شارستانی چاڵدێران یان شارستانی چۆڵدەران، (بە فارسی شھرستان چالدران، بە ئینگلیزی Chaldoran County، بە ئازەری چالدران بۆلگەسی) یەکێکە لە شارستانەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، لە باکووری ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە وڵاتی ئێران.
لە باکوورەوە شارستانی ماکۆ و (قەزای بازید) لە پارێزگای ئاگری لە باکووری کوردستان، لە باشوورەوە شارستانی خۆی، لە ڕۆژھەڵاتەوە شارستانی ماکۆ و شارستانی شەوت، لە ڕۆژاواوە (قەزای ئەبەخ) و (قەزای قەرقەلی) لە پارێزگای وان لە باکووری کوردستان. ناوەندی سیاسی و ئیداری ئەم شارشارستانە شارۆچکەی سیاھچەشمە(سەرچاڤە)یە.
شارستانی چاڵدێران شارستانی چۆڵدەران | |
---|---|
شھرستان چالدران - چالدیران بؤلگەسی - Chaldoran County | |
وڵات | ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا |
بوون بە شارستان | ١٩٩٦ |
دەسەڵات | |
• سەرۆکی شارستان | محەممەدزادە |
ڕووبەر | |
• شارستان | ١٩٧٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٧٦٣ میلی چوارگۆشە) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• شارستان | ٤٥٬٠٦٠ |
• شاری | ١٩٬٤٦٧ |
• لادێیی | ٢٥٬٥٩٣ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کرمانجی)، ئازەری |
• ئایین | ئیسلام(شیعە و سوننە) و یارسان |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٤٤١ |
وێبگە | چاڵدێران |
ئەم شارستانە زیاتر بە شەڕی چاڵدێران ناوبانگی ھەیە کە لە نێوان ھێزەکانی شا ئیسماعیلی یەکەمی سەفەوی و سوڵتان سەلیمی یەکەمی عوسمانی ڕوویدا.
چۆڵدەران یەکێکە لە ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوای ئێران بەھۆی ساردی کەشوھەوای زستان و فێنکی لە ھاویندا.
ئەم شارستانە ناوی جۆراوجۆری ھەیە، لەوانە سیاھچەشمە، قەرەئەینی، قۆڵنی و چاڵدێران کە ناوی سەرەکییە. ناونانی ئەم شارستانە بە شارستانی چاڵدێران بۆ جەنگی بەناوبانگی چاڵدیرانە کە لە ساڵی ١٥١٤ لە نێوان سوپاکانی شا ئیسماعیلی یەکەمی سەفەوی و سوڵتان سەلیمی یەکەمی عوسمانی ڕوویدا لە دەربەندێکی تەسکدا کە ناوی چاڵدێران بوو.
چۆڵدەران شوێنی شەڕی مێژوویی چاڵدیرانە کە لە ساڵی ١٥١٤ لە نێوان سوپاکانی شا ئیسماعیلی یەکەمی سەفەوی و سوڵتان سەلیمی یەکەمی عوسمانی لەسەر دەشتی تەسکی دەرەوەی شارۆچکەکە روویدا. سوپای عوسمانی ئەو سوودەی ھەبوو کە چەکی ئاگرین بەکاردەھێنێت و ھەروەھا لە قەبارەدا باڵادەستی ھەبوو، بۆ یەکەمجار سوپای سەفەوییان تێکشکاند. دوای ئەوەی عوسمانییەکان ئەم ناوچەیەیان گرت، زۆرێک لە ھۆزە کوردەکانیان لە ڕۆژئاوا زیاتر نیشتەجێ کرد.
کڵێسای تاتاڤۆی پیرۆز(غارە کڵێسا) یان سانت تادیۆس لە ناوچەی چالدۆرانە، ٧ کم لە باکووری ڕۆژھەڵاتی شارۆچکەی سیاھچەشمەوەیە.
ئەم شارستانە لە ساڵی ١٩٣٧ەوە وەک ناوچەیەک بەڕێوەدەبرا، تا ساڵی ١٩٩٦ لە سایەی سیستەمی کۆماری ئیسلامی لە شارستانی ماکۆ جیاکرایەوە و تا ئاستی شارستان بەرزکرایەوە.
فراوانبوونی لەوەڕگە و زەوییە کشتوکاڵییەکان دەرفەتی بەخێوکردنی ئاژەڵداری ئاوەدان و کشتوکاڵ و کشتوکاڵی چۆڵەوانی بە بەرزترین ڕێژەی ڕەخساندنی ھەلی کار لە ناوچەکەدا بەم ھەرێمە بەخشیووە. بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٣ ژمارەی دانیشتوانی شارستانی چۆڵدەران ٤٦ ھەزار و ٧٠٠ کەسە؛ لەسەدا ٣٣.٥یان لە ناوچە شارییەکان دەژین و لەسەدا ٦٦.٥یان دانیشتووی گوندنشین و خێڵەکین. بازاڕی چوارشەممەی چۆڵدەران(بازاری چاھەرشانبە) ناوبانگێکی تایبەتی ھەیە بەھۆی جۆرە جیاوازەکانی ئاژەڵ و کشتوکاڵ و بەرھەمی کشتوکاڵی و کاری دەستی ناوخۆییەوە. گرنگترین شوێنە گەشتیارییەکانی ئەم شارستانە بریتین لە : کڵێسای تاتاڤۆی پیرۆز(غەرە کەلیسا)، گۆڕی شەھید سەدردین شیرازی، گۆڕی شەھیدان لە شارستانی چۆڵدەران و کڵێسای زەرزار لە گوندی باروم.
دابەشکردنە نیشتمانییەکانی ئەم شارشارستانە، بەپێی ئەنجامی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٦ی ھەموو ئێران، بەم شێوەیەن:
پیکھاتووە لە ١٦٦ گوند.
٧٤ گوندە کوردەکان.
٧٨ گوندە ئازەرییەکان.
١٠ گوند تێکەڵەی کورد و ئازەرییەکان.
٤ گوند ئەھلی حەقەکان.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شارستانی چاڵدێران تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شارستانی چاڵدێران, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.