێژانی ناسراوی سەدەی ٢٠ی ئەمریکا بووە.
ئێلڤیس ئارۆن پریسلی | |
---|---|
لەدایکبوون | ٨ی کانوونی دووەم ١٩٣٥ توپێلۆ، ویلایهتی میسیسیپی، ئەمریکا |
مەرگ | ١٦ی ئاب ١٩٧٧ مێمفیس، ویلایەتی تێنێسی |
نەتەوە | ئەمریکا |
پیشە | ئەکتەر، گۆرانیبێژ |
وێبگە | http://elvis.com/ |
واژوو | |
ئێلڤیس پریسلی (ماوەی ژیان:٨ی کانوونی دووەمی ١٩٣٥ تاکوو ١٦ی ئابی ١٩٧٧) یەکێکە لە ئەستێرە درەوشاوەکانی ئاسمانی مۆسیقا و توانیوێتی خۆی لەمێژووی مۆسیقای جیھانی تۆماربکات، لە ٨ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٣٥ لە ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا لەدایک بووە، ساڵی ١٩٥٣ بڕوانامەی مامناوەندی وەرگرتووە، ھەر لەمنداڵیەوە شەیدای مۆسیقا بووە و زۆر خۆشی ویستووە و بەشداری لەژمارەیەک پێشبڕکێی مۆسیقا کردووە و لەساڵی ١٩٤٦ بۆ یەکەم جار گیتارێکی وەکو خەڵات وەرگرتووە.
ئێلڤیس پریسلی بەتیپێکی مۆسیقای بچوک دەستی بە مۆسیقا کردووە و لەباڕەکانا ئاھەنگیان گێڕاوە، دواتر دەرھێنەرێک شەیدای دەنگی بووە و دوو گۆرانی بۆ تۆمارکردووە و سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستھێناوە و شیاوازە نایابەکەی لەگۆرانی ووتندا دەنگی داوەتەوە و ناوبانگی دەرکردووە، ناوی وەکو ئەستێرەیەکی پڕشنگدار و گۆرانیبێژێکی بەناوبانکی مۆسیقای ڕۆک ئەندڕۆڵ بڵاوبۆتەوە و وەکو ئەکتەریش سەرکەوتوبووە و نزیکەی لە ٣٠ فیلمدا بەشداری کردووە و لەساڵی ١٩٥٦ بۆ یەکەم جار وەکو ئەکتەر لە فیلمی زیاتر خۆشمت بوێ بەشداری کردووە و لە بەناوبانگترین فیلمەکانی ھەر بژی لاس فیجاس و تا ئێستاش ھونەرەکەی بە زیندوێتی ماوەتەوە.
ئێلڤیس پریسلی بەدرێژایی ژیانی ھونەری بەرزترین پێوانەیی ھەبووە لە فڕۆشتنی ئەلبومەکانی کە زیاتر لە ٧٥٠ میلیۆن کۆپی لێفڕۆشراوە و ١٢٠ گۆرانی تاکی ھەبووە و چۆتە نێو لیستی باشترین ٤٠ گۆرانی ئەمریکی بۆ فڕۆشتن و ٢٠ گۆرانی پلەی یەکەمی بەدەستھێناوە، لەنێوان ساڵی ١٩٥٦ بۆ ١٩٦٢ بە ٢٤ گۆرانی توانیوێتی بچێتە نێو لیستی باشترین ٥ گۆرانی و بەم جۆرەش زیاتر لە ٧٥٠ میلیۆن کۆپی لەگۆرانیەکانی فڕۆشراون کە تاکو ئێستا کەس نەیتوانیوە ئەم ژمارە پێوانەییە بشکێنێت. ئێلڤیس پریسلی ھونەرمەند و ئەستێرەی درەوشاوی ئاسمانی مۆسیقا و گۆرانی لە ١٦ی ئابی ساڵی ١٩٧٧ لەتەمەنی ٤٢ ساڵیدا لە ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا کۆچی دوایی کردووە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئێلڤیس پریسلی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئێلڤیس پریسلی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.