سی ئێن ئێن یان کەیبڵ نیوز نێتوێرک (بە ئینگلیزی: Cable News Network) کەناڵێکی-بەشداری مانگانەی ھەواڵی ئەمەریکییە کەوا کۆمپانیای وارنەر میدیا کە بەشێکی بچووکی کۆمپانیای AT&T یە خاوەندارییەتی دەکات.
سی ئێن ئێن لە ساڵی ١٩٨٠ لەلایەن تێد تێڕنەرەوە وەک کەناڵێکی بەردەستی ٢٤-کاتژمێری دامەزراوە. لەگەڵ دەستبەکاربوونی، کەناڵەکە بووە یەکەمین کەناڵ لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا، کەوا بۆ ٢٤ کاتژمێر بێ وەستان پەخشی ھەبێت و یەکەم کەناڵی تایبەت بە ھەواڵ بوو لە سەرتاسەری وڵاتەکە.
سی ئێن ئێن | |
---|---|
دەستپێک | ١ی حوزەیرانی ١٩٨٠ |
خاوەن | واڕنەر میدیا |
فۆرمەتی وێنە | 1080i HDTV (downscaled to letterboxed 480i for the SDTV feed) |
دروشم |
|
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
ناوچەی وەشان |
|
پێگە سەرەکییەکان |
|
کەناڵە خوشکەکان |
|
ماڵپەڕ | |
تەلەفزیۆنی ئینتەرنێتی | |
پەخشی ڕاستەوخۆ |
بەدەر لە ڕووماڵکردنی ھەواڵی ناوخۆیی لە سەرتاسەری ویلایەتەکانی ئەمریکا، سی ئێن ئێنی نێودەوڵەتیش، کەناڵێکی ترە تایبەت بە ڕووماڵی ھەواڵە نێودەوڵەتییەکان و جیھان بە گشتی.
بەپێی دوایین ئاماری ئەیلوولی ٢٠١٨، سی ئێن ئێن ٩٠٫١ میلیۆن بەشداربووی ماڵانی ھەیە لەسەرتاسەری ئەمریکا، بەوپێیەی کەناڵەکە سیستەمی ئابوونە پەیڕەو دەکات کە پێویستە مانگانە بڕێک پارە بدەیت لەبەرامبەر سەیرکردنی کەناڵەکە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سی ئێن ئێن تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سی ئێن ئێن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.