پێکھاتەی دانیشتوان
دانیشتوانی پۆلدەشت (٤٢١٧٠)کەسن، پێکھاتەی ئەم شارستانە ئاڵۆزەو لە دوو نەتەوەی سەرەکی پێکدێت کە ئەوانیش کورد و ئازەرین :. کوردەکان لەم شارستانەدا ژمارەیان (٣٠٧٨٤) کەسە کەڕێژەیان دەکاتە ٧٣٪ی دانیشتوانی شارستانی پۆلدەشت. ئازەریەکان لەم شارستانەدا لە ئازەریە ئەفشاریەکانن و ژمارەیان (١١٣٨٦) کەسە کەڕێژەیان دەکاتە ٢٧٪ی دانیشتوانی شارستانی پۆلدەشت. پێکھاتەی شارستانی پۆلدەشت لە ٢٠١٦ پێکھاتە ڕێژەی سەدی کورد
٧٣٪ ئازەری
٢٧٪
پێکھاتەی شارستانی پۆلدەشت ئایینی ئەم شارستانە زۆرینەی ئیسلامن و لە مەزھەبی سوننی و شیعەن ، ھەرچەندە لەم شارستانەدا پێکھاتەی ئاینی و مەزھەبی جیا ھەیە بەڵام شارستانێکی ھێمن و ئاسایشە و ئەم جیاوازیانە نەبووەتە ھۆی جودایی و دووبەرەکی. ژمارەی دانیشتوانی شارۆچکەی پۆلدەشت دەکاتە (١١٣٤٧)کەس: پێکھاتەی کورد لە شارۆچکەی پۆلدەشت دەکاتە (٥٩٠٠)کەس واتە ڕێژەی (٥٢٪) دانیشتوانی شارۆچکەکە. پێکھاتەی ئازەری لە شارۆچکەی پۆلدەشت دەکاتە (٥٤٤٧)کەس واتە ڕێژەی (٤٨٪) دانیشتوانی شارۆچکەکە. ژمارەی گوندەکانی ئەم شارستانە (٧١) گوندە بەم پێیە دابەش دەبێت: گوندە کوردەکان (٤٤) گوندە ژمارەی دانیشتوانیان دەکاتە (١٨١٩٠) کەس. دەکاتە (٧١٪)ی دانیشتوانی گوند. گوندە ئازەریەکان (١٥) گوندە ژمارەی دانیشتوانیان دەکاتە (٧٢٦٢) کەس. دەکاتە (٢٩٪)ی دانیشتوانی گوند. گوندە تێکەڵەکان کە ژمارەیان (١٢) گوندە و ژمارەی دانیشتوانیان دەکاتە (٤٥٣٤) کەس، (٣٠٢٢)کەسی کوردە و (١٥١٢)کەسی ئازەریە. کەواتە ژمارەی دانیشتوانی کورد لەگوندەکاندا دەکاتە (٢١٢١٢)کەس بەڕێژەی (٧١٪)ی شارستانەکە. کەواتە ژمارەی دانیشتوانی ئازەری لەگوندەکاندا دەکاتە (٨٧٧٤)کەس بەڕێژەی (٢٩٪)ی شارستانەکە. کۆی ژمارەی دانیشتوانی شارستانی پۆلدەشت دەکاتە (٤٢١٧٠)کەس. ژمارەی کورد دەکاتە (٣٠٧٨٤) کەس کە دەکاتە ڕێژەی لە ٧٣٪ دانیشتوانی شارستانەکە. ژمارەی ئازەری دەکاتە (١١٣٨٦) کەس کە دەکاتە ڕێژەی لە ٢٧٪ دانیشتوانی شارستانەکە. مێژوو
مێژووی ئەم شارستانە ھەروەک مێژووی گشت شارستانەکانی کەی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا کە ببوون بە مەیدانی ململانێی نێوان دەسەڵات دارانی ئێرانی و ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیی و ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی ، ئەمەش وەھای لە دەسەڵاتدارانی یەک بە دوایەکی ئێران کرد کەوا لەپاڵ داواکاری جوداخوازی کوردان بیر لە ھێنانی تورک زمانەکان بکەن وەک (ئازەری و ئەفشار و قەرەپاپاغ و ...) بۆ ئەم ناوچانە تاوەکو وەک ھێزێک لەدژی جوڵانەوەی کورد و بەرگری ھێزە عوسمانی و ڕووسەکان بەکاریان بھێنن و ئەمەش وەھای کرد کەوا دیمۆگرافیای ناوچەکە بگۆڕێت و نەتەوەیەک دروست بێت لە پەنای نەتەوەی کورددا. ئەم ڕووبەرەی لە ئێستادا پێی دەووترێت پۆلدەشت لە کۆندا بەشێک بووە لە ئورارتوو کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ (٣٥٠٠) بەر لەئێستا. یەکێک لە پاشماوەکانی سەردەمی ئورارتوو قەڵایەکی مێژووییە کەدەکەوێتە گوندی شیدی لەسەر گردێکە بە بەرزی (٥٠٠م)، لە بورجێکی وێران و چەند گڵکارییەکی شکاو دەرکەوتووە. یەکێکی کە لە پاشماوە دێرینەکان گۆڕستانێکی مێژووییە بەدووری (٢کم) لەشارۆچکەی پۆلدەشت ، بەناوی قەڵای گاور ھەیە، بەڵام بەداخەوە خاپورکراوە