شارستانی شەوت یان شارستانی شۆڤە، (بە فارسی شھرستان شوط، بە ئینگلیزی Showt County، بە ئازەری شوط بۆلگەسی) یەکێکە لە شارستانەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، لە باکووری ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە وڵاتی ئێران.
لە باکوورەوە شارستانی پۆلدەشت و شارستانی شەوت، لە باشوورەوە شارستانی چایپارە، لە ڕۆژھەڵاتەوە شارستانی پۆلدەشت، لە ڕۆژاواوە شارستانی ماکۆ و شارستانی چاڵدێران. ناوەندی سیاسی و ئیداری ئەم شارشارستانە شارۆچکەی شەوت(شۆڤە)یە. شارستانی شەوت، سیاسیترین و بێبەشترین شاستانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوایە، ڕێگای ئاوریشم، ڕێگای ترانزێتی تەبرێز-بازەرگان و ڕێڕەوی خێرای بازەرگان-بەندەر ئیمام خومەینی، کە بە ڕێڕەوی ڕۆژئاوای ئێران ناسراوە، بەم شارستانەدا تێدەپەڕن.
شارستانی شەوت شارستانی شۆڤە | |
---|---|
شھرستان شوط - شوط بۆلگەسی - Showt County | |
وڵات | ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا |
بوون بە شارستان | ٤ی نیسانی ٢٠٠٨ |
دەسەڵات | |
• سەرۆکی شارستان | شەھروز بابازادە |
ڕووبەر | |
• شارستان | ٩٠٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٥٠ میلی چوارگۆشە) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• شارستان | ٥٥٬٦٨٢ |
• شاری | ٢٧٬٣٤١ |
• لادێیی | ٢٨٬٣٤١ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کرمانجی)، ئازەری |
• ئایین | ئیسلام(شیعە و سوننە) و یارسان |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٤٤١ |
وێبگە | شوت |
شارستانی شەوت لەڕووی قەبارەوە لە پلەی ١٧ھەمیندایە، بەڵام لەڕووی چڕی دانیشتوان و گەشەی دانیشتوانەوە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە پلەی ١٤ھەمیندایە و لەگەڵ شارستانی ماکۆ و شارستانی پۆلدەشت، ناوچەی (ئازادی ماکۆ) پێکدەھێنێت، ھەروەھا نوێنەرێکی لە ماکۆ و شەوت و پۆلدەشت و... بازنەکانی ھەڵبژاردنی چاڵدێران لە ئەنجومەنی ئیسلامیدا ھەیە.
بەپێی سەرچاوە و پەرتوکە مێژوویییەکان شاری شوتە سەر بە ئەرمینیا بووە، لەکاتی ئێستادا سەر بە دەوڵەتێکی ئیسلامییە و ئیسلام تێیدا نیشتە جێیە، ھەرچەندە لە ئێستادا بنماڵەیەکی ئەرمەنی تیادا نییە. تەنانەت ناوی ئەم شارەش دەلالەتە لەسەر ئەرمەنی بوونی ناوچەکە، لەسەرەتادا ناوی ئەم شارە (ئەشوت) بووە کەناوێکی ئەرمەنییە و بەپێی کات گۆڕدراوە و بووەتە شەوت.
تا ساڵی ١٩٩٠، گوندەواری شەوت لەژێر کۆنترۆڵی ناوچەی پۆلدەشت(پێش شۆڕش، ناوچەی شەھاباد)ی شارستانی ماکۆ بوو، بە ڕەزامەندی دەستەی حکومەت لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٦ ئەم بەشە لە شارستانی ماکۆ جیاکرایەوە و بەرزکرایەوە بۆ شارستان.
بەپێی دوایین سەرژمێری نیشتمانی لە ساڵی ٢٠١٦ ژمارەی دانیشتوانی شارستانی شەوت ١٥ ھەزار و ٧٥٦ ماڵ بووە و کۆی گشتی ٥٥ ھەزار و ٦٨٢ کەس بووە.
تێکڕای دانیشتوانی شارستانی شۆڤە ٥٥٫٦٨٢ کەسە:
شارنشین ٢٣،٣١٤ کەدەکاتە ٤٩٪.
گوندنشین ٢٨،٣١٤ کەدەکاتە ٥١٪.
خەڵکی ئەم شارستانە بە ئازەری و کرمانجی قسە دەکەن. ئایینی خەڵکی شارستانەکە نیوەی یارسانە و نیوەکەی تری لە ئیسلام(شیعە و سوننە) پێکھاتووە.
شارستانی شەوت لە ٢ ناوچە و ١ شارۆچکە و ٢ شارەدێ و ٤ گوندەوار و ٦٥ گوند پێکھاتووە:
ناوچە | ناوەندی ناوچە | دانیشتوانی ناوچە لە ٢٠١٦ | ناوی گوندەوار | ناوەندی گوندەوار | دانیشتوانی گوندەوار لە ٢٠١٦ | شارۆچکە و شارەدێ | دانیشتوان لە ٢٠١٦ |
---|---|---|---|---|---|---|---|
ناوچەی ناوەند | شەوت | ١٧،٧٨٦ | گوندەواری یۆلاگەلدی | عەزیم کەندی | ١١،٦١١ کەس | شەوت | ٢٥٬۳۸۱ کەس ٣،٩٣٥ کەس |
گوندەواری قەرەقویونی باکوور | سۆفی | ٦،١٧٠ کەس | |||||
ناوچەی قەرەقویون | مەرگەنلەر | ١٤،١٣١ کەس | گوندەواری قەرەقویونی باشوور | مەرگەنلەر | ۷٬٥٨٨ کەس | مەرگەنلەر | ٢،٢٩٤ کەس |
گوندەواری چەشمە سەرا | میخور | ٦،٣٤٣ کەس |
شۆڤە شارۆچکەیەکی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوایە.
ژمارەی گوندکانی دەکاتە ٧٢ گوند:
کوردنشینەکان ١٣ گوند.
ئازەرینشینەکان ٥٣گوند.
پێکھاتووە لە ١٢ گوند.
پێکھاتووە لە ٦ گوند.
پێکھاتووە لە ٥٢ گوند.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شارستانی شەوت تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شارستانی شەوت, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.