کیم بو سیک (بە کۆری: 김부식، ھانجا:金富軾، لەدایکبووی ١٠٧٥ تا ١١٥١) خۆشنووس و فەیلەسووف، شاعیر، ژەنەڕالی سەربازی، و سیاسەتوان بوو لە سەردەمی گۆریۆ (کۆریای دێرین).
نەوەی خێزانی شاھانەی شیلا و ئەندامی خێڵی کیم گیۆنجو بوو. دواتر دەبێتە چانسلەری باڵا لە ١١٣٦ تا وەکوو ١١٤٢ و بەرپرس بوو لە کپکردنەوەی کوودەتاکەی میۆچیۆنگ.
کیم بو-سیک | |
---|---|
لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٠٧٥ Gyeongju، کۆریای باشوور |
مردن | ١ی کانوونی دووەمی ١١٥١ Kaesong، کۆریای باکوور | (٧٦ ساڵ ژیاوە)
Posthumous name | 文烈 |
McCune-Reischauer romanization | Kim Pusik |
ھۆی مەرگ | نەخۆشی |
باوک | Kim Kŭn |
منداڵ | Kim Donjung |
خێزان | Gyeongju Kim clan |
زمانەکانی ئاخاوتن | کۆری |
پیشە | official، نووسەر، مێژووناس |
ئایین | کۆنفووشیزم |
شاکارەکان | سامگووک ساگی |
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوە | مافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون |
و بەھۆی سەرپەرشتی کردنی تۆماری مێژوویی سامگووک ساگی ناسراوە کە کۆنترین تۆماری مێژووییە کە مێژووی کۆریای تیا نووسرابێت.
خێڵی گیۆنگجو کیم نەوەی ڕاستەوخۆی کۆتا پاشای شیلا کیم-بو بوو. ناوی شوێنی خێڵەکە (بۆنگوان) لە باپیرە گەورەی کیمەوە وەرگیراوە، کە ئەندامی خێڵی شاهانەی کیم بووە، کە بووە بە بەرپرسی پایتەختی پێشووی شیلا (ناوی گۆڕدرا بۆ گیۆنجو لە سەرەتای سەردەمی گۆریۆ). یەکەم پاشای گۆریۆ تایجۆ هاوسەرگیری لەگەڵ خێڵی گیۆنگجو کیم پێکھێنا، و خێڵەکە ڕۆڵی سەرەکی لە سیاسەتی سەرەتایی گۆریۆدا گێڕا. سێ لە ئەندامەکانی لە ماوەی ساڵانی ٩٨١-١٠٦٩دا بەرپرسی پلەی یەکەم و دووەمی وڵات بوون.
باوکی کیم، کیم کون، فەرمانبەر و (گەیشتە پلەی سێیەم) و شاعیرێکی بەناوبانگ بوو. کاتێک ئەندامی باڵیۆزخانەیەک بوو لە دادگای سۆنگ، لەگەڵ هاوڕێی نێردراوەکەی پاک ئیلیانگ کۆمەڵە شیعرێکیان بڵاوکردەوە کە کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر زانایانی سۆنگ دروستکرد. "ئاماژەکانی ناو شیعرەکان ئەوەندە ئاڵۆز بوون کە بەناوبانگترین زانایانی ئەوسا دەبوو بە وردی لێی قووڵ ببنەوە و لێی بکۆڵنەوە تا ئەوەی بتوانن بەباشی لێی تێبگەن."
کوڕە گەورەکەی کیم بو-پیل (؟ -؟) لە ساڵی ١١٠٢ گەیشتە پلەی باڵای پێنجەم لە وڵات، و ئەمانەش سێ کوڕە بچووکەکەی بوون، کیم بو-ئیل (١٠٧١-١١٣٢)، کیم بو-سیک و کیم بو-چیۆل، هەروەها ناسراو بە کیم پو-وی، (١٠٧٩-١١٣٦) کە ڕۆڵێکی گرنگی لە سیاسەت و کلتوری گۆریۆدا هەبووە. کیم کون مرد کاتێک کیم بو سیک تەمەنی نزیکەی سێزدە ساڵ بوو و ھاوسەرەکەی پەروەردەی کوڕە بچووکەکانی دەکرد و سەرپەرشتی و پەروەردەیانی دەکرد. دواتر پاشا یێجیۆنگ بە بڕینەوەی مووچەیەکی ساڵانە خەڵاتی کرد، بە تایبەتی ئاماژەی بە شایستەیی و ھەوڵەکانی کرد لە یارمەتیدانی هەریەک لە کوڕەکانی بۆ دەرچوون لە تاقیکردنەوەکانی دەوڵەت.
سامگووک ساگی ("مێژووی سێ شانشینی کۆریا") کۆنترین بەرهەمی مێژووی کۆریایە و زۆرجار تاکە سەرچاوەی زانیاری نووسراوە سەبارەت بە سێ شانشینی و سەردەمی شیلای یەکگرتوو
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کیم بو-سیک تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کیم بو-سیک, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.