و زۆری گۆڕەکان ھەڵدراوەتەوە و تاڵان کراون و لە ئێستادا ھەر ئەوەندە دەزانیین کە گۆڕستانێکە. دەرکەوتنی پاشماوەی شارێکی مێژووی لە سەرەتای جادەی پۆلدەشت - خۆی و کەدۆزرایەوە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بەڵام لە ئێستادا فەرامۆش کراوەو ھیچ کنە و پشکنینێکی بۆ نەکراوە. لە دێرزەمانەوە ئەم شارستانە جێی کوردان بووە و بەتایبەتی ھۆزەکانی (میلان و جەلالیان ) پێکھاتوون و کە گەرمیان و کوێستانیان تیادا کردووە و جێی لە وەڕگایان بووە، بەڵام لە ئێستادا لە پاڵ کورداندا ئازەریەکان نیشتەجێن کە لە دوو تیرە پەکھاتوون کە ئەمانەن: تیرەی (ئەحمەد ئۆغلی) بە سەرۆکایەتی (کەربەلای محەمەد ڕەحیمی باوکی عەلی بەگ) کە لەلای ڕاستی ڕووباری زەنگەبار نیشتەجێ بوون. تیرەی (سەیدلەر یان سەیدەکان)ە بەسەرۆکایەتی (سەید شوجاعەدین) لەنەوەی (میر فەخرەدینی غڵپایگانی)ە لە چەپی رووباری زەنگەبار نیشتەجێ بوون. لە ساڵی ١٩٢٥دا گوندی عەرەبلو کراوەتە (ناوچە ) و سەر بە شارستانی ماکۆ بووە. لە ساڵی ٢٠١٠دا ئەم ناوچەیە کراوەتە شارستان و لە شارستانی ماکۆ جیاکرایەوە. شوێنی مێژووی و گەشتیاری
سروشتی شارستان
چۆم و ڕوبار لەم شارستانەدا دوو چۆمی سەرەکی ھەیە:
ئاو و ھەوا شارستانی پۆلدەشت ئاو و ھەوای ھەروەک ئاو و ھەوای ناوچەی ئازەربایجانە، بەھۆی بەرز و نزمی زۆر لە پەکھاتەی خاکەکەیدا و دووری لە دەریاوە وەھای کردووە کە ڕادەی شێی کەم بێت و ئاو و ھەوای لەزستاناندا سارد و ووشکە سەرمای ھەبێت و لە ھاویناندا گەرما و گرەی ھەبێت، ھەروەھا ڕێژەی باران بارین لەم شارستانەدا (٣٥٠ملم) ە کە وەھای کردووە نیمچە بیابان دەربکەوێت و زەوییەکانی نیوەی بەکەڵکی کشتوکاڵ بێت.
دابەشی کارگێڕی
ڕوبەر ڕووبەری ئەم شارستانە دەکاتە (١٨٢٠کم٢ )، وە کەوتووەتە باکوری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاواوە ، کەوتووەتە ڕۆژاوای ووڵاتی ئێران ، ھەروەھا دەکاتە باکوری ڕۆژھەڵاتی کوردستان .
کارگێڕی لەبەر ئەوەی لەڕوی کارگێڕییەوە سەربە دەوڵەتی ئێرانە دابەشی کارگێری ووڵاتی ئێران پێکھاتووە لە پارێزگا و شارستان و ناوچە (پەخش) و گوندەوار و گوند ، شارستانی پۆلدەشت دابەشی کارگێڕییەکەی بەم جۆرە پێکھاتووە:
ناوچە
گوندستان (گوندەوار)
گوندستانی ناوچەی ناوەند:
گوندستانی چایپاساری ڕۆژھەڵات لە ١٥ گوند پێکھاتووە:
گوندستانی زەنگەبار لە ٢٩ گوند پێکھاتووە:
گوندستانی ناوچەی ئاراس:
گوندستانی گەچلەراتی ڕۆژھەڵات لە ١٨ گوند پێکھاتووە:
گوندستانی گەچلەراتی ڕۆژاوا لە ٩ گوند پێکھاتووە:
پێکھاتەی نەتەوەی گوندەکان
شارستانی پۆلدەشت لە دوو نەتەوەی جیاواز پێکدێت کە ئەوانیش کورد و ئازەرین :
ژمارەی گوندەکانی ئەم شارستانە (٧١) گوندە. گوندە کورد نشینەکان لە (٤٤) گوند پێکھاتووە:
گوندە ئازەری نشینەکان لە (١٥) گوند پێکھاتووە:
گوندە تێکەڵەی کورد و ئازەری لە (٨) گوند پێکھاتووە:
ئەمانەش ببینە سەرچاوەکان
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شارستانی پۆلدەشت , which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0") ; additional terms may apply (view authors ). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0 دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses. ®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.