پۆرناک گوندێکە، کەوتووەتە گوندستانی زەنگەبار، ناوچەی ناوەندی شارستانی پۆلدەشت، شارستانی پۆلدەشت، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
(٥٠) ساڵ لە مەوپێش ئەم گوندە یەکێک بوو لە گوندە بازرگانیەکانی ھەرێمەکە و لەڕووی بەرھەم ھێنانی لۆکە و دانەوێڵە بەرھەمیان زۆر بوو کە دەنێردرا بۆ شارەکان و ووڵاتانی دراوسێ، ئەم گوندە خاوەنی مێژوویەکی دەوڵەمەندە و وە کەسایەتی گەورەی تیا ھەڵکەوتووە، دانیشتوانە ئازەرییەکەی لە ووڵاتی تورکیاوە ھاتوون. ئەم گوندە لە چوار گەڕەک پێکھاتووە (گەڕەکی حاجی ڕەزا و گەڕەکی خواروو و گەڕەکی دیک و گەڕەکی مزگەوتی قابانی.
پۆرناک Pörnək - پورناک - پورنە - پرنک | |
---|---|
Purnak | |
وڵات | کوردستان ئێران |
پارێزگا | ئازەربایجانی ڕۆژاوا |
شارستان | پۆلدەشت |
ناوچە | ناوەندی شارستانی پۆلدەشت |
گوندەوار | زەنگەبار |
بەرزایی | ٨٤٣ مەتر (٢٬٧٦٦ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٦) | |
• سەرجەم | ٥٩٩ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کرمانجی)، ئازەری |
• ئایین | موسڵمان (شیعە و سونی) |
تەلەفۆن | ٠٤٤ |
پۆرناک لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی مورادلوی خواروو و لە باشوور لەگەڵ گوندی تەپەباشی پۆرناک و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی پەناھکەندی لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی ئاغامیرکەندی.
بەتایبەت لە وەرزی ھاویندا بەرھەمەکانی گەنم و جۆ و گەنمەشامی و چەوەندەری شەکر و وێنجەی ھەیە بەڵام خاوەنی کێڵگەی زۆر گەورەیە لە گەنم و گەنمەشامی.
شوێنی دێرینی ئەم گوندە لە مزگەوتی گوندەکەو گەرماوەکەی کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی قاجارەکان.
لەم گوندەدا خوێندن ھەتا قۆناغی ئامادەییە، لە قۆناغی سەرەتاییدا کچ و کوڕ تێکەڵە بەڵام دوای ئەوە ئەبێت کچان بۆ خوێندن بچنە گوندی ئۆروج محەمەدکەندی.
لەم گوندەدا بینای نەخۆشخانە ھەیە لەگەڵ نۆڕینگە و لە گوندەکانی چواردەورەوە خەڵکی دین بۆ چارەسەر.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پۆرناک, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.