کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان یان کەنەکە چەترێکە بۆ ٣٨ پارت و ھێز و ڕێکخراوی کوردی لە ھەر چوارپارچەی کوردستان کە بۆ یەکڕیزیی و یەکێتیی نەتەوەیی کورد تێدەکۆشێت.
کۆنگرەی نەتەوەیی کورد | |
---|---|
دامەزران | ٢٤ی ئایاری ١٩٩٩ |
وێبگە | http://www.knc.org.uk/ |
ھاوسەرۆکانی ئێستاکەی کۆنگرەی نەتەوەییی کوردستان زەینەب موراد و ئەحمەد کارامووسن.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە ٢٤ى گوڵانى ساڵى ١٩٩٩ لە وتوێژێکى گشتى بە ئامادەبوونى ٧٠٠ نێونەر و میوانى کورد و بیانی لە شارى ئەمستەردامى پایتەختى ھۆڵەندا وەکو دامەزراوەیەکی سیاسی کە لە سەر دەسپێشخەریی پارتی کرێکارانی کوردستان ڕاگەیەندرا. ئەم دامەزراوەیە لە شێوەى پەرلەماندایە بۆ گەلی کورد لە ھەر چوار پارچەی کوردستان، خاوەنی دوو سەرۆکە واتا بە شێوەی ھاوسەرۆکی بەڕێوە دەبرێت کە یەکێکیان ژن و یەکێکیان پیاوە. کەنەکە باوەڕى وایە ھەموو خەڵکى کوردستان بە سەرجەم ئایین و جڤاک وەکو ھەموو گەلانى تر جیھان مافى خۆیەتى مافى چارەیخۆنووسینى خۆى دیارى بکات، ھەروەھا باوەڕى وایە بەڕێگا دیموکراسی ھەروەک لە بەرنامەى ئەو دامەزراوە دیاریکراوە، پاراستنى ستراتیژى بە ئاشتى و ھاوکارى و رێکخستنى کورد بە ڕێگاى دیموکراسی بخنە نێو بەرنامەکانى خۆیان لە تورکیا و ئێران و عێراق و سووریا.
لیژنەی ئامادەکاریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە ١٤ی کانونی یەکەمی ١٩٩٧ بە بەشداریی نوێنەرانی ٢٩ حیزب و ڕێکخراوەی سیاسی و کۆمەڵێک لە کەسایەتییە سیاسییە ناسراوەکانی کوردستان پێکھێنرا. ئەو ٢٩ ڕێکخراوە بریتی بوون لە:
کۆنگرەی نەتەوەییی کوردستان (کەنەکە) بە شێوەی ھاوسەرۆکایەتی بەڕێوەدەبرێت و دوو سەرۆکی ژن و پیای ھەیە کە بۆ ماوەیەکی دوو ساڵە لە کۆنگرەی گشتی ھەڵدەبژێردرێن. ھاوسەرۆکانی ئێستاکەی کۆنگرەی نەتەوەییی کوردستان زەینەب موراد و ئەحمەد کارامووسن کە لە ٢١ەمەین دانیشتنی گشتیی کۆنگرە لە ڕۆژانی ٢، ٣ و ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھەڵبژێردراون و ھەتا کانوونی یەکەمی ٢٠٠٤ ئەو ئەرکەیان پێیە.
کۆنگرەی نەتەوەییی کوردستان ٤ کۆمیسیۆن و ٣ کۆمیتەی ھەیە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کۆنگرەی نەتەوەییی کوردستان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.