گووگڵ درایڤ (بە ئینگلیزی: Google Drive) خزمەتگوزارییەکی بارکردن سەرھێڵە، لەلایەن کۆمپانیای گووگڵەوە دروست کراوە.
ئەم نەرمەواڵەیە ڕێگە بە بەکارھێنەرانی دەدات پەڕگەکان پاشکەوت بکەن و توانای دەستکاری و بڵاوکردنەوەی ھەیە. خزمەتگوزارییەکە بۆ یەکەم جار لە ڕۆژی ٢٤ی نیسانی ٢٠١٢ دەرچوو. بەپێی ئامارەکانی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ بێت گووگڵ درایڤ ٢٤٠ ملیۆن بەکارھێنەری چالاکی مانگانەی ھەبووە.
چەشنی وێبگە | File hosting service |
---|---|
بەردەستە بە | ٦٨ زمان |
خاوەن | گووگڵ |
وێبگە | www |
تۆمارکردن | پێویستە |
بەکارھێنەران | ١ بلیۆن (تەممووزی ٢٠١٨) |
خستنەکار | ٢٤ی نیسانی ٢٠١٢ |
نووسراو بە | پایتۆن |
بۆ بەکارھێنانی گووگڵ درایڤ بەکارھێنەر پێویستە ھەژمارێکی گووگڵ (جیمەیل)ێکی ھەبێت. گووگڵ ١٥ گێگابایت بەھەر بەکارھێنەرێکی گووگڵ درایڤ دەدات بە خۆڕایی.
عەمبار | نرخ |
---|---|
15 GB | بەخۆڕایی |
100 GB | $١٫٩٩ بۆ ھەرمانگێک |
1 TB | $٩٫٩٩ بۆ ھەرمانگێک |
10 TB | $٩٩٫٩٩ بۆ ھەرمانگێک |
20 TB | $١٩٩٫٩٩ بۆ ھەرمانگێک |
30 TB | $٢٩٩٫٩٩ بۆ ھەرمانگێک |
گووگڵ دڕایڤ نەرمەواڵەی تایبەتی ھەیە بۆ ھەریەکە لە سیستەمەکانی مایکرۆسۆفت ویندۆز، ئۆئێس ئێکس، ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس.
ئەو پەڕگانەی لەگووگڵ دڕایڤ توانای نیشاندانییان ھەیە
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گووگڵ درایڤ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article گووگڵ درایڤ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.